پێشمەرگە، ڕۆحی گوتاری ناسیۆنالیستی کوردی بووە..

پێشمەرگە، ڕۆحی گوتاری ناسیۆنالیستی کوردی بووە..
پێشمەرگە لە گوتاری ناسیۆنالیستیدا، دەبێت داخ لە دڵدا نەبێت، پێشمەرگە هەمیشە ئامادە و هەمیشە ڕاوەستاو لە بەرانبەر مەرگدا، ترس لێنیشتن، نەوێران و گریان، پێکەنین.. تەواوی تایبەتمەندییە فیزیکییە زاتییەکانی ئینسان کە دەبوایە بەشێکی سروشتی و دانەبڕاوی خەسڵەتی ئینسانەکان بێت، لە ژێر کاریگەری ئەفسانەکانی پێشمەرگە بووندا دەبێت پارێزراو بن و وەک خۆی سەیربکرێن، وای بە حاڵی ئەو پێشمەرگەیەی لە دواوە بریندار دەبێت، وای لە حاڵی ئەو پێشمەرگەیەی ئەگەر لە دووری سەدەها کیلۆمەتریشەوە بووە بتوانێ بە جلوبەرگێکی ئاسایی غەیری سەربازی و چەک و تفاقەوە بیەوێت بخەوێت! ئەو ڕۆڵەی کە بە پارێزەری نیشتیمان “شاخ و پێدەشتەکان و سەروماڵی هاوەڵاتیان” ی پێ دەسپێردرێت، دەبێت پێشمەرگە لە تەواوی خەسڵەتە ئینسانییەکانی خۆی بمێنێت بۆ ئەوەی بتوانێت پڕاوپڕی وێنەی ئەو کائینە ئەفسانەییە بێت کە ناسیۆنالیستی نەتەوەیی بۆ پێشمەرگە قارەمانەکانی کێشاوە .
پێشمەرگە ئەو هێزە گیان فیدایەی کە ڕووبەڕووی دڕندەترین ڕێکخراوی تیرۆرستی بە ناو داعش بوویەوەو سەرکەوت بەسەر ترسناکترین شەڕ. وە هەمیشە لە لایەن نەیاران و دووژمنانەوە هەڕەشەی گەورەو جدی لەسەر گەلەکەمان و هەرێمی کوردستان هەبووە و هێزی پێشمەرگەی خستۆتە سەنگەرێکی خوێن لەبەر رۆیشتنی بەردەوام کە لەلایەک ئەو هێزە قارەمانەی پێشمەرگە توانیویەتی سەروەری گەورە لەبەگژداچوونەوەی مەترسییەکانی تیرۆرستان لەسەر ئاستی جیهان بۆ گەلەکەمان بەدەست بهێنێ‌، لەلایەکی تریشەوە هەزاران ڕۆڵەی گەلەکەمان بۆ پوچەڵکردنەوەی پلانە نەگریسەکانی دووژمنان بوونەتە قوربانی و گەلەکۆمەی نێوخۆیی و ناوچەییش هێندەی تر باری ئابووری و گوزەرانی پێشمەرگەو خەڵکەکەمانی سەختتر و خراپتر کردووە.
بۆیە هەقی دەزانم حوکومەت و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بە گشتی و بە تایبەتیتر حیزبەکەی من PDK چاوێک بە ژیانی پێشمەرگە و باری بژێویان و خواستەکانی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان بخشێنێتەوە تاوەکو ئەم قۆناغە دەربازدەکەین و دەگەین بە ئایندەیەکی رووناکتر، رەنج و خوێنی شەهیدانی هێزی پێشمەرگە لە پاراستنی گەل و ووڵاتدا ڕەچاوبکرێت و مافەکانیان دوانەخرێت بۆ ئەوەی وا هەست نەکرێت کە پشتگوێ خراون. بە خاتری قوربانیدان و خەباتی بێ ووچانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان با حیزبەکانی کوردستان هەمووان یەکگوتارو هاوهەڵوێستبن و سەری رێز دانەواندنی و یەکێتی نەتەوەیی و قبوڵکردنی یەکتر بە تێفکرینێکی ناسیۆنالیستیانە بخەنە جێگەی سووکایەتی کردن بە یەکتر و بە پیرۆزییەکانی گەلەکەمان.
دەخوازم بەری رەنجی و ئەو قوربانیانەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان سورترمان بكات لەسەر تەبایی و هاوهەڵوێستی نێوانمان و ببێتە مایەی هێنانەدی ئازادی و پێشكەوتن و دیموكراسی زیاتر بۆ گەلەکەمان و سەربەخۆیی هەرێمەكەمان.


Top