پارتی،بارزانیی بۆ چەسپاندنی مافی " ئاشتی ،ئازادی و دیموكراسی و مافی سەربەخۆیی بەردەوام تێدەكۆشێ‌ ..

پارتی،بارزانیی بۆ چەسپاندنی مافی
پارتی ،لە سەرٍەتای هاتنە نێو مەیدانی كوردایەتی و خەبات خاوە باگرەواندێكی كوردپەروەری و نیشتیمانپەروەری و خەبات بوو لە دژی داگیركەران و لە پێناو رزگاریخوازی و نەتەوەیی .ئەو رێبازەیە كە سەر بنەمای بەرگریكردن لە سەر مافەرەواكانی كورد و كوردستان بونیاتنراوە و هەمیشە پێشرەو و پێشەنگ بووە لە داكۆكیكردن و قوربانی بەخشین لە پێناو چەسپاندنی مافە رەوا زەوتكراوەكان و هەمیشە رووبەرووی قۆناغ و دوژمن وداگیركەران بۆتەوە .پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان ئەو پارتەیە كە لەسەردەستی‮ ‬مستەفا بارزانی،‮ ‬باوكی‮ ‬رۆحی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كورد دامەزراوە بۆ رزگاركردنی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان و خزمەتكردنی‮ ‬كوردستان بە گشتی‮ ‬و بۆ بەرز و بڵند راگرتنی‮ ‬ئاڵای‮ ‬كوردستان،‮ ‬لەم پێناوەشدا زۆر قوربانی‮ ‬پێشكەشكردووە و مێژووێكی‮ ‬پڕ‮ ‬لە سەروەری‮ ‬تۆماركردووە كە لەپێش هەموو شتێكدا باوەڕی‮ ‬بۆ میللەتی‮ ‬كورد دروستكرد بەوەی‮ ‬كورد خاوەن قەزیەیەكی‮ ‬نەتەوەییە چ بە خەباتی‮ ‬سیاسی‮ ‬یان بە شۆڕش و راپەڕینەكانی‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬ئەیلوولی‮ ‬مەزن كە‮ ‬یەكێكە لە شۆڕشە گەورەكانی‮ ‬جیهان،‮ ‬هەمیشە لە لای‮ ‬پارتی‮ ‬ئایندە و بەرژەوەندی‮ ‬گەل و وڵات لە هەموو شتێك لەپێشتربووە،‮ ‬پارتی‮ ‬هەمیشە ئاشتیخواز بووە،‮ ‬چونكە سەركردە رۆحییەكەی‮ ‬جەنابی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر،‮ ‬گەورەترین ئاشتیخواز بووە،‮ ‬بۆیە پارتی‮ ‬دەیان ساڵە لە دژی‮ ‬ستەم و زۆرداری‮ ‬و چەوساندنەوە تێدەكۆشێت و بۆ سەلماندنی‮ ‬ئەمەش پارتی‮ ‬یەكەمین لایەن بووە كە بانگەوازی‮ ‬بۆ دیموكراسی‮ ‬كرد،‮ ‬پارتی‮ ‬لەمەشدا سەركەوتنێكی‮ ‬گەورەی‮ ‬بەدەستهێنا و لە تەمەنی‮ ‬خەباتییدا تووشی‮ ‬چەندین پیلان و پەلاماری‮ ‬دوژمنان و ناحەزان بووەتەوە،‮ ‬تەنها لەبەر رێبازە پیرۆزەكەی‮ ‬كە ئەویش رێبازی‮ ‬بارزانییە،‮ ‬رێبازێكە پڕاو پڕ‮ ‬لە كوردپەروەری‮ ‬و كوردایەتی،‮ ‬بەڵام پارتی‮ ‬هەمیشە بە سەربەرزانەوە لێی‮ ‬دەربازبووە،‮ ‬گومانی‮ ‬تێدا نییە دروستبوونی‮ ‬پارتی‮ ‬بۆ خزمەتی‮ ‬كورد و كوردستان بووە،‮ ‬بەڵام هەندێك لایەنی‮ ‬تر بۆ شەڕی‮ ‬پارتی‮ ‬و موزایەدەكردن بەسەر پارتییەوە دروستبوون،‮ ‬بۆیە ئەوەی‮ ‬پارتی‮ ‬جودا دەكاتەوە لە لایەنەكانی‮ ‬تر ئەمەیە،‮ ‬شتێكی‮ ‬تریش كە پارتی‮ ‬جودا دەكاتەوە لە خەڵكی‮ ‬تر،‮ ‬بڕوای‮ ‬بە موزایەدەكردن نییە و هیچ كاتێك موزایەدە بەسەر هیچ كەسێكەوە‮ ‬یاخود هیچ لایەنێكدا نەكردووە و ناشیكات،‮ ‬ئەولەویەت و خەباتی‮ ‬رابردوو،‮ ‬ئەمرۆ و داهاتووی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستانیش پاراستنی‮ ‬ئەم دەستكەوتانەیە،‮ ‬پاراستی‮ ‬كوردستانە لەدەست دوژمنان و ناحەزانی كورد. پارتیی دیموكراتی كوردستان هەمیشە بە بروایەكی پتەو ومتمانە بەخۆ بوون هەنگاویی بەرەو ئایندەیەكی گەش و پر هیوا ناوە و هیچ كات رێگەی نەداوە كورد و كوردستان ژێر دەست بێ‌ و پاشكۆ بژێت ..
