ئەرکی ئاین بونیاتنانی شارستانیەتە نەک شێواندنی

ئەرکی ئاین بونیاتنانی شارستانیەتە نەک شێواندنی

ئەگەر سەیرێکی جیھانی ئێستامان بکەین ئەوا دەبینین دابەشکراوە بەسەر چەند شارستانیەتێکدا ، ئەویش لەسەر بنەمای ئاین ، بۆنمونە ( شارستانیەتی ئیسلامی ، شارستانیەتی مەسیحی ، شارستانیەتی بودی ..... ھتد ) ، واتە پێناسی دابەشبوونی جیھان پێناسەیەکی ئاینی بەبەردا بڕاوە ، ئەمەش بۆئەوە دەگەڕێتەوە کە لەسەردەمی سەرھەڵدان و بڵاوبوونەوەی ھەریەک لەم ئاینانە کلتور و عورف و دابونەریتێکی تایبەت بەخۆی بەسەر ئەو کۆمەڵگایەدا سەپاندووە ، ھەروەھا ھەرئاینێکیش شوێنێکی تایبەت بە عیبادەتی بۆ شوێنکەوتوانی بونیادناوە کە لە ئاینی ئیسلامدا ( مزگەوت ) و ، لەئاینی مەسیحیدا ( کەنیسە ) ی پآ وتراوە ، دواتر بەھۆی گەشەسەندنی بیناسازی و فراوانبوونی لایەنگرانی ئاینەکان جوانترین و ڕازاوەترین پەرستگا بونیاتنران ، لەو کاتەوە تائێستا ئاین و ئاوەدانی دوو دوانەی وابەستەی یەکترن ، ھەروەھا ئەرکی پیاوانی ئاینی بووە کە برەو بەپێشکەوتنی ئەو شارستانیەتە بدەن ، لەکۆندا و لەسەردەمی عەباسیەکاندا بەغدا یەکێک بووە لەناوەندە ئاینی و پزیشکییە ھەرە گرنگەکانی ئەو سەردەمە ، کەبەھۆی میانڕەوی و پەیڕەوکردنی ڕاستەقینەی شێوازی مرۆڤدۆستی ئاین ئەو پێشکەوتنەی بەخۆیەوە بینیبوو .
لەکۆتای سەدەی بیستەم و سەرەتای سەدەی بیست و یەک جیھانی ئیسلامی بەھۆی پەیدابوونی شەپۆلێکی توندڕەوی ئاینی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا ، بەھۆی پەیدابوونی بزووتنەوە ئیسلامییە سیاسییە توندڕەوەکانەوە ، ئەم شارستانیەتە ئیسلامیە بەرەبەرە ڕووی لەپوکانەوە کرد و ڕووە جوان و مرۆڤدۆستیەکەی ئاینی ئیسلام گۆڕا بۆ توندوتیژی و ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆی خوێناوی ، تا لە ( ١١ی سبتیمبەری ٢٠٠١ ) گەیشتە ئەوپەڕی و لە تەقاندنەوەی ھەردوو تاوەری ( بازرگانی جیھانی و پەنتاگۆن ) زیاتر لە پێنج ھەزار مرۆڤ بەناوی ئاینەوە کوژران ، دواتریش لە تۆڵەی ئەو ھێرشەدا ھەردوو حکومەتی ( ئەفغانستان و عێراق ) ڕوخان ، لەھەمانکاتدا بەھۆی نەبوونی بەدیلی گونجاو بۆ حکومڕانیەکی دروست لەم دوو ووڵاتە تائێستاش زۆرترین توندوتیژی ئاینی تێدایە ، کە دواتر بەھۆی ڕاپەڕینەکانی بەھاری عەرەبی و دروست بوونی بۆشایی ئەمنی ڕێکخراوێکی تیرۆرستی وەک ( داعش ) دروست بوو ، کە کردەوەکانیان لەگەلڕ ھیچ یاسا و ڕێسایەکی ئاسمانی و زەمینیدا یەکی نەدەگرتەوە .
