گەلی كورد لە نێو عێراقێكی دروستكراویی تائیفی،مەزهەبی و شۆڤێنی لە مێژە جێی نابێتەوە

گەلی كورد لە نێو عێراقێكی دروستكراویی تائیفی،مەزهەبی و شۆڤێنی لە مێژە جێی نابێتەوە
دەسەڵاتدارانی بەغدا بەدرێژایی سەدەی رابردوو هیچ كاتێ‌ جێگای متمانە بۆ گەلی كورد سەرەتای مێژووی عێراق سەرچاوەو كانگای پر كێشە بوە بۆ گەلی كورد،هەربویە مێژوی عێراق قیزەوەنترین مێژووی تۆمار كردوە بەرامبەر گەلی كورد پرە لە غەدر كردن خوێن رشتن و وێران كردنی كوندو شارو قوتابخانە گرتن و كوشتن كیمیا باران كردن، قبول نەكردنی پێناسەی كورد،ئەم پروسە مێژویە قیزەونە تاكو ئیستاش بەردەوامی هەیە ، تاكو ئیستا عەقلیەتەكانی بغدا هیچ گورانكاریەك بەسەردا نەهاتەوە بەرامبەر گەلی كورد هەر وەكو خویان ماونەتەوە كەلتورو وتوندوتیژی سرینەوەی كورد دەمارگیری فاشیزمی هەر لە ناو دل و دەرونیاندا ماوە تاكو ئیستاش لە بازنەیەكی بەتاڵی دواكەوتوی خۆسەپاندن تاك رەوی دەخولێتەوە،ئەو هەموو حكومەتە یەك لەدولیەكانەی عێراق هیچ خێرو بێرێكی بو گەلی كورد نەبوە ئەوی لێ بینراوە لێ بەرهەم هاتوە تەنها فرمێسك رشتن و خوێن رشتن و مایەی كاوڵكاری بووە بۆ هەموو نەتەوەكانی عیراق بەتایبەتی بۆ گەلی كورد،هەربویە هەموو تاوانەكانی بغددا مورێكی رەشن بە ناوجاوانی حكومەتە یەك لە دووایەكەكانی عێراق چونكە تاكو ئێستا كارێكیان نەكردوە كە بونی پێكەوە ژیانی مرۆڤایەتی لێبێت بەڵكو لەسەر فاشیزمیەتی خویان بەردەوامن، بەلام دەسەڵاتدارانی بە هەلەدا چووە كە تاكو ئیستا لە سەر ئەمە نەهجە فاشیزمەو دووا كەوتوە بەردەوامەهەموو حكومەتیەكانی پێشوی عێراق تا سالی 1991 بە كوشتنن و برین و ئەنفالكردن كیمیاباران كردن تاكو لەناوچونی رژێمەكەی سەدام لە پاش لەناو چوونی ئەو رژێمە خوێن مێژە ،حكوكەتێكی تر هاتە كایەوە سەركردەكانی كورد هەموو توانایەكانیخوی خستە گەر تاكو حكومەتێك درۆست بكرێكە مافی هەموو نەتەوەكانی تر پێشێل نەكرێت ببنە شەریكی راستقینەو بۆ ئەم مەبەستەش دەستورێك نوسرایەوە كە عێراق كە یەكێك لەبرگەكانی ئەم دەستورە ئەوە بۆ كە عێراق لە دوو نەتەوەی سەرەكی پێك هاتوون ئەویش كورد و عەرەبن كە زیاتر لە سەدا هەشتای گەلی عێراق دەنگی بۆ دا بەلام بەداخەوە هەر زوو ئەم دەستورە پێشێل كرا،ئەم دەستورە بوە مرەكەبی سەر كاغەز هەرچی دەیان ویست ئەنجامیان دەدا بەرامبەر گەلی كورد تاكو گەیشتە نان برینی قوتی خەلكی كوردستان دواتر گەیشتە لابردنی وەزیرەكانی كوردو بەڵام دەبێت دەسەڵادارانی ئەم راستیە بە باشی ببینین كە گەلی كورد كێشەی دۆزی نەتەوەی هەیە نەك پلەو پۆست گەلی كورد بە كیمیا باران كردن كۆڵی نەداوە لەكوردایەتی بە هەموو عەقلایانەوە دەیان نەوێت بە بە پاروەنانێك یان داگیركاری و پیلانگێری ئیقلیمی لە گەیشتن بە مافەرەواكانی پاشگەزی بكاتەوە ..
