پارتی ،بارزانیی پێشەنگ لە قوربانیدان و پارێزگاریكردن لە ماق و دەستكەوتەكانی كوردوكوردستان
June 19, 2018
وتار و بیروڕا
پارتی خاوەن خەبات و هەڵوێستی نەگۆڕی كوردایەتی یە، خاوەن رێبازی پیرۆزی بارزانی مستەفای نەمرە، كە لە سایەی ئەو رێبازە و سەركردایەتی بارزانی نەمر چەندین دەسكەوتی مەزنی بۆ گەلەكەمان وەدەست هێناوە، ئەمڕۆش پارتی بەهەمان هەستی نەتەوایەتی و دابینكردنی ئایندەیەكی گەشتر بە رابەرایەتی سەرۆك بارزانی لە خەباتی نەپساوی بەردەوامە، و چەندین دەسكەوت و سەركەوتنی كەم وێنەی بۆ گەلی كوردستان دابین كردووە. رۆڵی سەرۆك بارزانی و هەڵوێست و بۆ چوونی سەركردایەتی پارتیە لە تەبایی و پێكەوە ژیانی پێكهاتەكانی كوردستان، ئەمڕۆ وای لە جیهان كرد هاوكاری و پاڵپشتی كورد بكات.
ئەمڕۆ یەكریزی و تەبایی نێوان كورد و كوردستانیان تاكە زامنە كە بەرەو ئامانج و سەركەوتنمان دەبات، و ڵاتەكەمان ئاوەدان دەكاتەوە، هەر بۆیەش پارتی لەو روانگە هەڵسو كەوت و رەفتار دەكات كە ئەمەش لە هەست كردنی پارتی یە بە بەرپرسیارەتی مێژوو، و وەفاداری بۆ خوێنی ئەو شەهیدە سەربەرزانەی ئەمڕۆیان هێنا ئاراوە.
هەڵبەتە حزبێكی سیاسی خاوەن هەڵوێستی نەگۆڕ و بەردەوام لە خەباتكردن و تێكۆشان بەدرێژای نزیكەی حەفتا ساڵ، هەڵبەتە نەیاری دەبێت، و ئەو نەیارانەش هەردەم لە هەوڵی شكەستی و دژایەتی كردنی ئەو دەسكەوتانە دەبن، لە دوای پیلانگیری هزار و نۆ سه د هه فتا و پێنج چەند حزب و رێكخراوێكی سیاسی دامەزران، بە بیانوی جۆراو و جۆر، بەڵام بەداخەوە زۆری ئەو لایانە كەوتنە دژایەتی پارتی و سەركردایەتیەكەی بەتومەتی بێ بنەما و دور لە راستی، و لە كۆتای ئەو راستی یە دەركەوت كە پارتی تاكە هێزی زامنی مافەكانە و سازش لە سەر مافە نەتەوایەتی و دابین كردنی ژیانێكی ئاسوودە ناكات.
گەلی كورد، دەیان ساڵە خەبات و تێكۆشانی كردووە و هه‌موو قوربانییه‌كانی بۆ ده‌ربازبوون له ژێرده‌سته‌یی و خه‌ونی گه‌وره‌ی سه‌ربه‌خۆ بوونه، ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی و ده‌نگدانی له جوانترین پڕۆسه‌ی ئاشتیانه‌ی دیموكراسی به جیابوونه‌وه‌ی له عێراق، كه وڵاتانی چاوچنۆكی زلهێز به‌زۆر پێیه‌وه لكاندووه، بۆ هه‌ڵه بوو؟!. چی هه‌ڵه بوو، كاته‌كه‌ی؟به پێچه‌وانه‌وه سه‌ركردایه‌تی كورد، باشترین و گونجاوترین كاتی بۆ ڕیفراندۆم پێكاوه و ئه‌گه‌ر ئه‌وكاته ڕیفراندۆمیان نه‌كردبا، پێویست بوو سه‌ركرده‌كانی كورد بخرێنه ژێر پرسیاره‌وه، ئاخۆ به‌ڕاستی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و ده‌ستكه‌وتی نه‌ته‌وه كار ده‌كه‌ن یاخۆ به‌رژه‌وه‌ندییه كه‌سییه‌كانیان. داواكردنی ماف له هه‌ر كاتێك و دۆخێك‌دا ئاساییه، به‌ڵام هه‌نگاونان بۆ وه‌رگرتنه‌وه و چه‌سپاندنی، پێویستی به هێز و پێگه هه‌یه. دیاره شۆڕشه‌كانی كورد بۆ سه‌ربه‌خۆبوون، یه‌ك و دوو نین و له‌وه‌ته‌ی هه‌یه تا به‌ر له خیانه‌تی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر، له ڕووی هێز و پێگه‌وه هێنده به‌هێز نه‌بووه، كه له شكاندنی داعشدا، پێشمه‌رگه بووه سومبوولی به‌رگری و پاراستنی كه‌رامه‌تی مرۆڤایه‌تی و وێردی سه‌رزمانی هه‌موو وڵاتانی زلهێز. ده‌ی له‌و كاته‌دا كه كورد له‌وپه‌ڕی به‌هێزیدایه، داوای مافی خۆی نه‌كات و هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی نه‌دات، ئه‌ی كه‌ی بیكات؟. ئه‌و كاته‌ی پیلانی كه‌مكردنه‌وه و سنوورداركردنی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ كرا؟.ئه‌و كه‌سانه‌ی سەركەوتنی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی به‌هۆی له‌ده‌ستدانی نیوه‌ی خاكی كوردستان ده‌زانن و پێیان وایه ڕیفراندۆم نه‌كرابا ئه‌وه‌ی ئێسته هه‌یه ڕووی نه‌ده‌دا، ئه‌وانه یان ئاگاداری سیاسه‌ت و ڕووداوه‌كانی ده‌وروبه‌ریان نین، یاخۆ ده‌یزانن و له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تییان، خۆیانی لێ گێل ده‌كه‌ن.ریفراندۆمی سەربەخۆیی ده‌ستكه‌وتێكی هه‌ره گه‌وره و گرنگی مێژوویی نه‌ته‌وه‌ییه، ئێسته كورد به‌ده‌ستی هێناوه و له هه‌ر ده‌رفه‌تێكدا ده‌توانێت به‌رزی بكاته‌وه. بۆیە سەركەوتنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی لەگەڵ ئەوەی دەستكەوتی گرنگ و مێژوویی و گەروە بوو بۆ كورد وكوردستان لە هەمان كاتیش‌دا شكستێكی گەورە بوو بۆ ناحەزانی و داگیركەرانی كوردستان..