پارتی،سەرۆك بارزانیی قەڵغانی بەرگری مێژوو ،شوناس ودۆزی كورد
June 5, 2018
وتار و بیروڕا
كورد و كوردستان خاوەنی سەرۆك بارزانی یە، كە هەم سەرۆك و هەم پێشمەرگەی كوردستانە، هەركاتێك گەلی كوردستان لەمەترسیدا بووبێ ئەو خۆی كردووەتە قەڵغان و بووهتەوە بە پێشمەرگەی كوردستان لەبەرەكانی پێشەوەی شەڕ.
چونكە سەرهەڵدان و دروستبوونی ئەو سەركردانە وەك ئەو چەمكانەی ئێستا بەكاری دەهێنن بەهەڵبژاردنی ئیتیفاقی و بەرهەمی هاوپەیمانی ستراتیژی نەبووە، كەچی بۆ هەتاهەتایەش ناویان لە لاپەڕە یەكەمینەكانی مێژوو دەمێنێتەوە.
سیاسەتی حەكیمانەی پێشمەرگە ،سەرۆك بارزانی وایكردوە ببێتە دڵی ئاسایش و دڵنیایی و سەقامگیری، بۆیە عێراق و هەرێمی كوردستان پێویستیان بە تواناو لێهاتوویی ئەو هەیە بە هۆی ئەوەی توانیویەتی هەرێمی كوردستان بە قۆناغێكی سیایسی و ئابووری و كۆمەڵایەتی تێپەڕێنێت كە كێبڕكێ لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەر بكات و لە بەڕێوەبردنی كۆنتڕۆڵكردنی قەیرانەكانیشدا سەركەوتوبێت و هاوسەنگی لە نێوان گروپە سیاسیە جیاوازییەكانی عێراقیش دروست بكات، سەرباری بەڕێوەبردنی پەیوندی دەرەكی لەگەڵ وڵاتانی دیكە بەسەركەوتویی كە هەرێمی كوردستان لە ئێستادا بە پەیوەندییەكی باش تێپەڕ دەبێت لەگەڵ هەموو وڵاتانی جیهان،
ئەوەی كەسایەتی پێشمەرگە ، سەرۆك بارزانی بە باشی بناسێت ، لەو رٍاستییە تێدەگات كە تەنیا سەرۆك بارزانی هیوا و ئاواتی ئەوەیە و تێدەكۆشێت تا گەلی كوردستان ، ئەو گەلەی كە بە دەیان ساڵە خەبات و تێكۆشان دەكات بگەێنێتە كەناری ئارٍام و مافە رٍەواكانی .هەروەها بە هۆی كەسایەتی سەرۆك بارزانیی و سیاسەتی حەكیمانەی بەرێزیانەوەیە كە ئەمرٍۆ جیهان بە چاوێكی پرشكۆ و شانازییەوە دەروانێتە دۆزی رٍەوای گەلی كورد .
كارێزماییو لێهاتوویی سەرۆك مسعود بارزانی ، لە قۆناغە سەخت و هەستیارەكانمان بۆ خۆی خاڵێكی هەرە لە پێشەو زۆربەی كوردستانیش ئەو راستیە باش دەزاننو دركی پێ دەكەن، چونكە دەبێ هەمووانیش ئەوە بزانن كورد وكوردستان پێویستی بە سەرۆكێكی بە سەنگو خاوەن پێگەو بڕیار هەیە چ لەسەر ئاستی ناوخۆ یان دەرەوە.رابردوو و قوربانیدانو خەمخۆری پێشمەرگە و سەرۆك بارزانییبۆ كورد لە مێژووی نەتەوەییو قۆناغی خەباتی شاخو شارو ئەو هەموو ئازارو هەروازو نشێوەی بینیوویەتی، پاڵپشتی ئەو راستیو زەروورەتە دەكات، لە هەمان كات بە درێژایی خەباتی نەتەوەیی سەرۆك بارزانی هەوڵی پەیوەندی دروستكردنو راكێشانی پاڵپشتی دەرەوە بووە، ئەو جۆرە پەیوەندیو ئاستی پەیوەندیەكانو تەنانەت سەرسامبوونی وڵاتە باڵادەستەكان بە جەنابیانو گەیاندنی كێشەو پرسی كورد بە بەرزترین ئاستی بڕیارو ناوەندی سیاسی جیهان، دەخوازێ درێژە بەو هەنگاوە بدرێ، چونكە هێشتا ئێمە وەك كورد نەگەیشتووینەتە تەواوی مافەكانمان، واتە سەرۆك بارزانی ئەو دەروازەی پەیوەندییەكانی كورد لەگەڵ وڵاتان بە ئامانجگەلێكی گەورە كردۆتەوە، هەر خۆیشی شایستەو شایەنی پەرەپێدانو تەواوكردنی ئەو هەنگاوەی هەیە تا كورد دەگاتە ئاواتی خۆی.مێژوو شاهیدە لەگەڵ هاتنی شەڕی داعش، رۆڵو هیممەتو هەوڵی سەرۆك بارزانی زۆر گرنگو دیارو بەرچاو بووە، بە تایبەتی توانی بە شێوەیەكی زۆر رێكو سەركەوتووانە كوردستان بپارێزیَ و رێگری بكات لە دەستی رەشی تیرۆرستان، كە دزە بكەنە ناو كوردستانەوە، لە كاتێكدا حكومەتی عێراق بەو هەموو ئیمكانیەتو هێزەوە نەتوانی ئەمە بكات، وێرای ئەوەی كە ئاراستەی سیاسەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە شەڕی دژ بە داعش لە بری زۆربەی وڵاتانی دونیا بە شێوەیەك برد، كە وڵاتان بە تایبەتیش زلهێزەكان درك بەوە بكەن كورد لە جیاتی هەموو دونیا شەڕی داعش دەكات، بەو هەنگاوەش توانی زۆربەی وڵاتان بێنێتە سەر خەتو نوێنەریان بێتە كوردستانو دەستخۆشی لە كوردو پێشمەرگە بكەن، ئەم هەنگاوە بۆ كورد هێندەی هەموو دونیا لە رووی سیاسیەوە گەورەو گرنگە، وێڕای واڵاكردنی دەرگای كوردستان بەڕووی ئاوارەو لێقەوماوان كردەوە.هەروەها روون و ئاشكرایە، دوای هێرش وداگیركاری و خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر چۆن سەرۆك بارزانیی وهێزی پێشمەرگەی كوردستان رووبەرووی گەورەتریم پیلانگێری ئیقلیمی و نێوخۆیی بوونەوە و رێگەی نەدا قەوارەی دەستووری هەرێمی كوردستان بسرێتەوە و بە حیكمەت و لێزانی گشت گەمارۆ و نەخشەی شوومی نەیارانی كوردی مایەپووچ كرد.