بەپێی ئەو فەرمانە وەزارییەی کە ۆاژوی نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی لە سەرە وا بڕیارە لە ۳۰ـی ئەیلولی ۲۰۱٨ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەرێوەبچێت، لە دوای رووداوەکانی ئەو دواییەی لە هەرێم و عێراق و ناوچەکەدا روویانداوە بەتایبەت رووداوەکانی ۱٦ـی ئۆکتوبەر کە پیلانێکی چەند لایەنە بوو بەشێک لە پارتە کوردستانیەکان بەشێک بوون لەو پیلانە و دوای لە گۆرنانی ئەو پیلانە هەڵستانەوە هەرێمی کوردستان بەهێزێک کە هیچ لایەنێک لەو لایەنانەی بەشدار لە پیلانی ۱٦ـی ئۆکتوبەر بیری لێنەکردوتەوە لەبەرمبەردا هەم ئەو هێزە کوردیانەی بەشداری ئەو پیلانە و هەم عێراق چۆکی بۆ هەرێم دانا و کەوتنە سەر ئەژنۆ، گەلی کوردستان بە هەموو ڕەنگ و ئایدیاکانەوە گتیشتنە ئەو ڕاستییەی کە کام پارتە و کام سەرکردەیە بوون ئامادەبوون گیانیان بۆ پاێزگاری لە کورد کوردستان بکەنە قوربانی، ئێستاش باس باسی هەڵبژاردنە لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان تا دوا کاتژمێرەکانی ماوەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدەکانیان زۆرێک لەو لایەنانە ترسیان هەبووە بەڵام بەناچاری ناوەکانیان پێشکەشکرد، لە داوی پێشکەشکردنی و ڕێکارە یاساییەکان کۆمسیۆن زۆر بە باشی کارەکانی خۆیان جێ بەجێ دەکەن و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بانگەشەی هەڵبژاردنەکان دەست پێدەکەن، بەڵام جگە لە پارتی دیموکراتی کوردستان هموو لایەنەکانی تری کوردستان بە شێوەی ئاشکراو و نهێنی داوا دەکەن ئەو پروسەیە داوبخرێت هەر لایەنێک بە بیانویەک کە هیچ لەو بیانویانە جێ ئەوە نین کە پرۆسەکە دوابخرێت تەنیا یەک هۆکار هەیە ئەویش لە دەست دانی پێگەی جەماوەریانە، باش دەزانن کە جەماوەری کوردستان متمانەی پێنەماون بە دەنگەکانیان تولەی ئەو هەموو خیانەتەیان لێدەکەنەوە.