چارەسەرنەكردنی دۆزی كورد و بە تایبەت پرسی بێ دەوڵەتبوونی كورد وایكردووە كە بەردەوام داگیركەران و رژێمە ستەمكارەكان بیر لە داگیركاری و و سرٍینەوەی گەلی كورد بكەنەوە .سەدەیەك داگیركاری ،ئەنفال و كیمیاباران ، هەوڵدان بۆ سرینەوەی شوناس و دەیان نەهامەتی و كارەساتی ئەنجامی داگیركاری و دەست بە سەر داگرتنی خاك و نیشتیمانی كوردان بوو .بە دڵنییایی مافی چاره‌ی خۆنووسین..چونكه مافێكی ره‌وایی سه‌رجه‌م گه‌لانی جیهانه ،ئێمه‌یش وه‌كو هه‌ر گه‌لێكی تری جیهان مافی ئه‌وه‌مان هه‌یه ئه‌و خه‌ونه ببینین وه‌كو نه‌ته‌وه‌كانی تری جیهان مافی ئاره‌زومه‌ندانه‌مان هه‌بێت له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌دا بمێنینه‌وه كه‌به‌زۆر پێكیانه‌وه لكاندووین یاخود جیا ببینه‌وه‌و ده‌وڵه‌تێكی خۆمان هه‌بێت..ئه‌مرۆ كه‌باس له نیشتمانی كورد بكه‌ین وچاوێك به‌مێژودا بخشێنینه‌وه ده‌بینین كه‌چۆن ئه‌م نیشتیمانه به‌بێ ره‌زامه‌ندی گه‌لی كورد كه‌خاوه‌نی ئه‌م نیشتیمانه‌یه به‌سه‌رچه‌ند ده‌وڵه‌تێك دا دابه‌شكراوه‌و گه‌لی كورد له‌مافی چاره نوسی خۆی بێبه‌شكراوه .ئێمه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كی گه‌وره روبه‌روی چه‌ند وڵات و حكومه‌تێكی به‌هێزی ناوچه‌كه ده‌بینه‌وه كه هه‌مویان رێره‌وی كۆنه‌په‌رستانه‌و كۆنونیالیستانه و تۆتالیتاریستانه‌یان هه‌یه ، هه‌رچه‌نده به‌پێی په‌یمانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و به‌هه‌موو پێوه‌رێكی دیموكراسی و شارستانی هاوچه‌رخ ده‌بێت گه‌لی كورد وه‌كو گه‌لانی عه‌ره‌ب و تورك و فارس خاوه‌نی مافی چاره نوسی خۆیبێت ، ئامانجی بنه‌ڕه‌ِتی شۆرشی كوردستان وجوڵانه‌وه رزگاریخوازه‌كه‌ی له‌سه‌ربه‌خۆیی بریاردانی مافی چاره‌ی خۆنوسیندا دروشمێك نی یه له‌لایه‌ن حیزبێك یان ریكخراوێك دارێژرابێت یان هه‌ڵقوڵاوی به‌رنامه‌و بیروبۆچون وپراكتیكی حیزبێك یان رێكخراوێكی سیاسی بێت .به‌ڵًكو بونی ئه‌م دروشمه سه‌ره‌كیترین دروشمی ئازادی خوازی تاكه‌كان و پاشان بزوتنه‌وه‌ی خه‌باتگێری خه‌ڵكی كوردوستانه له‌پێوستی گه‌لی كورده‌وه‌یه بۆگه‌یشتن به‌م ئامانجه.. گه‌یشتنی گه‌لی كورد به‌ئامانجی ئازادی دیاریی كردنی چاره‌ی خۆنوسین. مافێكی زۆرسروشتی گه‌له‌كه‌مانه وه‌ك هه‌مووگه‌لانی جیهان. مافی هه‌موونه‌ته‌وه‌یه‌كه له‌جیهاندا به‌بێ هیچ جۆره‌زۆركاریه‌ك وه‌ده‌ست وه‌ردانێكی داگیركه‌رانه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی تر, گه‌لی كورد به‌پێوانه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ومێژویی وجوگرافیایی وه‌ك هه‌رنه‌ته‌وه‌یه‌ك خاوه‌نی زمان وكلتورو