رێگەی سەربەخۆیخوازی سەرۆك بارزانی و پێداگری مافەڕەواكان واتا سەقامگیری وئاشتی

رێگەی سەربەخۆیخوازی سەرۆك بارزانی و پێداگری مافەڕەواكان واتا سەقامگیری وئاشتی
لەو كاتەوەی كە گەلی كوردەستی بەخەبات و تیكۆشان دژی داگیركەران كردووە دەبینن كە دەیان ساڵە داگیركەران دەمانچەوسێنەوە و گەمارۆمان دەدەن ، چەكی كۆمەڵكوژو ئاوارە و دەربەدەرمان دەكەن ، تەنها بۆ ئەوەی داوای شوناس و خاك و نیشتیمانی داگیركراومان دەكەین . بۆیە بریاری سەرۆك بارزانیی بۆ سەربەخۆیی زۆر بوێرانە و حەكیمانە و لە جێی خۆ بوو و دەبێ‌ ئەمرۆ یا سیەی بریار بدەین .هەتا ئەو كاتەی خاوەنی سەربەخۆیی خۆمان نەبین و بۆ هەتایە دوور ژێر دەستەی داگیرکەرانی تورك و فارس و عەرەب نەبێت، ئەوا زۆر مەحاڵە کە ئێمەی کورد ئاسودەو ئارام لە سەر خاکی باوک و باپیرانی خۆمانەوە ئازادانە بژین و بتوانین کە کوردستانی خۆمان بە پێی ویست و خواستی خودی خۆمانەوە ئاوەدان و وەپێشبخەین و ئێمەی کوردەیش بتوانین بچینە ڕێزی گەلانی پێشکەوتووی ئەم جیهانەو بتوانین سەربەرزانە ؛ە کورد لە ناو لانەو ماڵی خۆماندا بە ئارامی و ئاسودە‌یەوە لە ژیانێکی پڕ لە سەربەرزی و سەربەستی بژیین و ئێمەش وەک هەموو گەلانی پێشکەوتووی سەر ڕووی ئەم زەمینە بە تەکنیک و تەکنەلۆژیای خۆمانەوە گەل و خاکی کوردستانی لە هەموو شتێکمان خۆشەویسترو شیرینتر بەرەو پێشەوە. هەرگیز لێناگەڕین کە گەلی کورد بە ئاسودەیی بژیت و ئەم کوردستانە ڕەنگینەمان پێشبکەوێت و ڕۆلەکانی گەلی کورد لە ناو خاکی خۆیانەوە ئارام و ڕەها ببن، بۆیەکە دەبێت هەر لەمڕۆوەڕا هەموو کوردێک تەنیاو تەنیا دروشمی سەربەخۆیی کوردستان هەڵبگرێت و لە پێناوی سەربەخۆیی کوردستان خۆی بەخت بکات و هەردەم بیر لە جیابوونەوەو بڕیاری دەولەتێکی سەربەخۆیی کوردستان بە بیرو باوەڕێکی پتەوە بڕیاری لە سر بدات و ئەم خاکە زێڕینەی خۆمان لە چنگی ئەوان گورگە دڕندانە‌وە ڕزگار بکەین و بڕیاری چارەنوسی گەل و وەڵاتی خۆمان بە ئاشکرایی با هەموو لە هەموو بدەین و تا سەرکەوتنی هەمیشەیی دەست بەردار نەبین و ئێمەش وەک گەلانی پێشکەوتووی ئەم سەرزەمینە با لە سایەی سەربەخۆیی کوردستانەوە ئەسپی هونەرو زانستی خۆمان تاو بدەین و ئاڵا ڕەنگینەکەی کوردستان لە باڵا خانەی نەتەوە یەکگرتوەکان بشەکێنینەوە و بە تەواوی بچێنە ڕێزی گەلانی خاوەن کیان و دەولەتێکی سەربەخۆی کوردستانمان هەبێت، ئیتر بۆ هەمیشە واز لە ژیان لە گەل نەیارانەوە بهێنین و هەرگیز کارێ نەکەین کە دڵی دوژمنان شاد بکەین و دژ بە خاک و نەتەوەکەمانەوە بێت، کارێ بکەین کە بۆ هەتایەدوژمنانی کوردو کوردستان هەرگیز نەتوانن کە جارێکی تر بتوانن پێ بنێنەوە سەر خاکە ڕەنگینەکەمان و، هەموو مەرزەکانی کوردستان هەر لە باکورو باشورو ڕۆژ هەڵات و ڕۆژ ئاواوە وەک خۆی کە هەیە دیار