ئەو رێبازەی كە ، رێگەی نەدا مێژوویی خەبات و دەستكەوتەكانی كورد لە ناو بچن ..
June 18, 2018
وتار و بیروڕا
دوای ڕووخانی کۆماری کوردستان بارزانی نه‌مر و بارزانیه‌کان ئاماده نه‌بوون سه‌ر بۆ دوژمن دانه‌وێنن هیچ کام له عێراق و ئێران و تورکیا و زۆر بهسهربهرزانهوه له ڕێپێوانێکی مێژوویدا به‌ره‌و ئاوی ئاراس به‌ڕێکه‌وتن و پاشان په‌ڕینه‌وه بۆ یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت ی ئه‌و کاته .بارزانی نه‌مر له ووڵاتی سۆڤیه‌تیش به‌وه نه‌وه‌ستا و که‌وته کارکردن بۆ ناساندنی دۆزی کورد و ئه‌و زوڵم و زۆرداریانه‌ی که له گه‌لی کورد ده‌کرێت به ووڵاتانی تری ده‌ره‌وه‌و به سه‌رکردایه‌تی ئه‌و کاته‌ی یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت ، توانی کورد به هه‌موو دنیا بناسێنێت و توانی پشتیوانی بۆ گه‌لی کورد له ده‌ره‌وه دروست بکات .له دوای کۆده‌تاکه‌ی عبدالکریم قاسم له ڕژێمی پادشایه‌تی بارزانی نه‌مر و هه‌ڤاڵانی له نێو ئاپۆڕایه‌کی جه‌ماوه‌ری گه‌ڕانه‌وه نێو باوه‌شی نیشتمان و که‌وتنه کاری سیاسی شان به‌شانی هه‌مو پارته‌کانی تری عێراق بۆ به دیموکراسه کردنی ده‌وڵه‌تی عێراق و به‌ده‌ست هێنانی مافه‌کانی گه‌لی کورد ، بارزانی نه‌مر هه‌میشه ویستویه‌تی کێشه‌کانی گه‌لی کورد به‌ڕێگای ئاشتیانه‌و گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بکات ، به‌ڵام هیچ کاتیش ئاماده نه‌بووه سازش له‌سه‌ر مافی میلله‌تی کورد بکات نمونه‌ی زۆر دیار و به‌رچاو له کاتێکدا عبدالکریم قاسم له په‌یمانه‌کانی خۆی په‌شیمان بووه‌وه که به گه‌لی کوردی دابوو ، شۆڕشی مه‌زنی ئهیلوول به سه‌رکردایه‌تی بارزانی مصگفی سه‌ری هه‌ڵدا ، شۆڕشێک که هه‌موو چین و توێژه‌کانی میلله‌تی کوردی له‌خۆ گرتبوو له کرێکار و فه‌رمانبه‌ر و ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژار و ڕۆشنبیر و نه‌خوێنده‌وار.بارزانی نه‌مر به هیچ شێوه‌یه‌ک ئاماده نه‌بووه له‌سه‌ر بستێک له خاکی کوردستان سازش بکات وه هه‌مێشه قه‌ڵایه‌کی پۆڵایین بووه بۆ به‌رگری کردن له گه‌لی کورد و کوردستان .سه‌رکردایه‌تی شۆڕشێکی کرد که توانی چۆک به ڕژێمی به‌عس دابنێ به‌رامبه‌ر به داواکاریه‌کانی گه‌لی کورد به وه‌رگرتنی حوکمی زاتی بۆ کوردستان له 11 ئاداری 1970 له به‌یاننامه‌یه‌کی مێژوویدا .
