كوردایەتی واتا سەربڵندی و سازش نەكردن لە سەر خاك و مافە رەواكان ..

كوردایەتی واتا سەربڵندی و سازش نەكردن لە سەر خاك و مافە رەواكان ..
دۆزی کورد وەک پرسی نەتەوەیەکی پارچە پارچەکراو کومەلە فاکتەر گەلیکی ناوەخویی, ھەریمی و نیودەولەتی بەشداربونەورولیان بینیوە لەدروستکردنی کیشەکەو لەبەردەوامی قەیرانەکەو چارەسەر نەبونیشی رولی مەزنیان گیراوە. لەدوای جەنگی جیھانی یەکەم وروخاندنی ئیمبراتوریەتی عوسمانی وولاتەزلھیزەکان بەتایبەتی بەریتانیاوفرنسا بەپیی بەرژەوەندیەکانی خویان نەخشەی نوێیان بو روژھەلاتی ناوەراست دارشت کومەلە دەولەتیکی تازەیان دروستکرد بەلام سەبارەت بەکوردستان لەدووپارچەوە کردیان بەچوارپارچە ولکاندیان بەدەولەتانی دەوروبەر وەک عیراق و سوریا پیناسەبونی عیراق و سوریایان لەسەر سەپاند . ئەگەر بێین باسی پرسی کورد بکەین لەعیراق وەک پرسی نەتەوەیەکی بەشبەشکراو لەناوەروکدا پرسی زمان و خاک و کلتورو شوناسی نەتەوەیی بووە لەھەموومافیکی نەتەوەیی بیبەشکراوە حکومەتەیەک لەدوای یەکانی عیراقیش ئامادەنەبوون بەپیی بنەماو پرنسیبەکانی مافی چارەخونوسین چارەسەریکی ئاشتیانەو دیموکراتیانە بو ئەم پرسانە بدوزنەوە بەلکو بە پیچەوانەوە لەریگەی بەکارھینانی زەبروزونگ و توقاندن و بەکارھینانی ھیزی سەربازی و بەعەرەبکردنی خاکی کوردستان ھەوڵیان داوە مورکی نەتەوەیی بەتەواوی بسرنەوە وەلەسەردەمی حزبی بەعس گەیشتە ئەوپەری لوتکە. وەفاکتەری ھەرێمی و نیودەولەتی ئەوکات ھوکاریکی یارمەتی دەربوون بوئەم سەرکوتکردنە پلان وبەرژەوەندی وریکەوتنامەی ھاوبەشیان ھەبوو بو ئەم دژایەتیکردنە, بەڵام گەلی کورد لەخەباتی خوی بەردەوامە وكێشەی كورد بە چەندین هۆكاری ناوەخۆ و دەرەكی لە هەر ئاستێكدا بێت لە هەر دەور و زەمانێك یەكڕیزی و تەبایی پێویست بووە و بە یەكڕیزی و تەبایی سەركەوتووبووە و سەركەوتووش دەبین. لەهەر قۆناغێك لە قۆناغەكانی خەبات بە درێژایی ساڵانی رابردوو میللەتی كوردیەكڕیزوتەبا بووە بۆ رووداو و پێشهاتەكان و كارەساتەكان هەر ئەم یەكڕیزی و تەبایە هەوێنی سەركەوتن و سەربەخۆیی و هەوێنی رۆژێكی وەك ئەمڕۆیە كە كورد بە خۆی فەرمانڕەوایی خۆی دەكات كەئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ متمانەیی و پشتیوانی یەكتری خەڵكی كوردستان و سەركردایەتی سیاسی كورد لە ئەزموونی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبەرئەوەی روونە و سەلمێنرا تەنیا یەكڕیزی و تەبایی بۆ میللەتەكەمان دەرمان و چارەسەرە، نەوەك ململانێ و ڕكابەری یەكتری و گۆڕینی ئاڕاستەی چارەسەری كێشەكان بەرەو كەنار و شوێنێكیتر، بەڵكو دەبێت ئاڕاستەی چارەسەری كێشەكان بەرەو یەكڕیزی و تەبایی لە هەرێمی كوردستان هەنگاوی بۆ بنرێت.