ئێران لە بەردەم گۆڕانکاری

ئێران لە بەردەم گۆڕانکاری
ئەگەر بگەرێینەوە مێژووی ڕووخانی سیسته می پاشایەتی و کۆتایی هاتنی دەسەڵاتی (محمد رەزا شای پەهلەوی)، ئەوا بۆمان دەردەکەوێت ئەوا بۆمان دەردەکەوێت کە هەر یەکە لە بەریتانیاو ئەمریکا دەستێکی باڵایان هەبو لەروخانی سیستەمی پاشایەتی ئێران لەکاتێک دا شا محمد رەزا هەرگیز بەرهەڵستی ئەم دوو دەوڵەتە زلهێزانەی نەکردبوو، بەڵام جیۆ سیاسی ئەوکات وای دەیخواست دەبێ دەسەڵاتی پاشایەتی کۆتایی بێت.
دواتر دەبینین (ئیمام خومەینی) دەسەڵاتی ئیران وہ رگرت، پاشانیش ستراتیجیەتێکی نوێ لەئیران سەری هەڵدا، ئەویش خۆی لەفراوان خوازی دەبینیەوە بەشێوازێکی زۆر نەرم و ورد ، لە بەر ئەوەی دەبینین لە گەڵ هاتنەسەر کاری هەرسەرۆک کۆمارێک لە ئیران سیاسه ته كه نەگۆر بوو کە خۆی لە سیاسەتی فراوان خوازی دەبینەوە دوای ڕووخانی ڕژێمی دیکتاتۆری سەدام ئەم سیاسەتە بەتەواوی کەوتە بواری جێبەجێکردن، دواتریش هانگاوەکانی ئیران فراوانتربوو لەگەڵ بەهاری عەرەبی و دەست تێوردانی ناوچەیی لەلایه ن دەزگای هەواڵگری و سوپای پازدارانی ئیران بەتہ واوی ڕوون بوو، ئەمەش ئەمریکاو زۆربەی ولاتە زلهێزەکانی نیگەران کرد لەم دەستێوەردانە سەربازیانە ی ئیران لە خۆرهەڵاتی ناوەراست، بۆیە ئەمریکا بەتایبەت (دۆنالد ترەمپ)ی سەرۆکی ئێستای ئەمریکا هەمو هەولێکی خۆی خستۆتەگەر بۆ بە چۆک دادانی ئیران، بۆیە ئەمریکا لەروانگەی ئابوری و سیاسی گەر پێویست بکات سەربازیش گەمارۆی ئیران دەدات بەبروای زۆربەی سیاسەت وانان و ئابوری ناسان ئەم جارە ئیران دەرباز بوونی ئەستەمە پێشبینی دەکەم ئەمریکا شکست بەئابوری ئیران بێنێت و گوزرێکی کوشندە لەنەوتی ئیران بدات، گومان دەکەم ئەمجارە تورکیازۆر سود لەم بارودۆخە ببینیت، چونکە رێرەوی نەوتی عێراق هەموو ئاراستەکەی دەگۆرێ بەرەو ولاتی تورکیا لەو رێگایەوە هەنار بکرێت، بۆیە دەبێ کوردستانی باشور زۆر وردو هەستیارانە مامەلە لەگەل بارودۆخەکە بکات بۆئەوہ ی براوەی یەکەم بین لەم یاریە سیاسیە بگەین بە ئامانجە گەورەکان نەوەک پێچەوانەوەکەی.
Top