لەسەرەتایی تەمەنیی خەبات و تێكۆشانی وەك قوتابییەكی پەروەردەی دەستی بارزانی نەمر تاكو ئەمڕۆ رۆڵی سەرۆك بارزانی كاریگەرو گرنگ و هەستیاربووە، هەر ئەم رۆڵەش سەنگ و قورسیایی بە دۆرزی رەوای كورد بەخشییوە، لەخەباتی چەكدارییەوە بگرە بۆ قۆناغی حوكمڕانی، سیاسەت و پێگەی سەرۆك مژدە بەخشی گەیاندنی كورد و كوردستان بووە بە كەناری ئارامی و دڵنیایی، هەر بۆیە لە ئێستادا بارزانی بووە بە فاكتەرێكی بەهێز بۆ مانەوە و پاراستنی كوردستان بە سەنگینی، رووداوەكانی چەند مانگی رابردوو سەلماندیان ئەگەر سەرۆك بارزانی لە پێگەی قەراری كورد نەبوایە خەتەریكی گەورە بەرۆكی كورد و ئەزموونەكەی گرتبوو بەجۆرێك هەر بەرێزیان بوو توانی بە حیكمه ت گرەنتی پاراستنی خاكی كوردستان و خەڵكەكەی دابین بكات. سەرچاوەی ئەم رۆڵەی سەرۆك لە خەباتی پێشمەرگایەتی و خزمەتی وەكو سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لەبوارەكانی سیاسی و دیبلۆماسی تا بەدامەزراوەكردنی دامودەزگاكانی كوردستان دەگات، ئەو تێكۆشانەی بارزانی ئەگەر لە رابردوودا لەپێناوی چەسپاندنی ئاشتی و ئارامی لە چوارچێوەی سیستەمێكی سیاسی و دیموكراسیدا لە دژی دكتاتۆری و تۆتالیتاری بووبێت ئێستا سەرباری ئەمە تێكۆشانە لەپێناو شكستی بەرەی تیرۆرزمی نێودەوڵەتی و پیلانی سرٍینەوەی قەوارەی دەستووری هەرێم لەلایەن داگیركەرانەوە هێناو. ئەگەر چاوێك بەمێژووی سیاسی و خەباتی نەتەوەیانەی بنەماڵەی رێزداری بارزانیدا بخشێنین دەبینین لە هەموو قۆناغەكانی زیاتر لەسەد ساڵی رابردوو ئەو خانەوادەیە پشكی شێریان لەو خەبات و قوربانیدانەدا بەركەوتووە كە لەپێناوی سەرفرازی كورد و خەڵكی كوردستان بووە، كە ئەمەش گرەنتی پاراستنی ناسنامەی نەتەوەیی و بەرگرییبووە لە كەرامەت و ژیان و ویژدانی كۆمەڵگاكەماندا. چەخماخەی شۆڕشە یەك لەداوایەكەكانی بارزان و ئەیلول و گوڵان و خەبات و تێكۆشانیان بۆ بنیاتنانی كۆمەڵگایەكی شارستانی مێژووی درەوشاوەی نەتەوەیەكن و دەكرێت بۆ نەوەكانی ئێستا و داهاتوو بنیات و هەوێن بن تا ئەو ئەندازەی تاكی كورد لە سایەی خەباتی ئەو خانەوادەیە درێژە بە كاروانی سەرفرازی نەتەوەكەمان بدەن. هەموو ئەو هەوڵانەی سەرۆكی كوردستان وایكردووە تا ناسنامەی كورد و پێگەی كوردستان لە ئاستی ئیقلیمی و ناوچەكە پارێزراو بێت ..سەرۆك مسعود بارزانی بۆ نەتەوەی كورد ئەو سەركردەیەیە كە وەك دەڵێن سەركردەی زەروورەتی مێژوویی، هەردەم دەیڵێین و گوێمان لێ دەبێت كوردستان پێویستی بە سەرۆك بارزانی هەیە، ئەگەر لە رووی لۆژیكی سیاسی و گۆڕانكارییە هەرێمییەكانەوە لەم دەربڕینە بكۆڵینەوە، دەگەینە ئەو راستییەی كە بەڵێ كوردستان پێویستی بە سەرۆك هەیە بۆ ئەوەی سەركردایەتی بكات و لەم قۆناخە سەخت و هەستیارەدا بەرەو كەناری ئارامی و دڵنیایی ببات.