پارتی دیموكراتی كوردستان لە ماوەی چوار ساڵی سەختی رووداو و پێشهاتەكان بە سیاسەتی حەكیمانە و لە خۆبوردوییی خۆی توانیی گشت ئەو پیلان و لوغمانەی كە لە ماوەی رابردوو لە دژی هەرێمی كوردستان چێندرابوون و بەكارهێنران پوچەڵ بكاتەوە . گەر هەلۆەستەیەك لە سەر رووداوەكانی چەند مانگی رابردوو ە و بەتایبەت كۆتایی مانگی ئۆكتۆبەری 2017، خیانەتی سیاسی لەلایەن تاقمی خیانەتكاری 16ی ئۆكتۆبەر لەناو یەكێتی نیشتمانی، بزووتنەوەی گۆڕان، هاوپەیمانییەكەی د.بەرهەم، كۆمەڵی ئیسلامی و گرووپەكەی شاسوارـەوە دەستی پێكرا و، ئەمجارەیان بە ئاشكرا و بەبێ هەستكردن بە بەرپرسیاریەتی نیشتمانی و مێژوویی داوای هەڵوەشانەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستانیان دەكرد و داوایان لە حكومەتی بەغدا دەكرد، شەرعییەتی دەستووریی هەرێمی كوردستان پێشێل بكات و بە جیا مامەڵە لەگەڵ پارێزگاكانی كوردستان بكات، وەك هەر پارێزگایەكی دیكەی عێراق، بە كردەییش گۆڕان، كۆمەڵ سەرەتا لە حكومەت كشانەوە، دوای مانگێك یەكگرتووش لە حكومەت كشایەوە.هەر بۆیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو خیانەتە سیاسیەش كە ئامانجی هەڵوەشانەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بوو، دیسان پارتی بە تەنیا مایەوە.
پارتی دیموكراتی كوردستان لە كردنەوەی هەموو داوەكانی تۆڕی خیانەتی سیاسی بۆ رێگرتن لە هەڵوەشانەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و هەڵوەشانەوەی قەوارەی سیاسیی هەرێمی كوردستان سەركەوتوو بوو، لەسەر ئاستی ناوخۆ لەگەڵ ئەوەی بەرەی خیانەتی سیاسی لە سنووری هەر دوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، رۆژانە لە ناو شاری سلێمانی و هەڵەبجە و تەواوی ناوچەكانی گەرمیان و راپەڕین، خەڵكیان هان دەدا بە ناوی داواكردنی مووچەوە داوای گەڕانەوەی حكومەتی بەغدایان دەكرد و دروشمیان بۆ حەیدەر عەبادی بەرز دەكردەوە، هەوڵیاندەدا بە ناوی خۆپیشاندانەوە بارەگای حزبەكان بەگشتی و بارەگاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان بسووتێنن، بۆ ئەوەی پاشەگەردانی ئەمنی دروست بێت و بیانوویەك بۆ بەغدا دروست بێت، هەتا كوردستان داگیر بكاتەوە، بەڵام پارتی دیموكراتی كوردستان هەموو توانا و ئیمكانییەتی كردە پشتیوانی بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان و توانی ئیدارەی ئەو بارودۆخە ئاڵۆزە بكات و رێگە لە پاشاگەردانیی ئەمنی لە كوردستاندا بگرێت، لەسەر ئاستی ئیقلیمی و نێودەوڵەتیش حكومەتی هەرێمی كوردستان توانی پەیوەندییەكانی خۆی رێكبخاتەوە