خوێندنەوەیەکی سایکۆلۆژیستانە: ئەلترناتیڤەکانی پرۆسەی بەعەربکردن لە کوردستان

خوێندنەوەیەکی سایکۆلۆژیستانە: ئەلترناتیڤەکانی پرۆسەی بەعەربکردن لە کوردستان
دیاردەی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە و نەتەوەکان، لە جیھاندا شتێکی نوێ نیە. ھەر لەسەرەتای بەھێزبوونی نەتەوەکان پەیدابووە و لە جەنگە دەروونی و لەشکەری و داگیرکرنی کەلتوورییەوە بگرە تا ھەر شێوازێک بۆ پیادەکردنی بەکارھاتووە تەنانەت جینۆساید و قڕکردنە مەلیۆنییەکان، لە گۆشە و کەناری ئەم گەردوونە. مسری و کەنعانی و فنیقی و فەلستینییەکان لەدژی یەکتری، ئاشووری و میدی و بابلیەکان، و بە ھەمان شێوە ئەخمینی و ئەشکانی و دواتر مەقدوونییە ئەورۆپییەکان و ساسانیان لەدژی نەتەوەکانی ناوچە جێبەجێیانکردووە. میدییەکان سەختترین جۆری لەدژی ئاشوورییەکان بەکارھێناوە. لە چەرخی نوێشدا بەردەوامە و نموونەشی زۆرن وەک رووسەکان کە بەتایبەت لە سەدەی بیستەمدا تەنھا لە قەزاقستان رێژەی روسەکان لە پرۆسەی بەرووسکردنی ئەم ناوچەیە گەیێندراوەتەنزیکەی ٣٠%، و سەدان نموونەیتر ھەیە.
***********
پرۆسەی بەعەرەبکردنی کوردستانیش بە ھەمان رۆانگە و ئامانج بۆ چەندین سەدە بەردەوامی ھەیە و تەنانەت بۆوەتە پرۆژەی درێژخایەن، و ئەگەر لەسەردەمی دیکتاتۆرەکان بە شێوازی راستەوخۆ بووە لەسەردەمانی دیکەی بەناو دیمۆکراسی ھەمان کردەوە و رەفتار بە ناو و رەنگ و یاسای جێبەجێکراوە و پەردەپۆش و تەنانەت پشتگیریشی لێوەکراوە و بەداخەوە بەشێکی ئەم پشتگیرییە لە لایەن خۆدی کوردە ناحەز و نانیشتمانپەروەر بووە. کوردستانی جاران، ئەو شوێنەی کە سنوورەکانی لەسەردەمانێک خۆ لە سنووری وڵاتی میسر و بەلایەنی کەمەوە تا شاری و ناوچەی عۆمبار ( الڕنباری ئێستا) و ناوەراست و باشووری میزۆپۆتامیا (عێراقی نوێ) و ئەو دیو و بەشێک لە وڵاتی سعۆدیای ئێستا و قەتەر و بەحرین و کوێت و ئیمارات و پاشایەتی عەممان و ھەندێ جاریش سەرلێوارەکانی کەنداوی پارسی دەدا، ئێستا گەیشتووتە شاخە سەربەرز و خۆڕاگرەکانی حەمرین، و بەلایەنی کەمەوە قەبارەی خۆی لە ٣ مەلیۆن کیلۆمەتری چۆار گۆشە دەدا. تەنانەت شاری ئێستای بەغدا ئەگەر بە وردی بە مێژوودا بچینەوە و زمانی میدییەکان باش لێکبدەینەوە دەبینین شارێکی کوردی رەسەنە و بەڵگەی رەسەنیش بۆ ئەم مەبەستە ناوەکەیەتی. بەغ یان بەغا(bagha) یان بەگ (ھاوتاکانی بە زمانەکانی پارسی و ئاڤێستا و پەھلەوی) بەواتای خۆدا یان خۆدا دێت، و کاتێک لە مۆسکۆ بووم زۆرم پێ سەیر بوو کە ھەمان ئەم وشەیەم لەو زمانە و بەھەمان واتا بینیم (بۆگБог=). ھەروەھا (دا) یان (داتن) بەواتای دان، و پێکەوە واتای ئەوەی کە (خۆاپێدای) دێت. کەچی ئێستا ئەو شارە بە پایتەختێکی عەربی ھەژمارکراوە !، و بە دڵنیاییەوە بۆ پرۆژە و پرۆسەی بەعەرەبکردن دەگەڕێتەوە.
