ڕابەر و ڕێنیشاندەری گەلێک

ڕابەر و ڕێنیشاندەری گەلێک
پاش (٥٦ ساڵ) خەبات ، ئێستاش کورد و کوردستان پێویستیێکی زۆرییان پێتە ، ئەوکاتەی کوردەکان تەنها خاوەنی چییاکان بوون ، لەنێو ڕووحی چییاکاندا بە جلێکی کوردی و بڕنۆیێک هەموو نەیارانی کوردستانت تێکشکاند.
بوویت بە ڕابەری بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلێک کە لەهەر چوار لاوە گەمارۆدرابوو ، توانیت شۆڕش لەدوای شۆڕش و سەرکەووتن لەدوای سەرکەووتن بۆ گەلەکەت تۆمار بکەیت ، چۆکت بە نەیارانی کوردستان داوو کوردستانت کردە ئەستێرەیێکی هەمیشە ڕۆشن لەسەر نەخشەی جیهان.
ئەوکاتانەی هیچ ئومێدێک ، هیچ شادیێک ، زەڕەیێک لە وورە ، بوونی نەدەما ، تۆ هەموو بەربەستەکانت تێکدەشکاند و دەرگای ئاوەدانی و پەیامی سەرکەووتنت بۆ گەلەکەت هەبوو.
Top