پارتیی دیموكراتی كوردستانە بە ڕێبەرایەتیی مستەفا بارزانیی ئەو حزبەی كە لە قۆناخە جیاوازەكاندا و ئێستایشی لەگەڵدا بێت، لە خەبات و قوربانیدان لە پێناو دۆزی ڕەوای نەتەوەی كورد بەردەوامە و لەگەڵ ئێش و ئازارەكانی گەلی كورددا ژیاوە. شۆرشی مەزنی ئەیلوول سەلمێنەری رێكخستنی پتەوی پارتیی دیموكراتی كوردستانـە كە بۆ یەكەم جار بوو لە مێژووی كورددا شۆڕشێك بۆ بەرگریكردن لە نەتەوەی كورد سەر هەڵبدات كە هەموو كوردستانیان نەك تەنیا لە باشووری كوردستان، بەڵكە لە تەواوی بەشەكانی تری كوردستان بەشداریی تێدا بكەن و خەبات بۆ فەراهەمكردنی سەندنەوەی مافە زەوتكراوەكانی كورد بكەن، كە دواجار ئۆتۆنۆمی وەك دەستكەوت بۆ كورد بە دەست هێنا، ئەم دەستكەوتە یەكەم بەڵگەنامەی داننانی دوژمنانی كوردە بە بەشێكی گرنگی خاكی كورد و مافی كوردستانیان كە بێگومان لەو سەردەمەدا بۆ كورد زۆر گرنگ بوو تەنانەت بۆ ئێستای فیدراڵی و داهاتووی سەربەخۆییش سوودی زۆری بۆ كورد هەیە. ڕۆڵی پارتی وەك پێشەنگ لە هەڵگیرساندنی تەواوی شۆڕش و داستانەكانی نەبەردیدا دیارە، لەوانە شۆرشی ئەیلوول، شۆڕشی گوڵانی پیشكەوتنخواز، داستانی خواكوڕك و ڕاپەرینی مەزنی بەهاری ساڵی 1991، بەشداریكردن لە ڕووخاندنی رژێمی فاشستی بەعس. پارتی لە خەباتی سیاسی و سەربازی و دیپلۆماسیی خۆی بەردەوام بوو و دەیان و سەدان دۆستی بە پرسی كورد ئاشنا كرد، كە ئێستا لوتكەی ئەو كارە سیاسی و سەربازی و دیپلۆماسیانە لە كوردستاندا دەبینینەوە. لەمپەر و تەگەرە زۆر بوون لەسەر رێگەی پارتیمان، بەڵام بە سەركردایەتیی سەرۆك بارزانی و خوێنی شەهیدان و قارەمانێتیی پێشمەرگە و ورە و هاوكاریی جەماوەر هەموو لەمپەرەكان تێك شكێنران.لە ئێستادا وەك هەمیشە پارتیی دیموكراتی كوردستان خەمخۆری بەرگریكردن لە خاكی كوردستان و پەیامی سەربەخۆییە و بۆ ئەم مەبەستەیش پشتیوانیی جەمارەی خەڵكی كوردستان و كۆمەڵگای نێودەوڵەتیی وەرگرتووەپارتی هەڵگری بیروباوەڕی نەتەوەییە. هەر رۆژێكی تەمەنی ئەم پارتییە سەروەرییەكی بۆ خۆی و بۆ میللەتەكەی تۆمار كراوە، لەبەر ئەوەی هیچ كاتێك سازشی لەسەر مافە رەواكانی كورد نەكردووە، هەمیشە دوژمنان بە چاوی رقەوە لێیان روانیوە و پیلانیان دژی داڕشتووە، سوپاس بۆ خوا و بە پشتیوانیی گەلی كورد و حیكمەتی سەركردایەتییەكەی، گشت پیلانەكانیان بوونەتە بڵقی سەر ئاو، هەر لە ئەنفال و كیمیاباران و گوند سووتانەوە تا دەگاتە بڕینی قوتی خەڵك و هێرشی داعشەكان، بەڵام پشتئەستوور بە هێزی جەماوەر، پارتی بە رابەرایەتیی سەرۆكی نەتەوەیی كورد مەسعوود بارزانی كورد بە ئاقارێكی ئارام دەگەیەنێت.
