بەدرێژایی مێژوویی رزگاریخوازی كوردستان عێراق زوڵمی لە گەلی كورد كردووە و هەموو كات خۆی لە جێبەجێكردنی مافەدەستورییەكانی كورد دزیوەتەوە .لە دوای رووخانی رژێمی بەعس و هاتنە ئارایی حكومەتی نوێی عێراق لە 2005،ھەرێمی کوردستان کێشەی ھاوسەنگیی ھەبووە لەگەڵ عێراق، چونکە ھاوسەنگی لە ھیچ بوارێک‌دا وەک یەک نەبووە، بەردوام کاتێک عێراق بەھێز بووە ھیچ ھاوسەنگییەکی نەھێشتووتەوە لە نێوان خۆی و ھەرێمی کوردستاندا، بە پێچەوانەوە کاتی لاواز بووە ددانی بەوەدا ناوە ھاوسەنگی نابێت بە پێی بەرژەوەندیی تاکلایەنە بەکار بێت. ھاوسەنگی بۆ وڵاتێکی وەک عێراق زۆر گرنگە، چونکە وڵاتێکی فرەئایین و فرەنەتەوە و فرەمەزھەبە. لەگەل ئەوەشدا، وڵاتێکی فیدڕاڵیی دیموکراتییە، ئەگەر ھاوسەنگیی نێوان ھێزەکان و پێکھاتەکان پارێزراو نەبێت، ئەوە ھاوسەنگییەکە تێک دەچێت و کاریگەریی خراپی دەبێت، ئینجا کە باس لە ھاوسەنگی دەکەین لە ھەموو بوارەکانی سەربازی و ئابووری و سیاسی و پەرلەمانیدا مەبەستە. لە عێراقدا سەرەتا ھاوسەنگییەک خەریکبوو دروست بێت، بەڵام دواتر ھاوسەنگی تێک درا و کێشە پەیدا بوون. دوای ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو ھیچ شتێک بە ناوی ھاوسەنگی لە عێراقدا نەما، بە ئاشکرا کار لەسەر ھێز کرا بۆ گۆڕینی ھاوسەنگی لە ناوچە کوردستانییەکانی سنووری ماددەی ١٤٠ی دەستووری عێراق. دوای خیانەتكاری وڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر ھیچ شتێک بە ناوی ھاوسەنگی نەما لە عێراقدا و کۆتایی ھات، چونکە ئەو کات ھێزی سەربازی بەکار ھێندرا، بەکارھێنانی ھێز ھاوسەنگی ناھێڵێ، ئێستا بۆ نموونە، ڕێژەی کورد لە نێو سوپای عێراقدا چەندە؟ ھیچ. کەواتە کوا ناھاوسەنگیی ھێز لە عێراقدا شوێنی ھاوسەنگیی گرتووەتەوە، کێ ھێزی زیاتر بێت زیاتر ھاوسەنگی لە بەرژەوەندیی خۆیدا بەکار دێنێت کەچی لە بنەڕەتدا وا نییە، ئێستاش دوای ھەڵبژاردنی ١٢ی ئایار و گەڕانەوەی کورد بۆ بەغدا ھاوسەنگی دروست نەبێتەوە، قەت کێشەکان چارەسەر نابن.شەڕی چەندین ساڵەی کورد لەگەڵ ڕژێمە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق لە پێناو بەدەستھێنانی مافی گەلی کورد و شەراکەت بوو لە عێراقدا، بەڵام وەک شارەزایەکی مێژوو ڕوونی دەکاتەوە، کورد لەبەر ئەوە پەنای بۆ شەڕ برد، کە شەراکەت نەبوو لە عێراقدا و ئەوانەی دەسەڵاتداری عێراق بوون، تەنیا ئامادەن عێراق وەک وڵاتێکی عەرەبی و بەشێک لە نەتەوە و خاکی عەرەب پێناسە بکەن و ڕێگە نەدرا ھیچ نەتەوە و پێکھاتەی دیکە لە دەسەڵاتدا بەشداری بکەن.