ئه‌گه‌ر خواستیار بین سیسته‌مێکی ئیداری و سییاسی هه‌ڵبژێرین بمانگەیەنێت بە کەنارێکی پارێزراو، وە هەبوونی کیانێک تیایدا سەربەخۆبین دەبێ لیستی 183 سەرخەین...
July 24, 2018
وتار و بیروڕا
لاوازبوونی پێگەی پارتی و ماڵێ بارزان لاوازبوونی بەرەی ئازادی و دیموکراسی و لاوازبوونی سەروەریی یاسا و دەستوور و پرسەکانی عەلمانیەت و ئازادیی سیاسی و مافی مرۆڤ و مافی کەمە نەتەوەییەکانە، یاخود بڵێین بە گشتی لاوازبوونی ڕێبازی پارتی و بارزانی نەبوونی پێکەوە ژیان و لاوازبوونی بەرەی پشکەوتوخوازییە لە کوردستان و عیراق... بۆیە ئەرکێکی نیشتمانی و ئەخلاقییە بۆ ئەوانەی دڵیان بۆ سەربەخۆیی و بۆ پاراستنی شەرەف و کەرامەتی ئینسان و مافەکانیان لێ دەدات و خۆیان بە سەربەخۆیی کوردستان و مۆدێرنیمەوە بەستۆتەوە، باشتر وایە دەنگ بدەن بە لیستی ژمارە (183) و بەربژێرەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان تاکو پێگەی ئەو ڕێبازە بەهێزتر بێت لە داهاتوودا.
هەروەها لای هەمووان ئاشکرایە کە گەلی کوردستان گەلێکی فرە دەنگ ، ڕەنگ، کولتور، ئەتنیک، ئایین، دیالێکت و زمانە. هیچ کامێک لە حیزبەکان و لەو ئێدۆلۆژیانە نەیان توانیووە سەرجەم پێکهاتەکانی گەلی کوردستان لە ئامێز بگرن و بەرژەوەندی شەخصی و حیزبی بێ جیاوازی بکەنە قوربانی پرسەکانی نیشتیمانی و ڕای گشتی جگە لە پارتی و جەنابی سەرۆک بارزانی، وە جەنابی کاک مەسعود خۆیشی داهێنەرو داینەمۆی ئەو پێکەوە ژیان و تەبایەیە کە لە نێوان پێکهاتەکانی گەلی کوردستان دا هەیە و لە دوو دەیەی ڕابردووش‌دا ئەو پرسیارانەمان بۆ ڕوون وەبووە "ئەگەر نەتەوەیی بووین چی لە “تورکمان، مەسیحی، عەرەب” و هتد بکەین؟ ئەگەر مارکسیست و چینایەتی بووین، چی لە چینەکانی تر بکەین؟ ئەگەر لیبڕاڵ بووین چی لە ناسنامە جیاوازەکان بکەین؟ ئەگەر ئیسلام بووین کام تەریقەت هەڵبژێرین و چی لە ئەوانی تر بکەین؟ ئەگەر بە ناچاری لە ژێردەستەیی عەرەبە شۆڤێنەکان لە دوای 16ی ئۆکتۆبەری 2017 ماینەوە چۆن مامەڵە بکەین و جارێکی تر چۆن هەوڵ بۆ سەربەخۆیی و دەربازبوون لە ژێر چەپۆکی عێراقیە فاشیەکان بدەین؟
لە ڕاستیدا وەڵامدەری هەموو ئەو پرسیارانەی سەرەوە تەنهاو تەنها پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، وە هیچ کام لە لایەنە سیاسییەکانی تری کورد وەڵامێکیان بۆ ئەو پرسیارانە پێ نەبووە.
بۆیە پێویستە پێش دەنگدان بە هه‌ر سیسته‌مێک و بەرنامەی کاری هەر حیزبێک، هۆشیارانە خەڵکی کوردستان سه‌ره‌تا به مێژووی کورد دا، وە تایبەتتر ڕابردووی حیزبەکان بچینه‌وه و به شێوه‌یه‌کی ڕیالیستانه بگه‌ینه هه‌ڵێنجان یاخود هه‌ڵبژاردن و دەنگدان بە سیسته‌مێک یان حیزبێک که له‌گه‌ڵ بنه‌ما و تایبهتهندی مێژوو و خه‌سله‌ت و شێوه‌ی کار کاردنی ڕابردوویی و ئێستا‌و داهاتووی گەلی کوردستاندا بگونجێ نه‌ک له پێناو دروشمی باق و بڕیق و ڕووت که نه‌توانێ له کۆمه‌ڵگای کوردی سه‌رکه‌وتووانه ڕیشه‌ی دابکوتێ و خەڵکەکەمان بگەیەنێت بە ئامانج.
پێم وایە هەندێک له بەناو ڕوناکبیران و قەڵەم بە دەستانی کورد بە تایبەت لە پارێزگای سلێمانی له‌مه‌ڕ شرۆڤه کردنی سیستمی ده‌سه‌ڵاتداری دوچاری ماسک پۆشین بوونه، جا چ له‌به‌ر شاره‌زا نه‌بوون به مێژووی کورد و خودی بابه‌ته‌که یان به مه‌به‌ستی سیاسی و ناوزڕاندن و په‌ک خستن و سڕینەوەی لایه‌نێكی سیاسی کە پارتی دیموکراتی کوردستانە.