خاك وئاو وپه‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و وه‌سیمای تایبه‌تی خۆیه‌تی وه‌ك هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی تر كۆمه‌ڵێ خاسیه‌تی سۆسێۆلۆژی وئه‌نتڕۆ پۆلۆژی وسایكۆلۆژی وتایبه‌تی خۆیه‌تی بۆیه تاگه‌یشتن به‌ئامانجی ئازادی بریاردانی چاره‌نوس به‌ده‌ستی گه‌لی كورد خۆی جوڵانه‌وه رزگاریخوازه‌كه ی درێژه‌ی هه‌رده‌مێنێت و ناوه‌ستێت .. ئێستاش دوای روخاندنی رژێمی فه‌رمان ره‌وای به‌عسی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاو وڵاتانی هاوپه‌یمانیه‌وه به هاوكاری گه‌لی كورد وگشت نه‌ته‌وه‌و پێكهاته‌كانی تری داخ له‌دڵی عێراق . گه‌ڵی كورد سه‌ره‌رای ئازادكردنی به‌شێكی خاكی كوردوستان و هه‌ڵبژاردنی په‌رلامان و پێك هێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كودستان و وه‌به‌شداری كورد له‌پێكهینانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقی نوێی و وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار‌و چه‌ندین پۆستی سیادی تر‌و وه‌چه‌ند وزاره‌تێكی گرینگ له‌حكومه‌تی عێراقیدا ئه‌مانه وای له‌كورد كرد بریاری خۆی بدا به‌مانه‌وه ی له‌چوارچێوه‌ی عیراقی فدراڵدا ئه‌م بریاره بۆهه‌تاهه‌تایه‌نیه. راسته له‌م قۆناغه‌دا گه‌لی كورد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌زانن هه‌ل و مه‌رجی نێو ده‌ڵه‌تی و باری ئابوری و فشاری ده‌وڵه‌تانی هه‌رێمایه‌تی و رای ئه‌وروپی و رۆژئاوا به‌گشتی رێگه ناده‌ن به‌جیابوونه‌وه‌و پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ و هه‌تا ئه‌مرۆ مقه‌وه‌ماتی پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆمان لاوازه بۆیه به‌ناچاری رازین به بریاری په‌رله‌مانی كوردستان بۆفیدراڵی بۆ هه‌رێمی كوردوستان به‌ومه‌رجه‌ی رێگه نه‌گرێت له‌داخوازی دواتری میلله‌تی كورد تا ئه‌وراده‌یه‌ی ببێته خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆو شان به‌شانی ده‌وڵه‌تی عێراق له‌سایه‌ی دیموكراسیی ورێزگرتن له ئیراده‌ی یه‌كتر وه‌كو ده‌وڵه‌تانی یه‌كیتی ئه‌ورپا كه‌ئه‌مرۆ پێكه‌وه ده‌ژین به‌ڵام ئه‌گه‌ر هێزه عێراقیه‌كان یاخود حكومه‌تی عێراقی له‌وه‌زیاتر به‌ربه‌ست بۆ كێشه‌كانی كورد دروست بكه‌ن نه‌یانه‌وێت سنوری هه‌ریمی كوردستان دیاری بكریت وئه‌وناوچه كوردیانه‌ش كه‌رژیمی سه‌دام له‌هه‌رَیمی دابڕیبون نه‌گه‌رینه‌وه سه‌رسنوری هه‌رێم داوا ره‌واكانی كورد بخه‌نه‌په‌راوێزه‌وه له پشكی داهاتی عێراقی و رێگه‌دان به‌ده‌رهێنان و هه‌ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت و قۆرخ كردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵا له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌وه‌و په‌راوێز كردنی خه‌ڵكی كوردستان له‌سیاسه‌ت و حوكمرانی ده‌وڵه‌تی عێراقی دا ئه‌وكات پێویسته په‌رله‌مانی كوردوستان به‌م بریاره دا بچێته‌وه كه له‌ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستانیشدا هاتوه له‌ماده‌ی 7 كه‌ده‌ڵێت گه‌لی كوردستان - عێراق مافی دیاركردنی چاره‌نوسی خۆی هه‌یه وبه‌ویستی ئازادانه‌ی خۆی ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردوه كه‌كوردستان هه‌رێمێكی فیدراڵی بێ له‌چوارچێوه‌ی عێراقدا ئه‌گه‌ر عێراق پابه‌ند بێ به‌سیسته‌می فیدرالی دیموكراتی په‌رله‌مانی فره‌لایه‌نی بۆیه ئه‌گه‌ر حكومه‌تی ناوه‌ند پابه‌ند نه‌بێت به ده‌ستوری عێراقی فیدراڵه وه پێویسته په‌رله‌مانی كوردوستان دوباره ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌وه بداته‌وه ئایه مانه‌وه له چوارچێوه‌ی عیراقدا، یان جیا بوونه‌وه و ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ, به‌تایبه‌تیش كه‌به‌پێ ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق هه‌رسێ پارێزگا بۆیان هه‌یه ده‌ستور یان بریاری حكومه‌ت هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه یاخود راپرسی بكه‌ن ،چونكه ئه‌وه‌تا تائیستا زۆربه‌ی كێشه‌كانی به‌هه‌ڵواسراوی ماونه‌ته‌وه‌و چاره‌سه‌رنه‌كراون هێزه‌شۆفێنیه‌كان هه‌رده‌م رێگربونه له به‌رامبه‌ر داوا ره‌واكانی گه‌لی كورد دا ئه‌وتا دۆسته‌كانی دوێنێمان كه‌دژی سه‌دام پێكه‌وه ده‌جه‌نگاین ئه‌مرۆكه هه‌موو ئه‌و په‌یمانوو به‌ڵێنه‌كانیان بیرچۆته‌وه ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئه‌وهێزانه‌ی به‌شداریان كرد له‌روخانی رژێمی به‌عسی له‌عێراقدا ئێستا نوینه‌رایه‌تی ئیراده‌ی خه‌ڵكی عێراق ده‌كه‌ن هه‌ڵوێستیان به‌رام به‌ر پرسی كورد و كێشه ره‌واكه‌ی گۆرانكاری به‌سه‌ردا هاتوه ئێستا بیركردنه‌وه‌یان به‌رانبه‌ركێشه‌ی كوردستان هه‌مان بیركردنه‌وه‌ی رژێمی به‌عسی روخاو و شۆفێنیه‌كانی پێشوه تاكوئێستا عه‌ربی عێراقی یان بڵین هێزه عه‌ربیه‌كانی عێراق كه ئۆپۆزسێۆنی عێراقی دژی حكومه‌تی به‌عسی روخاوبوون نه ئه‌وكات و نه‌ئێستاش دانیان به‌مافی بریاردانی گه‌لی كورد له‌مافی چاره‌ی خۆنووسین نه‌ناوه‌و به‌ڵكو دژیشی ده‌وه‌ستنه‌وه..