رێبازی پارێزگاری لە مێژوو و خەباتی دەیان ساڵەی كوردوكوردستان
June 11, 2018
وتار و بیروڕا
پێم وایە لە ڕوانگەی پارتیمانەوە دەوڵەت- گەل بە دروستكردنی میللەتێكی یەكدەست و كۆدەنگ..، دووژمنی هەموو ئەو ڕەنگ و جیاوازیانەیە كە لە نێو خۆیی بەشێوەی تاك و تەراو تاقم بوونیان هەیە بۆ لەمپەردانان لە بەردەم سەرخستنی گەل بەسەر گەلەكۆمەو تەنگژەكان و گەیشتن بەئازادی و سەربەخۆیی.وایدەبینم سیستەمی سەربەخۆو دیمۆكراسی بە هۆی یەكانگیر بوونی لەگەڵ زاتی پڕ لە رەنگاوڕەنگی نیشتیمانپەروەری و ناسیۆنالیستی ڕەسەن باشترین ئاڵترناتیڤ بێ بۆ مودێلی دەوڵەت، PDK تەواوی هەوڵی خۆیدا بۆ گەیشتن بە ئامانج، بەداخەوە خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەری 2017 خەونە مەزنەكەی گەلی كوردستانی بێدار كرد و لێكەوتەكانی 16ی ئۆكتۆبەر بە بەرچاوی جیهان ماناكانی مافی چارەی خۆنووسین ، دیموكراسی ، مافی مرۆڤ و گەلان و شارومەندی بەرهەمی جاڕنامەی نێونەتەوەیی خستە بەردەم پرسیارێكی گەورە كە وەڵامەكەی موكوڕبوونی میللەتەكمانە تەنهاو تەنها بۆ گەیشتن بە ئیرادەیەكی ئازادو سەربەخۆ . بۆیە هەر دوو دەسكەوتی شەرٍی جیهانی تیرۆر و سەركەوتنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان دوژمنان و داگیركەرانی مایەپووچكرد ..
دوژمنانمان هیچ كات چاویان بە سەركەوتن و دەستكەتەكانی گەلی كورد هەڵنایەت بۆچی ؟ چونكە !.لە ماوەی چوار ساڵی رابردوو ئەوەی دوور لە پێشبینی دوژمنان و نەیارانی گەلی كورد بوو ، دوو سەركەوتنی گەورە و مێژوویی بوو كە پێشمەرگە ،سەرۆك بارزانیی بە دەستتیان هێنا ئەویش یەكەمیان سەركەوتنی شەرٍی جیهانی تیرۆر و دووەمیش یان ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان بوو كە بە یەكجاری نەیارانی كوردی تووشی شڵەژان و شپرزەیی كردەوە و بە شێوەیەك كە هیچ رێگەیەكیان لە بەردەم نەما جگە لە پیلانگێری ئیقلیمی بە ئامانجی لێدانی پێگەی كورد ولاوازكردنی ئیرادەی ئازادیخوازی و رەٍەتكردنەوەی ژێر دەستی و ویستی سەربەخۆیی كوردستان كە دەیان ساڵە لە پێناویدا خەبات و قوربانیی بۆ دەبەخشێ.
بە هۆی پێداگری لە مافەرەواكانی كوردوكوردستان و هەڵوێستی نەگۆری رێبازی كوردایەتیی هەموو كات لە دۆست و دوژمنان ژمارەیەكی دیارو بەهێز و متمانە پێكراو بووە لە هاوكێشە ناوخۆیی و ناوچەییەكاندا .
پارتی دیموکراتی کوردستان هەر لەسەرەتای دروست بوونی هەمیشە زوولم زۆری رێژمە یەک لە دوای یەکەکانی عراقی رەتکردۆتەوە هەرگیز بەوە رازی نەبووە بەژێر دەستەیی لە چوار چێوەی عێراقدا بمێنێتەوە هەمیشە بروای بە ئازادی یەکسانی هەموو گەلانی عێراق هەبووە. پارتی دیموكراتی كوردستان بە رابەرایەتی سەرۆك بارزانیی بە درێژایی مێژووی دروست بوونی وەک هێزێکی کاریگەر لە ناوچەکەدا خاوەنی چەندین داستان و بەرگرییە لە پێناو مافە رەواکانی گەلی کورد و رەتکردنەوەی ژێر دەستەیی و زوڵمی رژێمە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق. لەوانەش شۆرشەکانی ئەیلوول و گوڵان شەڕی خواکورک و چەندانی تر تا دەگاتە رۆژگاری ئەمرۆ کە بینیمان بە بەرچاوی هەموو دوونیا پارتی تاکە هێز بوو لە شەڕی رووبەڕووبوونەی دژ بە رێکخراوی تیرۆستی داعش چەندین بەرگری و سەرکەوتنی بەرچاوی تۆمارکرد بەسەر تیرۆستان لە ناوچەکەدا . ئەوەشمان لە بیر نەچێت بەرگری پارتی دیموکراتی کوردستان لە رووداوی 16 ی ئۆکتۆبەر سەلمێنەری ئەو راستیەن کە توانی لە سحێلا ومخمور و گوێڕو پردێ پێش بە هێزەکانی عراق و عەشدی شەعبی بگرێت و تێک شکانی تانكی ئەبرامز لە پردێ و مەحموودیە و سحێلا، وەک تاکە هێز لە هەرێمی کوردستان لە بەرچاوی هەموو دوونیا نەیهێشت جارێکی تر خەلکی کوردستان مال و سامانی جێبهێڵێ و تاڵان و دەربەدەری دووبارە بێتەوە بەسەر خەلکی کوردستان. وە هەروەها خالێکی تری بەهێزی پارتی ئەوەیە هەر لە سەرەتای مێژووی دروست بوونیەوە هەمێشە خاوەنی یەک بریارو یەک
گوفتاری سیاسی بووە تا ئەمرۆ کە دەبینین هەرگیز پارتی دیموکراتی کوردستان خاوەنی دوو گوفتاری سیاسی نەبووە، وە لە ڕووی پێگەی جەماوەریشەوە پارتی خاوەن جەماوەرێکە کە بەو پەڕی بیرو باوەری ئازادانە بروایان بە رێبازە پیرۆزەکەی بارزانی و ئامانج و کار و پرەنسیپەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان هەیە. هەرپاتیەوە بە پارتی دەمێنێتەوە گەر رۆژێکیش واز لە پارتی بهێنێ هەرگیز ئینیمای حیزبی بۆ لایەنێکی تر نیە، ئەمە بە پێچەوانەی هەندێ لایەنی تری هەرێمی کوردستان کە دەبینین لە کەمترین ماوەدا جەندین باڵ و گرووپی سیاسی تری لێ جیابۆتەوە . پارتی دیموكراتی كوردستان ئەو قوتابخانەیە كە هیچ كات خۆی بۆ داگیركەران و دوژمنان نەچەماندۆتەوە و لە گەیشتن بە مافەرەواكانی پاشگەز نەبۆتەوە تا گەیشتن بە ئامانجە گەورەكەمان ..