رێبازی بڕینی هەوراز و نشێو و سەختییەكان بۆ پاراستنی ئیرادە وشكۆ

رێبازی بڕینی هەوراز و نشێو و سەختییەكان بۆ پاراستنی ئیرادە وشكۆ
نەك لە ئێستادا بەڵكو لە رابردوو و مێژووش شاهید هەر كاتێ‌ رژێمە یەك لە دوای یەكەكان عێراق بەهێزبووبن و دەرفەتێكیان بۆ هاتبێتە پێشەوە ئەوا هەوڵی لەناوبردنی دۆزی كورد و رێگریكردن لە گەیشتن بە ئامانج و مافەرەواكانیان داوە . هۆكاری سەرٍەكیش ئەوەیە كە دوژمنان و نەیارانی كورد پارتی بەرابەرایەتی بارزانیی بە گەورەترین كۆسپ و بەربەست لە بەردەم جێبەجێكردنی نەخشە شووم و پیلانگێرییەكانیان دەبینن .ئەگەر پارتی دیموكراتی كوردستان ریفراندۆمی بۆ سەربەخۆییی نەكردایە، ئەوە 16ی ئۆكتۆبەر رووی نەدەدا، بەڵام ئەوە هیچ راست نییە، چونكە سەرۆك بارزانی، پێش ریفراندۆمیش چەندانجار مەترسییەكانی حەشدی راگەیاندووە، هەر خۆشیان، واتە حەشد دەیانگوت دوای مووسڵ، ئێمە كەركووك و ناوچە كێشەلەسەرەكانمان دەوێتەوە، بەڵام ئەوە سەرۆك بارزانی بوو دەیگوت شتی وا نییە، كاتێك هێزێكی باڵادەستی كەركووك خیانەت دەكات، پارتی هیچ خەتایەكی نییە و ریفراندۆمیش كرایە بیانوو بۆ هێرشكردنە سەر كوردستان، ئەگینا ئەوان هەر خۆیان نییەتیان لەگەڵ كورد باش نییە و هیچ كات بەغدا نایەوێ كورد وەك پێكهاتەیەكی نەتەوەیی لە عێراقدا ببینێت، ئەوە ریفراندۆم نەبوو، بەهۆیەوە هێرشكرایە سەر كوردستان، بەپێچەوانەوە ئەو عەقڵییەتی شۆڤێنی بەغدا بوو بە پاڵپشتی گرووپێكی ناو حزبێكی باڵادەستی كەركووك و سلێمانی هێرشیكردە سەر كوردستان، ئەوەش لە كاتێكدا سەركردایەتی سیاسیی كوردستان هەر بیریشی لە خیانەتێكی لەمجۆرە نەكردبووەوە، بەڵام كاتێك رووداوەكە روویداوە، ناخۆشییەكەی لەوە زیاترە كە هەر هەمان گرووپ هێرش دەكەنە سەر پارتی و سەرۆك بارزانی گوایە خەتای ریفراندۆمە، نەخێر، ریفراندۆم هۆكار نەبوو، چونكە ئەو عەقڵییەتەی بەغدا هەمیشە لە بیانوو دەگەڕێت بۆ ئەوەی هێرشبكاتە سەر خەڵكی كوردستان، ئەمجارەش ریفراندۆمی كردە بیانوو بۆ ئەو مەرامە شۆڤێنییەی خۆیان.
