پارتی،بارزانیی رێبازی بەدیهێنانی مافەرەواكان و سەربڵندی نەتەوەیەك
June 20, 2018
وتار و بیروڕا
هەموو ئەو گۆرانكارییە سیاسیانەی كە لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوین دا روودەدەن كاریگەریی تەواویان لە سەر دۆزی كورد هەیە ، بە تاییەت كە گەلی كورد نەیتوانیووە یەكریز و یەكدەنگ داوای مافە رەواكانی بكات .لە ڕاستی دا هەڕەشەیێکە سەد ساڵە بەردەوامە وسەرجاوەکەی دەگەڕێتەوە بو ڕێککەوتنامەکەی سایکس بیکوی ساڵی ۱۹۱٦ ز کە هەتا کو ئەمڕو ئەو دەوڵەتە دەستکردانە وەک خویان ماون و گوڕانکاریان بە سەردا نەهاتووە و ئەو نەخشە سیاسیە ی کە براوەکانی شەڕی یەکەمی جیهانی دایانڕشتبوو . بویە تا ئێستاش دەینین بەریتانیا بەرگری لە مانەوەی نەخشە سیاسیەکە دەکات وەک خوی بهێڵتەوە و دژی هەر گوڕانکاریەکی تازەیە کە بکرێت لە نەخشەی سیاسی ڕووژهەڵاتی ناوەڕاست دا. نەتەوەی کورد لایەنێکی زور گرنگی نێو هاوکێشە سیاسیە کانە لە ڕابردو وە لەئێستا دا ، ،بەریتانیا و هاوپەیمانەکانی،، کوردو خاکی کورستانیان بە جورێکی زور نامەردانە دابەش کرد بەسەر دڕندانەترین دەوڵەتانی ناوچەکەد ،کورد و خاکەکەی بە چەشنێک گەمارۆ درا، بو ئەوەی هەرگیز نەتوانێت ئامانجی نەتەوەیی خوی بپێکێت و ببێ بە خاوەن دەوڵەتی سەربەخۆی و ئێستاش بەریتانیەکان بە پلەی یەکەم دێن ، لە ڕێگریکردن لە سەربەخوبونی کوردستان و هەمان سیاسەتی سەد ساڵ بەر لە ئێستا ئەمڕوش پیادە دەکەن و پشتگیری نەیارانی کوردو کوردستان دەکەن. بو لە نێو بردنی هەر هەوڵێک کە کورد بو سەربەخویی بدات. شایانی گوتنە لە ئااکامی نەبونی تەبایی لە نێو ماڵی کوردی دا کورد بە گشتی دوچاری ئەم هەمو نەهامەتی و ماڵوێرانیە بوتەوە تا ئەمڕو ئەگەر کورد ماڵێکی یەکگرتووی هەبایە پێش سەد ساڵ دەوڵەتی کوردستان بەرپا دەبو بە پێی پەیماننامەی سیڤەری سەرەتای ساڵانی بیستەکانی سەدەی ڕابردوو ئێستاش بە هەمان شێوەیە تەنها سەردەم جیاوازە و سیستەمی جیهانی گوڕانکاری بەسەردا هاتووە ئەگینا هەمان سیاسەت و بوچون لە ئارادایە لە دژی چێبونی دەوڵەتی کوردستان و هوکاری سەرەکی دواکەوتنی ئەم ویستە ڕەوایەی نەتەوەکەمان کە سەربەخوییە هەمان پەرتەوازەیی نێو ماڵی کوردیە و نمونەی زیندوش ۱٦/ئوکتوبەری/۲۰۱۷ هەمومان بینیمان چون و بە چ شێوازێک خیانەت کرا وخاکی کوردستان فروشرا بە دوژمنە سەرسەختەکانی دوزی ڕەوای نەتەوەکەمان. لە کوتایی دا بویە دەڵێم هەتا کو ماڵی کورد یەکگرتوو و یەک هەڵوێست نەبێت کورد بە گشتی لە پێگەیێکی زور لاواز دا دەمێنێەوە و ڕوژ دوای ڕوژ لاوازتریش دەبێت وە نە لە سەر ئاستی دەرەکی و نە لەسەر ئاستی ناوخو دا ناتوانێت ئامانجی خوی بپێکێت کەواتە یەکگرتنی کورد مەرجە بو سەرکەوتنی یەکجارەکی هەر چەند دوژمنان بە هێزو گەورە بن ناتوانن ڕێگا لە سەرکەوتنی کورد و گەیشتن بە مافەەواكانی بگرن..