بکەین و بستێک لەم خاکە شیرینەی خۆمان بە هیچ هێزو داگیرکەرێک نەدەین و لە گەل دوژمنان هەرگیز سازش نکەین و هەرکوێ کە کوردستانە لە نەخشەی جیهاندا مەرزەکانی بۆ بکێشین و بە کوێرایی چاوی دوژمنانەوە دەولەتێکی بە هێزی سەربەخۆی کوردەواری دابین بکەین و کوردیش دەستی بالای خۆی لە گەل ئازادیخوازان و گەلانی سەربەخۆوە لە هەموو بیرو ڕاو هەولی ژیانێکی ئاسودەو ڕەها لە تەواوی ئەم جیهانەوە هەبێت و ئێمەش باوەڕمان بە ئاشتی و ئاسایش و ئارامی هەبێت و لە گەل کۆمەڵگای جیهانیان لە پێناوی سەرکەوتنی ئەهریمەنی خێر دژ بە ئەهریمەنی شەڕ و شەڕخوازان و ترۆریستان و هەموو خەراپیەک لە سەر خاکی کوردستان وهەموو گۆی ئەم زەمینە جێ پەنجەمان دیاری بێت و لە ناو کۆمەڵگای جیهانیان کوردیش وەک گەلێکی ئاشتیخوازو سەرکەوتوو وپێشکەوتوو لە هەموو بوارەکانەوە دیار بێت و لە وەڵاتێکی سەربەخۆی کوردەواریدا بژین ،ئەمەش وا دەكات كە ناوچەكە زیاتر سەقامگیری و ئاشتی بە خۆیەوە ببینێ‌..
ئەو وڵاتە داگیركەرانەی كە واكوردستانیان داگیر كردووە و كوردیان كردۆتە ژێردەستەی خۆیان، بە چاوی مرۆڤێكی هاوكوفی خۆیان سەیری كورد ناكەن، لە ناو هزری ئەواندا واتا عەرەب، فارس ، تورك كورد و هەموو نەتەوەكانی تری ژێر دەستیان بە كۆیلە دەزانن و گەرەكیانە هەر بە كۆیلەش بمێنن، ئەوان دەیانەوێ‌ سەركردایەتی جیهانی ئیسلامی بكەن و ژێردەستەكانیش دەست لە سەر سینگ بن و هەرگیز بیر لەوە نەكەنەوە كە ئازادی داوا بكەن، پەیوەندی نێوان كورد و ئەو نەتەوانە پەیوەندیەكی یەكسان نیە پەیوەندی داگیركار ژێر دەستەیە. تاكە رێگای بەردەمی كورد شۆڕشی بەردەوامە لە پێناو ئازادی و هەول بدات خۆی بە هێز بكات و سوپایەكی نیشتمانی یەكگرتوو دروستبكات، خەیاَل پڵاوییە كە بتوانین ئەو عەقڵییەتە بگۆڕین كە حوكمی بەغدا و تاران و ئەنقەرە و دیمەشق دەكات، كە هەموویان هاوبەشن لە دژایەتی كردنی كورد و دۆزە رەواكەی، چوونەوە بەغدا هیچ كێشەیەكی كورد چارەسەر ناكات، ئەوەی كێشەی كورد چارەسەر دەكات یەكگرتوویی كورد و هێزەكەیەتی، چونكە هەركاتێك عێراق هێزی هەبێت پەلامارمان دەدات، رووداوەكانی دوای 16ی ئۆكتۆبەری دەرخەری ئەم راستییەن، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا بە گریانەوە داوای لە سكۆتلەندییەكان كرد لە بریتانیا جیانەبنەوە، كەچی عەبادی منەتی ئەوەی بەسەر دەكردین كە وەك سەددام حسێن قڕی نەكردین.بۆیە نابێت كورد خۆی بەوە مژوول بكات گوایە عەقلییەتی حوكم لە بەغدا دەگۆرێت، لەوەتەی ئەم دەوڵەتە هەیە كورد كاری بۆ ئەمە كردووە، بەڵام ئەم هەرگیز روو نادات، چلۆن بیر لەوە بكەینەوە كە عەمامە بە سەرێكی وەك موقتەدا سەدر حكومەتێكی مەدەنیمان بۆ دروستبكات؟كورد تەنها بە هێز مافە زەوتكراوەكانی دەگێرێتەوە، بۆ ئەوەی هەبین دەبێت هێزمان هەبێت.
