پارتی ، بارزانیی رێگەیان نەدا داگیركەران، كۆیلەكانیان شكۆ كوردوكوردستان بشكێنن ..

پارتی ، بارزانیی رێگەیان نەدا داگیركەران، كۆیلەكانیان شكۆ كوردوكوردستان بشكێنن ..
پارتی ،بە رێبەراتی بارزانیی پارێزەری شكۆ و سەروەری و دەسكەوتەكانی كورد وكوردستانە ، بە هەموو شێوەیەك كار دەكات تا مافەرەواكانی كورد لە رێگەی دەستوورەوە بچەسپێنێت و هیچ بەهانە و پاساوێك نەهێلێتەوە .‬لە كات و ساتێكدا كە بارودۆخی‮ ‬عێراق گۆڕانكاری‮ ‬بەخۆوە بینیوە،‮ ‬چ لە ئاستی‮ ‬سیاسی‮ ‬یا ئابووری‮ ‬یا پەیوەندییەكانی‮ ‬ناوخۆ‮ ‬یا دەرەكی،‮ ‬بێگومان كورد‮ ‬یا كوردستانیش بە چەندین لیست و هاوپەیمان بەشداری‮ ‬ئەو هەڵبژاردنە دەكات،‮ ‬لە ساتێك نێوخۆی‮ ‬كوردستان و نێوماڵی‮ ‬كورد دوورە لە ئاستی‮ ‬هیوا و ئومێدی‮ ‬تاكی‮ ‬كورد لە‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬كوردستانییان،‮ ‬كە هیوا خواست بوو بە‮ ‬یەكدەنگی‮ ‬بەهێز بەشداری‮ ‬ئەو پرۆسەیە بكات،‮ ‬بۆ رووبەڕووبوونەوەی‮ ‬پێشهاتە نەخوازیار و ترسناكەكان ببێتەوە،‮ ‬بێگومان‮ ‬یەكدەنگی‮ ‬و‮ ‬یەكهەڵوێستی‮ ‬كورد پێگەی‮ ‬كوردی‮ ‬بەهێز دەكرد لە بەغدا و ئەوەش دید و بۆچوونی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردتان بوو،‮ ‬بەڵام چەندین لایەن هەروەك لەگەڵ حكوومەتی‮ ‬ناوەندی‮ ‬و نەیارانی‮ ‬كورد‮ ‬یەكهەڵوێست بوون بۆ دژایەتیكردنی‮ ‬خواست و ئاواتی‮ ‬زۆربەی‮ ‬كوردستانییان،‮ ‬لەگەڵ ئەو بۆچوونە نەبوون،‮ ‬هەروەك داواكردنی‮ ‬بڕینی‮ ‬بودجە و نەناردنی‮ ‬مووچە و ناردنی‮ ‬هێزی‮ ‬سەربازی،‮ ‬نەك لە‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر،‮ ‬بەڵكو پێش ئەو مێژووەش داویان كرد بوو،‮ ‬ئەمانە بوونە هۆكاری‮ ‬پەرت و بڵاوی‮ ‬خیتابی‮ ‬كورد و لاوازی‮ ‬پێگەی‮ ‬كورد،‮ ‬كە هەندێك لایەن لە بەرژەوەندی‮ ‬تەسكی‮ ‬حزبی‮ ‬هاوكاری‮ ‬و پشتیوانی‮ ‬نەیارانی‮ ‬كوردیان لەو روانگەی‮ ‬ئەوان دوای‮ ‬شكستیان و ئاشكرابوونی‮ ‬رووی‮ ‬راستییان،‮ ‬هەوڵی‮ ‬دابینكردنی‮ ‬پێگەیەكی‮ ‬بەهێزیان هەبێت بە هەماهەنگی‮ ‬لەگەڵ نەیاران و لەو بڕوایە دابوون لە دوای‮ ‬خیانەتكارییەكەی‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر خۆیان دەبنە خاوەن دەسەڵاتی‮ ‬رەها لە كوردستان،‮ ‬بەڵام بەپێچەوانەوە دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬كەركووكی‮ ‬دڵی‮ ‬كوردستانییان بە قەڵای‮ ‬پۆڵاینی‮ ‬خۆیان هەژمار دەكرێت،‮ ‬ئەمڕۆ ناتوانن وێنەیەك‮ ‬یا ئاڵای‮ ‬كوردستان لەو شارە بەرزبكەنەوە،‮ ‬ئەم كردەوە خیانەتكارییە سەرجەم هاوكێشەكانی‮ ‬گۆڕی‮ ‬و لە هەوڵی‮ ‬رادەستكردنی‮ ‬سەرجەم كوردستاندا بوون،‮ ‬بەڵام خۆڕاگری‮ ‬پێشمەرگە قارەمانەكانی‮ ‬پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬پلانە خیانەتكارییەكەیان لە بەرگرییەكی‮ ‬كەم وێنەدلا پوچەڵكردەوە و توانیان دوژمن تێكبشكێنن‮. ‬ئەمە وەنەبێت‮ ‬یەكەم داستانی‮ ‬پارتی‮ ‬بێت لە تێكشكانی‮ ‬نەیاران‮ ‬،‮ ‬بەڵكو سەدان داستانی‮ ‬مێژوویی‮ ‬پڕ‮ ‬لەسەروەری‮ ‬لەو جۆرە پێشمەرگەكانی‮ ‬پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬توانیان تۆماریان بكەن و كوردستان بپارێزێت‮