زیاتر لە حەوت دەیە خەبات و تێكۆشانی وشۆرشێكی بەرفراوان و پڕ لە كوردایەتی پر لە دەست كەوتبوو بۆ نەتەووەی كورد،تاكو ئەمڕۆش لە گەڵدا بێت گەلی كورد هەر چاوی لێیەتی،چونكە شۆڕشێكی پاك و بێگەرد بوو،هەر لە بەر ئەوەی لە دڵ ودەرونی نەتەووەی كورد بە پاكی و بێگەردی ماوەتەوە وە هەر دەشمێنێتەوە ،شۆرشی ئەیلول جگە لەوەی شۆڕشێكی بەرگری و چەكداری بوو لە هەمان كاتدا شۆڕشی بیری نەتەوەی و نیشتیمانی و شۆڕشی بەرەو پێشچونی فەرهەنگی كوردی و كوردستانی بووە،شۆڕشی ئەیلول بەوە لە شوڕشەكانی تر جیا دەكرێتەوە شوڕشێكی سەرتاسەری بۆ، چونكە شوڕشەكانی تر زور فراوان نەبۆن لەناو چەو دەڤەری تێنەدەپەڕین، بەڵام شۆڕشی ئەیلول ئەم بەربەستانەی شكاند نەك شۆڕشی كوردستانی باشور بۆ بەڵكو شۆڕی هەر چوار پارچەی كوردستان بۆ لەم شۆڕشەدا نەتەوەی كورد هەموو پێكەووە ڕویان كردە كوردایەتی بە واتا یەكی تر ئەلقەی شۆڕشی فراوان كردو سەرتاپای كوردستانی گرتەوە هەموو كوردی رژاندە ناو بزوتنەوەی یەكی شۆڕشگێڕی نەتەوەیی كورد پەروەر، ،لەم شوڕشەدا هەستی نەتەوایەتی بەڕادەیەك بەرز بووەوە تاوەكو ئێستاش كاریگەری لە سەر نەتەوەی كورد هەر ماوە ئەمەش بە لێهاتووی سەركردەیەك بۆ كەئەویش باوكی روحی نەتەوەی كورد بارزانی نەمر بۆ كە توانی شۆڕش بكاتە شوڕشێكی سەرتا سەری،ئەم قوناغەش گەورەترین قوناغی خەبات بوو لە مێژووی خەباتی نەتەووەی كورد ،ئەم شۆڕشە گورانكاری گەورەی لەناو دڵ و دەروونی میلەتی كورددا دروست كرد مرۆڤی كۆرد فێری خەبات وبەرخۆدانی كرد و گیانی جوامێری سەربەستی و سەربەرزی و نیشتیمانپەروەری تێدا درۆست كرد،شۆڕشی ئەیلول یەكەم هەنگاو بوو لە دروست بونی ئیرادەیەكی بەهێزی سیاسی و سەربەخۆی گەلی كورد، ، مێژووی شۆڕشی ئەیلول پڕە لە تومار كردنی دەست كەوتوو سەروەری داستانی گەورە بۆ گەلی كوردو كوردستان ، رێكەوتنامەی 11/ئازار سالی 1970 یێكێكە لە دەسكەوتەكانی ئەم شوڕشە بۆ كە بۆ یەكەم جار حكومەتی عێراق دانی بە مافی كورد دانا، هەر بویە ئەم دەست كەوتانەی ئەمڕو هەر وا بەرێكەوت بە ساكاری وە دەست نەهاتون بەڵكو ئەمە بەری رەنج و خەبات و شوڕشی ئەیلول بووە،لە سایەیە ئەم شورشە و خەباتی مەلا مصتفی بارزاتی كاكە ئیدریسی جوانە مەرگ و جەنابی سەرۆك بارزانی، گەلی كوردستان وا گەیشتوتە رۆژی ئەمڕو وا بریار لە چارەنوسی خویان دەدەن دووا رۆژی خویان دیاری دەكەن،هەنگاو بەرەو سەربەخوی دەنێن، ،لەم سونگەیەوە دەڵێم بۆ هەتا هەتا مەشخەلی شۆڕشی بارزانی نەمر ئەگەشێتەوە و بەردەوام دەبێت لە هێنانە كایەوەو دابین كردنی رێگای ئازادی پێشكەوتن و سەربە خۆی بۆ گەلی كورد، تەنها پارتی و بارزانی پێشرەویایەتی شۆڕش خەباتی میلەتی كوردیان كردووە بە شێوەیەكیڕاست و درۆست سەركەوتوانە، وە هەر پارتی و بارزانی دەتوانن درێژە بەم خەباتە كوردایەتیە بدەن گەلی كوردستان بگەینە كەنارێكی پر لەِ ئارامی و دڵنییایی كە خۆی لە ئاوا كردنی كیانێكی سەربەخۆ كە مافێكی رەوایە هەر گەل و نەتەوەیەكی رەِسەنە دەبینێتەوە ...
