پارتی دیموكراتی كوردستان ، خاوەن پێگەیەكی سیاسی ودیپلۆماسی بەهێزە لە عێراقدا ...

پارتی دیموكراتی كوردستان ، خاوەن پێگەیەكی سیاسی ودیپلۆماسی بەهێزە لە عێراقدا ...
پارتی دیموكراتی كوردستان ، ئەو رێبازەیە كە بەدرێژایی مێژوو هەوڵی داوە لەرێگەی یەكهەڵوێستییەوە داوای مافەكانی بكات و پێیوایە كە كلیلی سەركەوتن و گەیشتن بە ئامانج لە یەكهەڵوێستیدایە .بۆیە دوای بەرێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پارتی دیموكراتی كوردستان گشت هەوڵەكانی خستۆتەگەر و هەوڵدەدات هەموو حزب و لایەنە كوردستانییەكان لەژێر یەك چەتردا كۆبكاتەوە و پاشان هەموو پێكەوە روو لە بەغدا بكەن، چونكە پێیوایە بەو شێوەیە دەتوانن هاوپەیمانیەتێكی بەهێز دروست بكەن و بەرامبەر بە هەموو ئەو تەحەدایانە بوەستنەوە كە رووبەرووی هەرێمی كوردستان دەبنەوە.
لە پێناو پارێزگاری لە دەستكەوتەكانی گەلەكەمان بكرێت و ئەوەی بەدەست هاتووە بپارێزرێت و پەرەی پێبدرێت و بە بەڵگەی مێژوویی دەركەوتوە بڕیارە چارەنووسسازەكان هەمیشە پارتی دیموكراتی كوردستان سەرقافڵەی بووە و دەبێت، باشترین نموونە: دەستپێكردنی شۆڕشەكانی ئەیلول، گوڵان و هەروەها رێكەوتنی 11/ئاداری/1970 و دواتریش راپەڕین و هەڵبژاردنی پەڕلەمانی كوردستان لەساڵی 1992 و بڕیاری فیدرالی و هەڵكردنی ئاڵای كوردستان و مانەوەی پێشمەرگە و نووسینەوەی دەستووری عێراق بەو شێوەیەی ئێستا و دەرهێنان و هەناردەی نەوت و هەوڵدان بۆ ئابووری سەربەخۆ و هەروەها ئەنجامدانی گەورترین ئامانجی گەلی كوردستان كە پڕۆسەی گشتپرسی بوو وە بەسەركەوتوی بەڕێوەچوو، بەڵام بەداخەوە هەندێ هەرزەی سیاسی ناوخۆ خیانەتیانكرد، ئەگینا ئێستا كوردستان لە دۆخێكی تەواو سەركەوتندابوو، لەتەك ئەوەشدا ئامانجی خۆی پێكا كە دونیا دەزانێ گەلی كورد لە باشوری كوردستان هەر سەربەخۆیی دەوێت و ئاسۆش زۆر نزیكە. دەبێ‌ گشت هێز و لایەنەكانی تر ئەم رێبازە بكەنە سەرمەشقی خۆیان و كوردایەتی بخەنە جێی بەرژوەندیی شەخسی و حزبی خۆیان.
پارتی دیموكراتی كوردستان وەكو تاكە حزب توانیویەتی دەنگی زۆرینە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان، هەتا لەسەر ئاستی عێراقیش بە دەست بهێنێت، ئەگەر لایەنە كوردستانییەكان خۆ بكەنە یەك، كە فكر و ئایدلۆجیای پارتیش هەر ئەوەیە كە هەموو حزب و لایەنەكان پێكەوە روو لە بەغدا بكەن، كە بەو شێوەیە دەتوانن هاوپەیمانیەتێكی بەهێز دروست بكەن، ئێستا كورد پێویستی بە كورسییەك و دوو كورسی نیە، كورد پێویستی بە لیستی جیاجیا نیە، كورد پێویستی بە هێزێك هەیە كە بتوانێت مافەڕەواكانی خەڵكی كوردستان بەدەست بهێنێت، بۆ ئەو هێزەش هەبوونی لەشكرێكی بەهێزە، بەڵام ئەوەی ئێستا بۆ كوردان لە هەموو شتێك گرنگتر ئەوەیە كە یەكدەنگ بن، ئەگەر یەكدەنگ بن، دەتوانن بەرامبەر بە هەموو هاوپەیمانەكانی شیعە و سوننە بوەستنەوە، هەر لەبەر ئەوە پارتی گەیشتووەتە ئەو بڕوایە كە ئەو هێزە لە بەشداری هەموو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان خۆ دەبینێتەوە، كە بە قەوارەیەكی یەكگرتوو بچنە بەغدا و وتارێكی یەكگرتوویان هەبێت، سەرۆك بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، تەئكید لەوە دەكەنەوە كە دەبێت لایەنە سیاسییەكان یەكڕیز بن، كەواتە دەبێت بە كردار ئەو یەكڕیزییە دەستەبەر بكرێت، چونكە ئەگەر ئەو یەكڕیزییە نەبێت قەوارەی هەرێمی كوردستان دەكەوێتە مەترسییەوە، چونكە بۆچوونێك هەیە كە ئەگەر كورد یەك دەنگ نەبێت، هەندێك لایەن هەوڵدەدەن كە دەستووری عێراق بگۆڕن، ماددەی 117 كە باسی تایبەتمەندی هەرێمی كوردستان دەكات، ئەوەش شتێكی مەترسیدار دەبێت بۆ هەموو لایەنەكانی كوردستان، هەر لەبەر ئەوە پارتی هەست بەو مەترسییە دەكات، چارەسەری ئەو مەترسییەش یەكڕیزی ناو ماڵی كوردە.