پارتی دیموكراتی كوردستان ، ئەو رێبازە و چیا بەرز و پۆڵایینەیە كە هەر لە سەرەتای دامەزراندنییەوە بە هەموو داگیركەرانی گووت كە رێگەنادات مێژوو و شوناس و ئیرادەی كورد بە ژێر دەستی بمێنێتەوە و بەهەموو توانایەكەوە تێدەكۆشێ تا بست بە بستی خاكی كوردستان لە چەنگ داگیركەران رزگار بكات و گەلی كوردیش وەك گشت گەل ونەتەوەكانی دیكەی ناوچەكە ببێتە خاوەن كیانی خۆی.پارتی ئەو رێبازە كوردپەروەر و نیشتیمانییە كە هەمیشە لە پێناو گەیشتن بە مافەرەواكانی قوربانیی بەخشیووە و تێكۆشاوە و بەڵام ئامادە نەبووە سازش بكات و خۆی بۆ دوژمنان و نەیارانی بچەمێنێتەوە .پارتی دیموكراتی كوردستان هەر لە رۆژی دامەزراندنییەوە تا بە ئەمڕۆ هەمیشە نوێنەری ڕاستەقینەی ئەو هزرە نەتەوەییە دیموكراتییەی كوردستانە هەر بۆیە بەهێزبوونی ئەو هزرە واتای بەهێزبوونی پارتییە و بە پێچەوانەشەوە بەهێزبوونی پارتی دیموكراتی كوردستان بەهێزبوونی بیری نەتەوایەتی دیموكراتییە.دوژمنانی هزری نەتەوایەتی دیموكراتی لە كوردستاندا دوو جۆرن، یەكەمیان دوژمنی دەرەكی یە واتە: ڕژێمە داگیركەرەكانی كوردستان و یاریدەدەرەكانیان لەسەر ئاستی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی، كە ئەمانە بەهزری ڕەگەز پەرستی و شۆڤێنی بەرەنگاری هزری نەتەوایەتی دیموكراتی دەبنەوە، بۆ گەلی كوردستانیش ڕوون و ئاشكرایە، لە رۆژی دروست بوونی دەوڵەتی عێراقەوە بەداخەوە گەلی كوردستان بەدەست هزری شۆڤێنی و ڕەگەزپەرەستی حوكم ڕانەكانی عێراقەوە دەناڵنێت، هەر لە شۆڕشی شێخ محمودی نەمرەوە تاوەكو شۆڕشەكانی بارزان و شۆڕشی ئەیلوولی مەزن و گوڵان و ڕاپەڕین و رووخانی ڕژێمی گۆڕ بەگۆڕی صدام، بەمڕۆشەوە. بێ گومان ئەم حوكمڕانانە هێزی ئیقلیمقی و نێودەوڵەتیشیان لەگەڵ بووە.هەروەها ئەو لایەنەنانەی كە دروشمی چەواشەكارو پۆپۆلیستی ئەنارشیستیان هەمیشە بەرزكردۆتەوە و یاری بەسۆزی جەماوەر دەكەن بۆ مەرامی تایبەتی خۆیان و حزبەكانیان و لە بونیادنانیشدا ناتوانن بەردێك بخەنە سەر بەردێك بەمەبەستی بونیادنانی دروست.جگە لەمانەش هزری خۆ بە كەمزانی، كە بەداخەوە هەندێك حزب و لایەن چاشبیر و كلكی ئەم و ئەو، هەمیشە خۆی بە كەمتر و بێهێزتر لە داگیركەران دەزانێت و هەمیشە دەبێتە چڵكاو خۆری داگیركەران.ئەگەر بە ووردی بڕوانینە خەبات و تێكۆشانی بزاڤی ڕزگاری خوازی كوردستان بەئاشكرا بۆمان دەردەكەوێت، كە هەرچی دەستكەوتێك گەلی كوردستان بەدەستی هێنابێت لە سایەی هزری نەتەوەیی دیموكراتیدا بووە.