پارتی ، بارزانیی، خەباتی بێ‌ وچان بۆ بەدیهێنانی مافەرەواكانی كورد

پارتی ، بارزانیی، خەباتی بێ‌ وچان بۆ  بەدیهێنانی مافەرەواكانی كورد
پارتی دیموكراتی لە ماوەی تەمەنی پر لەسەروەری قوربانیی زۆر چەندین هەوراز و نشێو و کۆسپ بووە، بەڵام بە شارەزایی و بابەتیانە و هەڵسوکەوتی سەردەمانە بەسەر سەرجەم ئەو تەگەرانە زاڵ بوو، و درێژەی بە خەباتی پر سەروەری خۆی داوە، و رۆڵی کاریگەری وسەرەکی هەیە لە ئەمرۆی کوردستان و پێکەوە ژیان و سەرجەم دەسکەوتەکانی ئەمرۆ لە ئارا دایە بەڵکو پشکی شێری بەردەکەوێت لە سەروەری و سەرکەوتن و قوربانی بۆ گەیشتنی میللەت بە ئاواتەکانی، و بەرکریکردن لە ئازادی و دیموکراسی و پتەوکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، و تەبایی و پێکەوە ژیانی نێو خۆی کوردستان،ساتێک پارتی دیموکراتی کوردستان لە ناوەراستی چلەکانی سەدەی رابردوو بەسەرۆکایەتی باوکی رۆحی کورد جەنابی مەلا مستەفای بارزانی نەمر دامەزرا، دروشمی دیموکراسی بەرزکردەوە لەباوەرەدا ئەو دروشمەی بەرزکردەوە کە نەتەوەکان لە گەشێکی دیموکراسی مافەکانی دابین دەکات، و بەئامانجەکانی خۆیان دەکەن، و هەر لەو روانگەشەوە ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستان دابیندەکرێت، لە چوارچیوەی “دیموکراسی بۆ عێراق و ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستان”، کە ئەمە دروشمی سەرەکی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو لەسەرەتایی دامەزراندنی، بێگومان جێ بەجێ کردنی ئەو دروشمە کە ئەو کات بەرزکرایەوە لەکات و ساتێک بوو کە گەلان لە دوای جەنگی جیهانی یەکەم گەیشت بوونە ئاستێکی هۆشیاری کە پێوستە بە مافەکانی خۆیان بکەن، ئەم دروشمەی پارتی لەو کات و ساتانە بەرزیکردەوە کە، بە وەرچەخانێکی گرنگ هەژمار دەکرێت لە بزاڤی رزگاری خوازی کوردستان، لەو پێناوەش پارتی ساڵانێکی زۆری تەمەنی پڕ لە سەروەری خەباتی سیاسی و چەکداری بۆ ئەو مەبەستە تەرخان کرد، هەڵبەتە پارتی تاکە حزب بوو لەو کات و هەلو مەرجەدا ئەو دروشمەی بەرزکردەوە، کە حزب و بزوتنەوەکانی دیکەی ناوچەکە لەسەر بنەمانی نەتەوەیی پەرستی درێژەیان بەکارەکانیان دەدا، هەر ئەوەش هۆکار بوو کە دژایەتی پارتی بکەن، جونگە تا رادەیەک دیموکراسی دەستەواژەیەک بوو بۆیان کە تێگەیشتنی هاسان نەبوو.لە ماوەی خەباتی ٧2 ساڵەی رابردووی پر لەسەروەری، پارتی توانی سەرکردایەتی بزاڤی رزگاری کوردستان بکات، و ببێتە فاکتەری سەرەکی بۆ دابینکردنی مافەکانی کوردستانیان،هەموو كوردستانیان و تەنانەت غەیرە كوردیش ئەو راستییەیان لا چەسپاوە، كە سەرۆك بارزانی لە ئاست نەتەوەكەی و مێژوویی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلەكەیدا بەرپرسیاریەتیەكانی بەشێوەیەك لە ئەستۆ گرتووە باجی مەزنیشی بۆ داوە،لە پێناو سرفرازی كورد وكوردستان .سەرۆك بارزانی لە خەبات و مێژوویی سیاسی خۆیدا هەمیشە پشكی بەرپرسیاریەتی گەورەی هەڵگرتووە.بەرپرسیاریەتی مەزن، خەسڵەتی هەم ئەو هێز و كەسایەتیانەنن دەبن بە رێبەریكردنی وڵاتەكەیان و هەمیش خەسڵەتێكی بەرچاویی كەسایەتی كارێزمایی و هێزی متمانە پێكراویی گەلەكەیەتی.رۆڵی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‮ ‬پشتیوانییەكی‮ ‬بە هێزە بۆ سەركەوتنی‮ ‬ئەو پرۆسەیە،‮ ‬كە ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ رۆڵی‮ ‬مێژووی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮. ‬ئەمڕۆ هەموو كورد ‬بەسەربەرزی‮ ‬و سەرفرازی‮ ‬ ‬شانازی‮ ‬بە دەسكەوتەكانی‮ ‬دەكات لە دابینكردنی‮ ‬ئازادی‮ ‬و تەبایی‮ ‬و پێكەوەژیان و چڕكردنەوەی‮ ‬هەوڵەكانی‮ ‬بۆ ئاوەدانی‮ ‬و بەرقەراربوونی‮ ‬ئاساییش و تەبایی‮ ‬و گەیشتن بە ئامانجە گەورەكەمان كە ئەویش كیانی سەربەخۆیی كوردستانە ..