سەركەوتنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی ،پەیامێك بۆ كۆتایی هێنان بە شەڕومڵمڵانێ‌ دەیان ساڵە...

سەركەوتنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی ،پەیامێك بۆ كۆتایی هێنان بە شەڕومڵمڵانێ‌ دەیان ساڵە...
ئێمه‌ی كوردیش وه‌كو هه‌ر گه‌لێكی تری جیهان مافی ئه‌وه‌مان هه‌یه‌ ئه‌و خه‌ونه‌ ببینین وه‌كو نه‌ته‌وه‌كانی تری جیهان مافی ئاره‌زومه‌ندانه‌مان هه‌بێت له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌دا بمێنینه‌وه‌ كه‌به‌زۆر پێكیانه‌وه‌ لكاندووین یاخود جیا ببینه‌وه‌و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆمان یاخود چه‌ند ده‌وڵه‌تێكی خۆمان هه‌بێت..ئه‌مرۆ كه‌باس له‌ نیشتمانی كورد بكه‌ین وچاوێك به‌مێژودا بخشێنینه‌وه‌ ده‌بینین كه‌چۆن ئه‌م نیشتیمانه‌ به‌بێ ره‌زامه‌ندی گه‌لی كورد كه‌خاوه‌نی ئه‌م نیشتیمانه‌یه‌ به‌سه‌رچه‌ند ده‌وڵه‌تێك دا دابه‌شكراوه‌و گه‌لی كورد له‌مافی چاره‌ نوسی خۆی بێبه‌شكراوه‌ .ئێمه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ روبه‌روی چه‌ند وڵات و حكومه‌تێكی به‌هێزی ناوچه‌كه‌ ده‌بینه‌وه‌ كه‌ هه‌مویان رێره‌وی كۆنه‌په‌رستانه‌و كۆنونیالیستانه‌ و تۆتالیتاریستانه‌یان هه‌یه‌ ، هه‌رچه‌نده‌ به‌پێی په‌یمانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌هه‌موپێوه‌رێكی دیموكراسی و شارستانی هاوچه‌رخ ده‌بێت گه‌لی كورد وه‌كو گه‌لانی عه‌ره‌ب و تورك و فارس خاوه‌نی مافی چاره‌ نوسی خۆیبێت ، ئامانجی بنه‌ڕه‌ِتی شۆرشی كوردستان وجوڵانه‌وه‌ رزگاریخوازه‌كه‌ی له‌سه‌ربه‌خۆیی بریاردانی مافی چاره‌ی خۆنوسیندا دروشمێك نی یه‌ له‌لایه‌ن حیزبێك یان ریكخراوێك دارێژرابێت یان هه‌ڵقوڵاوی به‌رنامه‌و بیروبۆچون وپراكتیكی حیزبێك یان رێكخراوێكی سیاسی بێت .