شۆڕشی ئەیلوولی مەزن و رێككەوتنی "11"ی ئازاری ساڵی1970، شۆڕشی گوڵان و دروست كردنی بەرەی كوردستانی و ڕاپەڕینی بەهاری1991 و هەڵبژاردنی1992ی پەرلەمانی كوردستان و جاڕدانی فیدراڵییەت، رووخاندنی ڕژێمی بەعسی گۆڕبەگۆڕ و چەسپاندنی قەوارەی هەرێمی كوردستان لە نێو دەستووری عێراق و ناساندنی لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكانەوە. كاتێكیش هزری شۆڤێنی و ڕەگەزپەرست و تایەفەگەری عێراق خۆی لە جێبەجێ كردنی دەستوور دەدزییەوە گرنگ بوو وەڵامی دروستی بدرێتەوە بۆیە هزری نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان بڕیاری ریفراندۆمیدا، هەرچەندە پۆپۆلیست و ئەنارشیست و هەرزەكارە سیاسییەكان دژی وەستان، بەڵام گەلی كوردستان نزیكەی 93% دەنگی بە بەڵێ دا.پارتی دیموكراتی كوردستان و هزری نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان، هەرگیز پەشیمان نییە لە ریفراندۆم و پاش گەزیش نابێتەوە لە دەنگی گەلی كوردستان. هەروەها خەباتی بۆ دەكات لە كوردستان و بەغدا و جیهانیشدا تا ئەو رۆژەی هەموو مافە رەواكانی گەلی كوردستان بەدی دێن لەسەر بنەمای جێبەجێ كردنی هەموو خاڵە دەستوورییەكان، كە پەیوەستن بەمافی ڕەوای گەلی كوردستانەوە. خۆ ئەگەر دەستوور جێبەجێ نەكرا ئەوا بێگومان پارتی و هزری نەتەوەیی دیموكراتی هەڵوێستی تریان دەبێت.سەركەوتنی پارتی لە هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەران پەیامێكی بەهێزی گەلی كوردە بۆ دەسەڵاتدارانی بەغدا كە تا دوایین سات كار بۆ بەدیهێنانی مافەرەواكانی كورد و كوردستان دەكات بە مانەوەشی بە بەھێزی لە بەغدا زامنی بەھێزی پێگەی كوردە چونكە لە رابردوودا دەركەوت كە ھیچ كاتێك پارتی لە بەرپرسیارەتی راناكات ھەر ئەمەشە وایكردووە خەلكی كوردستان جارێكی تر متمانەی پێبداتەوە تا ھەمیشە پارێزەر و داكۆكیكەری راستەقینەی مافەكانیان بێت چونكە دەركەوت كە پارتی حزبی كردارە نەك موزایەدە كە لە قۆناغێكی وەك ئێستادا كوردستان زیاتر لە ھەر شتێكدا پێویستی بە پارتی ھەیە چونكە پێگەی كورد لە بەغدا وا بەستەی پارتی یە كە لە ژێر رۆشنایی دەرەنجامەكانی ھەلبژاردن دا كە سەنگ و پێگەی جەماوەری پارتی بۆ ھەموولایەك دەركەوت ئەرك و بەرپرسیارەتی پارتی قورستر بووە كە دەبێت ئەم متمانەیە بپارێزێت و لەسەر ھەلوێستە نەتەوەیی و نیشتیمانیەكانی دا بەردەوام بێت 27تا گەیشتن بە ئامانجە گەورەكە .