پارتی ،بارزانیی هەمیشە پێشەنگ بۆ داكۆكیكردن لە مافەرەواكان و بەرگریكردن لە كوردوكوردستان

پارتی ،بارزانیی هەمیشە پێشەنگ بۆ داكۆكیكردن لە مافەرەواكان و بەرگریكردن لە كوردوكوردستان
كورد بە درێژایی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان لەگەڵ رژێمە یەك لە دوای یەكەكانی عێراق هەواز و نشێویی زۆری بینیووە تا گەیشتۆتە ئەمڕۆمان كە بارودۆخی ناوچەكە بەگشتی و بەتایبەت دۆخی عێراق كە رٍاستەوخۆ یا ناراستەخۆ كاریگەری لە سەر ئایندەی گەلەكەمان هەیە دادەنێ‌ . ئەوەی لەم رەوش و قۆناغی ئێستای هەرێمی کوردستان، قۆناغێکە لە قۆناغە هەرە هەستیارو ناسکەکان، هەرچەندی بە وردی و بە ئاگاوە، هەنگاوبنێین باشترە. ئەگەر پێویست بکات، گشت لایەنە نیشتیمانپەروەرەكان و هاووڵاتییانی کوردستان بە رۆحییەتێكی نیشتیمانپەروەری و كوردپەروەری پارێزەری خاك و دەستكەوتەكان بن . ئەوا پێویستە پارت و لایەنە سیاسییەکان، زۆر زیاتر خۆیان لەو رەفتارە ناتەندروستانە بەدوورتربگرن. ئەم رەوشەی کوردستان ئەگەر بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان هەستیاربێ، ئەوا بۆ لایەنەكانی تری کوردستان زۆر هەستیارترە. ئه‌زموونی هه‌رێمه‌كه‌مان ته‌مه‌نێكی دروستكرد هه‌موو ئه‌زموونیكی ناخۆش و خۆشی تێ په‌راند گه‌له‌كه‌مان هه‌ر له‌گه‌ل دایه‌ كێ به‌رپرسه‌ ، كێ خه‌می وولات و خاك و نیشتیمان ده‌خوات ، ئه‌كی كێ یه‌ ئه‌زمونه‌كه‌ بپاریزێت ، خۆ هه‌ر یه‌كێك له‌و لایه‌نانه‌ بێت بۆ پاراستنی ئه‌زموون به‌رنامه‌ت چی یه‌ ، دنیایه‌ك شتت بۆ باس ده‌كات ، له‌ ئه‌نجام به‌ قه‌رداری ده‌گه‌ریه‌وه‌ ، ده‌باشه‌ ئیستا وه‌رن پشبركی بكه‌ن له‌ پێناو یه‌ك گوتاری ، یه‌ك ریزی و ته‌بایی و برایه‌تی . دوای هه‌موو ئه‌و ڕووداوه‌ ناخۆشانه‌ی كه‌ به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌مان و نیشتیمان داهاتی یه‌ ، ده‌كرێ له‌ بیری نه‌كه‌ین هه‌میشه‌ به‌ بیرخۆمان بهێنینه‌وه‌ له‌و رۆژگاره‌ سه‌خت ودژواره‌دا، نه‌ده‌نگی ناوه‌وه‌ نه‌ ده‌نگی ده‌ره‌وه‌ش نه‌ كه‌سیش حیسابی بۆ ده‌كرین ، به‌ پیچه‌وانه‌وه‌شی دوژمنان زۆر زه‌مینه‌یان له‌بار بوو كه‌ رۆژ به‌ رۆژ هه‌نگاوه‌كانیان بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ و ره‌شكردنه‌وه‌ی ناسنامه‌ی كوردستانیان ده‌ هاویشت ، ئه‌وه‌ی بۆ یان كرا كردیان ، وه‌ ئه‌وه‌ی بۆیان نه‌كرا نه‌یانتوانی بیكه‌ن ... چۆن نه‌كرا ئامانجه‌كانیان بپێكن ، به‌ دیدی من له‌ سه‌رده‌مه‌ دژواره‌ له‌سه‌رده‌می شاخدا یه‌كگرتووی وتاری سیاسی و رێزگرتن له‌ خه‌باتی هاوسه‌نگه‌ری و ئامانج و ستراتیژی و به‌شی زۆری هێز و لایه‌نه‌كان لێك نزیك بوون،هه‌موو ئه‌و رۆژیان ده‌خواز كه‌ ئه‌و گه‌له‌ سته‌م لیكراوه‌ له‌ده‌ست چه‌نگی گه‌وره‌ترین دوژمن و حكومه‌تی به‌عسی فاشی رزگار بكه‌ن،هه‌موو هێز و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان له‌ خه‌بات و بیر و به‌رنامه‌ی ئه‌و ئامانجه‌ بوون پاش رزگاری گه‌ل ئه‌زموونێك بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌ك دروست بكه‌ن .