لاوان هێزی ڕاسته‌قینه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ن
June 23, 2018
وتار و بیروڕا
ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین نهێنی سه‌ركه‌وتنی هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه به به‌راوورد له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی تر سوود وه‌رگرتنی درووسته له‌و سه‌رمایه مرۆییه‌ی كه هه‌یه به‌جۆرێك ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌توانیویانه سوود له‌و هێزه مرۆییه وه‌ربگرن، بێگومان ئاستێكی باشیان بڕیووه له پێشكه‌وتن و بووژانه‌وه، نابێت ئه‌وه له‌بیربكه‌ین كه هێزی مرۆیی كاریگه‌رترین سه‌رماییه، له كاتێكدا ئه‌گه‌ر به‌شێوازێكی باش سوود له‌و هێزه كاریگه‌ره وه‌ربگیرێت، چونكه به‌ر له‌هه‌ر شتێك ئه‌وه مرۆڤه‌كانن ده‌توانن داهێنان و گۆڕانكاری ئه‌نجام بده‌ن ئه‌وه‌ش به پله‌یه‌ك لاوانن كه ئه‌توانن به‌م ئه‌ركه پیرۆزه هه‌ڵبستن له‌پێناو زیاتر پێشكه‌تن و به‌ره‌وپێش بردن، چوون گومان له‌وه‌دانییه كه به‌نرخ ترین سه‌رمایه‌ی مرۆین، له‌لایه‌كی تر ده‌بینین زۆربه‌ی شۆڕش و ڕاپه‌رین و پێشكه‌وتنه‌كان له سه‌رانسه‌ری جیهان له‌سه‌ر شانی ئه‌و توێژه هاتۆته‌دى، به شێوازێك ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ت به لاوان بدرێت و به‌شدارییان پێبكرێت له‌به‌رێوه‌بردن تاوه‌كو له‌ڕێگه‌ی تواناكانیان خزمه‌ت به نیشتیمان بكه‌ن ئه‌وا به‌م شێوازه ئه‌توانین داهاتووێكی باشتر و چاكتر بۆ كۆمه‌ڵگه ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین.
ئه‌گه‌ر سه‌یری مێژووی نه‌ته‌وه‌كه‌مان بكه‌ین بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه كه توێژی لاوان ڕۆڵێكی دیاریان هه‌بووه له‌سه‌رجه‌م شۆڕش ڕاپه‌رینه‌كانی كورد به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلول به‌ڕابه‌رایه‌تی باوكی ڕووحی نه‌ته‌وه‌ی كورد (بارزانی نه‌مر)، چونكه زۆربه‌ی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان له ڕێزی شۆڕش توێژی لاوان بوون كه ڕۆڵی كارایان هه‌بوو له ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ئه‌و زوڵم و سته‌مه‌ی حكومه‌تی به‌عسی فاشی كه ده‌رهه‌ق به كوردیان ئه‌نجام ئه‌دا، هه‌ر له‌به‌ر گرینگی و هه‌ستیاری ئه‌م توێژه بوو (بارزانی نه‌مر) فه‌رموویه‌تی: "لاوانی كورد شوره‌ی پۆڵاینن بۆ پاراستنی كوردستان".
هه‌روه‌ها له ڕاپه‌رینی به‌هاری( 1991)ز هه‌ر ئه‌م توێژه بوون شان به‌شانی توێژه‌كانی تری كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی دام و ده‌زگا سه‌ركوتكه‌ره‌كانی ڕژێمی به‌عسیان له خاكی پیرۆزی كوردستان ڕاماڵی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌كاتی هێرشی ناڕه‌وایی (ده‌وڵه‌تی تیرۆرستی داعش) بۆ سه‌ر كوردستان به‌چاوی خۆمان بینیمان زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی چه‌كی شه‌ڕه‌فیان له‌شان بوو هه‌ر توێژی لاوان بوون به‌رگریان له‌خاك و شه‌ره‌فی كوردستانیان كرد و گیانی خۆیان كرده قوربانی، بۆیه ناكرێت له‌م سه‌رمایه به‌نرخه‌ی كۆمه‌ڵگه بێ ئاگابین، هه‌ر چه‌نده حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی ڕابردوو گرینگی زۆری داوه به‌توانایی لاوان و ده‌رفه‌تی باشیشی بۆ ڕه‌خساندوون تاوه‌كو له‌كایه جۆر به‌جۆره‌كاندا ده‌وری خۆیان ببینن، كه‌چی به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و هێرشی چه‌ته‌كانی داعش وای كرد نه‌تواندرێت وه‌ك پێویست په‌ره به توانایی ئه‌و توێژه هه‌ستیاره بدرێت و ده‌رفه‌تی زیاتریان بۆ بڕه‌خسێندرێت ئه‌وه‌ی پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی بدات له‌داهاتوو دانانی به‌رنامه و پلانێكی تۆكمه‌یه تاوه‌كو له‌و سۆنگه‌یه‌وه سوودی باشتر له‌و هێزه مرۆیه گرینگه وه‌ربگیرێت له‌پێناو زیاتر به‌ره‌و پێش چوون و بوژانه‌وه‌ی كوردستان.