یاداشتی رۆژ رەکەبەرایەتی جیهانی

یاداشتی رۆژ رەکەبەرایەتی جیهانی
رەکەبەرایەتی جیهانیی ئەم سەردەمە لە دوای دەورانی شه‌ڕی سارد، خەریکە کۆنتورەکانی خۆی دەردەخات. ئەگەر بەرژەوەندی فاندامێنتالی ئامریکا بریتی بێ لە پێشگرتن لە سەرهەڵدانی هەموو جۆرە هێژمۆنێک لە هەموو شوێنە گرینگە جۆگرافیاییەکانی دنیادا و پێشگرتن لە پەڵهاویشتنیان، ئەوە رەکەبەرایەتی چین و ئامریکا لە ئاستی جیهانیدا پێویستە وەک گەورەترین رەکەبەرایەتی ئەم سەردەمە قبووڵ بکرێت.
ڕووسیا بۆ ئامریکا وەک ڕکابەرێک قابیلی ئیدارەی لێهاتووە، بۆیە لە ئەولەوییەت کەوتووە، ئەمەش لەبەر زۆر کەمایەسی ستراکچرالی نێو خۆیی ڕووسیاوە کە ناتوانێ مەترسی بێت لە سەر بەرژەوندییەکانی ئامریکا. بۆیە لە بەراورد لەگەڵ چین دا لە لیستەی ئەولەوییاتی تەحەدییاتی ئامریکادا پێگەی روسیا دابەزیوە.
چین بۆ بەردەوامی گەشەی ئابووری و پاراستنی پێگەی خۆی بەو سیستمە کراوە ئابوورییە و سیستمە داخراوە سیاسییەی خۆیەوە کە پەیرەوی دەکات پێویستی بە پەلهاویشتنە بۆ زۆر شوێنی دوور و دەرەوەی وڵاتی خۆی.
رێگەگرتن لەو پەلهاویشتنەی چین سەرەرای ئەوە کە لە رووی سیستمی ئابووریی جیهانییەوە چین کەوتووتە نێو مەنزومەی سیستمی دارایی وئابووریی رۆژئاوا و ئامریکاوە، دەبێتە یەکێک لە سیاسەتەکانی بەربەرەکانی ئامریکا لەگەڵ چیندا.
فشاری ئامریکا لە سەر تورکیا و ئێران و پاکستان بە مەبەستی لاواز کردنیان، دەکرێ لەم سۆنگەیەشەوە ببیندرێت.
Top