پارتی دیموكراتی كوردستان بە رێبەرایەتی بارزانی زەروورەتێكی مێژوویی بوو، وەهاش مانەوە و بەهێزبوونی پارتی بۆ گەلی كورد و گشت پێكهاتەكان پێویستە. لە كاتێكدا یادی دامەزراندنی پارتیمان دەكەینەوە، كوردستان و ناوچەكە بە قۆناخێكی هەستیار دەرباز دەبێت، حیكمەتی پارتی لەوەدایە دوای هەر پیلانێكی دوژمنانی گەلەكەمان بەرامبەر بە پارتی، پارتیی دیموكراتی كوردستان جارێكی تر زیاتر بەهێز دەبێت بۆ بەردەوامبوونی خەباتی نەتەوەیی، ئەوەی ئێستا لە لایەن هەندێ لایەن و تیرۆرستان وداگیركەران دەكرێت، بە دیدی من گەلەكۆمەكییە دژی پارتی، بەڵام چونكە پارتی لە دوای رێككەوتنی شوومی جەزائیر توانی بە شۆڕشی گوڵانی پێشكەوتنحواز وەڵامی نەیارانی بداتەوە، بە هەمان شێوە و ئەندازە دەتوانێ وەڵامی هەموو ئەوانە بداتەوە، كە خەون بە لاوازبوون و لەناوبردنی پارتییەوە دەبینن. پارتی دیموكراتی كوردستان دوای 72 ساڵ بەسەر خەباتی نەپساوەی، خاوەنی سەدان و بگرە هەزاران داستانی پڕ لە سەروەری و ئەم هەموو شەهیدە نەمرانەی رێگای سەرفرازی و هەروەها ئەو دەستكەوتانەیشە كە وەدەستهاتوون، بەڵام دەكرێ بگوترێ هێشتا لە قۆناخێكی سەختی خەباتداین و زۆر لەو داخوازییانەی كە پارتی 72ساڵ بەر لە ئیمڕۆ بەردی بناخەی بۆ داناو دواتر خەباتی سەختی بۆ بەرپاكرد، نەهاتوونەتەدی وهەموو كوردیش چاوو هێزی بڕیوەتە پارتی و سەرۆكەكەی، چونكە پارتی و كێشەی كورد لەدەست سەرۆكێكی ئەمین دایە، كە ئەویش سەرۆك مەسعود بارزانی یە.مێژوو هەمیشە ئه‌وه واقیعەی سه‌لماندووه‌ بۆ کورد ئه‌گه‌ر پارتی بوونی هه‌بێت ،ئه‌وه‌ کورد بوونی خۆی ده‌سه‌لمێنێت ، نه‌وه‌ك به‌ته‌نیا له‌کوردستاندا ،به‌ڵکو له‌نێوه‌نده‌کانی سیاسی نێونه‌ته‌وه‌یی جیهانیدیشدا .کورد مافی خۆیه‌تی شانازی به‌مێژووی خۆی بکات ،که‌پارتی به‌رده‌وام ڕابه‌رایه‌تی ده‌کات ،چونکه‌ ڕۆڵه‌کانی پارتی هه‌میشه‌ هه‌ڵقوڵاویی نێو خه‌ڵک و جه‌ماوه‌ر بوونه‌ وڕۆژێك له‌ڕۆژانیش به‌درێژایی 65 ساڵی ڕابردوو پارتی خۆی به‌دوور له‌ خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ری کورد نه‌زانیوه‌ ،به‌ڵکو له‌گه‌ڵ خۆشی و ناخۆشییه‌کانی جه‌ماوه‌ر له‌هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان خۆی دۆزیوه‌ته‌وه .هەروەها بۆ کورد بۆته‌ ڕاستیه‌ك که‌ بێ پارتی ئه‌سته‌مه‌ ژیان به‌رده‌وامی پێ بدرێت ئه‌مه‌ش مێژوو سه‌لماندوویه‌تی نه‌وه‌ك ئاخافتنی سه‌ر زاره‌کی بێت ، کورد و پارتی له‌ناو یه‌ك چوارچێوه‌ن ئه‌وه‌ چوارچێوه‌ش پێی ده‌گووترێت چوارچێوه‌ی کوردایه‌تی و به‌رده‌وام بوون له‌خه‌بات و تێکۆشان تا گه‌یشتن به‌ئامانجی سه‌ره‌کی که‌ئه‌ویش سه‌ربه‌خۆیی کوردستانه ..
Top