پارتی دیموكراتی كوردستان خاوەن مەرجعە، ئەوەش گرنگی خۆی هەیە، ئەوەی دیكە پارتی خاوەن هەڵگری ئاڵای سەربەخۆیی كوردستانە، كە زیاتر لە 93% خەڵكی كوردستان دەنگیان بە سەربەخۆیی كوردستان داوە، پارتی توانی ئەو مەساجەی نیشتمانی و نەتەوایەتی سەربەخۆیی بگەینێتە جیهان، چونكە پارتی و سەرۆك بارزانی یەكەم كەس بوون كە بابەتی ریفراندۆم لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بكاتە بابەتێكی هەستیار، چونكە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هیچ جۆرە ریفراندۆمێك بۆ سەربەخۆیی نەكراوە، ئەوەی كراوە بە سەركردایەتی پارتیی بووە، لەگەڵ ئەوەی بۆ هەموو خەڵكی كوردستان دیار بوو، كە لە كاتی بوونی هەر مەترسییەك لەسەر كوردستان هێزی پێشمەرگە لەژێر سەركردایەتی سەرۆك بارزانی دەتوانێت بەرگری لە كوردستان بكات، بۆیە ئەگەر كورد یەكڕیز بێت، كە پارتی سەركێشی ئەو یەكڕیزییە دەكات ئەوە كلیلی كردنەوەی دەرگای دیبلۆماسییەتە، پارتی كە خاوەنی 25 كورسییە، هەتا بە كۆتا نزیكەی 30 كورسی دەبێت، پارتی بیر لە كورسییەكانی خۆی ناكاتەوە و ئامادەیە بۆ یەكڕیزی كوردستان تەنازول بۆ بچووكترین قەوارەی هەرێمی كوردستان بكات، ئەوەش بەس بۆ ئەوەیە كورد یەكڕیز بێت، بۆ ئەوەی قەوارەی هەرێمی كوردستان بپارێزێن و ئەو ماددانە جێبەجێ بكرێن كە لە بەرژەوەندی خەڵكی كوردستاندایە.پارتی دیموكراتی كوردستان هەر لە رۆژی دامەزراندنییەوە تا بە ئەمڕۆ كە 72 ساڵە، هەموو لایەنەكان دەزانن لە رووی جەماوەرییەوە، لە رووی دیبلۆماسییەوە، هەموو كاتێك یەكەم بووە، كەواتە پارتی جەماوەرێكی سابت و نەگۆڕی هەیە، ئەو ئەنجامەی پارتی بە دەست هێناوە، ئەنجامێكی چاوەڕوان كراو بوو، هەموو لایەنەكان دەیان زانی پارتی هەر بە حزبی یەكەم دەمێنێتەوە، ئەوانەی دەنگیان بە پارتی داوە، هەر ئەوانە بوون كە دەنگیان بە مێژووی ئەو حزبە داوە، دەنگیان بە سەربەخۆیی كوردستان داوە، ئەوە هەموو لەبیر خەڵكی كوردستانە، پاش ئەو هێرشەی كە لەناوخۆ و دەرەوە كرایە سەر پارتی چ لە رووی لەشكرییەوە، یان لە هەر روویەكی دیكەوە بێت، ئەوە زیاتر جەماوەری پارتی پاڵدا كە بچنە دەنگدان و دەنگ بە پارتی بدەن. هەروەها پارتی دیموكراتی كوردستان وەك نوێنەرایەتی راستەقینەی گەلی كوردستان رۆڵێكی گرنگ و كارایی لە دامەزراندنی عێراقی نوێ‌ و نووسیینەوەی دەستووری نوێ‌ دوای رووخانی بەعس هەبووە ، پێگە ورۆڵی پارتی دیموكراتی كوردستان وەك پارتێكی خاوەن ئەزموون و دێرین لە رووی سیاسی و دیپلۆماسییەوە دیار و بەرچاوە و ناتوانرێ‌ پاشگوێ‌ بخرێ‌. لەلایەكی ترەوە ئەوا جاری یەكەمە لیستی سەدر دەبێتە یەكەمی عێراق، لە ساڵی 2003، هەتا لە پێش ئەو كاتەش حزبی دعوە هەبوو و سەركردایەتی كردووە و لەناو شیعە زیاتر لە هەموو حزبەكانی دیكە دەناسرا، لەو هەڵبژاردنەدا كۆتای بە رۆڵی ئەو حزبە هات، ئێستا هەم مالیكی، هەمیش عەبادی، كە لە حزبی دەعوەدانە، نێوانیان زۆر لێك دوورە و ناتوانن پێكەوە كار بكەن، بۆیە سەدر، عەبادی و حەكیم، هەر سێ پێكەوە حكوومەتی داهاتوو پێك دەهێنن، لە هەمان كاتیشدا بێ كورد و سوونە هیچ حكوومەتێك پێك ناهێت، ئەوان حەز دەكەن هەموو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان پشتگیری ئەوان بكەن، بەڵام ئەوان كە یەكەم حزب كە گفتوگۆ لەگەڵدا بكەن بۆ ئەوەی بەشدار بێت لە حكوومەتی عێراق پارتی دەبێت، چونكە دەزانن بە بێ پارتی پێكهێنانی حكوومەت زەحمەت دەبێت.
Top