شکێنەری پیلانەکان

شکێنەری پیلانەکان
ئەم ماوەیە باشتر لەهەر کاتێک هێز و بیرمەندی و توانای سیاسی سەرۆک (مەسعود بارزانی)، بۆ نەیارانی کورد و کوردستان و پارتی دەرکەووت ، ئەوانەی شەو و ڕۆژییان خستبووە سەر و پیلانی ئەوەیان دادەنا کە قەوارەی سیاسی هەرێمی کوردستان نەهێڵن و بەزەبری هێزی سەربازی گەرەکیان بوو جیۆگرافییای هەرێمی کوردستان نەهێڵن
ئەوانەی لەسەر ڕاگەیاندن دەگریان و هاوارییان دەکرد (بارزانی خاک و گەلی عیراق دابەش دەکات)
سەرۆک (مەسعود بارزانی)، بیری خستنەوە کە ئەو بەناو دەوڵەتەی کە ئەوان باسی دەکەن ئێمە مانان بەزۆر پێیەوە لکێندراووین و حەقی خۆمانە ئێستا لەو زیندانە نەگریسە خۆمان ئازاد بکەین.
نەیارانی (بارزانی) مرۆڤگەلێکی شەڕانگێز و دیکتاتۆر و فێندەمێنتالیزمن ، بڕوایان بە ئازادی گەلان نییە ، دەیانەوێت بۆ ئەبەد کوردستان لەژێر سێبەری ئاڵای ئەواندا بمێنێت ، نەخۆشن و حەسمی سەرکەووتنەکانی کوردستانییان پێ ناکرێت.

ئەو سەرۆکەی نەیهێشت ئیڕادەی گەلەکەی بشکێت ، ئەو سەرۆکەی تەحەدای هەموو جیهانی کرد و بۆ یەک چرکەش ئامادە نەبوو مساوەمە لەسەر ماف و خواستی گەلەکەی بکات ، ئەو سەرۆکەی کوردستانی لەسەر نەخشەی سیاسەتی نێودەوڵەتی کردە ناوێکی دیار ، ئەو سەرۆکەی شکۆی تاکی کوردی پاراست.
ئێستاشی لەگەڵدابێت تەنها و تەنها ئەو سەرۆکەیە کە تێدەکۆشێت بۆ ئەوەی (کوردستانێکی سەربەخۆ) بێتە ئارا..
Top