به‌ڵًكو بونی ئه‌م دروشمه‌ سه‌ره‌كیترین دروشمی ئازادی خوازی تاكه‌كان و پاشان بزوتنه‌وه‌ی خه‌باتگێری خه‌ڵكی كوردوستانه‌ له‌پێوستی گه‌لی كورده‌وه‌یه‌ بۆگه‌یشتن به‌م ئامانجه‌.. گه‌یشتنی گه‌لی كورد به‌ئامانجی ئازادی دیاریی كردنی چاره‌ی خۆنوسین. مافێكی زۆرسروشتی گه‌له‌كه‌مانه‌ وه‌ك هه‌مووگه‌لانی جیهان. مافی هه‌موونه‌ته‌وه‌یه‌كه‌ له‌جیهاندا به‌بێ‌ هیچ جۆره‌زۆركاریه‌ك وه‌ده‌ست وه‌ردانێكی داگیركه‌رانه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی تر, گه‌لی كورد به‌پێوانه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ومێژویی وجوگرافیایی وه‌ك هه‌رنه‌ته‌وه‌یه‌ك خاوه‌نی زمان وكلتورو خاك وئاو وپه‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و وه‌سیمای تایبه‌تی خۆیه‌تی وه‌ك هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی تر كۆمه‌ڵێ‌ خاسیه‌تی سۆسێۆلۆژی وئه‌نتڕۆ پۆلۆژی وسایكۆلۆژی وتایبه‌تی خۆیه‌تی بۆیه‌ تاگه‌یشتن به‌ئامانجی ئازادی بریاردانی چاره‌نوس به‌ده‌ستی گه‌لی كورد خۆی جوڵانه‌وه‌ رزگاریخوازه‌كه‌ ی درێژه‌ی هه‌رده‌مێنێت و ناوه‌ستێت .. ئه‌و سه‌رده‌مه‌ ڕۆیی نه‌ته‌وه‌یه‌ك مافی نه‌ته‌وه‌یه‌كیدی به‌زه‌بری هێزو تۆقاندن مافه‌كانی زه‌وت بكات و سه‌روه‌توسامانی به‌تاڵان به‌رێت هه‌موئازادیه‌كانی پێشێل بكات سه‌رده‌م سه‌رده‌می دایه‌لۆگ‌و گفتوگۆی دیموكراسیانه‌یه‌‌و پێویسته‌ مافه‌كانی ئه‌و گه‌له‌ سته‌مدیده‌یه‌ له‌چوارچێوه‌ی دانیشتن‌و لێكتێگه‌یشتن چاره‌سه‌ربكرێت‌و سه‌رده‌می لوله‌ی تفه‌نگ‌و ده‌بابه‌‌و فڕۆكه‌‌و له‌سێداره‌دان وتیرۆر كۆتایی هاتوه‌ هه‌ڵویستی هه‌رلایه‌نێك یان كه‌سێك ده‌رباره‌ی مافی ره‌وای گه‌لانی ژێرده‌سته‌ له‌بریاردانی چاره‌نوسدا وه‌هاسه‌لبی بێت ناتوانن باوه‌ریان به‌ئازادیی و مافی چاره‌ی خۆنوسینی گه‌لان هه‌بێت.ئه‌وه‌ی لێره‌دا پێویسته‌ له‌سه‌ر گه‌لی كورد بێده‌نگ نه‌بونیه‌تی له‌ هه‌ڵوێستی كرده‌وه‌ی نائینسانانه‌ ونادیموكراتیانه‌ی وڵاتانی دژی مافی چاره‌ی خۆنوسینی گه‌لی كورده‌ ئه‌بێت كورد بۆخۆی ده‌نگ له‌سه‌ر چارنوسی خۆی بدات.سەركەوتنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی بە دەنگی نزیكەی 93% ی خەڵكی كوردستان ،سەڵمێنەری ئەو واقعیە كە گەلی كورد هیچ متمانە و باوەرێكی بە دەسەڵاتدارانی بەغدا نەبووە و نەماوە . ئیتر دەیهەوێ‌ خاوەنی خۆی بێ‌..