و گوشارێكیشی لەسەر حكومەتی عێراق دروست كرد و توانی گەمارۆی ئاسمانی لەسەر هەرێمی كوردستان هەڵبگرێت و جارێكی دیكە فڕۆكەخانەكان بكرێنەوە و لەسەر ئاستی مووچەی فەرمانبەرانیش حكومەتی هەرێمی بە شێوەیەك لەگەڵ بەغدا رێككەوتووە كە هەتا بەتەواوەتی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر دەكرێن تا دێت گەلی كورد لە سەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی زیاتر لە جاران دەبێتە جێگەی متمانە و بایەخ ،ئەمەش پەیامێكی روون و ئاشكرایە بۆ نەیارانی كورد ، كە میللەتێك بە خوێن و ماندووبوون ئەو دەسكەتە گەورانەی بەدەستهێنا بێ‌ ئامادە نییە سازشیان لە سەر بكات و دەستبەرداری مافەرەواكانی بێ‌ ، هەروەها شكسێكی تریش دەچێتە سەر خەرمانیی پیلانگێریی و ریسواییەكانی تر جاش و نەیارانی كورد
نۆ ساڵی رابردوویی هاتنە ئارایی ئۆپۆزسیۆنی ساختەیی كە بە مەرٍامی بایكۆتچییەكان لە پێناو لاواز كردنی پێگەی هەرێم ، كۆدەتاچییەكان لە پێناو سرٍینەوە و لە ناوبردنی دۆزی كورد و تێكدانی یەكریزی نێو ماڵی كورد و هەروەها عێراقچێتی لە پێناو سرٍینەوەی خەباتی دەیان ساڵە و لێدانی مێژوویی كوردایەتیی و سیمیولەكان قورمیشكران .لە بنەرٍەتەدا ،ئەو لایەنانەی كە جگە لە بایكۆتچیبوون ، كودەتاچیبوون و عێراقچێتبوون دروستكران و بە ئاراستەی دژایەتیكردنی ئامانجە رەواكانمان بەكاردەهێنرێن ، دەتوانین بڵێن چەند گروپێكی بەكرێگیراویی داگیركەران و ناحەزانی كوردن ، كە هیچ باوەریان بە مافەرەواكانی كورد و كوردایەتیی نییە و ئەوەی لە دژی بەرژوەندییەكانی كورد و كوردستان بێ‌ ئەوان كاری لە سەر دەكەن و پشتیوانی ناحەزانن و نموونەی بەرچاویش چاوساغی بۆ دەسەڵاتدارانی بەغدا ، دژایەتیكردنی پێشمەرگە و پشتیوانیكردنی بودجەو مووچەی خەڵكی كوردستان و دەیان پیلانگێری تر .ئەم لایەنە دروستكراوەیی دەستی ناحەزان لە ماوەی رابردوو و تا بە ئەمرٍۆ جگە لە جاشایایەتی ئاشكرا لە هەمانكاتدا زیانی زۆری ماددی و مەعنەویان بە گەلی كورد گەیاندووە و مەترسی یان لە سەر ئاسایشی نەتەوەیی كورد دروستكردووە . بۆیە ئەو بایكۆت چی و كودەتاچی و عێراقچیانە لە رابردوو وئێستا وداهاتووش باوەریان مافی هاووڵاتیان و مافەرەواكانی كورد نییە. تەنها ئامانجیان ئەو مەرامانەیە كە دوژمنان ئاراستەیان كردوون لە دژی هەرێمی كوردستان و دەستكەتەكانی. پارتی دیموكراتی كوردستان لە رابردوو و تا بە ئەمرۆ هەمووكات بەرپرسیاریەتی گەورە و رووبەرووی هەرەشە و مەترسی گەورە بۆتەوە بەڵام هەموو ئەو هەرەشانە نەیتوانیووە چیایی پۆڵایینی بجوڵێنێ‌ و پارتی ،بارزانیی ناچار بكات سازش لە سەر مافەرەواكانی كورد بكات ...
Top