سرێشمه‌ و پارتی

سرێشمه‌ و پارتی
له‌ دوای ئاشكرا بوونی ده‌رئه‌نجامی هه‌لبژاردنه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردووی كوردستان و عێراق له‌ سرێشمه‌, به‌شێك له‌ دڵسۆزانی پارتیمان به‌ تایبه‌ت له‌ رێگای سۆشیاڵ میدیا چه‌ند پرسیارێكیان ئاراسته‌ی پارتیمان و له‌ نێویشیاندا كادرانی پارتیمانكرد له‌و سنوره‌, كه‌ ئاخۆ چۆن ده‌بێت له‌ سرێشمه‌یی قه‌ڵای زه‌ردی پارتی ده‌نگی لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی سیاسی زیاد بكات, كه‌چی پارتی له‌ به‌رامبه‌ریدا كه‌م بكات, هه‌لبه‌ت به‌ر له‌وه‌ی وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌یان به‌ داتاو خستنه‌ رووی ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌لبژاردنی 2014 و 2018 بده‌مه‌وه‌, به‌ پێویستی ده‌زانم سوپاسی بێ پایانی خه‌مخۆری ئه‌و گه‌نجانه‌ بكه‌م كه‌ به‌ په‌رۆشه‌وه‌ ره‌خنه‌یانگرت گازنده‌یان ده‌گه‌یانده‌ ئێمه‌و هه‌ڤالانی دیكه‌م له‌ نێو رێكخستنه‌كانی پارتیمان, ئه‌و ره‌خنانه‌ ده‌بنه‌ بنه‌مای كاری جدی ترو باشتر له‌ پێناو گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌ی كه‌ زویر بوون و یان به‌ هۆكارێك ده‌نگیان به‌ پارتیمان نه‌دا, وه‌ ئه‌و ره‌خنانه‌ ئومێدی گه‌وره‌ی له‌ پشت ده‌خوێندرێته‌وه‌ كه‌ به‌لێ‌ پارتی خاوه‌نی ئه‌و هێزه‌ جه‌ماوه‌ری دلسۆزه‌یه‌ كه‌ ده‌خوازێت سرێشمه‌ هه‌ر به‌ زه‌ردی بمێنێته‌وه‌, په‌رۆشیتان مایه‌یی رێزی زۆره‌ ره‌خنه‌كانتان به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك قبوڵه‌ نه‌خاسمه‌ له‌ پێناو سه‌ركه‌وتنی زیاتر و ده‌ستكه‌وتی زیاتر بێت بۆ كوردستان و پارتیمان, به‌ڵام ناشكرێت ئه‌وه‌ له‌ بیر بكه‌ین كه‌ ره‌خنه‌ ئه‌وكاته‌ كاریگه‌ر تر ده‌بێت كه‌ بنه‌مایه‌كی زانستی یان پاڵپشت به‌ داتایه‌كی دروست بێت بۆئه‌وه‌ی نه‌كه‌وینه‌ هه‌ڵه‌, ئه‌و وای گوت یان وایان گوت به‌ ته‌نها نه‌كه‌ینه‌ بنه‌مای ره‌خنه‌كانمان.
هه‌ڤالانم ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌یان گرتووه‌ كه‌ ئێمه‌ واتا پارتیمان ده‌نگی كه‌می كردووه‌ له‌ سرێشمه‌, له‌ كاتێكدا پێچه‌وانه‌كه‌ی راسته‌ كه‌ ئێمه‌ له‌ سرێشمه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌نگده‌ری تازه‌مان بۆ زیاد بوو كه‌ چوار موالید بوو, ئه‌وا به‌ رێژه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌نگه‌كانمان زیاد بووه‌ و له‌ به‌رامبه‌ردا حزبه‌كانی به‌شدار بووی هه‌ڵبژاردنی رابردوو به‌ گشتی ده‌نگه‌كانیان كه‌می كردووه‌ بۆیه‌ ده‌مه‌وێت به‌ داتا له‌ خواره‌وه‌ بخه‌مه‌ روو.

1- پارتی : له‌ هه‌ڵبژاردنی (30/4/2014) (1547) ده‌نگی به‌ده‌ست هێنا, به‌ڵام له‌ هه‌ڵبژاردنی (12/5/2018) (1868) ده‌نگی هێناوه‌ كه‌واتا (321) ده‌نگی زیادر كردووه‌.
2- یه‌كێتی: له‌ هه‌ڵبژاردنی (30/4/2014) (154) ده‌نگی به‌ده‌ست هێنا, به‌ڵام له‌ هه‌ڵبژاردنی (12/5/2018) (77) ده‌نگی هێناوه‌, كه‌واتا (77) ده‌نگ كه‌می كردووه‌, نیوه‌ی ژماره‌ی پێشوتر.
3- بزووتنه‌وه‌ی گۆران, له‌ هه‌ڵبژاردنی (30/4/2014) (247) ده‌نگی به‌ده‌ست هێنا, به‌ڵام له‌ هه‌ڵبژاردنی (12/5/2018) (125) ده‌نگی هێناوه‌, كه‌واتا (122) ده‌نگ كه‌می كردووه‌.
4- كۆمه‌ڵی ئیسلامی: له‌ هه‌ڵبژاردنی (30/4/2014) (92) ده‌نگی به‌ده‌ست هێنا, به‌ڵام له‌ هه‌ڵبژاردنی (12/5/2018) (45) ده‌نگی هێناوه‌, كه‌واتا (47) ده‌نگ كه‌می كردووه‌.
5- یه‌كگرتووی ئیسلامی: : له‌ هه‌ڵبژاردنی (30/4/2014) (50) ده‌نگی به‌ده‌ست هێنا, به‌ڵام له‌ هه‌ڵبژاردنی (12/5/2018) (44) ده‌نگی هێناوه‌, كه‌واتا (6) ده‌نگ كه‌می كردووه‌.
هه‌ر یه‌كه‌ له‌ هاوپه‌یمانی و نه‌وه‌ی نوێ جاری یه‌كه‌م به‌شداری ده‌كه‌ن كه‌ هاوپه‌یمانی (207) ده‌نگی به‌ ده‌ست هێناوه‌, نه‌وه‌ی نوێ (81) ده‌نگی به‌ده‌ست هێنا كۆی گشتی ده‌كاته‌ (288) ده‌نگ, ئه‌گه‌ر به‌راوردیان كه‌ین به‌ ده‌نگی كه‌م بووی حزبه‌كان كه‌ سه‌رجه‌می ده‌كاته‌ (252) ده‌نگ ئه‌وا (36) ده‌نگی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان زیادیان كردووه‌, به‌ڵام له‌ به‌رامبه‌ردا پارتی (321) ده‌نگی زیاد كردووه‌.
هه‌ر بۆ زانیاری به‌رێزیشتان به‌و پێیه‌یی كه‌ له‌م هه‌لبژاردنه‌ چوار ته‌مه‌ن زیاد بوون كه‌ ده‌توانن ده‌نگ بده‌ن, كۆی هه‌ر چوار ته‌مه‌نه‌كان (534) كه‌س بوو.

له‌گه‌ڵ رێزی زۆر
Top