ھەمان ئەو پرۆسە و پرۆژەیە لە لایەن تۆرانییەکان و پارسەکانیش بەردەوامی پێدراوە بەڵام بەناوێکیتر، بەڵام لەبنەڕەتدا ھێز و وزە و ئێنێرژی و بەشی ھەرە گەورەی پۆتانسیێلی خۆی لە پرۆسەی بەعەرەبکردن وەردەگرێ، و زیندووترین بەڵگەش بۆ ئەم ئاخاوتنە یەکگرتنی ئەم سێ نەتەوەیە بووە لە ھەموو دۆخ و بابەتەکانی پەیوەست بە کورد و بەتایبەت ئەوەی لە پێش و دوای رفراندۆمی شکۆمەندانەی کوردستانیان، کرا، لەکاتێکدا کە لە راستیدا دیمۆکراسیانەترین و باشترین و گۆنجاوترین و راست و دروستترین و نزیکترین و بەردەستترین ھەوڵ و ھەل و دەستکەوتی کوردستانیان بووە بە درێژایی ھەموو مێژوو، کە ئەگەرچی پەکخرا بەڵام رۆژێک لە رۆژان دەبێتە بەھێزترین بەڵگە و ھۆکار و دۆکیۆمێنتی سیاسی بەدەست کوردستانیان، و ھەر کوردێکی بەشدار لە سەرکەوتنی بەو پەڕی شانازییەوە خۆی بە بەختەوەر دەزانێ و بە ئاسوودەییەوە دەچێتە ژێر گڵ.
لەدوای خیانەتی کۆشندە و مێژوویی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە، بیرۆکەی بەعەربکردن لەم پارچەەیەی سەرزەمینی کوردستان زۆر بەھێزتر لەجاران و سەردەمی پێشووتر و رژێمی بەعسی شۆڤینی –وەھابی، و مەزنە دیکتاتۆری ھەموو چەرخەکان واتە سەدامی گۆڕبەگۆڕ، لە مێشک و مێنتالیتەی ڕزێوی ھەندێ شۆڤینی ئەم قۆناغە، چ سۆننە و چ شێعەی سیاسی، ھەڵدرایەوە و بەھانەی گەورەشیان بۆ ئەم کارە دوو فاکتەرن: یەکێکیان ناکۆکی و پەرتەوازەیی نێو ماڵی کوردی و خزمەتخۆشی ھەندێکیان بۆ نەتەوە و وڵاتانی ناوچە و جیھانی، بەواتایەکیتر جاشەایەتییەکی مۆدێل نوێ، و فاکتەری دیکەش ئەو دژایەتیکردنە بێ واتایە بوو کە ھەندێ وڵاتی بەناودیمۆکراسی نادیمۆکراسی رۆژئاوا زۆر بێ بەزەییانە ھەوڵی لەباربردنی ھەنگاوەکانی بەدەوڵەتبوونی کوردستانیاندا، و نەیانویست ریفراندۆم بە ڕێڕەوەی ئاسایی خۆدیا بڕوات و بگاتە ئامانجەکانی، و لەسەرەتاوە بەھەموو شێوازێک ھەوڵی دواخستن یان پاشگەزبوونیاندا و تەنانەت لە ڕێگەی منداڵانی سیاسەتگەرا و پڕچەککردنیان بە پێشکەوتووترین دەزگاکانی ڕاگەیاندن و تەکنەڵۆژیای دژایەتیکردنی نەتەوەی خۆیان ئەو کارەیان ئەنجامدا، کە لەبنەڕەتدا ھەوڵێک بوو لەپێناو ھێشتەوەی تارمایی بەعەربکردنی کوردستان و بەردەوامبوونی، و نەھێشتی سەرگرتنی ھەوڵەکانی سەرکردایەتی کوردستان و بەتایبەت جەنابی سەرۆک بارزانی بۆ بەرقەراری ئاسوودیی و ئارامی کوردستانیان لە ئێستا و داھاتوودا، و بەمەبەستی زیاتر قووڵکردنی ناکۆکییەکانی کورد و نەتەوەکانی ناوچە و بەتایبەت عەرەب، بۆ ئەوەی بازاڕی فرشتنی چەک بەھەموویان ھەمیشە بەگەرمی بمێنێتەوە. دیارە عەرەبە دڵسۆزەکان دەنگیان ناگاتە ھیچ شوێنێک و عەرەبە نەژداپەرست و شۆڤینییەکانیش لەو بابەتە سوودمەندن بۆیە پشتیوانی لێوەدەکەن. کاتێک کە دیتیان زەفەر بەھێز و بازووی ئەم سەرکردە و پێشمەرگە بۆێرەکانی کوردستان و بەشێکی زۆر لە خەڵکی خەمخۆر و دڵسۆزانی نابەن، ئێنجا تراژێدیای خۆێناوی ١٦ ئۆکتۆبەریان ئافراند، کە برینێکە تاھەتایە سارێژبوونەی نەک ئەسەتەم و دەگمەنە بەڵکۆ بوونی نیە. دیارە بۆ ئەم مەبەستە مێنتالیتەی ھەرزەکارانەی ھەندێ کەس و لایەن لە کوردستان، و بەتایبەت ئەوانەی سەودای ناووبانگ و بەدەستخستنی پۆل و پارە و پایەی زیاتر کۆێری کردبوون، و بۆ ئەم مەبەستە ھەبوو بەناوی دیمۆکراسیەت و ھەبوو بەناوی ئایینەوە ھەڵدەپەڕی و ئاگری دوژمنایەتی نەتەوە ھۆڤ و دڕندەکانی ناوچە و جیھانیان خۆشتر کرد و دۆخەکەیان گەیاندە ئەمڕۆ، ئەو مێنتالیتەیەی کە بە پێی بیردۆزەکانی سایکۆلۆژی و بەتایبەت شیتەڵکردنەوەی دەروونناسی فرۆیدی و ئەدلێری و ھۆرنای و ھابیروباوەرەکانیان ھەڵقۆڵاوی ناخێکی دەرووننەخۆشی بێبەشکراوی ئەو کەسانەیە لە ھەست و سۆزی خێزانی و دیاک و باوکێکی نادلۆڤان، کە لە قۆناغەکانی بەخێوکردنی منداڵانیان ھاوشێوە خۆیان بەھۆی سەرقاڵی بە رەفتارەکانی ھاوشێوە و کۆکردنی ئەو شتانەی کە ھیچییان لەگەڵ خۆیان نەبردە ژێر گڵەوە، دەرفەتی پەروەردەکردنی دروستی منداڵانیان نەبووە، و دواتر منداڵانیان لە قۆناغەکانی ئاییندەی ژیانیان مرۆڤی لەم جۆرەیان لێ پەیدا بوو کە بەدەست رەفتارەکانی سایکۆسۆماتیکییەوە بناڵێنن، و تەنانەت بۆ کۆژاندنەوەی ڕق و کینەیان بەرامبەر ئەو لایەن و کەسانەی کە بە خەیاڵی خۆیان خۆشیان ناوێ و ڕکابەریانن، لە قۆربانیکردنی ئاساییترین بەھا و یاساکانی مرۆڤایەتی دەستیان بشۆن و ھزاران مناڵ و کچ و ژن و کەسانی بێتاوان بکەن بەقۆربانی.
*************
ناسیۆنالیستەکانی شۆڤینی نەتەوەی عەرەب، وەک ھەمیشە بیروباوەرکانیانی خۆیانیان بەسەر شەقامی سیاسی نەتەوەی عەرەبدا سەپاندووە و بۆ مەبەستی برەودان بە ماشینی بەعەرەبکردن و لەژێر پەردەی پیرۆزبوونی نەتەوەکەیان و بەھۆی ئایینەکەیانەوە لە ناوچە و جیھان و ئەو فەلسەفەیەی کە دەبێ ھەموو نەتەوەکانی ناوچە و بەتایبەت کوردە مەوالییەکانی جاران، لە خزمەتێ ئەواندا بن، جارێکی دیکە وزەیان پێدرا و ھەموو ئەوەی روودەدات کاردانەوەی ئەو بیرۆکەیە خاو و خرش و بێ بنەمایەن، و ھەر دوو باڵی شێعە و سۆننەی سیاسی لەو خاڵەدا یەکدەگرن.
ئەوە واتای ئەوە نیە ئێمە دژی ئەوە نەتەوەیە بین وەک نەتەوە، بەڵکۆ بەپێچەوانەوە ئەوانیش مرۆڤن و مرۆڤ وەک بوونەوەرێک بەھا و رێزی تایبەتی خۆی ھەیە و تەنانەت ئەگەر وەک ئێمەمانانیش بیرناکەنەوە و دوژمنیشمان بن. ئەوان مافی خۆیانە بوونیان ھەبێ و رێزیان لێ بگیرێ و ھەر ستەمێک لە ھەر تاکێکی عەرەب لە ھەر شوێنێک و ناوچەیەک لەم جیھانە دەکرێت وەک ئەوەیە زۆرداری لە ھەموو مرۆڤایەتی و گشت نەتەوەکانیتر دەکرێت. بێگۆمان بە ھزاران سەرکردە و رۆشنبیر و ئازادیخواز و مرۆڤی ئاسایی لە نەتەوەی عەرەب لە ناوچە و جیھان لەگەڵ زۆرێک لەو بیروباوەرە فاشیستی-ناسینالیستییەی رەڤەزپەرستانەی ھەندێ مەزھەب و لایەن و تاکی عەرەبیدا نین، بەڵام دەنگی ئەوان لەژێر فشاری زۆڕنای ناسیۆنالیزمی عەرەبیدا کەپکراوە، و تەنانەت ئەو جارانەی کە ھەندێ کەسایەتی سیاسی و لەژێرگۆشاری راشی گشتی جیھانی و ناوچە ھەندێ (تەنازۆلات) دەکەن، و جۆرێک دەستپێشخەری یان ئاسانکاری دەنوێنن، جێگەی گۆمانن و تەنھا کات کۆشتن و ژێربەژێر کارکردن و خۆئامادەکردنە لەوەشاندنی گۆرز لە پاش بەخۆکەوتن و ئامادەبوونیان، و نموونەش رژێمەکانی پێشووترە کە لەم ڕوانگەیە و سیاسەتەوە ھەڵسوکەوتیان لەگەڵ کورد دەکرد.
ئەوەی لەھەمووی زیاتر جێگەی داخە ئەوەیە کە وڵاتانی عەرەب بە تێکرا و بەتایبەت لەم وڵاتە لە پرۆسەی بەعەرەبکردنی کوردستان زۆر بەپەرۆن، و بە بێی دوودڵی بەمافێکی رەوای خۆیانی دەبینن و ھەر رژێمێک، بە بێ وانە و پەندوەرگرتن لەوانەی پێشتر روویداوە، ھەمان رەفتار و کار و سیاسەت پەیرەو دەکەن، تەنانەت کە ئێستا جلوبەرگێکی یاسایی و ئایینیشی پێوە دەدوورن. وڵاتانی دۆرزن و دوورووی رۆژئاواش بۆ بەرژەوەندی خۆیان، دروشمە دیماگۆژی و بریقەدارەکانیان لەبیردەکەن و ھەر جارێ و بەناوی ئەوەی کە بابەتێکی نێوخۆییە و پەیوەندی بە ئەوانەوە نیە خۆیانی لێ دەدزنەوە، مەگەر ئەو کاتەی بزانن " تەندوور گەرمە و دەتوانن نانێکی خۆشی لێبدەن"!.
دیارە ئەگەر وەکچۆن چارلز رۆبێرت داروینی بەناوبانگ لە تیۆرەکەیدا، "ململانێی بوونەوەرکان"، کە دواتر لە زۆر بیردۆزی دیکە و لەسەرووی ھەموویانەوە سیگمۆند فرۆیدەوە، خۆی نواندووە، لە بابەتی بەعەرەبکردن بڕوانین و لێکی بدەینەوە بۆمان دەردەکەوێ کە گەورەترین فاکتەری ئەم پرۆسەیە ململانێی ئەو نەتەوەیەیە بۆ ژیان و مانەوەی. بەڵام لە راستیدا رێڕەوەکەی زۆر ھەڵەیە و پشتی بەلەناوبردنی چەندین نەتەوە و بەتایبەت کورد بەستووە، کە خۆی بۆ ھزاران ساڵ دەچێ نیشتەجێی رەسەنی ئەو ناوچەیەیە، کەچی بەھۆی بەرعەرەبکردنەوە ھزار ساڵە گەورەترین قۆربانی داوە، و ئەو ستەمەی بەعەرەبکردن گەیشتووتە ئەوەی کە زۆر کەسی وەک ئەردۆغانیش بەھۆیەوە ھەڵبخەڵەتێن و نکۆڵی لە مێژووی کورد بکەن، کاتێک لە گۆتارەکانی نکۆڵی لە کوردبوونی ناوچەکانی وەک عەفرین و منبج و رۆژئاوای کوردستان دەکات و بە زێدی باب و باپیرانی عەرەب ھەژماریان دەکات. لەکاتێکدا کە ئەو تورک-تورکمانە تۆرانیەکان و عەرەب دوو نەتەوەی میوان و داگیرکەرن، وئەو شوێنانە بەدرێژایی مێژوو شوێنی رۆمیەکان و ئەرمەن و ئاشوور و کوردەکان بووە.