بۆیە 27 ساڵەی حوكمڕانی و سەربەخۆیی وبەڕێوەبردنی كورد بەدەست و ئەقڵی خۆی سەروەریەكی مەزن و پیرۆزە لە مێژوویی خەباتی سەركردایەتی كورد و میللەتی كورد،یەكڕیزی و تەبایی ئێمەی پاراست لە هەموو ئەو نەهامەتی و ئەگەرانەی كە تووشمان بوو وە ئەگەر تووشمان بێت لە داهاتوو! یەكڕیزی و تەبایی پەیژەكانی سەركەوتن بەرەو لوتكە ئاسان دەكات، گەر خۆڕاگری و هۆشیاری خەڵكی كوردستان و حكومەتی هەرێمی نەبووایە نەماندەتوانی بەردەوام بین لە حوكمڕانی و ئەو كێشانەی بۆیان دروستكردین لە هەموولایەك، دەبێت ئێمە خۆمان بگونجێنین و بیسەلمێنین كە ئێمە میللەتێكی سەربەخۆین مافی سەربەخۆیی و حوكمڕانی خۆمان هەیە بێزار نابین لە ڕێی سەربەخۆیی. قۆناغی نوێی داهاتوو بە یەكڕیزی و تەبایی بناغەی دادەڕێژین بەلاوەنانی هەموو بەربەست و ناكۆكی و ململانێكان بۆ بەدەسهێنانی سەروەری و دەستكەوتی مێژوویی زیاتر هەروەك چۆن لە ڕابردوو چەندین دەستكەوتی سیاسی و ئابووری و دیبلۆماسی بە دەست هاتوون، ئاوەهاش لەم قۆناغە نوێیە بە یەكڕیزی و تەبایی دەستكەوت و سەروەریەكان بۆ مێژوویی كورد بەدەسبهێنین و تۆماردەكەین. حكومەتی عێڕاق لە بەغداوە دەویست و مەبەستی بوو خەڵكی كوردستان و میللەتی كورد بە سیاسەتە ناڕوون و جیاوازەكانی و ئابڵوقەی ئابووری و كێشە نانەوە هەوڵی تێكدانی یەكڕیزی و تەبایی خەڵكی كوردستان بوو، بەڵام لە دواجاردا خەڵكی هەرێمی كوردستان و سیاسەتی سەركردایەتی كورد لە حكومەتی هەرێمی كوردستان خۆڕاگریەكی بێوینەیان نواند و زیرەكی و پشتیوانی خەڵكی كوردستانیان بە حكومەتی بەغدا پیشاندا سەلمێنرا بەیەكڕیزی و تەبایی هەرێمی كوردستان نە بە مووچە نە بە بوودجە نە بە ئابڵووقەی ئابووری شلۆق و درزی تێناكەوێ، خەڵكی هەرێمی كوردستان ئەو خەڵكە نین دەستبەرداری یەكڕیزی و تەبایی و خەباتی سەربەخۆیی خۆیان بن، چونكە پرسی كورد و مافەڕەواكان و مافەدەستووریەكان تەنیا مووچە و بوودجە و كردنەوەی فڕۆكەخانەكان نین، بەڵكو پرسی كورد سەربەخۆیی و رزگاری میللەتی كوردە، هیچ كەس و هێزێكیش نیە میللەتی كورد پەشیمان و پاشەكشێ پێبكات لە مافە دەستووری و مافە ڕەواكان، بۆیە پێویستە هەروەك چۆن لە رابردوویەكڕیزی و تەباییمكوم و قایم بوو لە قۆناغی داهاتووش زیاتر تۆختر و بەهێزتر بكرێن لە نێوان ڕۆلەكانی میللەتی كورد، پارێزەری حكومەتی هەرێمی كوردستان بن كە هەرێمێكی سەربەخۆی فیدڕالی باوەڕپیكراوی نێودەوڵەتیە تاكو بیسەلمێنین ئێمە هەین و بوونمان هەیە، سەدان ساڵە بە هەزاران غەدر و پیلان تووشكراین و لكێنراین بەو دەوڵەتی عێڕاقەوە كەچی نەتوانراوە میللەتی كورد پاشگەز بكاتەوە لە خەباتی سەربەخۆیی كە گەلی كوردستان بە دەنگی بەڵی ، رێگە نەدا بەرهەمی خەبات و قوربانیدانمان بە فیرۆ بچێ.