به هه‌ر حاڵ، پێم وایە دەبێ حیزبێک دنگی پێویست بێنێت کە له پێناو سه‌رکه‌واندنی بەرنامەی کاری سیاسییەکەی ئه‌مرۆکه‌ی، تیایدا بە ئامانج گرتنی ئازادی و سەربەخۆیی کوردستان بێ نه‌ک خواستنی سیسته‌مێکی ئایدیالی خود "کینە" و تاک حیزبی و نه‌ریتی سیاسی له کوردستان.. نه‌توانێ پێبهپێی بنه‌ماکانی ئه‌و سیسته‌مه و بەرژەوەندی میللەت هه‌نگاو بنێ.
واته ئه‌گه‌ر خواستیار بین سیسته‌مێکی ده‌سه‌ڵاتداری له سه‌ر ئاستی کوردستان هه‌ڵبژێرین بمانگەیەنێت بە کەنارێکی پارێزراو، وە هەبوونی کیانێک تیایدا سەربەخۆو ئازادبین، ده‌بێ ڕوخسار و ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی له منداڵدانی کۆمه‌ڵگه‌ی سیاسی و ئابوری و فەرهەنگی و کۆمه‌ڵایه‌تی کوردستان له دایک بووبێتن کە ئەوەشیان پارتی دیموکراتی کوردستانە.
گرنگە خەڵک لیستی 183، لیستەکەی پارتی هه‌ڵبژێرێت و دەنگی پێ بدات ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌کی تێپه‌ڕاندن (ئینتیقالی) یش بێ و ئاستی پێگه‌یشتنی باری سیاسی ئەو حیزبە له‌به‌رچاو بگرێ و له‌وێوه به‌ره‌و ئاقاری گه‌شه سه‌ندن و سه‌رکه‌واندنی بارنامەی کاری سیاسییه‌که‌ی لە کوردستان و عێراق و ناوچەکە، وە لەسەر ئاستی پێوەندیە نێودەوڵەتیەکان کێش بکرێ.
خۆ ئەگەر باسی سیسته‌می ئیداری و سیاسی لە کوردستان بکەین یان باسی هه‌ر سیسته‌مێکی تری ده‌ستەڵات و بەڕێوەبردن و ئیدارەدان له کوردستان بکه‌ین... پارتی ته‌نها به سودوەرگرتنی ده‌قاوده‌قی ئه‌زمونی ده‌سه‌ڵاتداریی وڵاتانی بێگانه له‌سه‌ر بنه‌ما سیاسەتکاری له کوردستان ساخ نەبووەتەوە. به‌ڵکو سه‌یری خودی کۆمه‌ڵگه‌ی سیاسی و ئابوری و کۆمه‌ڵایەتی کوردستانی کردووە بەو ئەزموونەیش کە نزیک بە سێ چارەک لە سەدەیەک هەیەتی، پاشان سیسته‌مێک یان تێکهڵاوییەکی هه‌ڵبژاردووە که ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌کی کاتیش بێت و بتوانێت گەلی کوردستان له هەر دۆخێکی سییاسی نەخوازراوو سەپێندراو دەربازبکات، پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەو دۆخه سیاسییه‌ی ئێستاش کە دوای 16ی ئۆکتۆبەر کوردستان پێدا تێپه‌ڕ دەبێ، تەواوی هەوڵی داوە به سه‌رکه‌وتوویی بمانباته که‌نار.
وە پارتی دیموکراتی کوردستان ئاسایشی ووڵاتی به ڕێکی پاراستووە و دەستدرێژییەکانی به غدای لە هەر بار‌و ضروفێکدا به توندی بەرپەرچ داوەتەوه، وە پەیوەندییەکی توند و تۆڵی لەگەڵ تورکیا و دوو بلۆکەکەی زلهێزی جیهان دروست کردووە، که له ڕاستی دا سودی بەهێزی ستراتیژی بۆ هه موو کورد لە چواربەشەکەی هەبووە. چونکه هەموو دەزانن سەرسەخترین و به هێزترین دوژمنی کوردستان تورکیا‌و ئێران و عەرەبی شۆڤێنە، ئەگەر بەو شێوازەی سیاسەتکردنی نێچیرڤان بارزانی ئێستا کوردستان بەرەو پێش دەچێ له ڕێگای نەوت و بازرگانی و وەبەرهێنانەوه ڕام بکرێ ئەوا پێگه ی کوردستان له ئاستی نێودەوڵەتی دا زۆر بەرزتر دەبێتەوه لە جاری پێشووتر و کورد زووتر له هەموو بەشەکانی کوردستان به مافەکانی دەگات لە داهاتوودا. ئەوە و زۆر دەستکەوتی تر له سایەی جەنابی سەرۆک بارزانی و کاک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حوکومەتی هەرێمی کوردستان بەدەست هاتووە. بۆیه به بڕوای من له پاڵ کەموکورتییەکان پێویستە خەڵک بە وێژدان و بە مەنتق لیستەکەی پارتی بە ژمارە 183 هەڵبژێرن و دەنگی پێ بدەن، چونکە پارتی بنەمای به هێزی سیاسی، سەربازی، ئابوری، فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی هەیه و تاکە پارتێکە لە سەرئاستی نەتەوەیی کە ویستی سەربەخۆیی و دەوڵەتی کوردی هەبێت .
هادی باڵەیی