عەربەکان لەجیاتی بیرکردنەوە لە رێگەی لۆژیک و ئاسانتر و پراکتیکیانەتر ھزاران ساڵە کوردقڕاندنی کردووتە ھەوێنی ژیانی خۆی، و لەو ململانێیە و ھەر جارە و لەسایەی دەست و بازووی کوردی ئازا و مێرخاس و ئازادیپەروەر گەورەترین گۆرزی لێوەشێندراوە، کەچی نەبووتە مایەی پەندوەرگرتنی. وڵاتانی عەرەبی بەگشتی و کەنداو بەتایبەتی، لە پرۆسەی بەعەرەبکردنی کوردستان، بەردەوام گەورەترین پاڵپشتی ھزری و لەشکەری و سیاسی و ئابووری رژێمە فاشیستییە شکستخواردووەکانی یەک لە دوای یەکی ئەم وڵاتە، واتە عێراقی رووخاو، بوونە و بە مەلیارھا دۆلاریان پێداون، جگە لە پاڵپشتی رێکخراوە تیرۆریستییەکانی ناوچە و جیھان، و بەتایبەت ئەوانەی لە دژی کورد دروستکراون و رێکخراون، و لەم روانگەیەوە ھیچ کەمتر نەبوونە لە پاڵپشتی سیستەمی بەرێەبرەی وڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە رێکخراو و دامەزراوەکانی لەشکەری لە دژی کورد و کوردستان و جیھان.
وڵاتانی عەرەب، کە زۆربەی خزمەتکاری دەست و پێ بەستراوی وڵاتانی رۆژئاوا و ئیسرائیلەکانن، و بە سەدان مەلیۆن دۆلاریان بۆ کرێنی چەک و تەقەمەنی رەوانەی بانکەکانی ئەو وڵاتانە دەکرێت، و ژێر بە ژێر رۆشنبیران و نووسەران و ریفۆرمخواز و ئیسلامییەکان تیایدا لەو نان و ئاوە مووچە وەردەگرن و لەو دیویش بەردەوام دھۆڵ و زۆڕنا لە دژی رۆژئاوا لێدەدەن و بە دژی عەرەب و ئیسلام لەقەڵەمیان دەدەن و لە نووسینەکانی سڵیان لەوە نەکردووە کە نکۆڵی لەو شارستانیەتە بکەن کە بەدرێژیی چەند سەد ساڵی دواییدا گەورەترین سەرچاوەی زانستی و پێشکەوتنەکانی سەردەم بوونە. ئەو رۆشنبیرانەی عەرەب، بێ ئەوەی لە نوسینەکانی خۆیان تێبگەن، زۆر بێ شەرمانە و لەبەر چاوی ھەمووان، و تەنانەت رۆژئاواییەکان، شارستانیەتی رۆژئاوا بە شارستانیەتێکی بێ بەش و نوێ لە مرۆڤایەتی ھەژماردەکەن، و بەپێچەوانەوە شارستانیەتی عەرەب و فەرھەنگ و کەلتووری خۆیان بە سەرچاوەی زۆرێک لەو پێشکەوتنە زانستییەی سەرجەم دەزانن، کەچی ھەر مرۆڤێکی سادە دەتوانێ زۆر بە ئاسانی لەو چەواشەکارییە تێبگات. بەداخەوە ئەو رۆانگەیەی عەرەبی جۆرێکە لە جۆرەکانی ئەو دۆخە ناڵەبارە دەروونی و نەخۆشی دەروونییانەی کە لە فەرھەنگنامەکانی سایکۆلۆژی و کەلتووری خەڵکی ئاساییشدا بەناوی "نەرگزیسم" (narcissism) یان خۆپەسندی و شیفتەی خۆ بوونی و لەخۆباییبوون ناسراوە.