کورد و عەرەب دوو نەتەوەی سەرەکیی عێراقن، بەڵام ئەوکاتیش عێراق لە بڕگەیەکی دیکەی دەستووری خۆیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردبوو، عێراق بەشێکە لە نەتەوەی عەرەب و خاکی عێراق بەشێکە لە خاکی عەرەبستان، ئەوکات شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بە ڕابەرایەتیی بارزانی نەمر ئەوەی قبووڵ نەکرد.پارتی دیموکراتی کوردستان لە کارنامەی لیستی ١٨٤ بۆ پەرلەمانی عێراقدا پێداگریی لەسەر شەراکەتی ڕاستەقینە کردووەتەوە لە عێراقدا، کە کورد وەک ھاوبەش بەشدارە لە دەسەڵاتی عێراقدا، خەڵات مووسا دەشڵێ: “مەبەستی پارتی لە شەراکەتی ڕاستەقینە ئەوەیە، ناکرێت بەغدا بڵێ ئێمە و ھەرێمی کوردستان شەریکین لە عێراقدا، بەڵام نابێ ھەرێمی کوردستان دەسەڵاتی بەسەر ناوچە کوردستانییەکان و کەرکووکدا بشكێت. كەوا تا شەراكەتی راستەقینە واتا جێبەجێكردنی مافەدەستوورییەكان ئەولەوییەتیان ماددەی 140ی تایبەت بە كەركووك و بەشەبودجە ومووچە وپێشمەرگە ـ بۆیە گەر بەغدا لەمە زیاتر خۆی بدزێتەوە باش دەزانی كە چیتر گەلی كورد لە چاوەروانی نامێنێتەوە ،چونكە ئیتر خاوەنی كارتی سەربەخۆیی كوردستانە ..پرسی ده‌وڵه‌تانی شكستخواردوو و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیان، یه‌كێك له‌و پرس و بابه‌ته گرنگانه‌یه كه پاش كۆتاییی جه‌نگی سارد، هاتۆته ناو ئه‌ده‌بیاتی زانسته سیاسییه‌كانه‌وه. ئه‌وه‌ی كه ئه‌و بابه‌ته بۆ ئێمه‌ی كورد هه‌ستیارتر ده‌كات، ئه‌وه‌یه كه عێراقیش هه‌موو ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی ئه‌م جۆره وڵاتانه‌ی هه‌یه و به‌پێی بنه‌ما و پێوه‌ره نێوده‌ڵه‌تییه‌كان، به ده‌وڵه‌تێكی شكستخواردوو داده‌ندرێت. ته‌نانه‌ت بۆ چه‌ندین ساڵی یه‌ك له دوای یه‌كیش به‌پێی ئاماره فه‌رمییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، عێراق له ڕیزبه‌ندی ده‌وڵه‌تانی شكستخواردوودا بوو و، ئێستایش له لێواری شكستدایه.مێژووی پێكەوەژیانی كورد و عەرەب لەو عێراقەی ساڵی 1921 لەلایەن هاوپەیمانانەوە دروستكراو بە رەچاوكردنێكی بیری پێشكەوتووی شارستانییانە و جۆری ململانێی ساڵانی پڕتاوانی ئەنفال و كیمیابارانی كورد و لە پێناو بەرژەوەندی هەردوو نەتەوەی براو، سەرلەنوێ بنیاتی پەیوەندی دۆستانە و تاكو هەریەكەمان بێ ئەوەی دەست لە كاروباری ناوخۆ و ئەویدی وەدەربدەین، دوور لە هەڵچوونی سۆز و تەقینەوەی بوركانی كین و توندڕەوی و لەبەر تیشكی راستی بیروباوەڕی رەگەزپەرست و هەڵوێستی شۆڤێنییانە و بێ وەعدی و بێ متمانەیی ئەو عەرەبی سوننە و شیعەیەی دێنە سەر كورسی حوكمی عێراق. بۆیهلاعێراق بە عەمەلی لێكترازاوە..
چونكە گەندەڵی لە هەموو بوارەكان لە ئاستێكی زۆر بەرز و بەربڵاو.بوونی نائەمنی نەبوونی ئاسایش لە هەموو بوار و ڕەهەندەكان.