ئەم واقیعەی ئەمرو كە لە عێرا ق هاتوتە كایەوە،تاكو دەسەڵاتداران لە سەر ئەم عەقلیتە بەردەوام بێت و ئەم عەقلیەتە پەیرەو بكات ئەوە ئەستەمە ئەم ناوچەیە ئاشتی ئارامی بە خویەوە ببینێت.هەر چەندە هەرێمی كوردستان ئاشتیو ئازادی ئاسایش بەرقرارەو لەسایەیی ئەو سیاسەتە راست و دروستە كە سەركردایەتی كورد پەیرەو دەكات لە كوردستان مافی هەموو پێكهاتەكان پارێزراوەو بە یەكسانی،بویە لە سەرئێمە وەكو نەتەوەی كورد ئەبێت ئەم مێژویە هەمیشە لە بەر چاو بگرین و بریارە راست و دروستە كە بدەین پشتیوانی گشت هەنگاوەكانی سەرۆك بارزانیی بكەین كە لە پێناو گەیشتنە بە كەناڕی دڵنییایی و سەقامگیری و كیانێكی سەربەخۆیی. گەلی كورد ماوەی سێزدە ساڵە گشت هەوڵەكانی خستۆتەگەر تا یارمەتی بە دیموكراسی بوونی عێراق لەلایەك و لەلایەكی تر مافەدەستوورییەكانی بەدەست بێنێتەوە ،بەڵام تا بە ئەمرۆ دەسەڵاتدارانی بەغدا تەسلیمی ئیرادە و خواستی وڵاتانی ئیقلیمی لەلایەك و هەروەها بیری شۆڤێنی و تائیفییە و مەزهەبگەرایی زاڵ بوو بە سەر چەسپاندنی دیموكراسی و حكومەتێكی هەمەچەسن و رەنگ لە پێناوگەراندنەوەی و پێدانی مافەكانی گەلی كورد .كێبڕكێی پێكهێنانی حكوومەت بەردەوام دەبێت لە نێوان بەرەی ئێران و ئەمەریكادا و بگرە لەنێو عێراقیشدا، بەمەیش پێگەی كورد لە هاوكێشەكەدا بەهێز دەبێت و هەموو لایەنەكان پێویستیان بە كورد دەبێت و دەگەڕێنەوە بۆ لای كورد ، هەروەها هەموو لایەنەكانی دەرەوەش پێیان باشە "سائیروون" كوتلەی هەرە گەورە بێت و هەموو پێكهاتەكانی عێراق، بە سوننە و شیعە و كوردەوە، پێگەی بەهێزیان هەبێت".لە كۆتاییدا بەرەی سائیروون، بەرەی ئێرانی و بەرەی ئەمەریكاییش رازی دەكات كە لە پێكهێنانی حكوومەتی داهاتووی عێراقدا پشكدارییەكی باشی هەبێت، بەڵام بەرەی ئێرانی پشكدارییەكی ئەوتۆی بە هێزی نابێت لە حكوومەتی داهاتوودا، وەلێ كورد ڕۆڵی گەورە و كاریگەر دەبینێ.لایەنی كوردی بە تایبەتی پارتی و یەكێتی، لە پێكهێنانی ئەم حكوومەتەدا لەسەر پۆستەكان ڕێك دەكەون بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستانیشدا بە تەوافوق پۆستەكان لە نێوخۆیاندا دابەش بكەن.هەبوونی كورد لە پێكهێنانی حكوومەتی عێراقدا، خواستێكی نێودەوڵەتی و ئیقلیمییشە، چونكە هەبوونی كورد واتای هەبوونی سوننەشە، لەبەر ئەوەی ئێستا سوننە هێزی جارانی نەماوە و دەبێت كورد پشكداریی هەبێت، بۆ ئەوەی تەواوی لایەنەكان پشكداری بكەن و شەرعییەتی یاساییش بداتە ئەم حكوومەتە..هاوپەیمانیی كورد پێویستە و لە گفتوگۆیشدا هەر یەكێك ئازادە، بەڵام لە بڕیاردان لەسەر پرسە نەتەوەییەكاندا، زۆر گرینگە كۆدەنگییەك هەبێت.هەندێك لایەن هەڕەشەی بایكۆتی پرۆسەی سیاسیی عێراق دەكەن و هەندێكیش دەڵێن ساختەكاری كراوە و پێویستە ئەنجامەكان هەڵبوەشێنرێنەوە. لەو بارەیەوە، ڕێكانی گوتی: "لە هەموو ڕوویەكەوە ناچێتەئەقڵەوە ئەنجامی هەڵبژاردن هەڵبوەشێنرێتەوە، كۆمەڵگای نێودەوڵەتییش پێی باش نییە ئەم كارە بكرێت، هەروەها كۆمسیۆنیش ئەم كارە ئەنجام نادات و هەنگاوی زۆری دەوێت تا دەگاتە دادگای فیدراڵی، بۆیە ئەستەمە ئەنجامەكان هەڵبوەشێنرێنەوە.