پارتی واتا هێزو ئیرادە و پێگەی كورد وكوردستان
May 23, 2018
وتار و بیروڕا
ئەو لایەنانەی كە لە ماوەی رابردوو دوژمنكارانتەر لە داگیركران بە دڵ و هەستێكی پر لە رٍق و كینە دژایەتی ئەزموون و دەستكەوتەكانی گەلی كوردیان دەكرد و پێشە و كاری رۆژانەیان تەنیا كودەتاكردن و تابووری پێنجەم و كوشتن وبرین بوو ، بیری ئەوەیان نەدەكردەوە كە رۆژێك دێ رووی خیانەتكاری و كۆیلەبوونیان و خزمەتكاری نەیارانی كورد ئاشكرا دەبێ و متمانەیان لە دەست دەدەن و ریسوا و شەرمەزاری گەل و نیشتیمان دەبن ..پارتی دیموكراتی كوردستان ، هەمیشە بەرپرسیارانە مامەڵەی لەگەڵ دۆزی كورد و رووادو پێشهاتەكان كردووە و بە هەموو توانایەكەوە بەرگری خاك و نیشتیمان و شوناسی كورد كردووە و رێگەی نەداوە نەیارانی گاڵتە بە چارەنووسمان بكات .ئەوەش وایكردووە كە هەمیشە جێگەی متمانە كورد و كوردستان بێ.بە پێچەوانەوە بەرەی بەرگریكار لە كورد وكوردستان و رووبەرووبوونەوەی ئابڵوقە، سەربەخۆیخوازی ، كوردپەروەری , شەهیدپەروەری و ئازادیخوازی و رٍەتكردنەوەی ژێر دەستی و كۆیلە بوون ، جگە لە سەركەوتن و دەسكەوتی گەروە و بەردەوام هیچی تر چاوەروانیان ناكات ، گشت ئەو خۆراگری و نیشتیمانپەروەرییە هەمیشە چاوەروانی سەركەوتن و سەرفرازی زیاتری بۆ گەلی كوردستان لێدەكەوێتەوە .
پارتی ئیرادەی پۆڵایینی كوردە و لە شكست بێ ئومێد نەبووە و لە سەركەوتنیش مەغروور نەبوو و ئەمەش كلیلی سەركەوتنە .پارتی دیموكراتی كوردستان خاوەن پێگەیەكی گرینگە لە سەر ئاستی عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناویندا ، هەروەها پارتی خاون پێگەیەكی بەهێزی دیپلۆماسیی و سیاسی و جێی متمانە وڵاتانی زلهێز حسابی تایبەتی بۆ دەكەن، مەسعود بارزانی و پارتی و هەولێر وەك سەرچاوەی سەرەكیی ئەم دیپلۆماسییەتە دەبینن.هەروەها سەرۆك مەسعود بارزانی لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا ، بە شێوەیەكی راستەوخۆ سەرپەرشتی شەڕێكی گەورەی نێودەوڵەتی و بەرگریكردن لە خاكی كوردستان كردووە .لەلایەكی دیكەوە گەر بەهێزی پارتی و بارزانی ئەوەیە، كە لە شەڕی داعش و حەشد دا دەوری یەكلاكەرەوەیان هەبووە، هیچ زیادەڕۆییەك نییە، ئەگەر بارزانی و پێشمەرگە نەبوایە، هیچ هێزێك و حزبێكی دی نەیدەتوانی ئەفسانەی داعش بشكێنێ و داگیركەرانی تر بشكێنێ و كوردستان لە مەترسییەكان بپارێزرێت، بەڵام بارزانی نهێنی ئەو هێزەی خۆی پیشان دا و هەموو جیهانیش لە سەر ئەرزی واقیعدا بینی.پارتی دیموكراتی كوردستان لە پێناو رزگاریخوازی و شكۆ و سەربەستی و سەربەخۆیی كورد وكوردستان هاتۆتە ئاراوە و بۆیە هەمیشە بە براوەیەكی پۆڵایینەوە بریار لە سەر چارەنووس و ئایندەی دەدات و ئەوەش وایكردووە و هەمیشە جێگەی بایەخ و متمانەی كورد وكوردستان بێ و هەمیشە چاویی لە سەركەوتن بێ و هیچ كات لە شكست بێ ئومێد نەبێ و لە سەركەوتنیش مەغرو نەبێ..