به‌ڵام له کاتێکدا سه‌رکردایه‌تی کورد خه‌ریکی دامه‌زراندنی داموده‌زگا حکومیه‌کان بوو له کوردستان سه‌رانی به‌عس له پیلان دانان و پیلانگێڕی بوون له‌سه‌ر سه‌رکردایه‌تی کورد و گه‌لی کورد وه چه‌ند جار ویستیان بارزانی نه‌مر تیرۆر بکرن به‌ڵام سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون ، بارزانی نه‌مر له‌سه‌ر که‌رکوکی دڵی کوردستان له ساڵی 1975 شۆڕشێکی کرده قوربانی چونکه ئامده نه‌بوو وه هیچکاتیش ئاماده نه‌بووه ته‌نازول بکات له‌سه‌ر که‌رکوک و بستێک له خاکی کوردستان . سه‌رۆک بارزانی هه‌میشه ناوی پێشمه‌رگه‌ی له هه‌موو پله و پایه‌یه‌ک به‌لاوه گه‌وره‌تره و ههمێشهش فه‌رموویه‌تی من سه‌ربه‌رزم و شانازی به‌وه ده‌که‌م که پێشمه‌رگه‌م ، وه هه‌ڵوێسته نه‌ته‌وه‌ییه‌کانیشی بۆ ڕێکلام کردن و پڕوپاگه‌نده کردن بۆ خۆی و پارته‌که‌ی نیه ، چونکه مێژووی جه‌نابی کاک مه‌سعود و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی نه‌مر و پارتی دیموکراتی کوردستان زۆر گه‌وره‌و گه‌ش و ڕوونه پێویستی به پڕووپاگه‌نده ناکات بارزان و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی نه‌مر و پارتی دیموکراتی کوردستان خاوه‌نی سه‌دان ساڵ خه‌بات و تێکۆشان و به‌رخودانن بۆ کورد و کوردستان .
ئەو رێبازەی كە سەرۆك بارزانیی بەردەوام بووە نیشتیمانپەروەری ،كوردپەروەری و ئازادیخوازی و رزگاریخوازی و رٍەتكردنەوەی ژێر دەستی وپاشكۆیی بووە . یەك لە خەسڵەتە گەورەو بایەخدارەكانی سەرۆك بارزانی هەمیشە لەوەدایە كە ئەو پێوانەو رێبازە سیاسییەی پەیڕەوی دەكات، رێباز‌و كەلتوورێكی رەگوریشەدارو درێژخایەن و مێژوویەكی نەپساوەی خەباتە كە ئەویش رێباز‌و كەلتووری مستەفا بارزانی و بنەماڵەی شكۆداری بارزانیانە، بۆیە هەمیشە لە پانتایی سیاسەتی كوردیدا، داب‌و نەریتێكی وای داڕشتووە كە كەم لە میللەتانی ناوچەكە دابونەریتی دەوڵەمەندو ئەكتیڤی لەو جۆرەیان هەیە. بە بڕوایەكی زۆر‌و متمانەیەكی بەهێزی ئەوتۆوە جوڵاوەتەوەو جڵەوی كاروانی شكۆدارانەی میللەتی كوردی بەرێوە بردووە كە كەم لە تاقیكردنەوە سیاسییەكانی ناوچەكە بڕوا‌و متمانەی لەو بابەتەیان بە سەرۆكەكانی خۆیان هەیە. بە ئازایەتی و جورئەتێكی ئەدەبی گەورەوە بڕیاری داوە كە كەم جار لە ناوچەكەماندا سەرۆك هەیە بەو جورئەتەوە بڕیار بدات.