پێویستە لایەنە کوردستانیەکان بەرژەوەندی نیشتیمانی بخەنە پێشەوەی بەرژەوەندی حزبی...

پێویستە لایەنە کوردستانیەکان بەرژەوەندی نیشتیمانی بخەنە پێشەوەی بەرژەوەندی حزبی...
پارتی دیموکراتی کوردستان هەر لە دەستپێکی بانگەشەی هەلبژاردندا جیاواز لەگەڵ لیست و قەوارە و لایەنە سیاسیەکانی تری کوردستان ،زۆر بەهێمنی و ئارامی بانگەشەی هەلبژاردنی ئەنجامیدا و بانگەشەی هەلبژاردنی بەرێوەی دەبرد و توانی بە شێوەیەکی سەرکەوتوانە دوور لە هاتو هاوار و شکاندن و تومەتبارکردنی لایەنەکانی تر بانگەشەی خوی بکات و گەلی کوردستان لە پەیام و بەرنامە نەتەوەیی و نیشتیمانەکەی ئاشنا بکات.
گەلی کوردستان بە هەموو چین و توێژەکانیەوە جیاواز لەگەڵ پارێزگەکانی تری عێراق لە ۱۲ ئایاردا بەشێوەیەکی گەرم و گور دەچون بو سەر سندوقەکانی دەنگدان و ئەو لیست و قەوارەیان هەلیاندەبژارد کە جێی باوەر و متمانەی ئەوان بێت،سەرەنجام لە دوای راگەیاندنی ئەنجامە فەرمیەکان لەلایەن کومێسیونی بالای سەربەخوی هەلبژاردنەکانی عێراقەوە پارتی دیموکراتی کوردستان توانی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان پلەی یەکەم و لەسەر ئاستی عێراقیش پلەی چوارەم بەدەستبهێنیت،بە مانایەکی تر گەلی کوردستان دووبارە بەمتمانە بەخشین بە پارتی سەلماندیان بەلێ تائێستا ئەوان باوەریان بە پارتی دیموکراتی کوردستان هەیە کە خاوەنی قەزیەیە و پارێزەری مافە دەستورییەکانی ئەوان و بەرگریکاری قەوارەی سیاسی کوردستانە...
لە دوای راگەیاندنی ئەنجامە فەرمیەکان لەلایەن کومێسیونەوە،پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق بووەتە جێگای باس خواستی راگەیاندنەکان و بازاری سیاسەکان و چاودێرانی سیاسی گەرم و گورتر بووە،جموجولی دیپلوماسی و سیاسی دەستی پێکردووە بو پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق،بەتایبەتی هێزە دەرەکیەکانی وەکو ئەمریکا و ئیران هەر زوو دەستیان کردووە بە جموجولی سیاسی و دیپلوماسی بە مەبەستی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و هەر یەکێکیان دەیانەوێت ئەو هێز و لایەنانە بێنەر سەر دەسەلات کە لیانەوە نزیکن و لە داهاتوشدا نەبنە هەرەشە لەسەر بەرژەوەندییە سیاسی و ئابوریەکانیان..
هەلبەتە بەبێی بونی کورد ناتوانرێت حکومەتێ نوێی عێراق پێکبهێنرێت و رابگەیێنرێت،چونکە کورد پێکهاتەیەکی سەرەکی عێراقێن،ناکرێت داخوازییەکانی مێللەتی کورد لەبەرچاونەگرێن و بە مافە دەستورییەکانی پاپەند نەبن،ئێمە هەموومان ئەو راستیە دەزانین کە پارتی دیموکراتی کوردستانی هێزی یەکەمی کوردستانە،هەر لەبەرئەوە پارتی پێشرەوایەتی و سەرکردایەتی میللەتی کورد دەکات لە پروسەی سیاسی عێراقدا،چونکە میللەتی کورد ئەو متمانەی پێ بەخشیوە و دلیناشن پارتی پارێزەری مافە دەستورییە زەوتکراوەکانیان دەبێت.