ئێستاش حكوومەتی هەرێم ئاكامی ریفراندۆمی سڕكردووە بۆ ئەوەی شەڕ روونەدات و لەسەر داوای وڵاتانی جیهانیش، داوای رێككەوتن دەكات لە رێگەی دیالۆگەوە، كەچی بەغدا لەو غرورییەی نایەتە خوارەوە و دواجاریش ئەو غرورییە پێمان دەڵێت كە بەغدا هی ئەوە نییە خەڵكی كوردستان هیچ ئومێدێكیان پێی هەبێت، ئاخر ئەوان نایانەوێ كورد وەك پێكهاتەی سەرەكی عێراق ببینن، خۆ كورد ریفراندۆمی لە ناچاری ئەنجامدا، بەو مانایەی بەغدا دەیەوێ كورد دووبارە بچەوسێنێتەوە، هەر بۆیەش كورد ویستی پەنا بۆ رەگەزێكی گرنگی دیموكراسییەت ببات بۆ چارەسەركردنی كێشەكان، بەڵام بەغدایەك كە مەزهەب و خێڵ تێیدا بڕیار دەدات، ریفراندۆمیان كردە بیانوو بۆ هێرشكردنە سەر كوردستان، گوایە یەكپارچەیی خاكی عێراق دەپارێزن، ئاخر هەر لەم چەند رۆژی رابردوو وەزیری بەرگری ئێران رایگەیاندبوو كە ئیدی عێراق بەشێكە لە ئیمپراتۆرییەتی فارس، ئەی بۆچی عێراقییەكان لەم قسەیە نایەنە وەڵام، مادام هێندە خەمی یەكپارچەیی خاكی عێراقییانە؟ ئەوە پرسیارێكە ئەگەر بەڕاستی عێراق خاوەنی سەروەرییە دەبێ عەبادی وەڵام بداتەوە، نەك كات كورد داوای دیاریكردنی چارەنووسی خۆی دەكات، بە تانك و ئابرامزی ئەمەریكی وەڵامی ئەو داوا مرۆیی و یاسایی و دیموكراسییەی بدرێتەوە، كە دواجار دەبێ‌ مافی بوون بە خاوەن كیانی سەربەخۆیی كورد دێتەدی، چونكە مافێكی رەوایە و گەلی كوردستان دەنگی لە سەر داوە و پاشگەز نابێتەوە لەگەیشتن بەو مافەرەوایە كە دَەیان ساڵە لە پێناویدا چەند شۆرش و خەبات و قوربانیی بۆ بەخشییووە و دەبەخشێ‌..پارتی ،بەرابەرایەتی بارزانیی لەماوەی زیاتر لە حەوت دەیەی تەمەن پڕشكۆمەندییدا هیچ كات لە پێناو بەرژەوەندی تاكی حزبی خۆی و بەدەستهێنانی ناوبانگ خەبات و تێكۆشانی نەكردووە و بەڵكو بەردەوام لە تێكۆشان و خەبات بووە بۆ بەدەسهێنانی مافی گەلی كوردستان لە بەشەكانی تری كوردستاندا.هەروەها پێشمەرگە،سەرۆك بارزانی بە روحیەتێكی باوكانە و كوردانە و حەكیمانە هەڵسوكەوت لەگەڵ سیاستەتە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكان دەكات و هەمووكات بەردەوام بووە لە هەوڵەكانی بۆ ناساندن دۆزی گەلی كوردستان و بەدەستهێنانی مافەكانی .دوای زیاتر لە حەوت دەیە خەبات و تێكۆشان و نوێبوونەوەی بەردەوام و پێگە و ریشەیەكی بەهێزی لە كوردستان و عێراق و ناوچەكەدا داكوتییەوە، پارتی بەرەو مەودایەكی دوورتر هەنگاوی مەزن دەنێت. پارتی دیموكراتی كوردستان هەمیشە كاری كردووە و جەختیش لە پرنسیپە گەشەكانی دیموكراسی و یەكترقبووڵكردن و چارەسەری ئاشتیانە دەكاتەوە چ لەنێوخۆی باشووری كوردستان و چ لە پارچەكانی دیكەی كوردستاندا، چونكە بڕوای قووڵی بەوە هەیە كە تەنیا ئاشتی و دیالۆگ و لەیەكگەیشتن كلیلی چارەسەركردنی كێشەكانن و شەرٍی پارتی و رێمە یەك لەدوای یەكەكان بۆ نەمانی شەرٍو چەسپاندنی مافەرەواكانی بووە .