پارتی ،بارزانیی رێبازی سازش نەکردنە لە سەر مافەرەواکانی کورد وکوردستان

پارتی ،بارزانیی  رێبازی سازش نەکردنە لە سەر مافەرەواکانی کورد وکوردستان
پارتی، ئە و رێبازە کوردانەیە کە چەندین ساڵە تێدەکۆشێ بۆ ئەو کورد و کوردستان خاوەن پێگە و ستراتیژی تایبەت بە خۆی بێ و ھەمیشە بە ھۆی ھەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتیمانپەروەرییەکانی رووبەرووی پیلانگێری و خیانەتکاری گەورە بۆتەوە ،بەڵام بە متمانە بەخۆبوونێکی زۆر و کوردپەروەرانە وەک چیاییەک وەستاوەتەوە و سازشی لە مافەرەواکانی کورد و کوردستان نەکردووە.پارتی دیموکراتی کوردستان بە رابەرایەتی بارزانی ، لە سەرٍەتای دروستبوونییەوە و تا ئێستا لە پێناو کۆکردنەوەی گەلی کورد لە ژێر یەک رٍەشماڵ دا ھاتۆتە مەیدان و ھەموو تواناکانی خستۆتە گەر تا کورد لە بێ کیانی و داگیرکاری رزگاری بێ و ھەوڵی دروستکردنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی بۆ کوردستانی گەورە یەکگرتنی گشت پارچە دابەشکراوەکانی کوردستان داوە چونکە یەکەم پارتی نەتەوەیی بووە لەمێژووی خەباتی ڕزگاریخوازی کوردستاندا.رێبازی مستەفا بارزانی بزوێنەری گرنگی خەباتی کوردایەتیە لەکوردستانی گەورە بەگشتی و کوردستانی باشوور بەتایبەتی سەرۆک بازرانی نیشانە و رەمزی تێکۆشانە لەمێژووی نەتەوەکەماندا بۆیە دەبێت ھەموومان زۆر بەپیرۆزیەوە لەگشت پارچەکانی کوردستان و تەنانەت بەدرێژای مێژووی خەباتی ڕزگاریخوازی کورد لەگشت ناوچەکانی جیھان کاتێک کوردێک دەگەیشتە ھەر ووڵاتێکی جیھان لەوێ کە خۆی دەناساند یەکسەر لەلایەن خەڵکی ووڵاتانەوە بەووشەی بازرانی ناوی کوردیان دەناسیەوە ، واتا بازرانی ناسنامەی کوردبوون بووە لەمێژووی گەلەکەمان چونکە مستەفا بارزانی کوردی بەھەموو جیھان ناساند و لەزۆربەی ووڵاتانی جیھان کاتێک کوردێک سەردانی ووڵاتانی دەکرد راستەوخۆ بەبارزانی کوردیان دەناسیەوە، لەبەر ئەوە ئەرکی ھەموومانە لەم ڕۆژەدا کار لەسەر پیرۆزکردن و پاراستنی ڕێبازی نەمران بکەین و ھەموومان کار لەسەر ھەنگاوەکانی مستەفا بارزانیی بکەین .خەباتی بێ وچان و بەرخۆدانی نەتەوەیی پارتی دیموکراتی کوردستان ھەمیشە کۆمەلێک بەھای گرنگی پراکتیزە کردووە وەک پاراستنی یەکڕیزی نیشتیمانی و ھەولدان بۆ یەک دەنگی نەتەوەیی و پاراستنی سروشتی نیشتیمانی گەلەکەمان و ھەمیشە دەرگای پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ گشت نەوەکانی کەمە نەتەوەیی و کەمە ئاینیەکان کراوەبووە ، لەرێگەی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە خەباتی ھاوەبەش بۆ ڕزگاری کوردستان کراوە ، گشت پێکھاتە جیاوازەکان لەچوارچیوەی خەباتی نیشتمانی و نەتەوەیی پارتی دیموکراتی کوردستان کارییان کردووە تەنانەت ئەو کەسانەی کە ڕۆژانێک دژی پارتی دیموکراتی کوردستان کاریان کردووە ، ھەمیشە سەرۆک بارزانی نەمر زۆر بەڕۆحێکی لێبووردەی مامەلەی لەگەل کردوون ،وەک برا تەماشای کردوون بەڵگەش بینیمان سەرۆک بارزانی نەمر چەندین جار لەپێناوی پاراستنی برایەتی و یەکڕیزی نەتەوەیی لە نەیارانی خۆی خۆشبووە تەنیا لەپێناوی یەکڕیزی گەلی کوردستاندا.