لەم هەڵبژاردنەدا پشتگوێخستنی كورد شتێكی ئاسان نییە، هەموو لایەنەكان پێویستان بە كوردە و كوردیش بەشێك دەبێت لە حكوومەتی داهاتووی عێراقدا.لایەنێك ئەوەندە بێمنەت نییە بتوانێت پێكهاتەیەكی وەك كورد پشتگوێ بخات و بێ كورد حكوومەت پێك نایەت.ئێستا عێراق بە تەواوەتی پێویستی بە حكوومەتێكی خاوەن ئیرادەیە، ئەگەرنا حكوومەتەكە تەمەنێكی درێژ نابەتە سەر، چونكە پێشتریش حكوومەتی عێراق لەسەر بنەمای تەوافوق پێك هاتووە، بەڵام بەغدا پێشێلی دەستووری كردووە، ئەگەر حكوومەتی عێراقیش مافی گەلی كورد و خەڵكی عێراقیش نەدات، دەكەوێتە بەر شاڵاوی ناڕازیبوونی خەڵك.لایەنە عەرەبییەكان لەوە تێگەییشتوون كە كورد زیاتر لە مافی خۆی بەدەست هێناوە و، ئینجا ئێمەیش چاوەڕێی هیچ شتێك ناكەین لە دەرەوەی دەستوور، لە دوای نووسینی دەستوور و تا ئەم دواییانەیش، كە كورد یەكهەڵوێست بوون، پێگەیان بەهێز بوو.یەكهەڵوێستیی كورد لە بەغدا زۆر گرینگە و ئەگەر یەكهەڵوێست نەبین، ئەوان بە دڵی خۆیان كارەكانی خۆیان ئەنجام دەدەن. تەواوی هەوڵەكانی داگیركەرانی كورد لە خاڵێكدا چڕ بۆتەوە كە ئەویش هەوڵدانی ئەوانە بۆ جیاكردنەوەی چەندین پێكهاتە لە كورد، وەك لور و شەبەك و ئیزیدی و هتد.ڕۆڵی نەتەوەكانی تری كوردستان بەتەواوی لە پرسی كوردستاندا پەراوێز دەخرێت و، تەنیا كورد لە هاوكێشەكانی كوردستان دەمێنێتەوە؛ بەم پێیەیش كورد بەتەنیا ڕووبەڕووی ئاڵۆزییەكی زۆر بۆتەوە و، دەبێتەوە.لەبەر ئەوەی كورد وەك نەتەوە، چوارەمین نەتەوەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین و، نەتەوەكانی عەرەب و تورك و فارس كە لە كورد زۆرترن، ئەوان وڵاتی كوردستانیان داگیر كردووە. پرسی كوردستان لەناو ئاڵۆزییەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆر ئاڵۆزە. پرسی نیشتمان و نەتەوە لەیەك كاتدا تووشی ئاڵۆزیەكی ئیكجار بوونەتەوە. دەبێ كوردستانییەكان زۆر بەهوشیاری ئەم هاوكێشەیە چارەسەر بكەن. سەرهەڵدانی جەمسەرگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هیچ دۆخێكی ئەرێنی بۆ كورد هەڵناهێنێت، بەڵكوو كوردستان دەبێتە گۆرەپانی ململانێیەكی سەخت و، سەركەوتنی هەر جەمسەرێك دەروازەیەكی ئەرێنی بۆ كورد ناكاتەوە، بەڵكوو كورد لەناو بەرداشی ویست و خەونەكانی ئەو جەمسەرەدا دەهاڕێت. ئەم ئەگەرە ترسناكە، كە چاوەڕوانی كورد دەكات، دەبێ ببێت بە هاندەری. كوردستان بەم شێوەیەی كە هەیە، ناتوانێت بەردەوام بێت. ناتوانێت ئەگەر هەنگاو بەرەو پێشەوە نەنێت، لە شوێنی خۆی بمێنێت. بۆیە، خەبات بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆ، دەبێتە بژاردەی تاقانە بۆ ئەوەی كورد لە داڕمانێكی مێژوویی بپارێزێت. ئەوكات، ئەگەر بە هۆی ڕێككەوتنێكی نێودەوڵه‌تییه‌وه‌ ڕێگه‌ی دامەزراندنی دەوڵەت لە كورد گیرا، ئەوە ئەو كات وەك كۆمارێكی كۆنفیدرالی، دەتوانێت لە قۆناغی داهاتوو بمێنێتەوە و، بەم شێوەیە كوردستان لە ئەگەرە نەرێنییەكان ڕزگاری دەبێت. بۆیە دەبێ‌ دەسەڵاتدارانی بەغدا ئەو راستییە بزانن كە خۆ دزینەوە لە جێبەجێكردنی مافەدەستوورییەكانی گەلی كورد هیچ رێگەیەك لە بەردەم گەلی كورد بۆ بریاردان لە سەر ئایندەی خۆی ناهێلێتەوە ..
Top