سیاسەت ودیپلۆماسی نێچیرڤان بارزانیی بەهێزتربوونی پێگەی هەرێمی كوردستان.
May 13, 2018
وتار و بیروڕا
هەرێمی كوردستان بە هۆی گرتنەبەری سیاسەتێكی ژیرانە و دیپلۆماسییەكی كارا لە ماوەی 27 ساڵی رابردوو توانیوێتی ببێتە جێی متمانە و بابەخی وڵاتانی ناوچەیی و كۆمەڵگەی نێو دەوڵەتیی..بەڵگەی هەر دیار و بەرچاویش كاتێ هەرێمی كوردستان لە ژێر هەرٍەشەی تیرۆرییستان و داگیركەرانی 16ی ئۆكتۆبەر بوو ، وڵاتانی زڵهێزی وەك فەرەنسا،ئەمەریكا ، ئەڵمانییا هاتنە سەر هێل و رێگەیان نەدا پیلانیی سرینەوە و داگیركردنی قەوارەی سیاسی و یاسایی هەرێمی كوردستان سەر بگرێ.
هەروەها گەر لە رووی ئابوورییەوە و سەرمایە گوزاری بروانییە سەركەوتنە دیپلۆماسییەكانی هەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتی راستەوخۆیی سەرۆك بارزانیی و نێچیرڤان بارزانی دەبینن كە دەیان كۆمپانییایی گەورەی بوای بازرگانی و نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان كار دەكەن كە ئەمەش وایكرد كە لە كاتە سەختەكان و كاتی ئابلوقە و قەیرانی دارایی و شەڕی جیهانی تیرۆر و هاتنی لێشاویی ئاوارەكان و دابەزینی نرخی پەترۆڵ بەڵام هەرێمی كوردستان هەر چۆنێك بێ بتوانێ ئیدارەی خۆی بكات .
ئێستا دوای چوارساڵی سەخت و پر قەیران جارێكی تر كۆمەڵگەی نێو دەوڵەتیی لە سەر هێڵن بۆ ئەوەی كاراتر لە جاران ،پەیوەندییە دیپلۆماسی و ئابووری و سیاسییەكانیان لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەن . ئەم سەركەوتن و دەسكەوتانە بۆ سیاسەتی حەكمیانەی سەرۆك بارزانیی و پارتی دیموكراتی كوردستان دەگەرێتەوە ..
بانگهێشتی سەرۆكی حكومەتی كوردستان نێچیرڤان بارزانی بۆ رووسیا و گشت سەردان و بانگهێشتە فەرمییەكان لە سەر ئاستی بەرز بۆ هەرێمی كوردستان و بە پێچەوانە بۆ وڵاتانی وەك ئەوروپا و ئەمەریكا و ئێستاش رووسیا، ئەمانە راستی بەهێزی پێگەی سیاسی و دیپلۆماسی وئابووری هەرێمی كوردستان لە رۆژهەڵاتی ناوین دەردەخات.بە هۆی گرنگی پێگەی جیوپۆلۆتیكی و جیۆئێكۆنۆمیكی كوردستان لە سەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوین و هەروەها سەركەوتنە یەك لە دوای یەكەكانی حكومەتی كوردستان لە رووی سیاسی ،دیپلۆماسی و سەربازیی و بە تایبەت شەرٍی جیهانی تیرۆر لە لایەك و هەروەها حوكمرانی 27 ساڵەی قەوارەی سیاسی و پێكەوە ژیانی ئاشتیانە ، و سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك بارزانیی و سەرۆكی حكومەتی كوردستان و هەروەها سەقامگیری و ئاسایشی كوردستان وایكردووە كە كوردستان خاوەن ژمارەیەكی گەورە و جێی باوەری وڵاتانی ناوچەكە و جیهان بێ.
حیكمەت و شازەزایی سەركردایەتی سیاسی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان چۆنێتی مامەڵەكردنی لەگەڵ دۆخە نەخوازراوەكان و پێشهتاەكانی وایكرد كە لە ماوەیەكی كورتدا كۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی بێتە سەر هێل و سەرەتای شكست و بەكۆتاهاتنی كۆی سزاكانە. سەردان و دیدار و پێشوازییە ئاستبەرزەكانی سەرۆكی حكوومەت و تیمەكەی لە وڵاتانی جیهان و ناوچەكە و بەشدارییەكانیان لە لووتكە جیهانییەكاندا، بەرجەستەی بەكۆتاهاتنی دابڕانی دیپلۆماسی و گەڕانەوەی پێگە هەرێمایەتی و جیهانییەكەی كوردستانە.
ئامادەبوونی سەرۆكی حكوومەتی كوردستان هاوشانی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە داڤۆس، بەرجەستەكردنی ئاشكرای ئەو پەیامە جیهانییەیە كە دەڵێت: كوردستانێكی بەهێز و یەكگرتوومان دەوێت لە عێراقێكی دەستوورسالاردا.ئەم گەمارۆ شكاندنە لە لایەكەوە ئاكامێكی چاوەڕوانكراوی ئەو راستییە بوو، كە كوردستان هەڵەی نەكردووە و شایستەی سزا نییە، لە لایەكی دیكەشەوە بەرئەنجامی سیاسەت و روانگا و هەوڵ و تەقەلای ماندوونەزانانەی سەرۆكی حكوومەت و تیمەكەی بوو كە هەر دەبوا بەم ئاكامە بگات.
شكاندنی گەمارۆی دیپلۆماسیی ناڕەوا لەسەر كوردستان، سەركەوتنی ئیرادەی میللەتەكەمان و داوا رەواكانیەتی، تەئكیدكردنەوەیە لەسەر پێگە و ئیعتباری سیاسی و ئابووری و ئەهەمیەتی جیۆسیاسیی هەرێمەكەمان. گێڕانەوەی بڕوابەخۆبوون و رەواندنەوەی نائومێدی و شینبوونەوەی ئومێدی بەكۆتاهاتنی باقی سزا و مەینەتییەكانی سەر گەلەكەمانە.
بانگهێشتی فرمی هەرێمی كوردستان و دیداری سەرۆكی حكومەتی كوردستان رێزدار نێچیرڤان بارزانی و شاندنی یاوەری لەگەڵ پوتین و لاڤرۆڤ، هێمای سەركەوتنی بەردەوامی دیپلۆماسی و سیاسەتی راست ودروست ئابووری و ئەندازیارانی ئاوەدانكردنەوە و دیپلۆماسی پیشان دەدات، كە ئەمڕۆ جیهان بەبایەخەوە دەڕوانێتە دۆزی كورد و ئیتر هیچ هێزێك ناتوانێت كورد پەراوێز بخات، لە هاوكێشە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان. لە لایەكی ترەوە بوونی دەیان كۆمپاییایی جیهانی لە هەرێمی كوردستان و سەرمایەگوزاری لە بوارە جۆراوجۆرەكان و بە تایبەت بواری نەوت و گاز ، متمانە و پێگەی جهانی كورد لە ئێستا و ئایندە بەهێز دەكات . بۆیە سەردانی سەرۆكی حكومەتی كوردستان و شاندی یاوەری بۆ رووسیا جارێكی متماتەی زیاتر و پیشتیوانی زیاترە بۆ دۆزی كورد .