پارتی دیموكرانی كوردستان وەك قوتابخانەی كوردایەتی و كۆڵنەدان و رێبازێكی كوردایەتی وەك چەترێكە كە هەموو كورد و و گوزارشتی له‌ هه‌موو چین و توێژه‌كانی كوردستان ده‌كرد و ئامانج و خه‌بات و شێوه‌ی كاركردنی روون و ئاشكرابوو.پارتی خاوه‌نی هه‌ردوو شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول و گوڵانه‌، كه‌ درێژترین و به‌هێزترین و پڕ ده‌ستكه‌وتترین شۆڕشی گه‌لی كوردستان بوون له‌ مێژووی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستاندا.سه‌رۆك بارزانی، كه‌ سه‌رۆكی پارتی و هاوكات سه‌رۆكی به‌ره‌ی كوردستانیش بوو، له‌ راپه‌ڕینه‌ مه‌زنه‌كه‌ی ئاداری 1991دا سه‌رپه‌رشتی راپه‌ڕینه‌كه‌ی ده‌كرد و رۆڵی گه‌وره‌ و به‌هێزی بینی ، كه‌ وره‌یه‌كی پۆڵایینی به‌ پێشمه‌رگه‌ و به‌ جه‌ماوه‌ری راپه‌ڕیو به‌خشی تا رزگاركردنی نزیكه‌ی هه‌موو خاكی كوردستان به‌ كه‌ركووكی خۆشه‌ویستیشه‌وه‌.سه‌رۆك بارزانی یه‌كه‌م سه‌ركرده‌ بوو كه‌ هه‌ر دوای راپه‌ڕین له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌رییدا له ‌شاری كۆیه‌، له‌پێناو به‌ڕێوه‌بردنێكی دامه‌زراوه‌یی و یاسایی، داوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و دیموكراسیانه‌ی له‌ كوردستاندا كرد و ئه‌وه‌بوو ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ش له‌ رێكه‌وتی 19/5/1992دا ئه‌نجام درا و پارتی دیموكراتی كوردستان له‌51%ی ده‌نگه‌كانی به‌ ده‌ست هێنا.پارتی رۆڵی یه‌كه‌م و سه‌ره‌كی هه‌بوو له‌ دامه‌زراندنی په‌رله‌مان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دواتر چه‌سپاندنی فیدڕاڵی بۆ كوردستان، كه‌ سێ ده‌ستكه‌وتی گه‌وره ‌و مێژوویی بوون بۆ گه‌لی كوردستان و له‌و ساوه‌ هه‌تا ئێستا وێڕای كه‌موكورتییه‌كانیشی، هێشتا ئه‌و قه‌واره‌یه‌ به‌رده‌وامه‌ وه‌كو نیمچه‌ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ و بووه‌ته‌ نه‌وای ژیانێكی ئارام و ئازاد بۆ دانیشتوانی كوردستان و كوردانی پارچه‌كانی دیكه‌ و، هه‌موو ئه‌و ئاوارانه‌یش كه‌ له‌ ناوچه‌كانی عێراق له‌ ترسی كوشتن و له‌ناوچوون روویان له‌ هه‌رێمی كوردستان كردووه‌.