خەسڵەتێكی دیكەی سەرۆك بارزانی ئەوەیە كە هەمیشە سیاسەتەكانی لە چاوگی هەست كردن بە مەسئولیەتەوە بەرامبەر بە میللەت دادەڕێژێت و بەڕێوەیان دەبات. بە مانایەكی دیكە، وەك چۆن جورئەت لە بڕیارەكاندا هەبووە، بە هەمان شێوە دیققەت و بەراوردكاری و لەبەرچاو گرتنی بەرژەوەندیی خەڵك و نەتەوە لەو بڕیارانەدا رەچاو كراوە. بۆیە، سیاسەتەكانی جەنابی سەرۆك، لە قۆناغە سەخت و ئاڵۆز‌و زەحمەتەكانی 27 رابردوودا، هەمیشە لەگەڵ هەست و نەستی خەڵكی كورد گونجاوەو لە هەموو پارچەكانی كوردستان بە دڵ و بە گیان لایەنگیرییان لێكراوە. خەسڵەتێكی دیكە، لەوەدابووە كە جەنابی خاوەن دیدێكی سیاسیی دووربین و ورد‌و حەكیمانەی دوور لە هەڵچوون و ئینفیعالە. لە زۆر قۆناغدا، رەنگە كێشەی سیاسیی كورد بە هەڵە ببردرابووایەو میللەت زەرەری زۆری بكردایە ئەگەر حیكمەت و بیرتیژی و دووربینی ئەو سەرۆكە نەبووایە. سەرۆكایەتی هەمیشە لای ئەو نەوە دلێرەی بنەماڵەی شكۆداری بارزانیان تەنیا رووكەش و دروشمی بریقەدارو خۆڕەپێش كردن و لاف و گەزاڤی رۆژانە نەبووە، بەڵكو كار‌و بەرنامەو خزمەت و خۆخەریك كردن بووە لە بابەتە ستراتیژییەكانی پابەند بە بەرژەوەندییەكانی نەتەوەو میللەت.
خەسڵەتێكی گەورەی دیكەی ئەوە بووە كە هەمیشە بە چاوی یەكسانی و عەدالەت و یەكڕیزییەوە رەفتاری لەگەڵ میللەتەكەی خۆی كردووە. هەوڵی داوە هەموو پێكهاتە سیاسییەكان بە یەك چاو سەیر بكات و بەرژەوەندیی نەتەوەیی و نیشتمانی لەسەرووی هەمووی ئیعتیبارە حزبی و تەسك و سنووردارەكان دابنێت.
هەروەها یەكێكی تر لەو خەسلەتانەی ئەو سەرۆكە مەزنە كە جێگەی شانازییە بۆ كورد لەسەر هەموو ئاستە ناوخۆیی و عێراقی و ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكاندا ئەوەیە كە هەمیشە ئەندازیاری ئاشتەوایی و تەبایی بووە لە كوردستاندا. بەردەوام لە خۆبوردووانە بۆ ئاشتی و تەبایی كاری كردووە، بەردەوام هەوڵی داوە میللەتەكەی خۆی لە ناكۆكی و هەوای كینەو رق و بوغز دوور بخاتەوە. بەردەوام گیانێكی بێ ئەندازە بەرفراوانی هەبووە لە بواری لێبوردەییدا. لە كاتی توندیدا توند بووە. لە كاتی هێمنیشدا هێمن.، بەڵام لە هەموو حاڵەتەكاندا پێوانەی لێبوردەیی یەك لە پێوانە گرنگەكانی كار‌و سیاسەتەكانی بووە.بۆیە، سەرۆك بارزانی نهێنییە گەورەكەی پشت هەموو ئەو سەركەوتنە مەزنانە بووە كە كورد لە ماوەی ساڵانی رابردوودا وەدەستی هێناون. هەروەها نهێنییە گەورەكەی پشت پاراستنی ئەو دەستكەوتانە بووە. نهێنییە گەورەكەی پشت بەرەو پێشەوە چوون و گەشەكردنی ئەو دەستكەوتانە بووە. لەو دیدەوە، سەرۆكایەتی بارزانی بۆ كورد هەمیشە نەك تەنیا مەرجەع و داڵدەو پێگەی ئەمان و دڵنەوایی و سەقامگیری بووە، بەڵكو زەرورەتێكی زۆر پێویست و چارەنووسسازیش بووە بۆ ئێستا‌و بۆ دواڕۆژی كورد‌و كوردستان. دوای پێشكەوتن و گەشەكردنی كوردستان لە ئاستی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی و مامەلە كردنی