دروستبوونی پارتی لە ئەساسدا بۆ ئەوە بوو تا نەتەوەكەی رزگار بكات لە ژێر دەستی و ئازادی و متمانە بەخۆ بوون لە نێو تاكی كورد بۆ رزگاریخوازی و سەربەخۆیی خوازی دروست بكات. یەكێك لەو مافەرەوایانە ریفراندۆمە بۆ سەربەخۆیی كە لە هەموو جیهان بە مافێكی رەوا هەژمار دەكرێ‌. بۆیە دەبێ‌ نەیارانی كورد و كۆیلەكانیان ئەو راستییە بزانن كە ریفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان تەنیا ویست و ئاواتی بارزانی نەبووە و نییە بەڵکوو هەر تاکێکی ئەم گەلە لەهەموو بەشەکانی کوردستان خەون بەو رۆژەوە دەبینێ کە رۆژێ لە رۆژان بچێتە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگ بە سەربەخۆیی وڵاتەکەی بدات، چۆن دەکرێ گەلێک کە خاوەنی سەدان هەزار ئەنفال و هەزاران شەهیدی کیمیاوی و هەزاران بێ سەر و شوێن و دەیان هەزار پێشمەرگەی شەهید و بریندار و کەم ئەندام و هەزاران گوندی خاپوورکراو بێت، بەڵام کە دەنگی بۆ سەربەخۆیی وڵاتەکەی دا بە ڕای جەنابی یوسف محەمەد ئەبێ دادگایی بکرێ، ۹۳%ی خەڵکی کوردستان دەنگی بەڵێیان بە ریفراندۆم داوە کەوایە دەبێ ئەو هەموو خەڵکە دادگایی بکرێن بەتاوانی ئەوەی دەیانەوێ بەئازادی بژین و داگیرکەر حوکمی وڵاتەکەیان نەکا، باشە ئەم بەڕێزە لەخۆی ناپرسێ ئەم گەلە بەدرێژایی سەد ساڵ ئەو هەموو قوربانی و ماڵوێرانییەی لەپێناو چیدا داوە، ئایا دەکرێ گەلێک سەد ساڵ خەبات بکات بەڵام ئامانجی تەنیا ژێردەستی و کۆیلایەتی بێت؟ پێویستە تێكڕا خەڵکی کوردستان بەتایبەت بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە دوژمن بەزێنەکانی نیشتمان و هەر تاکێکی دڵسۆز و سەربەخۆیی خوازی کوردستان لەئاست ئەم دەمدرێژییەی یوسف محەمەد بێدەنگ نەبن و وەک خائینێک چاوی لێبکەن و داوای لەسەر تۆمار بکەن تا سزا بدرێت بۆ ئەوەی هیچ تاکێکی ئەم وڵاتە نەوێرێ چیدیکە دژایەتی ماف و داخوازییەکانی ئەم گەلە بکات، خۆ ئەگەر ئەو کەسانەی هاوشێوەی یوسف محەمەد بیردەکەنەوە سزا نەدرێن رێگا خۆش دەبێ بۆ کەسانی بێ موراڵی دیکەش تا بێرێزی بە خوێنی شەهیدان و کەرامەتی نیشتمانپەروەران بکەن. تا ئەو جێگەی بەبیرمدا بێت تەنیا خائینان پاڵیان بە دوژمنەوە داوە و دژی خواستی گەلەکەیان وەستاونەتەوە و خوێنی نیشتمانپەروەرانیان رژاندووە، پێموایە ئەوانەش ئەمڕۆ دژی ریفراندۆمی کوردستان لێدوان دەدەن دەست کەمێکیان لەوانە نییە کە چەکیان دژی رۆڵە خەباتکارەکانی کوردستان لەشان دەکرد و لەبەرەی دوژمندا دەجەنگان، دیارە گەلیش وەڵامی باشی بۆیان هەبوو و نازناوی جاشی لێنان. منیش وەک تاکێکی ئەم نیشتمانە و وەک ریفراندۆمچییەک ئەگەر هەزار جاری تریش مێژوو دووبارە بێتەوە دەنگم هەر بەڵێیە بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان. با یوسف محەمەد و هاوبیرەکانی دڵنیابن ریفراندۆم بوو بە تاپۆیەک و چووە باخەڵی تاک بە تاکی گەلی کوردستانەوە و هار کاتێک دەستی بۆبەری بەرهەمی خوێنی شەهیدانت پێشکەش دەکا کە سەربەخۆیی کوردستانە. ئەو ئەمانەتە هاوشێوەی ئاڵایی كوردستان لە دەستێكی ئەمینی وەك پارتی،بارزانییە ...
