پارتی لە ۳۱ـی ئابی ساڵی ۱۹۹٦ دوژمنێکی بە دوژمنێکی دیکەی لە پایتەخت دەرکرد

پارتی لە ۳۱ـی ئابی ساڵی ۱۹۹٦ دوژمنێکی بە دوژمنێکی دیکەی لە پایتەخت دەرکرد
لە دوای ڕاپەرینە مەزنەکەی بەهاری سالی ۱۹۹۱ رزگارکردنی هەرێمی کوردستان لە دەستی رژێمی بەعسی رووخای دامەزراندنی دەزگاکانی دەولەت و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ئاشکرابوونی ئەنجامەکە و پارتی وەک هێزی یەکەمی کوردستان دەرکەوت، ئەم ئەنجامە و دەستەکەوتەکانی ڕاپەرین بۆ دوژمنانی کورد قابیلی قبوڵ نەبوو، ئەوە بوو شەری ناوخۆ دورست بوو پارتی هەر چەند هەولی دا بۆ ئەوەی ئەو شەرە دورست نەبێت شکستی یەکێتی وای کرد کە ئەو شەرە دورست بوو پارتیش بۆ ئەوەی کەمترین زەرەر بەر میللەت بکەوێت زۆر خۆی پاراست تا وای لێهات پارتی و پارتیەکان لە سلێمانی و هەولێر دەرکران بۆ ماوەی دوو ساڵ پارتی خۆی پاراست تا خوێنی زیاتر نەڕێژرێت بەلام یەکێتیەکان ڕاوەنەستان تا کار گەیشتە ئەوەی لە ساڵی ۱۹۹٦ چەند هەزار پێشمەرگەی یەکێتی بە سەرپەرشتی ئێران لە سنوری سلێمانی دەربازی خاکی ئێران بوون بۆ ئەوە لە هەموو ڵایەکەوە پارتی گەمارۆبدەن ئەو پێشمەرگانەی یەکێتی لە دیوی ئێرانەوە هاتنە سنوری ناحیەی سیدەکان تا ئێرە پارتی پشۆ دڕێژی نواند بەڵام لەوکاتەوە پارتی هاتە دەست و کاردانەوەی بوو زۆریش توندبوو، ئەو هێزەی لە دیوی ئێرانەوە چوبوویە سنوری ناحیەی سیدەکان شکاو بە زەرەر و زیانێکی زرەوە گەرایەوە، دوای چەند ڕۆژێکی کەم پارتی دیموکراتی کوردستان سیاسیەن ئەمریکاو و هاوپەیمانەکانی ڕازیکرد کە ئەو کات هێلی ۳٦ی دورست کردبوو بەرگری لە کوردستانی دەکرد لە دەستی رژێمی بەعس، پارتی بە سیاسی وای کرد هەرچی دزو جەردە و مرۆڤ کوژبوون بە دەستی دوژمنی کە ڕژێمی عێراق بوو لە هەولێری پایتەختی کوردستانی دەرکردن، لەو کاتەوە گورزی پارتی بە دوژمنانی کەوت هەر ئەو کاتە سنوری بۆ خۆفرۆشنان و نەیارانی کوردستانیان دانا، لە دوای ۳۱ـی ئابی ۱۹۹٦ ەوە ئاوەدانی ئارامی و پێشکەوتن رووی لە کوردستان کرد لەو رۆژەوە دەستکەوت لە دوای دەستکەوت بۆ هەرێمی کوردستان لە سەر دەستی پارت بۆ کوردستان وەیدهاتوون گرنگتریان ڕیفراندۆمی سەربەخۆی کوردستان بوو کە ۲٥ـی ئەیلولی ۲۰۱۷ لە هەموو پارێزگاکانی کوردستان بە کەرکوکیشەوە ئەنجام درا، ئەوەش دەستکەوتی ۳۱ـی ئاب وەک ڕۆژێکی پڕشنگدارە بۆ کوردستان هەمیشە بە پڕشنگداری دەمێنێتەوە بۆ کوردستان، چونکە لەو ڕۆژەبەدواوە کوردستان بۆ بە خاوەنی هەموو شتێک.پارتی توانی دوژمنێکی بە دوژمێنکی دیکە لە پایتەختی هەرێمی کوردستان دەربکات ئەمەش دەستکەوتێکی مەزن بوو.
Top