لۆمەی کەس مەکەن خۆتان نەبێ
September 21, 2018
وتار و بیروڕا
دوژمنانی بەغداو بەشێکی خۆییەکان و هاوڕێیانی چەکوچ و داس پێکەوە دژی وەستانەوە.
چەندین گۆڕانکاری و ئینقیلاب ڕویانداو زۆر دەم و چاو گۆڕان و ئەنجام هەر ئەوەبو کە ئیرادەی گەلی کورد بە ڕابەرایەتی بارزانی نەمر سەرکەوت و ناچار بون لە یازدەی ئازاری ساڵی حەفتا بەفەرمی دان بە حوکمی زاتیدا بنێن.
دواتر ساڵ هاتن و چون و ڕاپەڕین کراو پەرلەمانی کوردستان یەک لایەنە بڕیاری لە فیدرالی داو لە دو هەزارو سێ خەریک بو فیدرالیەتەکە بگۆڕن و بیکەنە فیدرالیەتی پارێزگاکان و دیبلۆماسیانە لەناوی بەرن ئەگەر پێداگری سەرۆک بارزانی نەبا و شەڕی دونیای لەسەر نەکردبا ئەنجام هەموانی ناچار کرد دان بە فیدرالی جوگرافی و مێژوویی کوردستان بنێن و کەرکوک و ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێمیش خرایە ناو دەستوری کاتی و هەمیشەیی و نەخشە ڕێگای گەڕانەوەیان بۆ سەر هەرێم بۆ دانرا.
قۆناغی فیدرالیش چەسپاو نۆرەی دوا قۆناغی مافی کورد داهات کە بریتیە لە سەربەخۆیی وەکو هەمو گەلێکی زیندوی ئەم جیهانە، پارتی و بارزانی دەستیان بۆ ئەو کارە گەورەیەش بردو خۆیان بۆ بەدەست هێنانی هاویشتە سەر چەقۆ لە کاتێکا ئەوانی تر لە دورەوە زراویان چوبوو پێیان سەیر بو پارتی و بارزانی چۆن دەوێرن باسی شتی وا بکەن، بەڵام کراو ڕای سەرجەم گەلی کوردستانیشی بۆ وەرگیرا لە ڕێگەی ڕیفراندۆمێکی بێ خەوش بە شایەدی دۆست و دوژمن سەدا نەوەدو سێی خەڵکی کوردستان دەنگی بەڵێی بۆ داو هەمو دونیا شۆک بون لەبەرامبەر ئەو پێداگریەی پارتی و بارزانی لە سەر مافە ڕەواکانی گەلی کورد و دونیا تێگەیشت کە نیوەی ڕێگەی سەربەخۆیی یەکجاری کورد بڕاو ئەوەندە ڕێگەی ماویشە تەنیا لەسەر کات و بارودۆخی گونجاو وەستاوە.
ئەو مێژووە پڕ لە قوربانی و بەرخۆدان و پێداگریەی پارتی و بارزانی کە کەمێکی لەسەرەوە باسکرا دەیسەلمێنێ کە پێداگریان بئ ئەنجام نابێ و وازیشی لێناهێنرێ، ئەگەر زۆرینەی گەلی کورد لە دەوری پارتی و بارزانی کۆببنەوە سەربەخۆییش بەدەست دێو لە کۆتاییدا هەمو تاکێکی ئم نیشتمانە سەرفرازو شکۆمەند دەبێت، بە پێچەوانەوە ئەمجارە نابێ لۆمەی کەس بکەن خۆیان نەبێ....