گەر هەڵوەستەیەك لە سەر پەیامە گرنگ و مێژووییەكانی سەرۆك بارزانیی بكەن هەمیشە جەختی لە سەر یەكریزی نێوماڵی كورد دەكاتەوە و چونكە كاتێ‌ یەك دەنگ بین دوژمنان ناتوانن زیانمان پێی بگەێنن و لە ئامانج و مافەرەواكانمان بەلارێدامان ببەن.كورد وەك نەتەوەییەكی رٍەسەن و خاوەن شوناس و نیشتیمانی تایبەت بەخۆیی لە وەتەی هەبووە هەر تێكۆشاوە و جەنگییەوە لە پێناو مافە ڕەواكانی خۆیی و گەیشتن بەو مافانە ، ئەگەر بێتوو مێژووی كورد بخوێنینەوە بە تایبەت لە دوای سەدەی نۆزدە ەوە وا دەردەكەوێت كە شكستی كورد زۆربەی جار بەهۆی یەكنەگرتن و ناپاكیكردن بووە لە یەكتری ، كە ئەمەش جێی داخە بەڕاستی ، ئیمرۆ پێویستیەكی مێژووییە كە هەموو كورد لە سەنگەری یەكریزی نیشتمانی دابێت بۆ بەرگری لە دەستكەوتەكانی كوردستان ، پشتگیریكردنی برا پێشمەرگەكانمان كە ئێستا لە سەنگەری بەرگریدان ، چونكە پێشمەرگە تاكە خەمخۆری وڵاتەكەمان و پارێزەری ئەم خاكەن ، با هەموومان پێكەوە پشتگیری لە مافەكانمان بكەین و یەكریز بین تاكو بتوانین سەربەخۆیی بەدەست بێنین و ئێمەش وەكو هەموو گەلانی جیهان بگەین بە مافەكانمان ، چونكە ئەوەی روودەدات هەموومان لێی بەرپرسین هەر یەكە لە ئێمە پشكێكی لە سەركەوتن و شكستدا هەیە ، كاری ئازادیخوازەكانە داوای یەكریزی و تەبایی كردن ، لای هەمووان ئاشكرایە كورد یەكریز نەبێت بەرگەی شەماڵێك ناگرێ ، چاندنی رق و كینە و شكاندنی یەكتر جیاوازی نییە لەگەڵ خواستی دووژمنان بو ئەوەی سەركەوتو بن لە داگیركردن و وێرانكردنی نیشتیمانەكەمان ، گەرەكە ئێمە بپرسین كە ئاخۆ كەی هەوڵی جددی بۆ چارەسەر كردنی ئەم كێشانە ئەدەین ئەگەر ئەم دەردە خۆ خۆریە نەبوایە بەڕای من هەر لە سەرەتاوە سەربەخۆ ئەبووین ، با ئیتر بەس بێت ئەم هەموو رق و كینەیە بەرامبەر بە یەكتر بائیتر هەموومان یەكتر قبوڵ بكەین و یەك دڵ بین ، با هیچ كات ئەو شەهیدانە لە یاد نەكەین كە خوێنی خۆیان رشت و خۆیان كردە فیدای ئەم گەلە بو ئەوەی بگات بە ئامانج و سەربەخۆیی كوردستان ، كە ئەم هەموو تاڵانكردن و وێرانكاریەی شارەكانی وڵاتم ئەبینم بیر ئەكەمەوە ئەڵێم چۆن یەكرێز نەبین ؟! چۆن هەموومان پێكەوە ئامانجمان بڵاوكردنەوەی ئاشتی نەبێت ، لەم باردۆخەدا پێویستە هەر تاكێك لە ئێمەی كورد بیر لە ژیان و چاكەی گشتی كوردستان بكەینەوە بەبێ بەرژەوەندی تایبەت ، تا مێژووە تاریكەكەی چەندەها ساڵەی كورد لە ژێر دەستی بسڕینەوە ، وا ئەركە لەم ساتە هەستیارەدا لایەنیگیری حیزبی وەلابنێین ، لە ئێستادا لە هەموو كات زیاتر پێویستیمان بە یەكرێزی و یەك دەنگی هەیە ، با واز لە چەواشەكردنی یەكتری بهێنین چونكە ئەوەی روویدا ڕۆیشت بوو بە رابردوو وەكو رووداوەكانی تری مێژوو بەڵام با ببێتە هەوێنێك بۆ ئاواتی سەربەخۆیمان ، چونكە ئیمرۆ گرنگە و پێویستیمان بە یەكرێزی هەیە بۆ پاراستنی دەستكەوتەكانی گەلی كورد و لە پێناو گەیشتن بە كەنارٍی سەقامگیری و دڵنییاییی..
Top