جوانترین ئەلترناتیڤ بۆ ئەو بیرۆکە بێ بنەمایانە ئەوەیە کە ھاوکات لەگەڵ رێزگرتن لە ماندووبوون و زەحمەتی نەتەوەکانی دیکە باس لە دەستکەتەکانی نەتەوەی خۆت بکەی. شاراوە نیە پێشکەوتنی شارستانیەت تەنھا بەرھەمی نەتەوە و وڵاتێک تەنیا نیە، بەڵکۆ گشت نەتەوە و شارستانیەتەکان بەپێی قەبارەی خۆیان بەشداربوونە تیایدا، و بەتایبەت عەرەبەکان نابێ ئەو راستیە لەبیرخۆیان ببەن و نکۆڵی لێوەبکەن ئەو شارستانیەتەی ئەوان باسی لێوە دەکەن بەشێکی زۆری گەورەترین زانایانی لە نەتەوەکانی دیکەی ناعەرەب و بەتایبە کوردەکان بوونە، و رۆژاواییەکانیش لە دوای چەرخی رێنێسانسەوە مەشخەڵی پێشکەوتنیان گرتووەتە دەست، و ئەگەر چی لەسەردەمانێک و بەھۆی کۆڵنیاڵکردن و داگیرکردنی وڵاتانەوە زۆر ستەمیان کردووە بەڵام ئەوە واتای نکۆڵیکردنە لەو شارستانیەتە.
لە کاتێکدا تاکی عەربی بەھۆکاری برسێتی و ھەژاری و گۆشاری ژیان و لەبن ھەڕەشەی بەبیابانبوونی وڵاتانی عەرەبی، کە پرۆسەیەکە لە چەند ھزار ساڵی دواییدا دەستی پێکردووە و بەردەوامە تا ئەو کاتەی کە زۆربەی ناوچەکانی ئەم گەردوونە دەتەنێتەوە، و ھەروەھا زیادبوونی رێژەی دانیشتوانی، کە تیایدا و بەھۆکارەکانی ئایینی و نەبوونی رۆشنبیری گشتی کۆنترۆڵکردنی سیستەمی خێزان بە شتێکی حەرام ھەژماردەکرێت، لە جیاتی پەنابردنە بەر تووندوتیژی دژ بە کورد و نەتەوەکانی دیکەی ناوچە و جیھان، و تێکدانی ئارامی و ئاسوودەیی ئەم گەردوونە بەدبەختە، لە نیشتمانەکەی حۆی بحەسێتەوە و لە ترسی ژیان پەلاماری ئەم لا و ئەو لا نەدات.
ئەو پارەییەی کە تێکرای وڵاتانی عەرەب و بەتایبەت سعۆدیا و وڵاتانی کەنداوی پارسی بۆ سەدامی گۆڕبەگۆڕ و دروستکردنی ڕێکخراوەکانی تیرۆریستی لە گۆشە و کەناری جیھان خەرج کرا، دەتوانرا گشت بیابانەکانی ئەو وڵاتانە و ئەفریقییای پێ بکرێتە جەنگەڵ و دارستانی گەورە و ئامازوونێکی دیکە، و ھەموو ئەو عەرەبانەی لە وڵاتانە و ژ ئەوانەی لە برسان ڕادەکەن و لە کەنار ئاوەکانی دەریاکان دەخنکێن و دەبن بە قۆربانی نێرگزیسمی عەرەبی و چ ئەوانەی پەنا بۆ رێکخراوە تیرۆریستییەکان دەبەن و بۆ چەند دۆلارێک پەیوەندییان پێوە دەکەن و لە گۆشە و کەناری ئەم گەردوونە و لەوپەڕی شەرمەزاری و ڕوورەِشی و بەناشریتن شێوە دەبنە بە قۆچی قۆربانی بازرگانانی سیاسی عەرب-رۆژئاواییەکان، و چ ئەوانەی لەسەر سنوورەکانی کوردستان و بە فرت و فێڵ و بڕیاری سیاسی جێگیرکراون تا بە ھۆیانەوە ناوچە کوردستانییەکان زەوت بکەن، و تەنانەت ئەو فەلەستینییانەی کە لە بنەڕەتدا نەتەوەیەکی جیاوازن لە عەرەب و عەرەبەکان بە ھۆکاری جیاوازی ناڕوون بە عەربیان لەقەڵەم دەدەن، لەخۆبگرن و ئەو ھەموو ئازار و ئەشکەنجەیەی جیھانیان و کوردستانیان نەدەن.


