سەرۆك بارزانیی،داكۆكیكار و چیایەكی پۆڵایین لە بەرانبەر نەیارانی كورد

سەرۆك بارزانیی،داكۆكیكار و چیایەكی پۆڵایین لە بەرانبەر نەیارانی كورد
سەرۆك بازرانیی ، ئەو سەركردە مێژووییەی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستانە كە لە سەختترین دۆخ و رەوشەكان دا توانی پارێزگاری لە مێژوو و شوناسی كورد بكات و وەك قەڵایەكی پۆڵایین رووبەروویان بوەستێتەوە گەر هەوڵە بەردەوام و تێكۆشان و کاریزمای سەرۆک بارزانی نەبوایە، لەناو گێژاوی ئەجیندای زلهێزانی جیهان و پێداگری و دەستدرێژی وڵاتانی دراوسێ و ئەئیمەی شیعەو تاریکبینی تیرۆریستان کوردستان چی لێ بەسەر ئەهات، ئەگەر پیداگری سەرۆک نەبوایە لە بەرامبەر هەوڵە دیبلۆماسیەکان و پیلانە ژێر بە ژێرەکان کێ دەیتوانی ڕوبەڕوو ببێتەوە، هەموو ئەمانەو لە سایەی سەرکردایەتی بارزانی و بڕیاری دانایانەی نەبوایە گەیشتنمان بەم ڕۆژە لە مەحاڵ مەحاڵتربوو.ئێستا ئیتر ئێمە خاوەن دەنگ و بریاری میللەتێكین كە بەیەكریز و یەكهەڵوێست داگیركەرانی بە یەكجاریی بێ‌ هیواكرد.لەسەرەتایی‮ ‬تەمەنیی خەبات و تێكۆشانی وەك قوتابییەكی پەروەردەی دەستی بارزانی نەمر تاكو ئەمڕۆ رۆڵی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬كاریگەرو گرنگ و هەستیاربووە،‮ ‬هەر ئەم رۆڵەش سەنگ و قورسیایی‮ ‬بە دۆرزی‮ ‬رەوای‮ ‬كورد بەخشییوە،‮ ‬لەخەباتی‮ ‬چەكدارییەوە بگرە بۆ قۆناغی‮ ‬حوكمڕانی،‮ ‬سیاسەت و پێگەی‮ ‬سەرۆك مژدە بەخشی‮ ‬گەیاندنی‮ ‬كورد و كوردستان بووە بە كەناری‮ ‬ئارامی‮ ‬و دڵنیایی،‮ ‬هەر بۆیە لە ئێستادا بارزانی‮ ‬بووە بە فاكتەرێكی‮ ‬بەهێز بۆ مانەوە و پاراستنی‮ ‬كوردستان بە سەنگینی،‮ ‬رووداوەكانی‮ ‬چەند مانگی‮ ‬رابردوو سەلماندیان ئەگەر سەرۆك بارزانی‮ ‬لە پێگەی‮ ‬قەراری‮ ‬كورد نەبوایە خەتەریكی‮ ‬گەورە بەرۆكی‮ ‬كورد و ئەزموونەكەی‮ ‬گرتبوو بەجۆرێك هەر بەرێزیان بوو توانی‮ ‬بە حیكمه ت ‬گرەنتی‮ ‬پاراستنی‮ ‬خاكی‮ ‬كوردستان و خەڵكەكەی‮ ‬دابین بكات‮.‬ سەرچاوەی‮ ‬ئەم رۆڵەی‮ ‬سەرۆك لە خەباتی‮ ‬پێشمەرگایەتی‮ ‬و خزمەتی‮ ‬وەكو سەرۆكی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان و سەرۆكایەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لەبوارەكانی‮ ‬سیاسی‮ ‬و دیبلۆماسی‮ ‬تا بەدامەزراوەكردنی‮ ‬دامودەزگاكانی‮ ‬كوردستان دەگات،‮ ‬ئەو تێكۆشانەی‮ ‬بارزانی‮ ‬ئەگەر لە رابردوودا لەپێناوی‮ ‬چەسپاندنی‮ ‬ئاشتی‮ ‬و ئارامی‮ ‬لە چوارچێوەی‮ ‬سیستەمێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬و دیموكراسیدا لە دژی‮ ‬دكتاتۆری‮ ‬و تۆتالیتاری‮ ‬بووبێت ئێستا سەرباری‮ ‬ئەمە تێكۆشانە لەپێناو شكستی‮ ‬بەرەی‮ ‬تیرۆرزمی‮ ‬نێودەوڵەتی‮. ‬ئەگەر چاوێك بەمێژووی‮ ‬سیاسی‮ ‬و خەباتی‮ ‬نەتەوەیانەی‮ ‬بنەماڵەی‮ ‬رێزداری‮ ‬بارزانیدا