پارتی دیموكراتی كوردستان بەڕابەرایەتی هێمای و سونبولی نەتەوە كورد مستەفا بارزانی بەردەوام كاری بۆ یەك ڕیزی ماڵی كورد كردووەو هەردەم بۆ مافە ڕەواكانی میللەتی كورد سازشی نەكردووەو سازشیش ناكات،چونكە بەدرێژایی مێژوو زۆر ڕاشكاوانە دیارە كەچەند دووژمنانی كورد هەوڵییان دا و بەردەوام هەوڵیش دەدەن بۆ لاوازكردنی ئەو پارتە كەهەڵقوڵاوی ناو ماڵی كوردە، بەڵام هەموو هەوڵ و تەقەڵەكانی دووژمنانی كورد و ڕێبازی بارزانی بەرانبەر ڕۆڵەكانی پارتی بێ سوود بوون،بەهۆكاری ئەوەی پارتی و ڕێبازی پیرۆزی بارزانی ئەوەندە ساناوساكار نییە دەرزی بخرێتە ناو،چونكە بۆ كورد بۆتە ڕاستیەك كە بێ پارتی ئەستەمە ژیان بەردەوامی پێ بدرێت ئەمەش مێژوو سەلماندوویەتی نەوەك ئاخافتنی سەر زارەكی بێت، كورد و پارتی لەناو یەك چوارچێوەن ئەوە چوارچێوەش پێی دەگووترێت چوارچێوەی كوردایەتی و بەردەوام بوون لەخەبات و تێكۆشان تا گەیشتن بەئامانجی سەرەكی كەئەویش سەربەخۆیی كوردستانە.لە ئێستاش دا پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتی سەرۆك وپێشمەرگە مەسعوود بارزانی بەردەوامە لە سەر هەمان رێبازی بارزانی نەمر توانیۆیتی بەسەر هەموو ئەو كۆسپ و پیلانە نێودەوڵەتییانە كە دەرحەق بە گەلی كوردستان و پارتی زاڵ بێت و سەركەوتن بەدەست بێنێت و تا بەدیهێنانی گشت مافەكانی میللەتی كورد و گەیاندنی كەناری ئارام بەردەوام دەبێت لە تێكۆشان و كوردایەتی.هەروەها شۆرٍش وتێكۆشانی پارتی بە ڕابەرایەتی مستەفا بارزانیی وەرچەرخانێكی مێژوویی و ویستگەیەكی یەكلاكەرەوە و ڕوداوێكی نەتەوەیی و نیشتمانی بوو لە دیرۆكی نەتەوەی كوردی دلێردا و بانگەوازی كورد بوو بۆ دۆست و دوژمن كە كورد بە قەدەری بندەستی و پاشكۆیەتی و زەوتكردنی ماف و ئیرادە و چارەنوسی قایل نابێت و لە نێوان ژیانی بندەستی و مەرگ لە پێناو ئازادیدا ئەوی دووەم هەڵدەبژێرێ و یان كوردستان یان نەمان دەكاتە وێردی سەرزمان. گەلی كورد بە درێژایی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان لەگەڵ رژێمە یەك لە دوای یەكەكانی عێراق هەواز و نشێویی زۆری بینیووە تا گەیشتۆتە ئەمڕۆمان كە بارودۆخی ناوچەكە بەگشتی و بەتایبەت دۆخی عێراق كە رٍاستەوخۆ یا ناراستەخۆ كاریگەری لە سەر ئایندەی