ئەگەر مرۆڤێک بە ویژدان تەنھا نیو کاژمێر لەبەردەم کەناڵێکی وەک (الڕماکن) دابنیشێ و لەو ھەموو مرۆڤانەی کە لە تاوتێر و بەترانبوونی خۆیان خۆیانی لەبیر چووە و نە ئایین و نە خۆدا و نە ھەژار و نە ھیچ شتێک و خەمێکی وەک ئەو ستەمەی لە جیھان و کوردستانیان دەکرێ، لە بەیانی تا ئێوارە بە ئۆتۆمۆبێلە مۆدێل نوێیەکانیان بە سەدان رۆژ لە دوای چەند ووشترێک دێن و دەڕۆن و ھەڵدەپەڕن، ئەو بڕوایەی لا دروست دەبێ کە کە پانزینەی لەو رێگایە خەرج دەکرێت بێگۆمان بەشی تێرکردنی زگی ھزاران و مەلێۆنان ھەژاری مۆسڵمان و نامۆسڵمانی دەکرد. رۆشنبیران و نووسەرانی ئایینی و سیاسی عەرەب و مۆسڵمان ب دەیان ساڵە رەخنە و گلەیی لە وڵاتانی رۆژئاوا دەگرن کە بۆ ئەوەی مرۆڤایەتی برسی و بندەست بکەن ساڵان بە ھزاران تەن دانەوێلە دەڕژنە نێو دەریاکان، بەڵام باسی خۆیان ناکەن. ھیچ نەبێ ئەو دانەوێلەیە دەبێتە خۆراکی سەدان ھزار گیانەوەری نێو دەریا بەڵام ئەی ئەو بەنزینەی لەو رێگەیە بە فێرۆ دەدرێت یان ئەو پارەیەی لە تیرۆر خەرج دەکرێت. کورد نزیکەی ١٣٠٠ ساڵ لەسەر ئایینی زەردەشتی بوو و یەزدانی مەزنی دەپەرست و لە ئاگرخانەکاندا ڕێزیان لە یەکێک لە چوار ئەلەمێنت و رەگەزەکانی سروشت، واتە ئاگری دگرت، کەچی لەماوەی ١٤٠٠ ساڵی رابردوو و لەوانەشە تا ھزار ساڵی دیکەش بێ، عەرەبەکانی لات و مەنات و ھۆبەل و عۆزاپەرستی دوێنێ، بە ماندووبوونی محەمەدی ئەمێن(س) توانیان واز بێنن و ببن خۆداپەرست، فەرموودەکانی ئەو پەیامبەر و مرۆڤە مرۆڤدۆستەیان لەبیر خۆیان بردووە، و تائێستا بۆختانی ئاگرپەرستی دەخەنە ئەستۆی کورد و ئێستاشی لەگەڵدا بێ تیرۆریستەکانیان وا تێگەیاندووە کە کوردەکان مرۆڤ نین و یان لە پاشماوەی فلان و فلان شتن و کاتێک ھیچ شتیان پێ نامێنێ بۆ بەگژبەردانی تیرۆریستان پێمان دەڵێن " ئاگرپەرێستن"! لە کاتێکدا ئاگر لای کورد تەھا سیمبۆلێکە و ئاگرخانەکانی پێش رووخاندنیان لەسەردەستی باب و باپیرانتان نەک شوێنی پەرستنی ئاگر نەبوو بەڵکۆ قوتابخانە و زانکۆ و نەخۆشخانە و دادگەە و بنکەکانی رۆشنبیری کۆمەڵایەتی و کەلتووری و فەرھەنگی ئێمە بوون. ئێمە ھەرگیز ئاگرمان نەپەرستووە.
بەڵام تا ئێستا رۆشنبیران و زانایان و سیاسەتوانان لەو وڵاتانە ئەو ئەلترناتیڤانەیان بەرووی خۆیان نەھێناوە، و ئەگەر کەسێکیش ئەو ھەوڵەی دابێ زۆر زوو کەپ و خامۆشکراوە. وەک ئەو نموونەیەی کە یەکێک لە دڵسۆزانی وڵاتی خۆی، کە دەرچوویەکی کشتوکاڵ لە زانکۆیەکانی دەرەوەی عێراق لە یەکێک لە کۆبوونەکانی خۆی و مامۆستایانی زانینگەکان لەگەڵ سەدامی گۆڕبەگۆڕ پێشنیار دەکات بە جێبەجێکردنی پرۆژەیەک و بە پشتیوانی حکومەت ھاوکاری بکەن تا بیابانەکانی نێوان سعۆدیە و عێراق، بکات بە دارستانێک تا ھەم ببێتە سامانێک و ھەم بیابانبوون کەمتر بکریت. بەڵام ئەو دیکتاتۆرە بەتووندی ئەو پرۆژەیە ڕەتدەکات و تێی ھەڵدەدات و پێی دەڵێ:" باشترە ئەو پارەیەی لەو پرۆژەیە خەرج بکەین بیکەین بە گۆللە و بە سینگی دوژمنەوە بنێین".