پارتی دیموکراتی کوردستان کە ئەزمونی ٧٢کاری سیاسی ھەیە بۆ بەدەستھێنانی مافی نەتەوەیی و نیشتمانی، کارنامەیەکی جیاواز لە حزب و لایەنەکانی دیکەی لە ھەگبەدایە. ئەو کارنامەیەش تەواوکاری بەرنامەو پلانەکانی پێشووی پارتی دیموکراتی کوردستانە بۆ خەڵکی ھەرێمی کوردستان لە قۆناغی راپەڕین تا رووخانی رژێمی بەعس لە ٢٠٠٣ساڵی و دواتر نووسینەوەی دەستور و تا گەیشتۆتە قۆناغی ئەمڕۆ. ئەزمونی پارتی دیموکراتی کوردستانیش ئەوەی سەلماندووە کە دروشمێک بەرز ناکاتەوە ئەگەر بە کردەوە جێبەجێی نەکات. یەکێک لەو دروشم و بەڵێنانەش پراکتیزەکردنی مافی چارەی خۆنووسین بوو کە پێچەوانەی زۆر لایەنی دیکە، بە بوێری و بێ سڵەمینەوە و پێچ و پەنا کاری بۆ کرد و بووە ئاڵا ھەڵگری ئەو دروشمەو لە کاتێکدا زۆرترین دژایەتی نێوخۆیی و دەرەکی دەکرا بەڵام پرۆسەکەی بە سەرکەوتوویی بە ئەنجام گەیاند و ئەمەش بوو بە وەرچەرخانێکی گەورەو گرنگ لە مێژووی کوردستان. دوای ئەو پرۆسەیە‌ش کۆی قەوارەی ھەرێم وبە تایبەتیش پارتی دیموکراتی کوردستان کەوتە بەر ھەڕەشە و ھێرشی بەرفراوان و پاڵپشتیکراوی ئیقلیمی. بەڵام دیسان ئەوە پارتی دیموکراتی کوردستان بوو وەک تاکە ھێزێک لە پردێ و سحێلا پیلانی لەباربردنی ئەزمونی ھەرێمی کوردستانی تێکشکاند.دوای کوردستان پیلانگێری ١٦ی ئۆکتۆبەر و ھەوڵدان بۆ سرٍینەوەی قەوارەی سیاسی ھەرێمی ئەوە ھەوڵە دیپلۆماسیەکانی سەرکردایەتیی سیاسی کوردستان بە سەرپەرشتی راستەوخۆیی سەرۆک مەسعود بارزانی و حکومەتی کوردستان و بە تایبەت رێزدار نێچیرڤان بارزانی بوو کە زمان و ئاراستە ھەڕەشەئامێزەکانی بەغداو ھاوئاوازەکانی لە کوردستان گۆڕی بۆ زمانی گفتوگۆ و دیالۆگ و زۆربەی ئەو گەمارۆ دیپلۆماسی و سیاسی و ئابوورییانەی کە بەسەر ھەرێمی کوردستان سەپێنرابوون لابران وەک کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی ھەرێم و ناردنی بەشێک پارەی موچەی فەرمانبەران و کەمکردنەوەی پاشەکەوت. ئەوەی جێی سەرنجە لەکاتێکدا ئەم ھەڵبژاردنە بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەو خیتابی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئاراستەی دەسەڵاتدارانی بەغداو ناچارکردنیان بۆ دەستەبەرکردنی مافە زەوتکراوەکانی خەڵکی کوردستانە. بەڵام ھەندێ لایەنی نێوخۆیی ھەرێم بۆ بەدەست ھێنانی چەند دەنگ و کورسیەک لە بەغدا، زۆربەی ئاراستەو دروشمەکانیان رووەو ھەرێمی کوردستان و بە تایبەت پارتی دیموکراتی کوردستانە. ئەمەش بەڵگەیەکی دیکەی سەلمێنەری ئەو راستیەیە کە ئەو لایەنانە تا چەند جێبەجێکاری ئەجیندای دژبەرو نەیارانی ھەرێمی کوردستان و لەدژی بەرژەوەندییە باڵاکانی ھەرێمی کوردستانن. ئەوەی جێی سەرنجە لەکاتێکدا کەرکوکیان بە پیلان رادەستی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی کرد ئەو لایەنانە کەمترین ھەڵوێستیان نەبوو، بەڵام لە بەرنامەکانیان باسی گەڕاندنەوەی کەرکوک و ناوچەکانی دیکە بۆ سەر کوردستان دەکەن. داواکاری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بایکۆتی گشتی ھەڵبژاردن لە کەرکوک یاخود بەشداری کردن بە یەک لیست ھەڵوێستێکی دیکەی نەتەوەییانەی پارتی بوو بۆ چارەنووسی کەرکوک و رزگارکردنی لە داگیرکاریی، بەڵام دیسان ئەوە لایەنەکانی دیکە بوون بەپیر ئەو داواکارییەی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە نەھاتن، لە کاتێکدا بارودۆخی کەرکوک لە خراپترین دۆخدایە. ئێستاش و لە خولێکی دیکەی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رەنگە پرسیار بکرێت کە پارتی دیموکراتی کوردستان کە ھەڵگری مەشخەڵی سەربەخۆیی بوو ئێستا بۆچی دەیەوێت بەشداری لە ھەڵبژاردن بکات و بگەڕێتەوە بەغدا؟ پارتی دیموکراتی کوردستان بەر لە قۆناغی پرۆسەی ریفراندۆم و دوای پرۆسەکەش بەردەوام ئەوەی راگەیاندووە کە گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا رەت ناکاتەوەو ئەگەر ئەو گفتوگۆیانە چەندین ساڵیش بخایەنن، پارتی ئامادەیە گفتوگۆ بکات. بۆیە پارتیی دیموکراتی کوردستان ھەمیشە بەکردەوە سەڵماندوێتی دڵسۆزو فریادرەسی گەلی کوردستانە .ئێستاش و دوای قۆناغی شکست ھێنان بە پیلانگێرییەکان و سەرکەوتنی بە سەریاندا ، پارتی دیموکراتی کوردستان وەک بە ئەزمونترین و تاقیکراوەترین حزب بە ھەمان ھێزو پێگەی جاران و بە گوڕو تینتر لە پرۆسەی ھەڵبژاردنی ئەمجارەش کار بۆ پاراستنی دەستکەوتەکان و ھەروەھا دەستکەوتی زیاتریش دەکات، ھەروەک چۆن دروشمی سەرەکی کارو بەرنامەی لیستی ١٨٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان و گشت ھەنگاو و ئاراستەکان بەرەو ئایندەیەکی پر ھیوا و سەرکەوتن و لووتکەیە..پارتی رەمزی سەرکەوتنی کورد لە یەکھەڵوێستی و یەکدەنگی دەبینێ و لەو پێناوەشدا باج و قوربانیی زۆرداوە و دەبەخشێ..
Top