له ‌دوای پڕۆسه‌ی ئازادیی عێراق و دامه‌زراندنی حكوومه‌تی نوێ و نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوورێكی نوێ بۆ عێراق، ئه‌وه‌ سه‌رۆك بارزانی بوو له‌و ده‌ستووره‌دا پێداگری كرد كه‌ كورد شه‌ریكه‌ له‌و عێراقه‌دا و ده‌بێ وه‌كو نه‌ته‌وه‌ی سه‌ره‌كی به‌ ته‌وافوق پشكی خۆی به‌ركه‌وێ، نه‌ك به‌ لۆژیكی زۆرینه‌ و كه‌مینه‌ و ئه‌و مافه‌ش له‌ ده‌ستووردا چه‌سپێنرا، هه‌رچه‌نده‌ لایه‌نه‌ عه‌ره‌بییه‌كان زۆر هه‌وڵیان دا رێگر بن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و مافه‌ی كورستان له‌ ده‌ستووردا، به‌ڵام به‌ سووربوونی سه‌رۆك بارزانی و رۆڵ و ئیراده‌ی به‌ڕێزیان هه‌وڵه‌كانیان شكستی هێنا.سیاسه‌تی كرانه‌وه‌ به ‌ڕووی ده‌ره‌وه‌دا و به‌هێزكردن و پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كان و دیپلۆماسییه‌تی ده‌ره‌وه‌ و هێنانی ده‌یان كۆنسووڵگه‌ریی وڵاتان بۆ هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستكه‌وتی پارتی و كابینه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانییه‌.سیاسه‌تی نه‌وتی خۆماڵی، پڕۆژه‌ی پارتییه‌، وێڕای رێگری له‌ هه‌نگاوه‌كانی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ناوه‌نده‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ و ئه‌و سیاسه‌ته‌ نه‌وتییه‌ سه‌ركه‌وتووانه‌ جێبه‌جێ كرا كه‌ ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌ و مێژووییه‌ و، ئه‌گه‌ر نه‌یارانی پارتی ده‌یانه‌وێت له‌ به‌های ئه‌و سیاسه‌ته‌ كه‌م بكه‌نه‌وه‌ و خه‌ڵكی پێ چه‌واشه‌ ده‌كه‌ن، ئه‌وا ته‌نها له‌ ئیره‌یی پێبردنیانه‌ كه‌ پشكیان له‌و شانازییه‌دا نییه‌!پێشمه‌رگه‌ی كورستان به‌ رابه‌ڕایه‌تی و سه‌رپه‌رشتیی سه‌رۆك بارزانی رووبه‌ڕووی ده‌وڵه‌تی تیرۆریستی داعش بووه‌وه‌ كه‌ ده‌یویست كوردستان داگیر بكات، كه‌ گه‌وره‌ترین و مه‌ترسیدارترین هێزی تیرۆریستی جیهانی بوو، به‌ڵام تێكی‌شكاند كه‌ به‌و هۆیه‌وه‌ ناوی پێشمه‌رگه‌ هێنده‌ی تر له‌سه‌ر ئاستی جیهان ناووبانگی په‌یدا كرد و بووه‌ جێگه‌ی متمانه‌ و رێز و خۆشه‌ویستیی ئاشتیخوازانی جیهان.پارتی و سه‌رۆك بارزانی، خاوه‌نی پڕۆژه‌ی ریفراندۆمی 25/9 بوون، ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان، ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌ و مێژوویی و پڕ له‌ شانازی بوو بۆ كوردستان، چونكه‌ سه‌ركه‌وتنێكی مه‌زنی به ‌ده‌ست هێنا و تیایدا نزیكه‌ی له‌ 93%ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌نگیان به‌ به‌ڵی بۆ سه‌ربه‌خۆییی كوردستان دا و، ئه‌وه‌ی ئه‌و ریفراندۆمه‌ی بایه‌خداتر و گه‌وره‌تر كرد، به‌شداریكردنی كه‌ركووك و ناوچه‌كانی دیكه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان بوون.