بۆچی (پارتی) سەرکەووت ؟

بۆچی (پارتی) سەرکەووت ؟
پێش ئەوەی هەر شتێک بڵێم ، دەمەوێت پیرۆزباییێکی گەرم لە هەموو پارتییەکان بکەم ، پیرۆزبێت لە هەموو ئەوانەی شەوو ڕۆژ کارییان دەکرد و پێشمەرگە ئاسا دەجەنگان بۆ ئەوەی سەرکەووتنی پارتەکەییان مسۆگەر بکەن ، پیرۆزبێت لە بنەماڵەی شەهیدە سەربەرزەکان ، پێشمەرگە قارەمانەکان و گەل و خاکی کوردستان ، دڵنیابن سەرکەووتنی (پارتی) سەرکەووتنی کوردستانەو بەهێزبوونیشی بەمانای بەهێزبوونی کوردستان دێت.

پرسیارە سەرەکییەکە ئەوەیە کە ئاخۆ ، بۆچی (پارتی) سەرکەووت ؟
لێرەدا بە پێویستی دەزانم چەند خاڵێکی کەم لەو هۆکارانە باس بکەم کە بوونە هۆی سەرکەوتنی (پارتی)مان :

۱:- بەدرێژایی چوار ساڵی ڕابردوو ، (پ.د.ک) لەژێر فشارێکی قورسی سیاسیدا بوو ، چەندینجار گەلەکۆمەی ناوخۆیی و هەرێمی و نێودەوڵەتی لێکرا ، بەڵام هیچکات نەشکاو بگرە بەهێزتر بوو لە جاران.
۲:- سەرکردایەتیکردنی ئەو دەنگە ئازادیخوازەی تاکی کورد لەلایەن (پارتی)یەوەو، گەیاندنی پەیامی ئازادی و سەربەخۆیی ئەوەی بۆ هەمووان ئاشکراکرد کە (پارتی) تاکە پارتی کوردستانییە کە لەسەر ئەمری واقع کار بۆ (کوردستانێکی ئازاد) دەکات.
۳:- دەوڵەتانی ناوچەکە پتر لە دەیانجار هەوڵی ئەوەیاندا جیۆگرافییای کوردستان بەکاربێنن بۆ فراوانبوونی هەژموونگەرایی و دەسەڵاتییان ، بەڵام تاکە هێز کە ڕێگر بوو لەبەردەم پیلانە گڵاوەکانییان (پارتی) و خوودی جەنابی سەرۆک (مەسعود بارزان)ـی، بوو.
٤:- بەتێکڕای پارتە سیاسییەکانی براووەی هەڵبژاردنەکانی ڕابردوو کە حکوومەتی بنکەفراوانییان پێکهێنا ، بەشێکییان هەرزوو وە بەشێکیشییان لە کۆتا ڕۆژەکانی ژیانی سیاسی ئەو حکوومەتە (پارتی)یان، بەتەنها جێهێڵا تەنها بۆ ئەوەی دڵی نەیارانی کوردستان خۆش بکەن و چەند دەنگێکی کەمی سوپا بەکرێگیراوەکەی کوردستان بۆ خۆیان ببەن.
٥:- پارتی خوودان جەماوەرێکی مەبدەئییە ، جەماوەرێک کە هەرچیێکی ناوبنێی و چۆن پێناسی بۆ بکەی هەر حەقی پێنادەی ، جەماوەری (پارتی) خاوەن بیرکردنەوەیێکی نەگۆڕن ، ئەوان بۆ هەمیشە خۆیان بە خاوەنی (پارتی) بۆیە بە دلێری و ئازایانە داکۆکی لە پڕەنسیپەکانی پارتەکەیان دەکەن.
٦:- هێشتنەوەی قەوارەی سیاسی هەرێمی کوردستان و شکستپێهینان بە پلانی نەیاران و داستانی (سحێلاو و پردێ و زوممار) بۆ هەمیشە ئەو سەروەرییانەن کە (پارتی) تا ئەبەد شانازییان پێوە دەکات.

#دڵنییابن_سەرکەووتن_بۆ_ (پارتی) دەبێت و هیچ هێزێک ناتوانێت شکست بەو دۆکترینە بێنێت کە پارتی بۆ کوردستان پێی دەفکرێت...
Top