دوژمنانی کورد لەدێرزەمانەوە چاویان بە ئاوەدانی و حکومڕانی خۆماڵی کورد ھەڵنایەت ، بۆیە بەردەوام ھەوڵیان بۆ وێرانکردنی ئەو ئاوەدانیەبوو ، بەتایبەت دوای پرۆسەی ئازادی عێراق و ھاتنەمەیدانی دەوڵەتمەدارێکی وەک ( نێچیرڤان بارزانی ) کە ھەموو ھەوڵی خۆی خستەگەڕ تا ھەرێمی کوردستان بەگشتی و شاری ھەولێری بەتایبەتی کردە ( پایتەختی گەشتیاری ) وڵاتانی عەرەب ، ھاتنی پۆل پۆل گەشتیار لە ناوچەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق و بینینی ئەو ھەموو پارک و شوێنەگەشتیاریە ، لەگەلڕ دابینکردنی ئارامی و ئاسایشی بەردەوام ، ئەو ھەستەی لای عێراقیەکان دروست کرد کە پێویستە ئەوانیش بەشوێن حکومڕانێکی وەک دەوڵەتمەداردا بگەڕێن ، بۆیە بینیمان پێش ھاتنی داعش زنجیرەیەک خۆپیشاندان ناوەڕاستی عێراقی گرتەوە و داوای چاکسازیانکرد ، بەڵام حکومەتەکەی ( مالکی ) لەباتی جێبەجآ کردنی داواکاری خۆپیشاندەران ئەوانی بە خائن لەقەڵەمدا و ناوچەکانی تەسیلی داعش کرد ، بەمەش شارستانیەتی چەند ساڵەی بابلی و ئاشوری و ئیسلامی لەناوبرد ، داعش ھەستا بەخاپورکردنی مۆزەخانەی نیشتیمانی نەینەوا کە یەکێک لە شاھیدە ھەرە گەورەکانی مێژووی شارستانیەتی عێراقی بوو، دواتر پەلاماری کوردستانیانیاندا و بەدڕندانەترین شێوە کوردانی ئێزیدیان ئەنفال کرد ، پێشمەرگەی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەرۆک بارزانی ھەر زوو خەونی دوژمنانیان لەگۆڕنا ، بەڵام ھەندآ لایەنی ئیسلامی سیاسی کەنەک ھەر بۆ چرکەیەکیش نەچوونە سەنگەری بەرگری دژی داعش ، بگرە ھەرگیز پێشیان نەدەوتن تیرۆرست و بگرە ھەندآ جاریش پشتگیریان دەکردن .
ئێستاش دوای نەمانی داعش و تێپەڕاندنی قەیرانی دارایی و سەرپێخستنەوەی دووبارەی ھەرێمی کوردستان دوای خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر ، بەھەولڕ و کۆششی بەردەوامی دەوڵەتمەدار ، کە ئەگەر دبلۆماسیەتی جەنابیان نەبوبا ئەزمونەکەمان لەبەردەم ھەڕەشەی لەناوچووندا بوو ، بەمەش دووبارە پارتی دیموکراتی کوردستان بووەوە بە حیزبی سەرکردە و توانی لە کۆتا ھەڵبژاردنی عێراقدا سەرکەوتنی گەورە بەدەست بھێنێت ، بۆیە دوژمنانی کورد و ھەندآ لەھێزی شکستخواردووی ئیسلامی سیاسی ھەوڵی تێکدانی شارستانیەتی ھەولێریاندا و لەھەوڵێکی شکستخواردوودا پەلاماری چالاکترین و خزمەتگوزارترین پارێزگای کوردستان و عێراقیاندا ( پارێزگای ھەولێر ) ، بەڵام ھەرزوو بەھەوڵی دەزگا ئەمنیەکان و خەمخۆرانی وڵات ئەو ھەوڵەیان شکستی ھێناو ، کاروانی ئاوەدانیش ھەر بەردەوامە ، بۆیە پێویستە لەسەر ھەمووان لەو ڕاستیە تێبگەن کە کاری لەپێشینەی ئاین بونیاتنانی شارستانیەتە نەک لەناوبردنی وەک ئەوەی ئیسلامی سیاسی بانگەشەی بۆدەکات .
Top