ئه‌وه‌ی دیاریشه كه‌ئۆپۆزسیۆنی عێراقی له‌هه‌موو بۆنه‌كاندا له‌هه‌ركۆروكۆبونه‌وه‌یه‌كدابوبێت مه‌رجی سه‌ره‌كیان بۆدانوساندن له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی كورد ئه‌وه‌بووه یه‌كێتی خاكی عێراقیان وه‌ك مه‌رجێك داناوه له‌هه‌موكۆبونه‌وه‌و كۆنگره‌كانیی دا ئه‌م مه‌رجانه‌ش یه‌ك مانای راستی هه‌یه ئه‌ویش حاشاكردنه له‌مافی گه‌لی كوردستانی عێراق له‌ئازادی بریاردانی چاره‌نوسی خۆیدا ئه‌گه‌ر ئه‌وجۆره‌یه‌كێتی یه‌ی خاكی عیراق شۆفێنیه‌كان به‌درووشمێكی پیرۆزی ده‌زانن ئه‌وه بۆئازادیخوازان یه‌كێتێكی زۆردارانه‌یه له‌لایه‌ن هه‌رهێزولایه‌نێكه‌وه دروشمی له‌وجۆره به‌رزكرێته‌وه ئه‌وه درێژه‌ی هه‌مان فه‌رهه‌نگی شۆفێنیانه‌ی حكومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عیراقه له‌پاشایتیه‌وه تاحكومرانیتی به‌عسی فاشیسته‌كان و ئه‌مڕۆش له‌دوای ئازادكردنی عیراق و پیك هینانی حكومه‌تیكی به‌ناودیموكراتی پێشیل كردنی مافی دیموكراتی گه‌لێك له‌دیاریی كردنی مافی چاره‌ی خۆنوسیندا وه‌ك تاوانێك ده‌ژمێردرێت له‌ژیرناوی پاراستنی یه‌كیه‌تی خاكی عیراق دا ئێستا ش ئه‌گه‌ر بۆیان بكرێت وده‌ستیان بروات له‌جاران خراپتر به‌گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ن و هه‌چیمان به‌ده‌ست هێناوه له‌شه‌وو رۆژێكدا له‌باری ده‌به‌ن ده‌چنه‌وه سه‌ر نه‌ریته كۆنه‌كه‌یان .بۆیە دەبێ زیاتر لە جاران هوشیار و ئاگا بین و كار بۆ یەكڵاكەرەوەی گەلی كورد‌و عەرب بكرێ و ئێمەی كوردیش ببینە خاوەن كیانی سەربەخۆ و جیابوونەوەی یەكجاری..كاتێ ئێمە بە ئیرادەوە بریارمان دا ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی بكەین ، سەرٍەرای گشت رێگریییەكان بەڵام توانیمان بە دەنگی " بەڵی " سەركەوین چونكە هیچ كوردێكی دڵسۆز و نیشتیمانپەروەر نییە خۆی لە سەربەخۆیی بدزێتەوە و تەنیا كۆیلە و بەركرێگیراوان نەبێ ..گەر خۆمان زیاتر هەوڵ نەدەین و شۆرشی سەربەخۆیی بەرفراوان نەكەین هیچ وڵاتێك نایەت " دەوڵەتبوونی كوردستان" كە مافێكی رەوایە پێمان ببەخشێ و خێرمان پێبكات .هەموو نەتەوەیەك بۆ ئەوەی ببێت بە دەوڵەت، بە فیلتەری یاسای نێودەوڵەتیدا تێپەر دەبێت، کەچی پرۆسەی دروستکردنی دەوڵەت لە یاسای نێودەوڵەتیدا ڕێک نەخراوە: یاسای نێودەوڵەتی، لە لایەن دەوڵەتانەوە و بۆ دەوڵەتان دانراوە. لە بناغەدا، دەوڵەتان دژی ئەوەن پارچەیەك لە زەوییەکەیان جودا ببێتەوە، بەڵام هەندێك بنەما و میکانیزم و ڕێگه هەن ئاسانکاری دەکەن بۆ ئەوەی بگەیت بە دەوڵەت. یەکێک لەو ڕێگه‌یانە بریتییە لە مافی بەدەوڵەتبوون. ئەم مافەیش، پڕۆسەیە. ئێمەی كوردستانی، لە پرۆسەی بەدەوڵەتبوونداین. ڕوونتر بڵێین: پرۆسەی دەرچوون لە عێراق . بۆ گەییشتن بەم مافەیش، دەبێت کار لەسەر دوو لایەن بکرێت:ناوخۆیی و نێودەوڵەتی. ئەم دوو لایەنە، تەواوکەری یەکترن و کاریگەرییان لەسەر یەك هەیە. بۆ پرۆسەی دروستکردنی وڵات، هەندێك، ڕێگەی مێژوویی دەگرنە بەر و هەندێك، ڕێگەی دەستووری، هەندێك بە ڕێککەوتننامەی نێودەوڵەتی دروست بوونە، هەندێك بە جەنگ، بە ڕیفراندۆم و بە داگیرکاری. گرنگ ئەوەیە میللەتەکە بتوانێت خۆی خۆی بپارێزێت، خۆی بژیێنێت و یەکگرتوو بێت. لە ڕێگه‌ی ئەم سێ خاڵەوە، مافی بەدەوڵەتبوون بەرجەستە دەبێت. بە مانایەکی تر، کاتێك دەوڵەتێك ڕادەگەیەنرێت، نابێت بەسەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە، ببێت بە بارگرانی.مافی چارەی خۆنووسین بە گەلێك دەدرێت، بۆ ئەوەی بتوانێت خۆی پێناسە بکات. ئێمە لە ساڵی ٢٠٠٥، هەرێمی کوردستان‌مان وەكوو هەرێمێکی فیدراڵی لەژێر سەروەریی عێراقدا پێناسە کردووە. ئێستا پێویستیمان بە پێناسەیەکی نوێ هەیە. مافی چارەی خۆنووسین "هۆکار"، بەڵام مافی بەدەوڵەتبوون"ئامانجە". لەم قۆناغەدا ئامانج گرنگترە. هۆکار هەرچییەك بێت، ئێمە مەبەستمانە دەوڵەت ساز بکەین. مافی بەدەوڵەتبوون جێگره‌وه‌ی مافی چارەی خۆنووسین نییە، بەڵكوو تەواوکەریەتی. لێرەوە بۆمان دەردەکەوێت، کە مافی چارەی خۆنووسین تەنیا وەسیلەیەکە لە وەسیلەکان و، هیچی تر. بەدەوڵەتبوون، وەك مافێكی ژیانە. گەلی كوردیش دەیان ساڵە لە پێناو خاكی داگیركراو و دابەشكراویی قوربانیی دەبەخشێ تا كو كۆتایی بە جەنگ بێ و ببێتە خاوەن كیانی سەربەخۆیی خۆی . دەوڵەت قەوارەیەکی زیندووە و ڕۆژێک لەدایك دەبێت و ڕۆژێکیش دەمرێت. عێراق وڵاتێکی مردووە، هەروەکوو یوگسلاڤیا لە سەرەتای ساڵانی ١٩٩٠ەکان، کە یەکەم شت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی د‌رکی پێ کردبوو نەمانی ئەم وڵاتە بوو، بۆیە پارچە پارچە بوو. دەوڵەتی کوردستان وەك کۆرپەڵەیەکە لە ناو سکی لاشەی مردووی عێراق. ئەم کۆرپەڵەیە، هەتاوەکوو ناوکەکەیشی بڕاوە، کە سەرچاوەی بژێویی کوردستان بووە. بەڵام کێشەکە لەوەدایە، نە دایکە مردووەکە دەزانێت خۆی مردووە (مردوو نازانێت کە مردووە) و نە کۆرپەڵەکەیش هەوڵی داوە لە لاشەی ئەم مردووە دەربچێت. زوو دەرنەچین، ئێمەیش بە دەردی عێراق دەچین. ئەو دەوڵەتانەی وەك عێراق لە دەوڵەتێكی یه‌كگرتوو و مەرکەزییەوە بەرەو فیدراڵی چوونە، فەشەلیان هێناوە و لە کۆتاییدا هەڵوەشاونەتەوە؛ بۆ نموونە یەكێتیی سۆڤیەت، چیکۆسلوڤاکیا و یوگوسلاڤیا. بەلجیکا چەند دەوڵەتێکی دیموکراتییە، کەچی ڕووبەڕووی هەمان هەڕەشە هاتۆتەوە. بۆیە مێژوویی رابردوو و ئێستامان لەگەڵ عێراق پێمان دەلێ كە پێوستە هەوڵەكانمان لەگەڵ وڵاتانی دیموكراس و ئازادیخواز چرٍ بكەینەوە و خەبات و تێكۆشانمان زیاتر بكەین لە پێناو بەدەستهێنانی مافی بەدەوڵەتبوونی كوردستان..