ناناسەقامگیریی سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابووری و...بڵاوبوونەوەی هەژاری و جیاوازیی قووڵی چینایەتی و برسێتی و نەخۆشییەكان بڵاوبوونەوەی دیاردەی تیرۆر و ئاستی بەرزی توندوتیژی و پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ.جه‌نگی ناوخۆ و پێكدادانی نەتەوەیی، ئایینی، تائیفی و...ناكارامەیی و لاوازیی دەوڵەت لە دابینكردنی خزمەتگوزارییە سەرەتایی و گشتییەكان،ململانێیەكی بەهێز و توندوتیژ بۆ كۆنترۆڵی دەسەڵاتی سیاسی لە نێوان هێز و گرووپەكان.لاوازیی دەوڵەت لە كۆنترۆڵی سنوورەكان و كۆچی نایاسایی.دروستكردنی ئاژاوە و كێشە بۆ وڵاتانی دراوسێ و ته‌نانه‌ت سه‌رووناوچه‌یییه‌كان. گەلی كورد رۆژی 25/9/2017 بە سەرپەرشتی پێشمەرگە،سەرۆك بارزانیی لە هەنگاوێكی كوردانە و مەردانە و ستراتیژی و مێژوویی‌دا له‌میانه‌ی ریفراندۆمێكی دیموكراسیدا به‌تێكڕا ده‌نگیان به سه‌ربه‌خۆیی دا، ئه‌گه‌رچی هه‌ندێك لایه‌ن له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی حزبی، خۆیان له‌و وێستگه مێژووییه بێبه‌ری كرد، به‌ڵام دواجار ده‌ره‌نجامی ریفراندۆم ده‌رخه‌ری ئیراده‌ی راسته‌قینه‌ی كوردستانییانه بۆ داهاتووی خۆیان. دوای ئه‌وه هه‌موو هێز و لایه‌نه‌كانی كوردستان به‌شدارییان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كرد، ده‌ره‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن سه‌نگ و پێگه‌ی هه‌ر یه‌كێ له‌و هێزانه دیاری كرد. ئێستاش لایه‌نه براوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌شدارن له‌و دانوستاندنانه‌ی كه له‌نێوان هێز و لایه‌نه عێراقییه‌كان هه‌یه بۆ چۆنیه‌تیی دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كان و شێوازی پێكهێنانی حكوومه‌ت. تا ئێستا لایه‌نه كوردییه‌كان وه‌ك پێكهاته‌یه‌كی یه‌كگرتوو به‌شداریی ئه‌م دانوستاندنانهیان نه‌كردووه، به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه كه له‌داهاتوودا ئه‌م یه‌ك گوتارییه دروست نابێ. ئه‌وه‌ی لێره‌دا بۆ گوتاری كورد گرنگ و ستراتیژییه، ئه‌وه‌یه ریفراندۆم ده‌ره‌نجامه‌كانی په‌رده‌یان نه‌خرێته سه‌ر، به‌ڵكوو ببنه ته‌وه‌رێكی ستراتیژی له هه‌موو ئه‌و دانوستاندنانه‌ی كورد وه‌ك پێكهاته به‌شێكه لێی، چونكه ئه‌مه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه رێزگرتنه له ئیراده‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی سه‌د ساڵه له‌ژێر بیانووی جیاوازدا ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه بریتییه له به‌رزكردنه‌وه‌ی سه‌قفی داواكارییه‌كان، كه ئه‌مه‌یان پلان و گه‌مه‌یه‌كی ستراتیژیی گه‌وره‌یه له زانستی دانوستاندنی سیاسی‌دا. به‌بێ ره‌چاوكردنی ریفراندۆم و رووداوه‌كانی دوای ئه‌وه، پێكهاته‌ی كورد وه‌ك پێكهاته‌یه‌كی په‌رته‌وازه ده‌رده‌خات، به‌مه‌ش ده‌رفه‌تی گه‌مه‌ی لایه‌نه‌كان بۆ تێكدانی دۆخی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان زیاتر ده‌بێت. به مانایه‌كی دیكه، تاكه ده‌روازه كه گەلی كورد وه‌ك پێكهاته‌یه‌كی به‌هێز و خاوه‌ن پرۆژه ده‌ره‌ده‌خات، ده‌ستگرتنه به ریفراندۆم و ده‌ره‌نجامه‌كان، بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته لایه‌نه براوه‌كان جیاوازی و به‌رژه‌وه‌ندییه ته‌سكه‌كانیان وه‌لاوه بنێن بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه ستراتیژییه. بۆیە هەنگاویی سەركەوتوویی ریفراندۆم داگیركەرانی كوردستانی لە خەونی پاشگوێ خستنی نەتەوەیەكی خاك داگیركەران هوشیار كردەوە و بەهەموو رۆژئاوا و جیهانی گووت كە گەلی كورد چیتر لە كەمتر لە سەربەخۆیی رازی نابێ و دەبێ ئەمڕۆ یا سبەی ببێتە خاوەن كیانی سەربەخۆیی خۆی..