پارتی دیموکراتی کوردستان رولێکی گرنگ و بەرچاوی دەبێت لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقدا،هەر بویە لەئێستادا جموجولی دیپلوماسی و سیاسی دەستی پێکردووە بو هەولێر و پیرمام و بوونەتە دوو ناوەندی گرنگ و بریارساز،سەرەدانی هەریەکە لە برێت مەکگورک نێردەی تایبەتی سەروک کوماری ئەمریکا لەشەری داعش و ئەیاد عەلاوی سەروکی هاوپەیمانی وەتەنی بو پیرمام و کوبونەوەیان لەگەڵ خودی جەنابی بارزانیدا سەلمێنەری ئەو راستیەن بەلێ هەولێر ناوەندێکی گرنگە و هاوکێشە سیاسەکان لەوێ یەکلایێ دەکرێنەوە.
پارتی دیموکراتی کوردستان هەر لەسەروبەندی بانگەشەی هەلبژاردندا ولەکاتی ناساندنی بەرنامەکەی و لەزۆر کوبونەوەی جەماوەریدا داوای یەکرێزی و یەکگرتویی و یەکهەلویستی لایەنە کوردستانیەکان دەکرد لە بەغدا بو بەرگریکردن و پاراستنی مافە دەستورییەکانی گەلی کوردستان،هەر لەم بارەیەوە مسعود بارزانی سەروکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیامی پێرۆزباییەکەیدا بەبونەی سەرکەوتنی پارتی داوای لە لایەنە کوردستانیەکان کرد بەرژەوەندی نیشتیمانی بخەنە پێشەوەی بەرژەوەندی حزبی و بەرژەوەندی خەلکی کوردستان نەکەنە قوربانی هەندێ دەستکەوتی کاتی و سیاسی و حزبی،هەروەها جێگری سەروکی پارتی دیموکراتی کوردستان نێچیرڤان بارزانی لە پەیامی پیروزباییەکەیدا بەبونەی سەرکەوتنی پارتی داوای لە هەموو لایەنەکان کرد هەموو ناکوکیە ناوخوییەکان وەلاوە بنێن لە پێناو دەستەبەرکردنی مافە دەستورییەکانی گەلی کوردستان و بەهێزبوونی قەوارەی سیاسی کوردستان،لەو دوو پەیامەی سەروک و جێگری پارتی دیموکراتی کوردستان بومان رووندەبێتەوە پارتی هەمیشە بەرژەوەندی نیشتیمانی لەسەرووی بەرژەوەندی حزبی داناوە ولەورووەشەوە بو پاراستنی بەرژەوەندی نیشتیمانی هەمیشە داوای یەکرێزی و یەکگرتویی و یەکهەلویستی و هاوهەلویستی لایەنە کوردستانیەکان کردووە،هەمیشەش بووەتە قوربانی یەکەم لەپێناو دەستەبەرکردن و فەراهەمکردنی بەرژەوەندییە نیشتیمانیەکان،بویە پارتی زۆر لەوە تێگەیشتوە ئەگەر لایەنە کوردستانیەکان یەکدەنگ بن و یەکرێز بن و بەرنامە و کارنامەیەکی هاوبەشیان هەبێت زیاتر دەتوانرێت و دەستکەوت و مافەکانی کوردستانیان پارێزراوتربن و دەستکەوتی زیاتر بەدەستدەهێنرێت،هەروەها پارتی لە ئەزمونی سیاسی خویدا زۆر لەوە تێگەیشتوە چەند لایەنە کوردستانیەکان پەرتەوازە و ناکوک بن کوردستان زیاتر لاوازتر دەبێت و دەستکەوت و مافەکانی کوردستانیان زیاتر دەکەونە بەر مەترسی و هەرەشەی دۆژمنان،هەر بویە پارتی وەک ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتیمانی داوای یەکرێزی و یەکگرتویی و یەکهەلویستی لایەنە کوردستانیەکان دەکات و داواش دەکات لایەنە کوردستانیەکان بەیەک کارنامەی هاوبەش بەشداربن لە حکومەتی داهاتووی عێراقدا و هەروەها داوای لایەنە کوردستانیەکان دەکات لەبەغدا بەرژەوەندی نیشتیمانی بخەنە پێشەوەی بەرژەوەندی حزبی و بەرژەوەندی گەلی کوردستان نەکەنە قوربانی هەندێک دەستکەوتی کاتی و سیاسی و حزبی....
Top