دەنگی خەڵک
August 25, 2018
وتار و بیروڕا
ئەیلول، ساڵیادی پیرۆزکردنی هەڵگیرساندنی شۆڕشی مەزنی ئەیلول، وەک گەورەترین و بەهێزترین کاریگەرترین شۆڕشی چەکداری لە کوردستان، هاوکاتی هەڵبژادنی پەڕلەمانی کوردستانە، کەواچاوەڕوان دەکرێت پارتی زیاتر لە نیوەی کوردسیەکانی پەڕلەمان بەدەست بهێنێت، بەتایبەت بەگەڕانەوە بۆ ئەنجامی هەڵبژادنی پەڕلەمانی عێراق لە ناوەڕاستی ساڵدا، کە پارتی وەک حیزب توانی دەنگی یەکەم بهێنێت لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراقدا، وە لە ئاستی هاوپپەیمانیەتیەکانیشدا پارتی پلەی چوارەمی هەیە لەسەر ئاستی عێراق، ئەمە بە چاوپۆشی لەوەی پارتی هەڵبژاردنی لە پارێزگایی کەرکوک بایکۆتکرد، وەلە ئاستی پارێزگای سلێمانی و نەینەواشدا ڕونوئاشکراییە کە دەنگێکی زۆریی پارتی دزرا.
بەشێک لە هێزە سیاسیەکان بەدیارکراوی و بەتایبەتیش حیزبی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی هەڵمەتێکی چڕیی پڕوپاگەندەیان دەستپێکردوە بۆ دروستکردنی ڕێگریی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن بۆ پەڕلەمانی کوردستان، لەڕێگەی دروستکردنی دوو دڵی و گۆمان لەوەی هەڵبژاردن ئەنجامنادرێت، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان ئامادەکارییەکانی تەواونکردوە یان کۆمیسیۆن لە ئاستی پێویستدانیە، کاتەکەی شیاونیە، هەلومەرجی هەرێم و عێراق و ناوچەکە تەواونیە، هەڵبژاردن دەبێتە ڕێگر لە پێکهێنانی حکومەتی عێراق، واباشە واگونجاوە بۆ خەڵک! لە پێناو بەرژەوەندی خەڵکدا!! هەڵبژاردن دوابخرێت بۆ کۆتایی ساڵ و لەگەڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکاندا بکرێت، هەزار بیانویتر..هتد. لە دۆخێکی وەها پڕ لە شڵەژاندا ئۆپۆزسیۆن و چەن هێزێکیتر کەلە هەڵبژاردن و دەنگی خەڵک هەڵدێن شیاوی بەزەیپێداهاتنەوەن.
پشتبەست بە پرەنسیپەکانی دیموکراسی و گەڕانەوە بۆ دەنگی گەل، پارتی دەنگی خەڵک بە کلیلی چارەسەری ڕاستەقینەی کێشەکان دەزانێت، هەر بۆیەش بەوپەڕیی جدیەتەوە هەماهەنگی حکومەتی هەرێم و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانە تا هەڵبژاردنی ٣٠ی ئەیلول بەسەرکەوتووی ئەنجامبدرێت.
پشێوییە سیاسیەکان هۆکاریی قەیرانەکانن، ئەوا دەکرێت هەڵبژادنی گشتی و خولی پێنجەمی پەڕلەمانی کوردستان، زەمینەسازیی و هێنانەبوونی دەرفەتێکبێت بۆ ئاوابوونی پشێوییە سیاسیەکان، وە دووبارە داڕشتنەوەیی پرۆژەیی دەستووری هەرێمی کوردستان و ئەنجامدانی ڕێکارە یاساییەکانی، چارەسەرکردنی کێشەیی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ، وەسەرئەنجام ڕێکخستنەوەی ژیانی هاووڵاتیان و بوژاندنەوەی ژێرخانی ئابوریی و بەدیهێنانی کۆمەڵگایەکی خۆشبژێو و هەرێمێکی بەهێز و یەکگرتوو.