وەڵاتان وەك دەوڵەتێكی سەربەخۆ لەرووی دیپلۆماسی،ئابووری و سیاسی لەگەڵ كوردستان، لە هەموو روویەكەوە هەستیان بە مەترسی كرد و دەستیان كرد بە دارشتنی پیلان لە دژی كورد، بە تایبەتی هەر چوار وڵاتی داگیركەری كوردستان، سەرەتا بیریان لە تۆمەت هەڵبەستن كرد وەك تێوەگەڵانی كورد لە دروستبوونی داعش و ویستیان كورد بەوە تاوانبار بكەن كە دەستی لە دروستبوونی داعش هەیە و هاوپەیمانن لەگەڵیان، بەڵام بە هۆی ژیری سەركردایەتی سیاسی كورد بە تایبەتی جەنابی سەرۆك مەسعود بارزانی، توانرا ئەم پیلانە بێ ئاكام بكرێت و كورد ببێتە هاوپەیمانێكی بەهێزی نێودەوڵەتی لە دژی داعش، ئەمەش ویستی دوژمنانی لە ئاست كورد پێچەوانە كردەوە و كورد زیاتر لە ئاستی نێودەوڵەتی بەرەو پێشچوو، كورد توانی لە رێگەی بەرگرییەكان و خۆراگری لەدژی داعش بەهەموو جیهان بڵێت نەتەوەیەكی مرۆڤ دۆستە و حەزی لە پێكەوە ژیانە، سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگە لە شەڕی داعش زیاتر پێگەی كوردی لە ئاستی نێودەوڵەتی بەهێز كرد، بە جۆرێك رۆژانە سەرۆكی وڵاتان و شاند و وەزیرەكان سەردانی هەرێمیان دەكرد، بۆیە دوژمنانی كورد بیریان لە نەهێشتنی ئەم كیانە كردووە، بە جۆرێك كە لە هەر چوار پارچەی كوردستان جولانەوەیەكی سیاسی و نەتەوەیی بە ناوی كورد نەمێنێت. رێككەوتنەكە بەمجۆرە بووە كە، عێراق لە رێگەی هێزەكانی چەكداری عێراقی بە هاوكاری چەكدارانی بیانی كە پێكهاتبوون لە حەشدی شەعبی و حزبوڵلای لوبنانی و هێزێكی تۆكمەی ئەفغانی كە لە لایەن ئێرانەوە راهێنانیان پێكراوە و پڕچەك كراون، هێرشێكی بەرفراوان بكەنە سەر كوردستان، دەستپێكی پیلانەكە ئەوە بووە، سەرەتا كورد لە جیهان داببڕن، بۆیە سنوورەكان و فڕۆكەخانەكانیان داخست، هێزێكی زۆری ئێرانی هێنرانە سنوورەكانی باشوور و لە ئامادەباشیدابوون، هێزێكی زۆری توركیاش بەهەمان شێوە لەناو خاكی توركیا لە ئامادە باشیدا بوون، رێككەوتنەكە وابوو، كە عێراق هەموو باشوور داگیر بكاتەوەو شتێك بەناوی هەرێم و كیانی سیاسی نەهێڵیت، بەڵام بەرگری كردنی سەرسەختی پێشمەرگە لە پردێ و مەخموور و سحێلا و سنووری فیشخاپوور جگە لە كرینەوەی كەرامەتی كورد بووە هۆی پۆچەڵ كردنەوەی پیلانەكانی داگیركەرانیش، واتە هێزی پێشمەرگەی كوردستان بەو بەرگرییەی لە دوای پیلانگێری 16ی ئۆكتۆبەر كردیان نەك تەنها كیانی سیاسی هەرێمی كوردستانی پاراست بەڵكو دۆزی هەموو نەتەوەی كوردی لە مەزنترین كارەساتی دوژمنكارانە پاراست، لەبەر ئەوەی ئەو پیلانەی دایانرشتبوو زۆر مەزنتر و بەرفەراوانتر بوون لە هەموو پیلانەكانی رابردوو كە لە دژی نەتەوەی كورد كراوبوون..