دەنگ زڕەکان
May 26, 2018
وتار و بیروڕا
بە ئەرک نەبێت ، پێمان بڵێن :
کێ بوو چووە (بەغدا) بۆ ئەوەی مووچەو بووجەی کوردستان ببڕێت ؟
کێ بوو لەگەڵ گرووپە میلیشییاییەکانی (بەغدا)و، سەرانی (عیراق) ڕێککەوت و نیوەی خاکی کوردستانی پێیان فرۆشت ؟
کێ بوو لە پارلەمانی (عیراق) بە دەنگێکی بڵندەوە دەیگووت (نحنو آسدیون) ؟
ئاخۆ ئەندام پارلەمانی کام لایان بوو خۆی فرۆشتە سیاسەتی لایەنە دژە کوردستانییەکان ؟
ئەی کە ڕەخنەتان هەیەو ناڕازین ، بۆچی خۆتان ئێستا ڕێگەی (بەغدا)تان، گرتووە و بەری نادەن ؟
کێ بوو لەکاتی دەرکردنی یاسایێکی تایبەت بە (حشدی شەعبی) دەنگی بەو هێزە کورد کوژ و طائفییە دا ؟
ئەمجارە دۆخی سیاسی زۆر جیاوازە (پارتی) بۆ ئەوە چۆتە (بەغدا) تا بەهەمووان بڵێت ئەمجارە قبووڵی ئەوە ناکەیین تەنها بۆ ئەکتیڤبوونی پڕۆسەی سیاسی خۆتان کوردستان بەکاربێنن ، (موقتەدا سەدر) بە شاندەکەی (پارتی) گووتووە :
عیراقی ئەمجارە بۆ هەمووان وەک یەک دەبێت ، سەرۆکی گوتلەی (دەوڵەتی یاسا)ش، (نوری مالکی) بۆ جاری دووەم داوای بینینی شاندی (پارتی)کردبوو...
هەموو ئەو چەواشەکاری و کەرب و کینەی کە لەهەمبەر (پارتی) هەتانە ، لە ئاخیرا سەری خۆتانی پێدەخۆن و (پارتی)ش، ڕۆژ بەدوای ڕۆژ بەهێزتر و بەهێزتر دەبێت.