هەمیشە هەولی ژێرخانێکی ئابووری بەهێزی داوە توانیوەیەتی بەشێوەیەکی ئابوریانەی بەهێز کوردستان ببەسێتەوە بە جیهانی دەرەوە لە رووی بازرگانی و ئابوری و سیاسی کە بێگومان ئەوەش کۆڵەگەو بنچینەیەکی سەرەکیە بۆ دروست بوون و بەهێزبوونی هەر ووڵاتێک خۆشبەختانە پارتی دیموکراتی کوردستان توانیویەتی هەرێمی کوردستان بگەیەبێتە ئەم قۆناغە و بەردەوامیشە لە هەلدان بۆ گەیشتن بە کەناری سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان لە عێراق و ناوچەکە. پارتی دیموکراتی کوردستان هەر لەسەرەتای دروست بوونی هەمیشە زوولم زۆری رێژمە یەک لە دوای یەکەکانی عراقی رەتکردۆتەوە هەرگیز بەوە رازی نەبووە بەژێر دەستەیی لە چوار چێوەی عێراقدا بمێنێتەوە هەمیشە بروای بە ئازادی یەکسانی هەموو گەلانی عێراق هەبووە. پارتی بە درێژایی مێژووی دروست بوونی وەک هێزێکی کاریگەر لە ناوچەکەدا خاوەنی چەندین داستان و بەرگرییە لە پێناو مافە رەواکانی گەلی کورد و رەتکردنەوەی ژێر دەستەیی و زوڵمی رژێمە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق. لەوانەش شۆرشەکانی ئەیلوول و گوڵان شەڕی خواکورک و چەندانی تر تا دەگاتە رۆژگاری ئەمرۆ کە بینیمان بە بەرچاوی هەموو دوونیا پارتی تاکە هێز بوو لە شەڕی رووبەڕووبوونەی دژ بە رێکخراوی تیرۆستی داعش چەندین بەرگری و سەرکەوتنی بەرچاوی تۆمارکرد بەسەر تیرۆستان لە ناوچەکەدا . ئەوەشمان لە بیر نەچێت بەرگری پارتی دیموکراتی کوردستان لە رووداوی 16 ی ئۆکتۆبەر سەلمێنەری ئەو راستیەن کە توانی لە سحێلا ومخمور و گوێڕو پردێ پێش بە هێزەکانی عراق و عەشدی شەعبی بگرێت و تێک شکانی تانكی ئەبرامز لە پردێ وەک تاکە هێز لە هەرێمی کوردستان لە بەرچاوی هەموو دوونیا نەیهێشت جارێکی تر خەلکی کوردستان مال و سامانی جێبهێڵێ و تاڵان و دەربەدەری دووبارە بێتەوە بەسەر خەلکی کوردستان. بۆیە رێگەی نەدا شكۆ و ئیرادەی كورد و كوردستان بشكێ و بكەوێتە ژێر پۆستاڵی داگیركەران ..