هه‌موو ڕێگاكان ده‌چنه‌وه‌ بارزان

هه‌موو  ڕێگاكان ده‌چنه‌وه‌ بارزان
بمانه‌وێت یان نا حه‌زبكه‌ین یان نا بارزان ناوه‌ندی بڕیاره‌ هه‌م بۆ عێراق و هه‌م بۆ كوردستان، به‌بێ سه‌قامگیری و بڕیاری بارزان نه‌ كوردستان و نه‌عێراق سه‌قامگیری و ئارامی به‌خۆیه‌وه‌ نابینێت.
بارزان وه‌ك خاك وه‌ك مه‌مله‌كه‌ت هه‌ڵگری باگراوه‌ندێكی دیرۆكی و لۆجیكیه‌ له‌هه‌مبه‌ر میكانیزمی چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌ و ناكۆكیه‌كان، بۆیه‌ ئەوەی گومانی تێدا نیە مانه‌وه‌ی كورد له‌ كوردستان به‌نده‌ به‌ هه‌بوونی سه‌رۆك بارزانی وه‌ك مه‌رجه‌عیه‌تێكی باڵا و بێ وێنه‌.
رێزدار سه‌رۆك بارزانی له‌كۆتایی ساڵی رابردوو رێبه‌رایه‌تی ڕیفراندۆمی كرد بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان وه‌ك دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ پرسی كورد له‌ عێراق له‌م هه‌نگاوه‌شی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا، چونكه‌ توانی بیكاته‌ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی باوه‌رپێكراو له‌ گیرفانی سیاسیانه‌ی كورد بۆ داهاتووی پرسی کورد لە هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌ناوه‌خۆ ده‌ستێكی ڕه‌ش كۆششیان كرد بۆ له‌بارچوونی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی كورد، به‌ڵام له‌كۆتایدا نه‌یانتوانی نیازه‌ گڵاوه‌كانیان بپێكن، چونكه‌ ئیراده‌ی كورد كه‌ خۆی له‌ بارزانی وێناده‌كات له‌هه‌مووئیراده‌ و ویستێك مه‌زنتره‌ ئه‌و ئیراده‌ش گه‌یشتنه‌ به‌ كه‌ناری ئارام سەربەخۆیی کوردستان زوو یا درەنگ هەر دەهێتە دی.
سه‌ركه‌وتنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌(12/5) ی ئه‌م ساڵ كه‌ سه‌رۆك بارزانی سه‌ركردایه‌تی ئه‌كات هه‌م دیسان دووپاتكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌یه‌ شارێگا و رێبازی سه‌ركرده‌ی رووحی نەتەوەیی كورد (بارزانی نه‌مر) خواستی تاكی كورده‌، هه‌روه‌ها هیوا و ویسته‌كانی تاكی كورد به‌ بارزانه‌وه‌ به‌ستراوه‌ته‌وه‌.
هه‌ر له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن دەبینین کە چۆن په‌یتا په‌یتا شاندو لایه‌نه‌ سیاسیانه‌ی عێراق له‌ رێگان تاوه‌كو جارێكی تر بڕیارێكی دی له‌ سه‌رۆك بارزانی وه‌ربگرن به‌ مه‌به‌ستی پێك هێنانی حكومه‌تی نوێیی عێراق.
بارزان به‌هایه‌كی به‌رزی نه‌ته‌وه‌ییه‌، ڕه‌مزی سه‌روره‌ی سیاسی و نیشتیمانیه‌ بۆ تاكی كورد، سه‌رمایه‌كی به‌نه‌رخه‌ بۆ شوناس و كه‌لتور بۆیه‌ تا بارزان به‌سه‌ركه‌شی و به‌هێزی بمێنێته‌وه‌ ئه‌وا كوردیش خاوه‌نی شكۆمه‌ندی و سه‌رفرازیه‌.
رێگاكان ده‌چنه‌وه‌ بارزان و سه‌رۆك بارزانی خۆی كۆتا رێگایه‌ ئه‌و رسته‌یه‌ راستیه‌كی مێژوویه‌ ده‌بێت وه‌ك خۆی وه‌ری بگرین.
Top