گەلەكەمان هەیە دادەنێ‌ . ئەوەی لەم رەوش و قۆناغی ئێستای هەرێمی کوردستان، قۆناغێکە لە قۆناغە هەرە هەستیارو ناسکەکان، هەرچەندی بە وردی و بە ئاگاوە، هەنگاوبنێین باشترە... ئەگەر پێویست بکات، گشت لایەنە نیشتیمانپەروەرەكان و هاووڵاتییانی کوردستان بە رۆحییەتێكی نیشتیمانپەروەری و كوردپەروەری پارێزەری خاك و دەستكەوتەكان بن ... ئەوا پێویستە پارت و لایەنە سیاسییەکان، زۆر زیاتر خۆیان لەو رەفتارە ناتەندروستانە بەدوورتربگرن... ئەم رەوشەی کوردستان ئەگەر بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان هەستیاربێ، ئەوا بۆ لایەنەكانی تری کوردستان زۆر هەستیارترە...... ئه‌زموونی هه‌رێمه‌كه‌مان ته‌مه‌نێكی دروستكرد هه‌موو ئه‌زموونیكی ناخۆش و خۆشی تێ په‌راند گه‌له‌كه‌مان هه‌ر له‌گه‌ل دایه‌ كێ به‌رپرسه‌ ، كێ خه‌می وولات و خاك و نیشتیمان ده‌خوات ، ئه‌كی كێ یه‌ ئه‌زمونه‌كه‌ بپاریزێت ، خۆ هه‌ر یه‌كێك له‌و لایه‌نانه‌ بێت بۆ پاراستنی ئه‌زموون به‌رنامه‌ت چی یه‌ ، دنیایه‌ك شتت بۆ باس ده‌كات ، له‌ ئه‌نجام به‌ قه‌رداری ده‌گه‌ریه‌وه‌ ، ده‌باشه‌ ئیستا وه‌رن پشبركی بكه‌ن له‌ پێناو یه‌ك گوتاری ، یه‌ك ریزی و ته‌بایی و برایه‌تی . دوای هه‌موو ئه‌و ڕووداوه‌ ناخۆشانه‌ی كه‌ به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌مان و نیشتیمان داهاتی یه‌ ، ده‌كرێ له‌ بیری نه‌كه‌ین هه‌میشه‌ به‌ بیرخۆمان بهێنینه‌وه‌ له‌و رۆژگاره‌ سه‌خت ودژواره‌دا، نه‌ده‌نگی ناوه‌وه‌ نه‌ ده‌نگی ده‌ره‌وه‌ش نه‌ كه‌سیش حیسابی بۆ ده‌كرین ، به‌ پیچه‌وانه‌وه‌شی دوژمنان زۆر زه‌مینه‌یان له‌بار بوو كه‌ رۆژ به‌ رۆژ هه‌نگاوه‌كانیا بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ و ره‌شكردنه‌وه‌ی ناسنامه‌ی كوردستانیان ده‌ هاویشت ، ئه‌وه‌ی بۆ یان كرا كردیان ، وه‌ ئه‌وه‌ی بۆیان نه‌كرا نه‌یانتوانی بیكه‌ن ... چۆن نه‌كرا ئامانجه‌كانیان بپێكن ، به‌ دیدی من له‌ سه‌رده‌مه‌ دژواره‌ له‌سه‌رده‌می شاخدا یه‌كگرتووی وتاری سیاسی و رێزگرتن له‌ خه‌باتی هاوسه‌نگه‌ری و ئامانج و ستراتیژی و به‌شی زۆری هێز و لایه‌نه‌كان لێك نزیك بوون،هه‌موو ئه‌و رۆژیان ده‌خواز كه‌ ئه‌و گه‌له‌ سته‌م لیكراوه‌ له‌ده‌ست چه‌نگی گه‌وره‌ترین دوژمن و حكومه‌تی به‌عسی فاشی رزگار بكه‌ن،هه‌موو هێز و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان له‌ خه‌بات و بیر و به‌رنامه‌ی ئه‌و ئامانجه‌ بوون پاش رزگاری گه‌ل ئه‌زموونێك بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌ك دروست بكه‌ن .
Top