بخشێنین دەبینین لە هەموو قۆناغەكانی‮ ‬زیاتر لەسەد ساڵی‮ ‬رابردوو ئەو خانەوادەیە پشكی‮ ‬شێریان لەو خەبات و قوربانیدانەدا بەركەوتووە كە لەپێناوی‮ ‬سەرفرازی‮ ‬كورد و خەڵكی‮ ‬كوردستان بووە،‮ ‬كە ئەمەش گرەنتی‮ ‬پاراستنی‮ ‬ناسنامەی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و بەرگرییبووە لە كەرامەت و ژیان و ویژدانی‮ ‬كۆمەڵگاكەماندا‮. ‬چەخماخەی‮ ‬شۆڕشە‮ ‬یەك لەداوایەكەكانی‮ ‬بارزان و ئەیلول و گوڵان و خەبات و تێكۆشانیان بۆ بنیاتنانی‮ ‬كۆمەڵگایەكی‮ ‬شارستانی‮ ‬مێژووی‮ ‬درەوشاوەی‮ ‬نەتەوەیەكن و دەكرێت بۆ نەوەكانی‮ ‬ئێستا و داهاتوو بنیات و هەوێن بن تا ئەو ئەندازەی‮ ‬تاكی‮ ‬كورد لە سایەی‮ ‬خەباتی‮ ‬ئەو خانەوادەیە درێژە بە كاروانی‮ ‬سەرفرازی‮ ‬نەتەوەكەمان بدەن‮.‬ هەموو ئەو هەوڵانەی سەرۆكی كوردستان وایكردووە تا ناسنامەی كورد و پێگەی كوردستان لە ئاستی ئیقلیمی و ناوچەكە پارێزراو بێت ..
سەرۆك مسعود بارزانی بۆ نەتەوەی كورد ئەو سەركردەیەیە كە وەك دەڵێن سەركردەی زەروورەتی مێژوویی، هەردەم دەیڵێین و گوێمان لێ‌ دەبێت كوردستان پێویستی بە سەرۆك بارزانی هەیە، ئەگەر لە رووی لۆژیكی سیاسی و گۆڕانكارییە هەرێمییەكانەوە لەم دەربڕینە بكۆڵینەوە، دەگەینە ئەو راستییەی كە بەڵێ‌ كوردستان پێویستی بە سەرۆك هەیە بۆ ئەوەی سەركردایەتی بكات و لەم قۆناخە سەخت و هەستیارەدا بەرەو كەناری ئارامی و دڵنیایی ببات.سەرۆك بارزانی لە قۆناخەكانی پێشوودا و زیاتر لە نیو سەدەیە وەك پێشمەرگەیەك خەبات دەكات، هەروەها وەك سەركردەیەك رۆڵی سەرەكیی لە سەرجەم پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانییەكاندا هەبووە و بە سیاسەتی دووربینانەی لەسەر ئاستی نێوخۆیی رۆڵی كاریگەری لە كۆكردنەوەی ڕاوبۆچوونە جیاوازەكان لە پرسە چارەنووسسازەكاندا
سەرۆك مه‌سعوود بارزانی‌ وه‌ك رابەری نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌ كه‌ توانیویه‌تی به‌ هۆكاریی خودی و بابه‌تی ئامانجه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌ خه‌ونه‌وه‌ بكاته‌ واقیع، بە هەموو جیهان بڵێ‌ كورد خاوەن مافێكی رٍەوایە و دەبێ پێیبگات .سه‌رۆك بارزانی له‌ دوای راپه‌ڕینه‌وه‌ تا ئێستا رۆڵی سه‌ره‌كی و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی هه‌بووه‌ له‌ به‌ره‌وپێشبردنی پرۆسه‌ی سیاسی و به‌هێزكردن و بونیادنانه‌وه‌ی پایه‌كانی حوكمڕانیی دروست له‌ هه‌رێمی كوردستاندا، به‌بێ بوونی كه‌سایه‌تییه‌كی وا به‌هێز ئه‌سته‌م و مه‌حاڵ بوو هه‌رێمی كوردستان بیتوانیبایه‌ له‌ناو ئه‌و هه‌موو گه‌مه‌ سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ دژبه‌یه‌ك و دژبه‌گه‌لی كوردستانه‌، خۆی بگرێت و درێژه‌ به‌ مانه‌وه‌ و زۆرتركردنی ده‌ستكه‌وته‌كان بدات.