نێچیرڤان بارزانی فریادرەسی ئەم قوناغە سەختەی کوردستان بوو

نێچیرڤان بارزانی فریادرەسی ئەم قوناغە سەختەی کوردستان بوو
لە دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆی کوردستان لە ۲٥ـی ئەیلولی ۲۰۱۷، قوناغێکی تازە باڵی بسەر هەرێمی کوردستاندا کێشا، ئەوەش لە ئەنجامی ئەو پیلانەی نەیارانی کوردستان بوو کە لە هەولی ئەوەدابوون کوردستان زۆر لاوزبکەن جا بە هەر هۆکارێک بێت، ئەوەبوو خیانەتی ۱٦ـی ئۆکتۆبەر روویدا هەرێم باردۆخی شلەژا و کەوتە بارێکی نەخوازراو سەرەرای ئەم بارە نەوخوازراوەش هێرشی سەربازی کرایە سەرمان، بەڵام ئەو هێرشانە بە چەند داستانێکی سەرکەوتن ڕاگیران دوژمن بەناچاری وەستا و چیتر نەیتوانی پێشڕەوی بکات لەدوای ئەو بەرکەوتنە کۆشندەیە لە سەردەستی پێشمەرگە بینی، لەدوای ئەوە سەرۆک بارزانی کە هاوکات سەرۆکی هەرێمی کوردستان بوو دەستی لەو پۆستە هەڵگرت ودەستەلاتەکانی دڕانە سەرۆکوەزیران، بەمە زیاتر ئەرکی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم قورستربوو، بەڵام نێچیرڤان بارزانی وەک کاریزمایەک لە بەرامبەر ئەو هەموو فشارانەی لە ناوخۆ و دەرەودا لەسەری بوون کۆلینەدا بەو بیر و ئەندێشەیە کە لە سەری پەروردەکراوبوو توانی زۆر دڵێرانە خۆی ڕابگرێت، چونکە زۆر باش دەیزانی لە هەر خاڵێکدا ئەو شکست بهێنت ئەوا میللەت کورد شکست دەهێنت ئەویش گشت وزەو توانای خۆی خستەگەر بۆ سەرخستنی دۆزی رەوای گەلەکەی، سەرەتا لە وولاتی گەمارۆدراودا نێچیرڤان بارزانی لە ئەورۆپا دەرکەوت لە گەل گەورە بەرپرسان و سەرۆکی وولاتانی ئەورۆپا، ئەو دیبلۆماسیە بەهێزەی بەرێزیان بوو وایکرد دۆست بۆ کوردستان لە دەروە دورست بکاتەوە لە دوای ئەو گەمارۆیە کە کوردستانیان پێ گەمارۆدابوو، هەر ئەو خۆنەویستیە جەنابیان بوو کە شەو و ڕۆژ لە تێکۆشاندابوو تا وای کرد ئەو گەمارۆیە نەهێلێت بەڵکۆ کوردستان بگەرێتەوە بۆ دۆخێکی باشتر هەموومانە بینمان کە وای لە عێرای هێرشبەری چەند مانگی پێشوو کرد بۆ کوردستان پارە بنێرێت دووبارە مامەلەی وەکجاران بەڵکۆ باشتر لەگەڵ کوردستان بکاتەوە، ئەمە قەتەرەیەکە لە دەریایەک کە من باسمکردوە، نێچرڤان بارزانی توانی کوردستان لەو دۆخە قورس و گرانە دەرباز بکات بۆیە ئەمە لای نەیارانی بارزانی قبۆڵکراو نیە، ئێستا دەیانەوێت لە شکۆی بدەن بەڵام بۆ ئەو نەیارانەی ئەو خەیاڵەیان لایە یان کاری بۆ دەکەن پێیان دەلێم گەورەی و مەزنی نێچیرڤان بارزانی ئەوەدەیە کە ئێوە ناگەن بە سێبەرەکەشی بۆیە خۆتان ماندوومەکەن نێچیرڤان بارزانی لە دڵی هەر تاکیێکی ئەم نیشتمانەدایە کە لە ڕۆژانی بێ ئومێدی و لەناوچوون، ئومێد و هەبوونی بۆ گەراندەوە ئەوەیە شکۆ ئەوەیە گەورەیە ئەو مرۆڤە مەزنەی بە ماندووبون و شەونخۆنی کوردستان لە قوناغکی سەخت و دژواردا رزگارکرد بۆ قۆناغێکی تر لە خۆشگۆزەران و ئارامی.

دڵشاد هەرکی
Top