بەو پێیەی كە سەرۆك مسعود بارزانیی جگە لە خەباتی پر شانازیی پێشمەرگایەتی ، خاوەن تەجرووبەیەكی زۆر و پتەوە لە بواری سیاسی و دییلۆماسی و شوناس و خوێندنەوەی وردی هەیە بۆ پێشهات و رووداوەكان و هەروەها پەیوەندییەكی بەهێزی لەگەڵ سەركردە و سیاسەتوانانی نێوخۆیی عێراق و ناوچەكە و جیهان هەیە ، لە هەماكاتیشدا لە رووی پرسە نیشتیمانیی و نەتەوەییەكانیشەوە سەرۆك بارزانیی خاوەن كەسایەتییەكی بەهێزە لە سەر ئاستی كوردستانی گەورە و كاریگەری زۆری لە سەر كورد و كوردستان هەیە .بۆیە هەموو ئەوانە وایكردووە كە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی ، بۆ چارەسەری كێشە وئاڵۆزییەكانی ناوچەكە و بە تایبەت دۆسیەی عێراق بگەرێنەوە بۆ لایی سەرۆك بارزانیی ،چونكە پێگەی سەرۆك بارزانیی گرێدراویی هیچ پۆست و پایەیەكی كاتی نییە و نابێ‌ تەنیا كەسایەتیی و پێشمەرگایەتیی بەرێزیان وایكردووە كە جیهان وەك مەرجەغی نەتەوەیی و متمانە پێكراوە بگەرێنەوە بۆ لایی سەرۆك بارزانیی..لەو كاتەوەی گەلان گه‌یشتوون به‌ مافی ده‌وڵه‌تبوون ، كورد و كوردستان له‌ هه‌مووان له‌ پێشتربووه‌ تاوه‌كو ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆی هه‌بێ، به‌ڵام ره‌نگه‌ به‌هۆی جوگرافیاكه‌یه‌وه‌ كه‌ كه‌وتووه‌ته‌ نێوان تورك و عه‌ره‌ب و فارس و له‌لایه‌كی دیكه‌ش هیچ نه‌فه‌سێك وه‌كو ده‌ریاو زه‌ریای به‌سه‌ره‌وه‌ نه‌بووه‌ كه‌ بتوانێ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌ دابنێ ئه‌وه‌ وایكردوه‌ به‌ گه‌لێكی بن ده‌ست له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بمێنێته‌وه‌.ئێستای په‌یوه‌ندیه‌كانی وڵاتان كه‌ بنه‌مای دیكه‌ی بینیوه‌ له‌ رووی ئابووری به‌هۆی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیاو كه‌ره‌سته‌كانی پێشكه‌وتن له‌كه‌رتی وزه‌و ئابووری كه‌ هه‌موو وڵاتان به‌ رایه‌ڵه‌یه‌كی به‌رژه‌وه‌ندی به‌یه‌كه‌وه‌ به‌ستراوه‌ته‌وه‌، له‌و رووه‌شه‌وه‌ كوردستان توانیویه‌تی په‌یوه‌ندیه‌كی گه‌وره‌ی ئابووری له‌ ناوچه‌كه‌دا هه‌بێت، كه‌ یه‌كه‌میان خۆی بووه‌ به‌ ره‌قه‌می نه‌وت و غاز له‌ ناوچه‌كه‌ و دووه‌میان سه‌ر رێگه‌ی وڵاتانیشه‌ بۆ بازرگانی له‌گه‌ڵ توركیا و ئه‌وروپا، به‌شێوه‌یه‌ك پێشبینی ده‌كرێ له‌ داهاتوو وڵاتانی گه‌وره‌ی جیهان بۆ وزه‌كه‌ی رێككه‌وتنی گه‌وره‌ له‌گه‌ڵ كوردستان بكه‌ن.له‌ رووی سیاسیشه‌وه‌ سه‌ركردایه‌تی كورد و به‌تایبه‌تی سەرۆك مه‌سعود بارزانی توانی بەو پێگە بەهێز و په‌یوه‌ندیه‌كی دیپلۆماسیانه‌ی به‌هێزەی كە ‌ له‌گه‌ڵ زۆرێك له‌ وڵاتانی به‌هێزی جیهانی و به‌تایبه‌تیش دوای شه‌ڕی داعش ئه‌و چانسه‌ی به‌فراوانتر بۆكرایه‌وه‌، ئه‌وه‌ وایكردوه‌ پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ببێت به‌ ئه‌مری واقع و هاوشێوه‌ی ئاماده‌كاری ناوخۆیی بۆ ئه‌و پرسه‌ وڵاتانیش هه‌وڵی سه‌ربه‌خۆبوونمان بۆ بده‌ن، به‌شێوه‌یه‌ك زۆربه‌ی وڵاتان سه‌ره‌ڕای به‌رژه‌وه‌ندیه‌ ئابووری و سیاسیه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌شه‌ گرنگه‌ی ناوچه‌كه‌ ئێستا له‌وه‌ش گه‌یشتوون كه‌ غه‌درێكی له‌مێژینه‌ له‌و میلله‌ته‌ كراوه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه‌ گه‌لی كوردستانه‌ و توانایه‌كی له‌ راده‌به‌ری هه‌یه‌ بۆ گه‌شه‌كردنی دیموكراسی و ئاشته‌وایی ناوچه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌ك هه‌رێمی كوردستان به‌ ئاماده‌یی پێشمه‌رگه‌ له‌ شه‌ڕو له‌خۆگرتنی نزیكه‌ی دووملیۆن ئاواره‌ و نه‌بوونی شه‌ڕی مه‌زهه‌بی تیایدا و عه‌قڵیه‌تی خه‌ڵكه‌كه‌ی دژ به‌ تیرۆر، قه‌ناعه‌تی گه‌وره‌ی بۆ جیهان دروستكردوه‌ كه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌ ده‌توانرێ بۆ داهاتووی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پشتی زۆری پێببه‌سترێ، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردوه‌ بارزانی له‌ دواین چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی گاردیانی بریتانی بڵێت "بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئیجازه‌ له‌ هیچ وڵاتێك وه‌رناگرین، ئامانجی سەرۆك بارزانی لە بوون بە خاوەن بە ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان مافه‌ بۆ گه‌لی كوردستان و به‌هۆی رێككه‌وتنی سایكس پیكۆوه‌ ئه‌وه‌ كورد ساڵانێكی زۆره‌ قوربانی ده‌دا، ئێستاش ده‌بێ هه‌موو وڵاتان بزانن كه‌ ئه‌و میلله‌ته‌ چیتر ناتوانێ بێ شوناسی ده‌وڵه‌ت له‌ ناوچه‌كه‌ دانیشێت و پێشمه‌رگه‌كانی شه‌ڕ بۆ هه‌موو جیهان بكه‌ن و خۆی ره‌قه‌می گه‌وره‌ی نه‌وت و غاز بێت، له‌و لاشه‌وه‌ به‌ژێر ده‌سته‌یی بمێنێته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ش سەرۆك بارزانی وه‌كو رابه‌ری ئه‌و پرسه‌ ئیجازه‌ له‌ هیچ وڵاتێك وه‌رناگرێ تاوه‌كو خێرمان پێبكات و رازی بێت به‌ ده‌وڵه‌ته‌كه‌مان، به‌ڵكو ده‌وڵه‌ت مافه‌ و ته‌نیا ئیراده‌یه‌كی ناوخۆیی ده‌وێ كه‌ هه‌مووان تیایدا هه‌ست به‌ بڕیاردان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ش بارزانی ده‌ستپێشخه‌ری ده‌كا بۆ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان و داوایان لێده‌كا له‌و پرسه‌دا هاوكارو یاریكه‌ربن، بژارده‌ی دووه‌میش ده‌درێته‌ ده‌ستی گه‌لی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان بڕیار له‌ داهاتووی خۆیان بده‌ن، بۆیە سەرۆك بارزانیی بە پشتیوانی خوا و گەلی كورد توانیی ئەو مافەرەوایە لە رێگەی دەنگی "بەڵێی " زیاتر لە 93%ی خەڵكی كوردستان بە سەركەوتوویی ئەنجام بدات و بەهەموو جیهان بەڵی گەلی كوردیش دەبێ‌ خاوەن كیانی سەربەخۆیی خۆی بێ‌. بۆیە نابێ‌ وناكرێ‌ چیتر مافەرەواكانی كورد و دەوڵەتبوونی كوردستان ببێتە قوربانیی بەرژوەندی و مڵمڵانێ ئیقلیمی و نێودەوڵەتیی..
Top