رێبەرایەتیكردنی دۆزی كورد لە نێو جەرگەی چوار وڵاتی داگیركەر هەروا كارێكی ئاسان نییە ، سەرۆكایەتیكردن و رێبەرایەتی نەتەوەیەكی بێ دەوڵەتی وەك كورد، پێویستی بە سەركردەیەك هەیە خاوەن رابردوویەكی شۆڕگێڕانەو هەڵوێست و چاونەترس بێت، بوێربێت لە بڕیاردان و پشتئەستووربێت بە نەتەوەكەی. سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬زیاتر لە جار لە كۆرو سمیناری جەماوەری و لە میدیاكانەوە ئەوەی‮ ‬بۆ هەمووان روون كردۆتەوە كە ئامانجی‮ ‬ئەو لە وەرگرتنی‮ ‬پۆستی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێم تەنها دوو هۆكار بووە‮ . ‬یەكەمیان كە زۆر گرنگ بوو بەلای‮ ‬سەرۆك وە گرنگیش بوو بۆ هەموو تاكێكی‮ ‬كورد‮. ‬ئەویش‮ ‬ئەوە بوو كە جارێكی‮ ‬دیكە شەڕی‮ ‬براكوژی‮ ‬روونەدات‮. ‬خۆشبەختانە لە ماوەی‮ ‬سەرۆكایەتیەكەیدا تەواوی‮ ‬هاونیشتیمانیان و لایەنە سیاسیەكان ئەو دەرفەتەیان بۆ رەخسا كە هیچی‮ ‬دیكە بیر لە شەڕی‮ خۆكوژی‮ ‬نەكەنەوە،‮ ‬بەڵكو لە بڕی‮ ‬شەڕی‮ خۆكۆژی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬و ئاودانكردنەوەی‮ ‬كوردستان و چەسپاندنی‮ ‬مافەكانی‮ ‬تاك بكەنە بەرنامەی‮ ‬كار و پەرەی‮ ‬پێ بدەن،‮ ‬خاڵێكی‮ ‬دیكە ئەوە بوو لە ئامانجەكانی‮ ‬بوون بەسەرۆك كە پاڵپشتی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬بۆ كوردستان پەیدا بكات‮ . ‬بۆ دووركەوتنەوەی‮ ‬هەر مەترسیەك لەسەر كوردستان و بە نێودەوڵەتیكردنی‮ ‬كەیسی‮ ‬كورد و بەرەوپێشبردنی‮ . ‬ ئەوانەی كە خەونی ئەوەیان دەبینی كەسایەتی و رۆڵی سەرۆك بارزانی تەنیا بە پۆستێكی وەك سەرۆكی هەرێمەوە بەندە هەڵەیان كرد و ئیستا دوای سەركەوتنی قۆنافی ریفراندۆم و شكست هێنان بە پیلانگێری بۆ سرێنەوەی قەوارەی دەستووری هەرێم و ئینجا هەڵبژاردنەكانی 12/5 /2018 ، دەبینن كە چۆن هەموو ناوچەكەو جیهان چاویان لە سیاسەتی حەكیمانە سەرۆك مەسعود بارزانییە تا رێنیشاندەریان بێ‌ بۆ چارەسەری كێشەكانیان بۆ عیراقیش هێشتا زووە، خەڵکانێک لە کوردستان و دەرەوی کوردستانیش پێیان وابێت دۆخی سیاسی عێراق ئاوا بمێنێتەوە. چانسی ئەوەی کە کۆی معادەلەکە ڕووەو بەغدایە وەک براوەیەک، تەنها لەبەر ئەوەیە کە کورد بۆ هەلومەرجی ئێستا خاوەنی ستراتێژیەتێکی سیاسی و نیزامی ڕوون نییە.خۆ ئەوەی کە کوردستان هێرش ناکاتە سەر هیچ لایەنێک و هیچ مەترسیەک لە سەر ناوەخۆی وڵاتانی ناوچەکە دروست ناکات من بە ستراتیژی نابینم، پێشم وایە ئەوە وای کردووە کە نەیاران بێدەنگ نەبن و تەحەمولی میللەتی کورد نەکەن!. ئەوەنییە کە هەر ئەم رۆژانە تورکیە سەرەڕای هێڕشە ئاسمانیەکانی بە بەردەوام بۆ سەرمان بە بیانووی بوونی پەکەکە سەرانی وڵاتەکە ادعای هێرشی زەمینیش دەکات بۆ سەر چەند ناوچەیەکی کوردستان بە چاوساغی هێزە عێراقیەکان، ڕاستە ئەو رووداوەی 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017 هۆکاربوو بۆ ئەوەی پلان و گەلەکۆمەکی ناوچەیی لەسەر گەلی کورد بچێتە واری جێبەجێکردنەوە، هەر ئەوە وای کرد دوای داگیرکاری کەرکوک و زۆرێک لە ناوچەکانی کوردستان، کە هێزەکانی تورکیە داوای عەفرین و دواتریش ادعای هاتنیان بۆ شەنگال و قەندیل بکەن.هەرچەندە ڕووداو پێشهاتەکان زۆر سەریع و چاوەروان‌نەکراون، بەڵام نابێت لەبیرمان بچێت کە ڕەوتی‌ رووداوەکان زۆر بەخێرایی دەچێتە پێش، هەلوومەرجی ئێستا یەکجار هەستیارە، دوورنییە کە گۆڕانکاری تر بێتەپێش و مەرج نییە کە هەموو گۆڕانکارییەکانیش لە قازانجی عێراق و ئێران و تورکیە بێت. بۆیە هەرچی زووە ستراتێژی یەكریزی نێوماڵی کورد بەدەست بخرێ بە دڵنیاییەوە هاوكێشەكان و گۆرانكارییەكان و پێشهاتەكان لە بەرژەوەندی کورد دەگۆردرێ. ئەو كاتەش هەموو رێگەكان و بریاردانەكان لایی سەرۆك بارزانییە..
Top