پارتی،بارزانیی پارێزەری هەمیشەیی مافەرەواكانی كورد وكوردستان
May 17, 2018
وتار و بیروڕا
لەلایەكی دیكەوە لە ماوەی چوار سالی رابردووشدا ئامادەبووە لە پێناو برایەتی و یەكدەنگی لایەنەكان جارێكی تر قوربانی بدات و دەستبەرداری مافی خۆی بێت، كە لەگەڵ ئەوەی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لە 30ـی 4ـی 2014 یەكەمین كوتلەی كوردستانی بوو لە بەغدا كە زۆرترین دەنگ و كورسی هێنا بەڵام لە پێناو دروستنەبوونی كەلێن لەناو مالی كوردیدا دەستبەرداری زۆربەی پۆستەكانی بوو، بۆ لایەنەكانی تر كە دیارترینیان پۆستی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بوو بۆیەش لەم خولەیەدا كە پێشبینی دەكرێت پارتی هەر بەلیستی یەكەم بمێنێتەوە لە بەغدا بەردەوام بێت لەسەر هەمان هەلوێستەكانیدا لە پێناو یەك گوتاری و یەك هەلوێستی بۆیەش گرنگە كوردستانیان لە پێناو یەكدەنگی و یەك هەلوێستی بە جۆش خرۆشەوە بچنە سەر سندوقی دەنگدان و ویژدانی خۆیان ئاسودە بكەن بە دەنگدانیان بە لیستی 184ـی پارتی كە زامنی یەكدەنگی گەلی كوردستانە.هەڵبژاردنی ئەمجارەی پهرلهمانی عێراق نه تهنیا نهیتوانی ئاكامه سیاسییهكانی ڕیفراندۆمی سهربهخۆیی كوردستان كهمڕهنگ بكاتهوه، بەڵكوو بهپێچهوانهوه، ئاگری به ڕواڵهت دامركاوی ڕیفراندۆمی زیاتر گهشاندهوه. ئاكامهكانی دهربڕیینی دهنگی بهرز و دلێری دانیشتوانی ههرێم و ناوچه کوردستانییەكانی دهرهوهی ههرێم، دهستكهوتێكی مێژوویی یهكجار گرنگه و به ڕهوای نابینم به هیچ بەڵێنێكی بریقهداری دهوروبهری دوورونزیك بگۆڕدرێتهوه.هەڵبژاردنهكانی پهرلهمانی كوردستان و سهرۆكایهتیی ههرێمی كوردستانیش كه بڕیار وایه له 30ی مانگی ئەیلوولی2018 بهڕێوه بچێت، به ههمان شێوه دهبێت، به تهنیا و تهنیا لهپێناو پتهوكردنی دهستكهوتهكانی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی و یهكڕیزی و تهبایی زۆرتری ماڵی كورددا بێت بۆ یە پارتی و بارزانیی بۆ هەتا هەتایە رۆحی ریفراندۆمی سەربەخۆیی زیندوو هێشتەوە
گەر هەڵوەستەیەكی خێرا لە سەر كردەوە و مەرٍامی ئەو لایەنانە بكەین كە بەناوی داكۆكیكردن لە مافی خەڵك مەرٍ شێوە و بەڵام لەناخدا چەقڵ سیفەت خۆیان بە ئۆپۆزسیۆن دەنواند ، بینیمان كە چۆن پیلانی "برۆخێت" یان كردبووە پیشە وئامانجی خۆیان و تا دوایین ساتەكان دژایەتی مێژوو و گەلی كورد و پیرۆزییەكانی ئەم میللەتەیان كرد و هەروەها ئەو لایەنانە بە كردەوە ویستیان بە پاڵپشتی نەیارانی كورد قەوارەی سیاسی هەرێم و گشت ئەو دەسكەوتانەی كە بەرهەمی زەریاییەك خوێن بوو لە ناوببەن .بەدڵنییاییەوە ئەو لایەنانە نەك هەر خیانەتكار دەرحەق بە كورد وكوردستان دەركەوتن بەڵكو خۆیان بە نرخێكی كەم بە دوژمنان و ناحەزانی كورد هەرزان فرۆش كرد . لە بەرانبەردا خۆراگری دڵسۆزانی ئەو نیشتیمانە و سیاسەتی حەكیمانەی پارتی و بارزانیی توانیی رووبەرووی گشت كودەتا و پیلانگێری سەربازی و ئیقلیمی و كاڵفامی ئەو لایەنانە بكات وشكست یان پێی بێنێت ،بۆیە بینیمان كە چۆن ئەو لایەنە نیشتیمانفرۆشانە لە هەڵبژاردنەكان متمانەیان نەك هەر لە نێو گەلی كورد بەڵكو لە نێو لایەنگر و هەوادارەكانیان لە دەست دا بوو و بە واتایەكی تر پیلانگێرییەكانیان بە سەر خۆیاندا شكایەوە و ئێستا تووشی مایەپووچی و سەرگەردانی بوونەوە
