پارتی،بارزانیی قەڵغان وداكۆكیكار لە مافەرەواكانی كورد وكوردستان ..

پارتی،بارزانیی قەڵغان وداكۆكیكار لە مافەرەواكانی كورد وكوردستان ..
گەلی كورد خاوەن مافێكی رٍەوا و مێژووییەكی پر شكۆیە ، دەیان ساڵە لە پێناویدا خەبات و قوربانیی بۆ دەبەخشێ‌ و پشكی شێری ئەو تێكۆشان و بەرخۆدانە بەر پارتی و رێبازی بارزانیی كەوتووە و لە سەنگەری پێشەوە بۆتە قەڵغانی بەرگریكردن و داكۆكیكردن لە مافەرەواكانی كورد و كوردستان .هۆكاری سەرٍەكیی كە هەمیشە پارتی و سەرۆك بارزانیی هەمیشە لە نێو سێرە و ئامانجی داگیركەران و ناحەزانی كوردستانە ، پارێزگاری كردن لە خەباتی رابردوو و ئێستا و هەروەها دەسكەوتەكان و و مێژووو شوناسی نەتەوەییە كە هیچ كاتێ‌ ئامادە نەبووە سازشیان لە سەر بكات .بە درێژەی مێژووبزاڤی رزگاریخوازی كورد، پارتی دیموکراتی کوردستان بە رێبەرایەتی بارزانیی وەک گەورەترین حیزبی ڕزگاریخوازی کورد لە چواربەشەکەی کوردستان، بۆ دەستگەیشتن بە دەوڵەتی کوردی و ژیانی ئازاد و پێکهاتەی دەولەت تێکۆشاوە و قوربانی گەورەی لەم پێناوە داوە، وە لەم پێناوەدا هەزاران قۆربانی و بەهەزاران ڕۆڵەی شەهید کراوە، بەداخەوە لەبەر هەبوونی تاقم و گروپی نێوەخۆیی خیانەتکارو دژەخۆیی تا ئێستا نەیتوانیوە لە ژێر چەپۆکی شوفێنیزمی داگیرکەر ڕزگاری ببێت و ئامانجە باڵاکانی گەل وەدی بێنێت.پارتی دیموکراتی کوردستان هەمیشە خۆی بە هەڵگری مەشخەڵی دەوڵەتی کوردی داناوە نەک هەر بە وێردی سەر زمان بەڵکو پارتی پراکتیکیەن سەڵماندوویەتی کە داینەمۆی دەمەزراندنی دەوڵەتی کوردیە، بەردەوامیشە لە بەهێزکردنی بناغەی دامەزراندنی دەوڵەتێکی کوردی.ئەگەر باچاوی ژیرانە سەیربکەین و لۆژیکانە بریاربدەین دەزانین پارتی هەمیشە بەشانازیەوە داکۆکی لە خەلکی کوردستان کردووە و هەمیشەش پرۆژەی دەوڵەتی کوردی زیندوو کردۆتەوە، ئەگەر سامپلێکی بچوک وەرگرین سەیری ریکڵامی هەڵبژاردنەکانی ئەم دوایانەتان کرد و بینیتان زۆرینەی لیست و قەوارەکان شانازیان بەوەدەکرد کە ئەوان دژی ریفراندوم بوون و هەریەکە لە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکگرتووی ئیسڵامی کردسانیشیان وەک سوکایەتی پێکردن بە ریفراندۆم چی ناودەبران لەڵاین زۆرینەی پارت و قەوارەکان تەنانەت لێرە و لەوێ هاوشانی برادەرانی بەغدا دەیان ووت دەبێت ریفراندۆمیستەکان بدرێن بە دادگا.لە بەرامبەردا، ئەم دوولایەنانە لە نێویان پارتی دیموکراتی کوردستان شانازیان بەوە دەکرد کە نازناوی ریفراندۆمچیان پێبەخشراوە، تەنانەت لە ریکڵامی هەڵبژاردنیش بە شەرمەوە باسی لە ریفراندۆم نەدەکرد بەڵکو هەمیشە دەیووت خەلکانێک چۆن لە ریفراندۆم تێدەگەن با وا تێبگەن بەڵام بە دڵنیایەوە ئێمە شانازی پێوە دەکەین. ئەنجامەکەشی بە دەرکەوت کە ئاخۆ خەڵک رێفراندمچیەکانیان ویست یان دژە رێفراندمچیەکان. وەک ئاشکرایە کە ریفراندمیستەکان پشکی شێریان بەرکەوت لە بە دەستهێنانی متمانەی هاوڵاتیان.پارتی دیموکراتی کوردستان بە دڵنیایەوە توانیویەتی پارێزگاری لە ئاڵای کوردستان بکات کە لەڵایەن پێشەوا قازی محمد وەک ئەمانەتێک لە رێی رێبەری کورد بارزانی ڕادەستی پارتی دیموکراتی کوردستان کرا تاکو ئێستاش لە دەستێکی ئەمین و پارێزراو دایە. تا كوردستان خاوەنی پارتی وسەرۆك بارزانیی بێ‌ ئەو مێژوو و شوناسی و دوێنی و ئەمرٍۆ و سبەیمان پرە لە دڵنییایی و پارێزەراو دەبێ‌.
دوای پیلانگێری و خیانەتكاری 16ئۆكتۆبەر و داگیركردنی كەركووك ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بە پیلانگێرییەكی پێشتر دارێژراو لە لایەن میلیشییەكانی حەشدی شەعبی و هێزە عێراقییەكانی تر، بەداخەوە لە لایەن هەندێ‌ كەسایەتییە سیاسیەكانی هەرێم بە هەزار و یەك بەهانە كەوتوونەتە گیانی ڕیفراندۆم كە پێیان وایە دەبا هەر ئەنجام نەدرابا یان دەبا بۆ ماوەیەكی دیارینەكراو پاشخرابا كەچی زۆربەی لەوانیش چوونەتە سەر سندۆقەكانی دەنگدان، دەنگیان بە بەڵێ‌ داوە بۆ ڕیفراندۆم، ئێستاكە هەندێ‌ لەم كەسایەتییە سیاسییانە وایان خەلك چاوەشە دەكەن كە وا بیربكەنەوە شتێكی بڤەیان ئەنجامەداوە.. گەر بەهێزێكی مەنتقانە و دوور لە چاوەشەكاری بڕوانینە بایەتی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بۆمان بە ڕوونی دەردەكەوێ‌ هیچ شتێكی بڤە ئەنجام نەدراوە، گریمان گەر بەیانیش دووبارە ڕیفراندۆم ئەنجامبدرێتەوە پێویستە دیسان دەنگ بە بەڵێ‌ بدرێتەوە،چونكە ئەمە مافێكی هەرە سادە و دیمۆكراسی هەر گەلێكە.... بۆیە گەلی كوردستان بە ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی 25ـ 9ی باشوور كوردستانی بە باش زانیمە و دەزانم: ڕیفراندۆم پرۆسەیێكی دیموكراسی و شەرعی و یاسایی و ئاساییە، بۆیە هەر لایەنێك ئەنجامدانی بە باش نەزانێ‌، دەكرێ‌ بڵێن خۆی باش نییە و دژی هەموو سیفەتەكانییەتی. بۆ زانیاریتان هیچ بەدیلێكی ڕاستگۆیانە كە لە ڕیفراندۆم باشتربێت نە لە نێوخۆ و نە لە دەرەكی باس نەكراوە، ئەم بەدیلانەی كە باس كراون زیاتر بۆ سۆڕانەوەی كورد بووە لە چوارچێوەی بازنەیێكی بەتاڵەوە. ڕیفراندۆم ئیسپاتی كرد، كە ئەو ناوچە كوردستانیانەی ئێستا لە دەرەوەی ئیدارەی هەرێمن ، هەر ناوچەی كوردستانین، گەر بە هەر هێزێكیش لە ژێر دەستمان دەربینن ئەوە بەداگیركراوی دەمێنێنەوە، چونكە زۆرینەی خەلكی ئەو ناوچانە دەنگیان خستووتە پاڵا دەنگی خەلكی ناو ئیدارەی هەرێمی كوردستان. ریفراندۆم بۆتە بەڵگەیەكی حاشاهەڵنەگر، كە ئەمڕۆ بێ‌ یان سبەی دەبێ‌ هەر گەلی مەزڵۆمی كوردستان بە مافە ڕەوایەكانی خۆیان شاد ببن كە ئەویش خۆی لە سەربەخۆیی و دەوڵەتبوون دەبینێتەوە. ئەگەر ڕیفراندۆمیشمان ئەنجام نەدابا ئەوە حكوومەتی عێراق بە بەهانەیەكی تر و بە شێوازێكی تر هەر ڕووبەڕووی ئێمە دەبوویەوە،جا ئەم كات ڕێگەی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمیشمان دادەخراو و لە دەستمان دەچوو،تەنانەت وای لێدەهات خوزگەمان بۆی دەخواست.