سەرۆك بارزانی لە قۆناخەكانی پێشوودا و زیاتر لە نیو سەدەیە وەك پێشمەرگەیەك خەبات دەكات، هەروەها وەك سەركردەیەك رۆڵی سەرەكیی لە سەرجەم پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانییەكاندا هەبووە و بە سیاسەتی دووربینانەی لەسەر ئاستی نێوخۆیی رۆڵی كاریگەری لە كۆكردنەوەی ڕاوبۆچوونە جیاوازەكان لە پرسە چارەنووسسازەكاندا هەبووە و لەسەر ئاستی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان و دواگۆڕانكارییەكان پێگه ی سەرۆك بارزانی لە زۆربەی هەڵوێستەكاندا بە ڕوونی دیارە و هیچ كەس ناتوانێت نكۆڵیی لێ بكات، ئەمەیش هۆكار بووە بۆ ئەوەی گەلی كوردستان لە چەندین پلان و مەترسیی دەرەكی دەربازی ببێت.مستەفا بارزانیی هەموو تەمەنی خوی لە پێناوی دا تەرخان کردووە و تەرخان دەکات ،ئامانجێک کە تەعبیر لە ڕزگارکردنی نەتەوەیەكی بەش بەش کراو و ستەملێکراو دەکات لە ژێر دەستی و کوێلایەتی کە ئەمەش گەورەترین شانازیە و بەرگی ئەم شانازی و سەروەریە بە بەر هەمو کەسایەتیەک ناکرێت تەنها ئەو کەسایەتیانە نەبن کە وەک موم بو گەل و نیشتیمانەکەیان سووتاون و لە پێناو بەختەوەری و سەرفەرازی گەلو نیشتیمانەکەیاندا سەروەری دوای سەروەریان تومار کردووە. خەبات و قوڕبانی دانی پارتی و بارزانی لە بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردستاندا لە دژی ئەقڵیەتی شوفینیستی و ڕەگەز پەرستی لە دەڤەری ڕۆژهەڵاتی ناڤین دا بە درێژایی سەدەی ڕابردوو و لە پێناو وەدیهێنانی مافە ڕەواکانی نەتەوەی کورد بووە و ئامانجی سەرەکیش بەرپا کردنی دەوڵەتێکی کوردی بووە و هەتاکۆ ئەمڕو ش پارتی وبارزانی لەم پێناوەدا لە خەبات و تێکۆشانی بەردەوام دان بو گەیشتن بەم ئامانجە پیروزە و پشکی شێری قوڕبانیەکانیش بەر پارتی دیموکراتی کوردستان کەوتووە بە ڕێبەرایەتی بارزاانی.سەرۆك مسعود بارزانیی لە رۆژە سەختەكاندا هاوشانی پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان بەرگری لە خاکی پیروزی کوردستان و ناسنامە کەی بکەن و دۆزی کورد لە ناوچوون ڕزگار بکەن کە ئە مەش سەروەریەکی دیکەی ئە م قوناغەیە کە سەرۆك بارزانی وپێشمەرگە بە یێکەوە توماریان کردووە وئیستاش پێگەی کورد لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی لە لوتکە دایە و پشتگیریەکی یەکجار زوری نێودەڵەتی هەیە و لە هەمانكاتیشدا خاوەن كارتێكی بەهێزە كە ئەوەیش بەڵی بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆییە. بەڵام باداخەوە لێرەو لەوێ چەند حزب و کەس و باڵی سیاسی هەن وەک پیشەی