بەهۆی بوونی پێگەی نێودەوڵەتیی و سیاسەتی حەكیمانەی (سەرۆك بارزانی)یهوه، هەوڵ دەدرێ ئەم رێككەوتنە بسڕێتهوه. سەرەڕای ئەوەش خەبات و تێكۆشانی میللەتی كورد و خۆڕاگریی هێزی پێشمەرگە، هۆكارگهلی بەهێزن بۆئەوەی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە نەخشەی سیاسیی دابێ، له هاوسهنگیی نوێی ناوچهكهدا، پێگهی كورد بەرز رابگرێت. هەلوێستەكانی سەرۆك بارزانی رەنگدانەوەی كولتووری بارزانیی نەمر و مەزنە لەسەر بەردەوامبوونی كولتوورێكە كە لە پێناو چەسپاندنی دیموكراسیدا لە عێراق و ناوچەكە باج و قوربانییەكی یەكجار زۆری داوە و لە لایەك چەندین شۆڕشی لە پێناو رزگاری كورد و كوردستاندا بەرپاكردووە و لە لایێكی دیكەشەوە هەر خودی شۆڕشەكانی بارزانیی مەزن بۆ رزگاری گەلانی ناوچەكەش بووەو بە تایبەتی عێراق لە دەستی رژێمە دیكتاتۆرەكان. سەرۆك مسسعود بارزانی رۆڵێكی گەورەی گێڕاوە لە هەردوو قۆناغی خەباتی چەكداری و شارستانی داو بە شێوازێكی ورد و حەكیمانە لە هەردوو قۆناغەكەدا لەگەڵ هەموو پێشهاتە سیاسییەكاندا مامەڵەی كردووە كە رووبەڕووی كوردستان بوونەتەوە تاكو ئێستا، هەر ئەم سیاسەتە حەكیمانەیەی بەڕێزیانە بۆتە مایەی دروستبوونی هاوسەنگی نێوان پێكهاتە جیاوازەكان لە ناوخۆدا، هەروەها راگرتنی بالانس لەگەڵ دەوروبەری كوردستان دا. سەرۆك بارززانی دژی شەڕ و خوێنڕشتن و تیرۆر بووە، بەڵام هەر كاتێكیش پەلاماری كوردستان درابێت بەرگری لە كەرامەت و ناسنامەی سیاسی و نەتەوەییمان كردووە.سەرۆك بارزانی لە سەر ئاستی ناوخۆیی و عێراقی و ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا لە رووی دیبلۆماسی، سەربازی، سیاسی، دیموكراسی و... هتد، توانیویەتی دۆزی رەوای كورد چەندین هەنگاوی تر بەرەوپێشەوە ببات و نزیكی بكاتەوە لەو ئامانجە لەمێژینەی كورد كە سەدان قوربانی بۆ داوە. شایانی باسە ئەمڕۆ سیمای باشووری كوردستان لە سەر ئاستی جیهانیدا بە شێوەیێكی گشتی لە ژێر سێبەری رێبەرایەتی بارزانیدا گەیشتۆتە ئاستێكی وەها كە هەموو جیهان بە چاوی رێزەوە سەیری دەكات، جیا لە هەر شوێنێكی دیكەی ئەم دەڤەرە. باشووری كوردستان لە ژێر سایەی سەرۆك بارزانی دا بۆتە مەڵبەندی پێكەوەژیانی سیاسی و ئایینی و نەتەوەیی و... هتد. ئەمەو جگە لەوەی كە لە سەر ئاستی عێراق و سوریا بە تایبەتی شەپۆلێكی یەكجار زۆری ئاوارە روویان لە هەرێمی كوردستان كردووە لە ترسی هەرەشەی تیرۆر و تۆقاندن، ئەو دۆخە ناسەقامگیرو نالەبارەی كە لە ناوچەكەدا هاتۆتە ئاراوە و تاكە شوێن كە توانیویەتی پارێزگارییان لێ بكات و بیانگرێتە خۆ و بەرێزەوە باوەشی خۆی بۆ بكاتەوە تاكو ئێستا باشووری كوردستان بووە بە رابەرایەتی بەڕێز سەرۆك مسعود بارزانی.خاوەن پێگەیەكی بەهێزە لە رووی سیاسی و دیپلۆماسییەوە و گشت رێگەكان دەگەرێنەوە بۆ لایی سەرۆك بارزانیی..