نۆکەری بێگانە

نۆکەری بێگانە
کوردستان چوار ساڵی زۆر بەئازاری بڕی ، گەلەکۆمە نێودەوڵەتی و هەرێمییەکان نەیانتوانی کوردستان لەناو ببەن ، سوپای بەکرێگیراوی ناوخۆیی و لەشکری کاڵفام و دەبەنگەکان شکستییان خوارد لەوەی پڕۆسەی سیاسی لە کوردستان بوەستێنن ، نەیارانی کوردستان دوای چەندین ساڵ لە هەوڵدان شکستییان خوارد لەوەی کوردستان بۆ جارێکیتر تەعریب و تەبعیس بکەن.

سەڕەڕای هەبوونی ئەو هەموو بەربەست و ئاریشانە ، کوردستان نەکەووت ، بگرە ، بەهێزتر لە جاران دەرکەووت و دەنگی گەلێکی ئازادیخوازی لە ۲٠۱۷/۹/۲٥ دا بەگوێی جیهانی ئازاد.
هەموو ئەو هێزە سیاسییانەی شەو و ڕۆژییان خستبووە گەڕ بۆ ئەوەی شکستی کوردستان ببینن ، هاتن و لە پڕۆسەی هەڵبژاردن بەشدارییان کرد
خیانەتی گەورە و خاک فرۆشتن و شکاندنی شکۆی تاکی کورد ، لەلای ئەوان شوورەیی نەبوو ، بگرە لە ڕێگەی شیعارە بریقەدارەکانییان دەیانەوێت پەردەپۆشی هەموو عەیب و عارەکانییان بکەن و ڕاستییەکان بشارنەوە.
Top