بەڵێ ئەو بیرکردنەوەی دەستھەڵاتدارانی ناسیۆنالیستی عەرەب، کە تەنانەت رۆشنبیرانیش بە بیرھێنانەوەی ئەو ئەلترناتیڤە و جێبەجێکردنی بۆ کۆتایی ھێنان بە نەھامەتی و ماڵوێرانی و برسییەتی تاکی عەرەبی، دەبێ لە ترسی کۆژرانی لە لایەن دیکتاتۆرە دۆگماتیەکانی کۆمەڵگای خۆیان خۆیان بشارنەوە و لەبیر خۆیانی ببەنەوە کە دەتوانرێت بە پرۆژەی سەوزکردنی بیابانەکانی عەرەبی ژیانێکی نوێ بۆ تاکی عەرەبی دابین بکەن و رۆحێکی نوێ و سەردەمیانە بە گیانی ببەخشن تا ئیتر لە خوێنڕشتن و تیرۆر و تاڵانکردن و رفاندنی ژن و کچی خەڵک و فرۆشتنیان و وەک کاڵا مامڵەپێوەکردنیان و ھەموو ئەو بەھا و شتە ناشرینانەی کە ئایینی پیرۆزی ئیسلام بەھۆیەوە لە بۆ عەرەبەکان ھات، نەمێنێ، و کۆتایی بە پرۆسە و پرۆژەکانی بەعەرەبکردنی کوردستان و ناوچە و جیھان بێنن، و دەست لەوخۆباییە بێنن کە خەریکە تێکرای جیھان بە ئاگری خۆی دەسووتێنێ و ڕێگەیان بۆ دەستوەردانەکانی رۆژئاواییەکان لە ناوچەکە خۆشکردووە. ئەو وڵاتانەی تەنھا بۆ بەرژەوەندی تایبەتییان و قووتدانی سەروەت و سامانی خەڵکانی دیکە و بەناوی دیمۆکراسی لەو کەس و لایەن و وڵاتانە دەگەڕێن تا ھەم داگیرییان بکەن و ھەم لە خەڵک و نەتەوەی دیکەیان بەردەن، و ئەو دەرفەتانە دەقۆزنەوە بخزێنە نێو کاروباری سیاسی وڵاتان و ئەم کارەیان ھەر جارەیان قۆربانیی بێشۆماری لێکەوتووە و نموونەی ھەر بچووک و نوێی ئەو رەفتارەش ئافراندنی تراژێدیای ١٦ ئۆکتۆبەر بووە. ئەو رەفتارەی نەتەوەی عەرەب نەک تەنھا زیانی بە نەتەوەکانی ناوچە و بە تایبەت کورد و کوردستانیان گەیاندووە، بەڵکۆ زیانی مەزنیشی بۆ خۆدی عەرەب ھەبووە، و تەنھا سوودەکەی بۆ دەستھەڵاتدارنی عەرەب بووە،و ئەو راستیە دەردەخەن کە ئەو دەستھەڵاتدار و سیاسییانە بۆ پاراستنی تاج و تەختی خۆیان ئامادەن نەک ھەر کورد بەڵکۆ عەرەب و جیھانیش بکەن بە قۆچی قۆربانیێ خواستە لەبن نەھاتووە ناڕەواکانی خۆیان.
بۆیە ئەگەر دڵسۆزانی رۆشنبیر و سیاسەتوانە خەمخۆرەکان لە نەتەوەی عەرەب لەو وڵات و نیشتمانی عەرەبی بیر لە جێبەجێکردنی ئەو ئەلترناتیڤە و زۆر ئەلترناتیڤی ھاوشێوە بکەن و ھەوڵبدەن پرۆژەی سەوزکردنی ژینگەی ?
Top