پارتی، بارزانیی شكۆ وشانازیی نەتەوەیی..
May 15, 2018
وتار و بیروڕا
پارتی دیموكراتی كوردستان وەك زەروورەت و پێویستیەكی مێژوویی گرنگ و چارەنووسساز و ئومێدبەخش بە میللەت و نەتەوەیەكی مەزنی داگیركراوی چوار لەت، چرای هیوا و ئاواتێكی گەشیان دا بەو گەلەی لە سەرەتای سەرهەڵدانی مێژووەوە لە خەبات و شۆڕش و بەرخۆداندا بووە دژ بە دۆژمنان و نەیارەكانی، ئەو نەیار و دوژمنانەی ئێستاشی لەگەڵ بێت، چاویان بە ئەزموونی ئەمڕۆی كوردو سەقامگیری ئارامی و ئاسایشی كوردستان هەڵنایە، هاوكات دەروازەیەكیش بۆ هیواو ئومێدو دڵنیایی و ئاسوودەیی ژیان و زیندەگی خەڵكی كوردستانیش، سازاندنی تەبایی و ئاشتی و دڵنەوایی و ئارامی خەڵكەكەیەتی، كە ئەویش لە ژێر سایەی بەخششی سەرۆك مسعود بارزانی دا دێتەدی، دوای دامەزرانی پارتی دیموكراتی كوردستان، وەرچەرخانێكی هاوچەرخی نەوعی و مەوزوعی لە بنیاتنانی ئاشتی و ئازادی و دیموكراسییەكی هیوابەخشی بەجۆشدانەوەی خەبات و شۆڕش گەڕاندنەوەی ژیان بۆ خەڵكی كوردستان بەخشی.. پارتی دیموكراتی كوردستان بە رێبەرایەتی بارزانیی بووە هۆی گرێدانی ئەم ئەڵقانە تا خەباتەكە بەردەوام بێت و بەرەوپێشی ببات. ئەمە وەكو قوتابخانەیەكی لێ هات و لایەنەكای تریش چاویان لە پارتی كرد. پارتی دیموكراتی كوردستان رێگەی خەباتی و كوردایەتی كردەوە و هەموو مێژووی كوردستانی گۆڕی. ئەگەر ئەمڕۆیش سەیری بكەین بە سەرۆكایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەردەم قوناغێكی گرینگداین لە مێژووی گەلی كورددا و هیچ كاتیش دەرفەتی وا نەهاتووەتە پێشەوە؛ ئەم دەرفەتەیش لە خۆوە نەهاتووە؛ بەرهەمی زنجیرەی ئەو شۆڕشانە بووە كە هەموویان بە سەرۆكایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان بووە. لە هەمووی گرینگتر كە ڕاستی دەسەلمێنێت تەنیا پارتی بە سەرۆكایەتیی مستەفا بارزانیی لە هەموو پارچەكانی كوردستان خەباتی ڕزگاركردنی كوردستانی دەست پێ كردووە كە شانازی پێوە دەكا؛ ئێستایش كورد هێزی یەكەمە كە توانییان داعش و داگیركەری حەشد بشكێنن، لە هەمان كاتدا ئەم پارتە سەركێشیی سەربەخۆبوونی كوردستان دەكات؛ سەرەڕای ئەمە كە لە ناوخۆ و دەرەوەی كوردستان دژایەتیی ئەم پرسە دەكەن، بەڵام پارتی و بارزانی بە ئیرادەیەكی پوڵایینەوە كار بۆ بەدیهاتنی ئەم خەونە لەمێژینەیە دەكەن
پارتی،بارزانیی، جێی بایەخ و خاوەن پێگەی بەهێزی لە سەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی ژمارەیەكی گەورە و جێی متمانەیە.پارتی دیموكراتی كوردستان تاكە حزبی هەرێمی كوردستانە كە لە سەرەتاوە لەسەر بنەمایەكی نەتەوەیی و نیشتمانی دامەزراوە و 72 ساڵە لەو پێناوەدا نەك لە هیچ ئامانج و ویست و داخوازێكی نەتەوەیی و نیشتمانی پاشەكشەی نەكردووە، بگرە رۆژ بە رۆژ پێداگرتر بووە. هەر ئەوەش وای كردووە، هێزە ئیقلیمییەكان بە بەغدایشەوە وێڕای ئەوەی بە ئاشكرا و نهێنی دژایەتیی بكەن و دەستە و تاقم و گرووپی بەگژدا بكەن، بەڵام لە هەمان كاتیشدا زیاتر لە هەموو پارتێكی كوردستانی حیسابی لەسەر دەكەن.پارتی دیموكراتی كوردستان خاوەن پێگەیەی بەهێزە لە عێراق و ناوچەكەدا ئەو هێزەی كە لە نێوخۆی عێراق و لە ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتیشدا حیسابی لەسەر دەكرێت، هەر پارتییە، چونكە پارتی هێڵەگشتییەكانی سیاسەتی خۆی بە تۆكمەیی داڕشتووە و سیاسەتێكی روون و ئاشكرای نیشتمانی و نەتەوەیی هەیە و پشتی بە 72 ساڵ خەبات و تێكۆشان قایمە. پارتی دیموكراتی كوردستان وەك پیشەی هەمیشەیی خۆی مكووڕتر لە جاران پێ لەسەر ماف و داوا رەواكانی نەتەوە و نیشتمانەكەی دادەگرێتەوە. ئەوەی پارتی بۆ نیشتمان و نەتەوەی خۆی دەیكات، نە هاوار و شاتەشاتی بانگەشە و ریكلامە و نە خۆڕانان و خۆشیرینكردنە، بەڵكو لە بیروباوەڕێكەوە هەڵدەقوڵێ كە ئەو حزبەی لەسەر بنیات نراوە.پارتی دیموكراتی كوردستان خاوەن ستراتیژییەكی جێگر و نەگۆرە لە بەرانبەر پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانییەكان و لەو پێناوەشدا قوربانیی زۆربەخشیووە و دەبەخشێ..