هاتنی لێشاوی داعش حكومەتی هەرێمی كوردستانیش هەم بەشداریەكی كاریگەرانەی لە شەڕی دژی داعشدا كرد هەمیش بە هۆی شكست و هەڵوەشانەوەی حكومەتی بەغدا كە بۆشاییەكی سیاسی ئیداری سەربازی لە ناوچە كێشە لەسەرەكان پەیدا ببوو ئەم دەرفەتەی قۆستەوەو بە شاهیدی و بەرچاوی هەموو دۆست و نەیارانی كورد ڕیفراندۆمێكی لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان بە سەركەوتویی بەڕێوەبرد بۆ سەربەخۆیی كوردستان، كە وەكو شاكارو دەسكەوتێكی نەتەوەیی مێژوویی مایەی شانازی هەموو كوردێكی دڵسۆزو نیشتیمان پەروەرە ، هەوڵەكانی عەبادی و مالیكی و دەست و پێوەندەكانیان بۆ لەباربردنی ئەنجامی ڕیفراندۆم دەركەوت كە هەر بە مردوویی لەدایك بوون، چوونكە نەك هەر ئەوانەی لەبەرامبەر داعشدا تێك شكان بەڵكو ئەگەر هەموو هێزوو توانای تریشیان لە پشت بێ ناتوانن ئەم دەسكەوتە لە كورد بسێننەوە چونكە هیچ كەس و هێزێك ئەم چەكەی نییەو ناشیان بێت وە دەشزانن ئەم چەكە چیەو چۆنە بەڵام لەبەر ئەوەی ئەزانن خۆیان شایستەی ئەم چەكە نین وە بە دەستهێنانیشی مردنی خۆیانە ..! ئەو چەكەش بریتیە لە دامەزراندنی حكومەتێكی دیموكرات مەدەنی لە بەغدا كە تیایدا سەرجەم مافە نەتەوەیی و ئاینی و مەزهەبی و مافی مرۆڤ و عەدالەتی كۆمەڵایەتی بەرجەستە كرابێت و هەموو تاكێكی ئەم كۆمەڵگایە لە ماف و ئەركدا یەكسان بن ئینجا دەبی دیسان رای میللەت وەر بگیریتەوە جگە لەمە هەموو هەوڵەكانیان وەكو بڵقی سەر ئاو دەبن و كوردیش لە هەموو پلانە گڵاوەكانیان خەبەردارەو خەوی لێ نەكەوتووە ئەنجامی ڕیفراندۆمیش پرۆژەو شكۆی میللەتێكە بۆیە هەر بە زیندوویی دەمێنێتەو. كێشەی كوردیش لە (ئێراق)بەتایبەتی و لە پارچەكانی تریش بە گشتی، كێشەی گەلێكە كێشەی كوردستانیش كێشەی خاك و ژیان و شۆرشێكە لە پێناو ئازادی و سەربەخۆیی ودەوڵەتبوونە، كێشەی ئیرادەی خەڵكانێكە لە پێناو بوون و بۆ ناسنامە تیكۆشاون، كێشەی خەڵكانێكە كە باوەڕیان بە پێكەوەژیان و مرۆڤایەتی هەیە، ئیرادەی ئازادیخوازانەیە، ئەم ئیرادەیەش لە هەموو هێز و داگیركەرێكی تر گەورەترە ..
Top