پارتی و هێزی پێشمه‌رگه‌ دوای شه‌ڕی داعش جارێكی دیكه‌ كوردستانیان له‌ داگیركردن پاراست و له‌ داستانه‌كانی پردێ و سحێلا و مه‌حموودییه‌ هێزی داگیركه‌ری حه‌شدی شه‌عبیان تێك‌شكاند كه‌ دوای داگیركردنی شاری كه‌ركووك و خورماتوو و خانه‌قین له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه‌وه‌ له‌ ئه‌نجامی خیانه‌تی تاقمێكه‌وه‌ له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ردا، ده‌یانویست هه‌موو كوردستان داگیر بكه‌ن. بەڵام ئیرادەی پوڵاین و باوەری پتەویی پێشمەرگە،سەرۆك مسعود بارزانیی و بەرپرسیاریەتیی گەورە لەهەمبەر خوێنی شەهیدان و خاك و نیشتیمان رێگەی نەدا كە جارێكی تر كوردو كوردستان ئیرادەی بشكێ‌ و بكەوێتەوە ژێر پۆستاڵی داگیركەران. چونی سەرۆک بارزانی بۆ لای پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان لە میحوەری پردێ دوای ئەوەی پیرۆزبایی لە هەڤاڵانی پێشمەرگە کرد ئەم پەیامانەی گەیاند بە نەیارانی کورد و پێشمەرگە.دوای خیانەتە گەورەکەی ۱٦ی ئۆکتۆبەر و گەلەکۆمەکێی نێودەوڵەتی بۆ کۆتایی هێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لەناوبردنی پارتی دیموکراتی کوردستان ...ڕاگرتنی ئەو خیانەت و هێزە گەورە و فشەڵەی عێراق و مئامەرە هەرێمی و نێودەوڵەتیە لەلایەن پێشمەرگەی کوردستانەوە لەسەر دەستی پارتی دیموکراتی کوردستانەوەلوتی دوژمنانی کورد و پارتی شکێنران و ڕاوەستان لە دوای لوت شکاندنیان هەستان بە ڕێگرتنی ڕێگاینێوان پردێ . هەولێر دوای هەوڵێکی زۆری حکومەتی هەرێم بۆ کردنەوەی ئەوڕێگایە هەموو هەوڵەکان بێسود بون بەڵام یەک ڕۆژ دوای سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ میحوەری پردێ لە دوەم ڕۆژی جەژندا ڕێگای نێوان پردێ و هەولێر بڕیاری کردنەوی درا لەلایەن حکومەتی عێراق .دوای خیانەتێکی تری ناوخۆی و هەرێمی و نێودەوڵەتی بە سوتاندنی هەژمارنەکردن ی دەنگی پێشمەرگە و دەنگی تایبەتی کوردستان و ئاوارەکان لەکوردستان و دەرەوەی وڵات
بەسەردانی سەرۆک بارزانی بۆ میحوەری پردێ لە دوەم ڕۆژی چەژنی ڕەمەزاندا ئەو خیانەتە ناوخۆی و هەوڵە دوژمنکارە هەرێمی و نێودەوڵەتیە پوچەڵکرایەوە..
لەم ڕۆژانەدا چەندین پەیامی تری سەرۆک بارزانی ئاشکرا دەبێت .روون و ئاشكرابوو دوژمنانی كورد نەیانتوانی هەزمی ئەو سەركەوتنە مەزنە بكەن .كە كوردستان لە ریفراندۆمدا بەدەستی هێنا، بۆیە بەگوێرەی نەخشە و پیلانێكی پێش وەختەی دارێژراو بەردەوامن لە دژایەتیكردنی مافی سەربەخۆیی كوردستان و پێان وایە ئەوەی بەر لە ریفراندۆم نایانتوانی بەدەستی بێنن .دوای ریفراندۆم بە دەستیان دەكەوێت .. بینیشمان كە دوای سەركەوتنی ریفراندۆم و پیلانگێری داگیركردنی خاكی كوردستان و گەمارۆدانی گەلی كورد ، بەڵام سەركردایەتی كورد و سەرۆك مسعود بارزانیی ئامادە نەبوو لەو مافەرەوایەش پاشگەز بێتەوە و سازشی لەسەر بكات .
Top