ڕێبازی بارزانی، ئایدیۆلۆجیایەكی ناكوردستانیانەی دەرەكی نوسراوی سەر كاغەز نییە، هزرێكی كوردەواری خۆڕسكە، خودان ئامانجێكی نەتەوەیی و نیشتمانیی بە دنیابینییەكی ئینسانییانەوە. پێداگری و سووربوونی هێمنانەش لەسەر ڕووبەڕووبوونەوەی زوڵم و ناهەقی و بەدەستهێنانی ماف و ئازادیی، یەك لە پایە سەرەكییەكانی ئەم ڕێبازەیە. سەرباری دیمەنە ئەوەی مایەی دڵنیاییەكی زیاترە، كۆكبوونی ژمارەیەك لە هێزە سیاسییەكان و زۆرینەی بێدەنگی گەلی كوردستان لەسەر ئەو ئامانج و ئاواتە نەتەوەیی و نیشتمانییەی پارتی نەك خەباتی بێووچانی بۆ دەكات، بگرە خۆی بۆ تەرخان كردووە.تاکە ئامانجی شۆڕش و ڕاپەڕین و قوربانیدانی کورد بەدرێژاییی دیرۆکی بزووتنەوەی کوردایەتی، جگە لە گەیشتن بە مافی سەربەخۆییی سیاسی و خەونی دەوڵەتی کوردستان هیچی تر نەبووە، خەبات و ڤوربانیدانی کورد بۆ پاراستنی ناسنامە و فه‌رهه‌نگ و شوناسی کوردایەتی بووە، لەکاتێکدا شەڕی داگیرکەرانی دژ بەکورد لەپێناو دەستگرتن بووە بەسەر سامانی ژێرخان و سەرخانی خاکی کوردستان و سڕینەوەی ناسنامەی کوردایەتی. سەرۆک بارزانی لەبەردەم بەرپرسیارەتییەکی گەورەی مێژووییدایە، بەرامبەر بە میللەت و ئەو خەبات و قوربانیدانەی کە بەدرێژاییی مێژوو دەستاودەست گەیشتووە بە خودی سەرۆک بارزانی، سەرباری ئەوەی بەشێکی گرینگی بەرپرسیارەتیش لەئەستۆی هەر تاکێکدایە بە جیاوازی ئیتنی و ئایینی و نەژاد و فەرهەنگی و ئایدۆلۆژیای سیاسییەوە.سه‌رۆك بارزانی چۆن توانیویه‌تی له‌میانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ دژبه‌یه‌كه‌ جیهانییه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ دژبه‌یه‌كه‌ هه‌رێمییه‌كان، به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانی گه‌لی كوردستان ده‌سته‌به‌ر بكات و به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ناوچه‌كانی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هه‌رێمی كوردستان له‌ گۆڕه‌پانی ته‌سفیاتی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ دژبه‌یه‌كه‌ ئیقلیمی و جیهانی، بگۆڕیت بۆ به‌یه‌كگه‌یشتن و په‌ره‌پێدانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ هه‌رێمی و جیهانییه‌كان، هه‌روه‌ها چۆن توانیویه‌تی هه‌موو ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه‌ی دژبه‌ گه‌لی كورد بوون له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی كورد هاوسه‌نگ و رێك بخات،دۆز و شوناسی كورد لە پیلانگێری و هەرٍەشە و مڵمڵانێیەكان بپارێزێ‌. سەرۆك بارزانیی لە ماوەی زیاتر لە نیو سەدە خەباتی بەردەوامی بە چەندین پیلانگێری و هەرٍەشە و تیرۆر و گەمارۆدان نەتەوەیی كورد و شوناس و مێژوویی بپارێزێ‌. ئەوەش وایكردووە كە سەرۆك بارزانیی ببێتە گەورەترین كۆسپی بەردەم داگیركەرانی كوردستان ..
Top