عێراق ڕووەو شلەژاوی سیاسی زیاتر
May 30, 2018
وتار و بیروڕا
لەڕەهەندە دەرەکیەکەی ئەگەر سەیری ئەنجامەکە بکەین، لەنێوان هەردوو باسکی ئێران وئەمریکا، ئەمریکا ئەگەر براوەش نەبێت بەڵام وەک ئێران دۆڕاو نیە، بێ گومان ئامادەییەکی لاوازی هادی عامری و نوری مالیکی کە وەک پالپشتی لێکراوی دیاری ئێران هەژمار دەکرێن، لە بەرامبەریشیدا بەهێز دەرکەوتی سەدرو تا ئاستێکیش عەبادی کە لەیەکەم دەرکەوتنی دوای سەرکەوتنی سەدر تەوقیتی جێهێشتنی عێراقی بۆ قاسم سلێمانی دانایەوە، ئەمە جگە لەوەی پێشتر ناکۆکی و دژەبەری سەرسەختی سیاسەتی ئێران بوو، دژایەتیەکەی درێژ دەبێتەوە تا دەگاتە دژایەتیەکانی قوم و ویلایەتی فەقهی. ئەمە وای کرد کە ئێران جێی پێی لەق بێت، هەروەها سەرکەوتی لیستی نەسری عەبادی کە پێشتر بە شەفاعەتی ئەمریکا بویە سەرۆک وەزیران ئەو جارەش شیمانەی شەفاعەتێکی دیکە لەلای ئەمریکای بۆ دەکرێت. خەونی ئێران و بۆ بوون بە سەرۆک وەزیرانی (عامری یان مالیکی) وەزەحمەتتر دەکەوێت، یان هەرنایەتەدی.
ئێستا ئێران بۆ تێکدانی ئەو ئەنجامەی کە بەدڵی ئەو نیە دوو کارتی بەدەستەوەیە، یەکەمیان، کارتی پەرلەمان کە لەڕێگای کاریگەری راستەوخۆی ئێران لەسەر پەرلەمانتارەکان ویستی ئاکام و دەرهاویشتەکانی هەڵبژاردن هەلبوەشێنێتەوە یان بەهەر جۆرێک بێت ئالۆزیەک لەبارەی زەرووریەتی ژماردنەوەی دەستی دەنگەکان و چەند بابەتێکی دیکە بخاتە روو، کە کردی، هەروەها پێشبینی دەکرێت چەند بەلگەیەک لەبارەی تەزویر ئەگەر بەتەزویرکراویش بێت بخاتەڕوو تا پەشێوی سیاسی زیاتربێت و کۆمەلگای عێراقی بوروژێنرێت.
ئێران لە ئەگەری سەرنەکەوتنی پلانی A ئەوا پڵانی B بەکار دەهێنێت، کە لەکوێ هاوپەیمانێتیەک بۆ پێکهێنانی حکومەت پێکهات لەوێ لەپێناو سەرنەگرتن و وەدواخستنی ۹۰ڕۆژی مۆلەتێ پێکهێنانی حکومەت هەموو هەولێک دەدات تا لیستەکانی دیکە ڕاسپێردرێن بۆ پێکهێنانی حکومەت کە نزیکن لە ئێران.
لەسەر ئاستی کوردستان ئێران هەولدەدات شەش حزبە ناڕازیەکەسەرکزو بێدەنگ بکات، بەرامبەر بە یەکێتی، بەمەرجێک یەکێتی بچێتە بەرەی ئەو کوالیسیۆنانەی کە ئێران بۆ پێکهێنانی حکومەت پێکی دێنێت، بۆیە هەولی پێکهێنانی کۆدەنگیەکی کوردستانی من بە نەزۆکی ئەبینم باوەڕم وایە ئێرانیش ئەو مەکینەیەی کە بۆ شلەژاوی سیاسی عێراقی وەگەڕ خستوە خزمەتی زیاتری دەکات.