هەمیشەییان سەنگەری کارو خەباتیان بووەتە دژایەتی کردنی پارتی و بارزانی و هاو شانی دوژمنانی کورد هەوڵ دەدەن پێگەی پارتی و بارزانی لە ناوەوە و دەرەوە لاواز بکەن و دەیان پلان و نەخشەی جوربەجوریان تاقی کردوتەوە بو ئەم مەبەستە بەڵام لە کۆتاییدا سەرفەرازی و سەربەرزی بۆ گەلی کوردستانە بە سەرۆکایەتی بارزانی و ڕۆڕەشیش بۆ ئەوانەیە کە سەنگەری نامەردیان لە دۆزی ڕەوای کورد گرتووە.
خاكی كوردستان پێوستی بە لە كەسایەتی لە خۆبردوو و تێكۆشەر و نیشتیمانپەروەر هەیە ، كورد بە پێوستە ئەو مرۆڤانە هەیە لە پێناو خاك و نیشتیمان بەرگەی پیلانگێری ، قەیران و گەمارۆ و داگیركاری دەگرن و شەورۆژ دەخەنە سەریەك تا گەل و نیشتیمانەكەیان سەربەست بژێت .گشت رووداو و پێشهاتەكانی رابردوو و تا بەئەمرۆ سەڵماندیان كە دڵسۆز و خەمخۆری نەتەوەیی كورد و داكۆكیكاری مافە رەواكان میللەتێكی مەزڵوم كە دەیان ساڵە خەبات دەكات و قوربانیی دەبەخشێت كێیە ؟!سەرۆك بارزانی نەك تەنها بۆ كوردانی باشووری كوردستان پێویستە و لەو قۆناغەدا ناتوانن دەستبەرداری ببن، بەڵكو هەموومان ڕۆڵی جەنابیان دەبینین لە چارەسەركردنی كێشەی كورد لە هەر چوار پارچەی كوردستان. بەردەوام هەوڵی لێكنزیكردنەوە و یەكگرتنی پارتە كوردییەكانی رۆژئاوای داوە و تا ڕادەیەكی زۆر سەركەوتووش بووە. ئەگەر لێزانی و پەرۆشی جەنابیان نەبوایە، ڕەنگە زۆر بارودۆخی نەخوازراو لە رۆژئاوای كوردستان روویاندابا. لەناو پرۆسەی ئاشتی دەوڵەتی توركیا و كوردانی باكووریش، هەمووان شایەدی ئەوە دەدەن كە دەمێكە هەوڵی بۆ دەدات و چەندین جار دووپاتیكردووەتەوە كە پێویستە لە باكووری كوردستاندا لە ڕیگەی گفتوگۆ و دانیشتنەوە چارەسەری پرسی كورد بكرێت. ڕەنگە زۆرجاریش رەخنەی ئەوەی لێگیرابێت كە لەسەر حیسابی كوردانی باكوور، نەرمی بەرامبەر بە دەوڵەتی توركیا دەنوێنێت. بەڵام دواجار هەر ئەمە روویدا كە جەنابیان هەوڵی بۆ دەدا، چونكە ئەمە لە بەرژەوەندی كورددایە.دوور لە هەموو سۆزێكی حزبی یان تاكەكەسی و بەلەبەرچاوگرتنی ئەو هەموو دەستكەوتانەی سەرۆك بارزانی بۆ كوردی بەدەستهێناوە لەرووی دیبلۆماسی و ئابووری و ئاسایش، بەهێزكردنی پێگەی هەرێمی كوردستان بەرامبەر دەسەڵاتی مەركەزی و وڵاتانی هەرێمی و جیهانی، ئەو كاریزما سەركەوتووەی كە گشت وڵاتانی جیهان پێی سەرسامن و گەواهیدەری سەركەوتنەكانی بەرێزیان و روانین بۆ داهاتووی هەرێم و زەرورەتی هەبوونی ئەو كەسایەتییە، بە دڵنیاییەوە دەڵێم بۆ ئەو قۆناغە هەستیارەی كوردستان سەرۆك بارزانی لە هەناسە پێویستترە و پێوستە هەمووان پشتیوانی هەوڵ و تێكۆشانە بەردەوامەكانی سەرۆك مسعود بارزانی بكەین و تا گەیشتن بە ئامانج