گەلۆ کاتی ئەوە هاتووە لیستی 183 ی پارتی بکەنە هێزی ڕاستەقینەی وەدیهێنانی ئازادی و سەربەخۆیی ....
September 15, 2018
وتار و بیروڕا
ئامانجی هەرەگەورەی گەلی کوردستان ئیرادەیەکی ئازادو کیانێکی سەربەخۆو جێگیرکردنی دیموکراسییە لە وڵاتەکەمان، بۆ ئەوەش تەنها پارتی دەتوانێ پێشەنگی بکات بۆ ئەوەی لەگەڵ سیستمی نوێی جیهانی یەک هەڵبکات و یەک بگرێت، تەنها پارتی و ڕێبازەکەیەتی لەگەڵ خەڵک و بەرژەوەندییەکانی گەلی کوردستان لە یەک بەرەدا ببینێتەوە، چون پارتی پڕۆژە و پلان و بەرنامەی تاییبەت و کاری سیاسی درووست و کرداری شاهێدن، پارتی وەک هێز کاریگەرە و پێگەو ڕۆڵی جەنابی سەرۆک بارزانیش وەک کایەکەری سیاسیی کوردستان و ناوچەکە بە گشتی زۆر لەوە لە ژۆرترە کە دووژمنانی میللەتەکەمان خەو چاوەکانیان تورووس ناکات .
گەلۆ کاتی ئەوە هاتووە کە ئیتر نابێ خۆتان بکەنە ئەو سووتەمەنییەی کە ئەم و ئەو بۆ بەرژەوەندی شەخصی و ئەجێندای دەرەکی و بیری تەسکی سییاسیی و حیزبی وەگەڕبخرێن، ئیتر کاتی بڕیاردانە، کاتی دەنگدانە بە هێزی ڕاستەقینەی گەل کە پارتی و ڕێبازەکەیەتی.. تەنها لەم ڕێگەیەشەوە دەتوانرێ کەشتیەکەی خەبات و کاروانی دوورودرێژی سەدان ساڵەی نەتەوەی کورد لە پێناو ئازادی و سەربەخۆیی لە دوا مەنزڵ بە سەرکەوتوویی لەنگەر بگرێت، دەبێ خەڵک تێگەیشتبێت لەوەی کە کێشەی ئێمە پاروویەک نان و لەتێ دراو نییە، بەڵکو کێشەی ئێمە کێشەی نەتەوەیەکی بندەستە کە خاکەکەی داگیرکراوە و دەچەوسێندرێتەوە و شکۆی دەشکێندرێت.