پارتی دیموكراتی كوردستان ،وەك رێبازی راستەقینەی كوردایەتی لە ماوەی 72 ساڵی رابردوو لە مەیدانی خەبات و تێكۆشان و كورادیەتیدا سەڵماندی هیچ كات ئامادە نییە لە سەر مافەرەواكانی كورد سازش بكاتەوە و پاشگەز بێتەوە و هەمووكات بەرژوەندی كورد پێش بەرژوەندییە حزبییەكەی خستووە . بە پێچەوانەوە لایەنەكانی تر ئەوەندە بیریان لە بەرژوەندی خۆیان كردۆتەوە هیچ كات بیر یا لە بەرژوەندییە باڵاكانی میللەتەكەیان نەكردۆتەوە .بەداخەوە لە خولی سێهەم درزێكی گەورە دروست بوو، دواتر لە خولی چوارەم زیاتر بوو تا كار بەوە گەیشت كە بە تەواوی كورد لە بەغدا پەرت بوو، پەرت بوونە نەك هەر لە ناوخۆی كۆی كورد بەڵكو لەناوخۆی خودی لیستەكانی یەك پارتی سیاسیش بوو.بەڵكو تەنیا پارتی دیموكراتی كوردستان زۆر بە یەكگرتووی مایەوە، بەوەش توانی مانەوەی كوردستان بپارێزێت، چ لە هێرشی سەربازی لە پردێ و مەحمودی و سمێلا...هتد، چ بەراگرتنی بڕیارەكانی دژ بە كوردستان لە بەغداوە. كە بەوەش باش دەركەوتووە كە هەتا پارتی دیموكراتی كوردستان بەهێز بێت كورد و كوردستان بەهێز دەبێت، بە پێچەوانەوەش كە پارتی دیموكراتی كوردستان بێ هێزبێت كورد و كوردستان بێ هێز دەبێت.
بۆ ئەوەی پارێزگاری لە دەستكەوتەكانی گەلەكەمان بكرێت و ئەوەی بەدەست هاتووە بپارێزرێت و پەرەی پێبدرێت و بە بەڵگەی مێژوویی دەركەوتوە بڕیارە چارەنووسازەكان هەمیشە پارتی دیموكراتی كوردستان سەرقافڵەی بووە و دەبێت، باشترین نموونە: دەستپێكردنی شۆڕشەكان ئەیلول، گوڵان و هەروەها رێكەوتنی 11/ئاداری/1970 و دواتریش راپەڕین و هەڵبژاردنی پەڕلەمانی كوردستان لەساڵی 1992 و بڕیاری فیدرالی و هەڵكردنی ئاڵای كوردستان و مانەوەی پێشمەرگە و نووسینەوەی دەستووری عێراق بەو شێوەیەی ئێستا و دەرهێنان و هەناردەی نەوت و هەوڵدان بۆ ئابووری سەربەخۆ و هەروەها ئەنجامدانی گەورترین ئامانجی گەلی كوردستان كە پڕۆسەی گشتپرسی بوو بەسەركەوتوی بەڕێوەچوو، بەڵام بەداخەوە هەندێ هەرزی سیاسی ناوخۆ خیانەتبانكرد، ئەگینە ئێستا كوردستان لە دۆخێكی تەواو سەركەوتندابوو، لەتەك ئەوەشدا ئامانجی خۆی پێكا كە دونیا دەزانێ گەلی كورد لە باشوری كوردستان هەربەسەربەخۆی دەوێت و ئاسۆش زۆر نزیكە.دەبێ‌ گشت هێزولایەنەكانی تر ئەم رێبازە بكەنە سەرمەشقی خۆیان و كوردایەتیی بخەنە جێی بەرژوەندیی شەخسی و حزبی خۆیان.
Top