ئەو رێبازورابەرەی بەردەوام پارێزەری مێژوو و شكۆیی كورد وكوردستانە..
June 21, 2018
وتار و بیروڕا
پارتی دیموكراتی كوردستان وەك رێبازێكی راست و خۆرسكی كوردایەتیی نەك وەك حزبێك بە كردەوە سەڵماندوێتی كە هەمیشە لەگەڵ ئاشتی، ئازادی و دیموكراسی بووە و لەو پێناوەشدا هەمیشە رووبەرووی هەرٍەشە و پیلانگێری گەورە بۆتەوە .دوای زیاتر لە حەوت دەیە له ته‌مه‌نی پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌رده‌وامین له هه‌نگاونان به‌ره‌و ئامانجه‌باڵاكانی میله‌ته‌كه‌مان، به‌رده‌وامین له خه‌باتی مه‌ده‌نی و شارستانی له پێناو چه‌سپاندنی پایه‌كانی دیموكراتی و زه‌مینه‌سازی بۆ حكومه‌تێكی مه‌ده‌نی و دیموكراسیخوازانه، پارتی دیموكراتی كوردستان به‌رده‌وامه له به‌ده‌ستهینانی ئامانجه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیه‌كان، كه له دوای قۆناغی راپه‌رین له ساڵی 1991 پارتی دیموكراتی كوردستان یه‌كه‌مین هه‌نگاوی دامه‌زراندنی حكومه‌تێكی خۆماڵی و په‌ڕله‌مانی كوردستان و هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدانی هاونیشتیمانیان بوو له كوردستان.سه‌رۆك بارزانی یه‌كه‌مین سه‌ركرده‌ی نێو بزووتنه‌وه‌ی ڕزگارخوازی نیشتیمانی كورد بوو كه داوای هه‌ڵبژاردنێكی پاك و ته‌ندروستی كرد له كوردستان، سه‌رباری دامه‌زراندنی حكومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی كوردستان قۆناغه‌كانی دوای هه‌ڵبژاردن پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌نگاوی نا به‌ره‌و چه‌سپاندنی فیدراڵیه‌ت، فیدراڵیه‌تیش ئامانجی سه‌رۆك بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان له كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌دا، له دوای پرۆسه‌ی ئازادی عیراق و ڕوخاندنی ڕژێمی به‌عس له ساڵی 2003 پارتی دیموكراتی كوردستان به له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی جیۆسیاسی و نێوخۆی و هه‌رێمی هه‌نگاوی جدی و زه‌مینه‌سازی كرد، بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم و به‌ده‌ستهینانی متمانه‌ی نیوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمی، وه‌پاشانیش هه‌وڵدان بۆ سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واره‌كانی شه‌ڕی نه‌گریسی ناوخۆ كه كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ره‌وشی سایكۆلۆژی و فیسۆلۆژیای هاوڵاتیان به‌جئ هیشتبوو، له‌م قۆناغه‌دا پارتی دیموكراتی كوردستان به شێوه‌یه‌كی شارستانی و نوێخوازانه هه‌نگاوی نا به‌ره‌و مۆدیلێكی شارستانیتر عه‌قلانیتر دیموكراتخوازانه‌تر كه ئه‌ویش مۆدیلیكی ململانێی دیموكراسی و هه‌ڵبژاردن بوو.پارتی دیموكراتی كوردستان له‌هه‌لبژاردنه‌كاندا كه ماوه‌ی چوار ساڵ جارێك ئه‌نجام دراوه، ئامانجی دۆڕان و بردنه‌وه، شكست و سه‌ركه‌وتن نه‌بووه، هێنده‌ی ئامانجی زه‌مینه‌سازی و كه‌ش ڕه‌خساندن بووه بۆ چه‌سپاندنی ڕای ئازادی گه‌لی كوردستان و ده‌نگی میلله‌تیش له ڕابردوو سه‌نگی محه‌ك بووه! كه پارتی دیموكراتی كوردستان له ئاست متمانه‌ی خه‌لكی كوردستان و یه‌كه‌می بئ ڕكابه‌ر بووه له هه‌لبژاردنه‌كاندا.رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست له ڕووی ئاینیه‌وه فره‌چه‌شنه و موزائێكی نه‌ته‌وه‌یی و ئیتنییه، له هه‌مانكاتیشدا ژێرخان و سه‌رخانی گه‌نجینه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌نده، ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له‌و هۆكارانه‌ی كه رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌رده‌وام مه‌یدانی ململانئ و ڕكابه‌ری هێزه جیهانی و هه‌رێمیه‌كان بووه، هه‌ربۆیه سیاسه‌تی ناوچه‌ی و جیهانی ڕۆڵی گرنگ وبنه‌ڕه‌تی گێڕاوه له خوڵقاندن و به‌ریه‌ككه‌وتنی هێزه نێوخۆی و هه‌رێمیه‌كان.ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه دۆخێكی خولقاندووه كه ڕێڕه‌و هاوكێشه سیاسییه‌كان به گوێره‌ی خواست و ویستی میله‌ته‌كه‌مان نه‌بێت، ڕووداوه‌كانی 11 سیپتیمبه‌ر و شه‌ڕی ئه‌فغانستان و عێراق، به‌هاری عه‌ره‌بی و هاتنی ڕێكخراوی تیرۆریستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام داعش، قه‌یرانی دارایی و دابه‌زینی نرخی په‌تڕۆڵ و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی شه‌ڕو ململانێكان له كوردستانی باكور و شه‌ڕی سوریا، چه‌ند پاكیجێكن پێویستی به خویندنه‌وه و وردبینی و تیگه‌یشتنی عه‌قلانی هه‌یه، هه‌موو ئه‌م هاوكێشانه كاریگه‌رییان هه‌یه له‌سه‌ر دۆخی جیۆسیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و خه‌لكی كوردستان هەبوو و پارتی دیموكراتی كوردستان بە حیكمەت و كارێزمایی خۆی توانیی رووبەروویان ببێتەوە .به‌رپرسیاره‌تی ئه‌زمونی سیاسی و حوكمرانی كوردستان له ئه‌ستۆی هه‌مووماندایه و پارتی دیموكراتی كوردستان خاوه‌نی ئیمكانیات و دام و ده‌زگای شه‌رعی و یاساییه، پارتی دیموكراتی كوردستان خاوه‌نی سه‌نگ و قورساییه و هێنده‌ی سه‌نگی خۆی كاریگه‌ری و به‌رپرسیاره‌تی هه‌یه له ناو پرۆسه‌ی سیاسی و حوكمڕانی كوردستاندا.پرسی كورد له ژێر ڕۆشنایی گۆڕانكارییه‌كان، یه‌كێكه له پرسه گرنگ و ئه‌كتیڤه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، سه‌رۆك بارزانی له‌ناو ئه‌م پرسه‌دا ده‌یه‌وێت كورد گه‌مه‌كه‌رێكی دیپلۆماتیك و ده‌نگ و ره‌نگی كورد له كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه نیوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمییه‌كاندا ده‌نگ و ده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بێت، سه‌رۆك بارزانی پرسی كورد و مافه‌ڕه‌واكانی به كۆمه‌ڵگای جیهانی گه‌یاندووه، ئه‌ركی هه‌موومانه كه پاڵشت و هاوكاری هه‌نگاوه‌كانی بین. لەلایەكی ترەوە پارتی دیموکراتی کوردستان کە زیاد لە حەوت دەیەتەمەنیەتی بەهەمووڕێگاکانی سەربازی وسیاسی لەگەڵ ئەم عێراقە مامەڵەی کردوەو لەهەموو هێزەکانی دیکەی کوردستان زیاتر عەقڵیەتی بەغداد دەناسێت بۆیە لەهەر قۆناغێکداو بەپێی پێوویستی سەردەم سەرەدەری لەگەڵ عێراق کردوە
پارتی دیموکراتی کوردستان یەکێک لەهێزەکاریگەرەکانی پرۆسەی ڕیفراندۆمەو سەرۆکەکەشی سەرمەشقی ڕیفراندۆم بوەو تا ئەبەدیش بۆئەم ماف وپرەنسیپە لەخەبات بەردەوام دەبێت،بەڵام بەداخەوە خەڵکی خۆفرۆش و ووڵات فرۆش لە کارەسات و خیانەکەی ۱٦ی ئۆکتۆبەرەوە دۆخێکیان هێنایە ئاراوە کە ئێمە ئێستا بۆگەڕکێی دیکەو خولێکی دیکە سەرەدەری لەگەڵ بەغدادو هێزەعێراقیەکان بکەین. بۆیە تا گەیشتن بە كیانی سەربەخۆیی كە مافێكی رەوای گەلەكەمانە و زەریاییەك خوێنمان لە پێناویدا بەخشیووە و بەردەوامین و گەیشتن بە لووتكەش نزیكە ..