پارتی یه‌كه‌مه‌ وهه‌ربه‌یه‌كه‌میش ده‌مێنێته‌وه‌

پارتی یه‌كه‌مه‌ وهه‌ربه‌یه‌كه‌میش ده‌مێنێته‌وه‌
نزیكه‌ راگه‌یاندنی مژده‌هه‌واڵی سه‌ركه‌وتنی لیستی 184 ئه‌ولیسته‌ی به‌لیستی به‌رگری له‌شكۆی كوردستان ده‌ناسرێته‌وه‌ .
به‌یانكردنی جاری سه‌ركه‌وتنی پارتی پیشره‌و رێك یه‌كسانه‌ به‌ سه‌ركه‌وتنی ره‌هه‌ندی نیشتمانی وسه‌رخستنی دۆزه‌گه‌وره‌كه‌ی كوردستان .
ئه‌وه‌ راستیه‌كه‌ ومیژوو دوپاتی كردۆته‌وه‌ پارتی دیموكراتی كوردستان 72 ساڵه‌ به‌رده‌وام رێبه‌رایه‌تی خواستی گه‌ل ومافی سروشتی جه‌ماوه‌ری كوردستان ده‌كات به‌هه‌موو پێكهاته‌ وئاین وئاینزاكانیه‌وه‌ .
ئاخر به‌دریژایی دێرۆك سه‌لمێنراوه‌كان پێدراوی ئه‌و واقیعه‌ن كه‌ رێبازی تێكۆشانی پارتی گوزارشتی پراوپره‌ له‌سه‌نگه‌ری كوردایه‌تی وله‌مپێناوه‌شدا رێگای پرله‌مه‌شاقه‌تی دوورودرێژی بریوه‌ .
له‌به‌رخودان ورووبه‌رووبونه‌وه‌دا پێشه‌نگی خه‌باته‌ وداستانی نه‌به‌ردی پێشمه‌رگه‌ گیانفیداكانی نه‌خشه‌كێشی به‌رگری شكۆن هه‌رله‌ومه‌یدانه‌شدا پارتی ویستی نیشتمانی ونه‌ته‌وه‌یی به‌رزراگرتووه‌ .
ئه‌وده‌مه‌ی ده‌چێته‌ دانوستانه‌وه‌ سازش ومساوه‌مه‌ به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌ ئه‌وه‌بۆیه‌ له‌هه‌موو دانوستانه‌كاندا سه‌روه‌ری میله‌تی ته‌وزیف كردوه‌ .
پارتی دارێژه‌ری فۆرمی مۆدێرنی حزبایه‌تیه‌ له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستان پارێزگاری له‌ نیشتمان ده‌كات به‌هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه‌ هه‌موو به‌رژوه‌ندییه‌ حزبیه‌كان ده‌كات به‌قوربانی به‌رژوه‌ندی باڵای گه‌ل .
سه‌رچاوه‌ی ئیلهامی پارتی رێی تێكۆشانی بارزانیه‌ بۆیه‌ كوردستان یان نه‌مانی كردۆته‌ سه‌رمه‌شقی خه‌بات وخاوه‌نی ریشه‌ی به‌رگریه‌ وله‌ناخی میژووی پرسه‌روه‌ری ره‌گی قوڵی داكوتاوه‌ .
پارتی به‌ پرنسیپ وبه‌ كرده‌وه‌ش خاوه‌نی ره‌هه‌ندی نیشتمانی ونه‌ته‌وه‌ییه‌ له‌مپێناوه‌شدا قوربانی گه‌وره‌ی به‌خشیوه‌ به‌نیشتمان وپانتاییه‌كی راگه‌یاندوه‌ ته‌واوی تێكۆشه‌ران رێبواری ئه‌م رێگاپرله‌مقاوه‌مه‌ته‌ن كه‌كاروانی رێكخستوه‌ به‌ره‌ومه‌نزڵی ئاواته‌ مه‌زنه‌كه‌ به‌سه‌ركردایه‌تی سه‌رۆك بارزانی ئەو کەڵە پیاوە ماندووەی کە هەزاران میلی دەبڕی بۆ گەیشتن بە خەونی منداڵ و ژن و پیاوی کورد.
له‌نێو كایه‌ وسیاقی دنیا بینیدا پارتی خاوه‌نی ئه‌رگیۆمێنتی نیشتمانیه‌ وچاوی له‌ئاینده‌یه‌كی گه‌شه‌ وخۆی به‌ترس ودڵه‌راوكێ وگومانه‌وه‌ شه‌ته‌ك نادات هیوای گه‌لی كوردستان ده‌كات به‌یه‌قین وهه‌رئه‌مه‌شه‌ خواستی میله‌ت كه‌خۆی له‌دیاریكردنی مافی چاره‌نوس وسه‌رخۆبووندا ده‌بینێته‌وه‌.
پارتی پێشره‌وی كوردایه‌تیه‌ وسه‌نگه‌ری به‌رگریه‌ له‌داخوازیه‌ره‌واكانی گه‌ل بۆیه نه‌یاران له‌سه‌رئاستی ده‌ره‌وه‌وناوخۆش به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی به‌دوای نانی سه‌رشۆریه‌وه‌ بوون وشكۆیان له‌ده‌ستدا هه‌میشه‌ عه‌وداڵی ئه‌وه‌ن سیره‌ بگرنه‌وه‌ له‌رێبازی تیكۆشانی پارتی دیموكراتی كوردستان.
به‌ڵام چونكه‌ كوردستان خاوه‌ن گه‌لێكی زیندوووشیاره‌ دواجار پیلانگیره‌ نه‌یاره‌كان شكست ده‌چننه‌وه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌چاوه‌رانی بێهوده‌دا كه‌له‌ی به‌تاڵیان به‌خه‌یاڵی شلۆقه‌وه‌ گه‌رم كردوه‌.
سه‌ره‌نجام پارتی ده‌یباته‌وه‌ واته‌ كوردستان ده‌یباته‌وه‌ ئه‌وه‌راستیه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گره‌ پارتی یه‌كه‌مه‌ وهه‌ربه‌یه‌كه‌میش ده‌مێنێته‌وه‌ چونكه‌ خاوه‌نی دۆزه‌گه‌وره‌كه‌یه‌.
رۆژی 12ی ئایار ده‌چین به‌ره‌وسندوقه‌كانی هه‌ڵبژاردن ئه‌ودیره‌ به‌ویقارانه‌مان له‌بیره‌:
ئه‌م رێبازه‌ له‌بیر ناكه‌ین په‌یمانه‌
رێی بارزانی كوردستان یان نه‌مانه‌
Top